جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌
السلام علیكم
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زای پیرۆزه‌وه‌ جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین وله‌خوای گه‌وره‌ داواكارین تاعه‌ت وعیباده‌تی هه‌موولایه‌ك وه‌رگیراو و بێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا خوازیارین خوای بالاَ ده‌ست كۆتایی بێنێت به‌ كێشه‌ و گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانمان چ تاكه‌كه‌سی، چ كۆمه‌لاَیه‌تی، وچ نه‌ته‌وایه‌تی وچ ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندی به‌ ئوممه‌تی ئیسلامیمانه‌وه‌ هه‌یه‌..

دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆزبێت و هه‌موو كاتێكتان كامه‌رانی وجه‌ژن و شادی بێت.

حه‌سه‌نی پێنجوێنی.
په‌رده‌پۆشكردنی گوناهـ

ئیمامی بوخاری و موسلیم له‌ سه‌حیحه‌كه‌یاندا ئه‌م فه‌رمووده‌یان له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ ریوایه‌ت كردووه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " كل أمتي معافى إلا المجاهرين، وإن من الْمُجَاهرة أَنْ يَعْمَل الرجل باللَّيْلِ عَمَلاً، ثم يُصْبحُ و قَدْ سَترَهُ الله، فيقول: يا فلان! عملت البارحة كذا وكذا، وَقَدْ بَاتَ يَستُرُهُ رَبُّهُ، ويصبحُ يكشفُ سترَ اللهِ عَنهُ ". أخرجه البخاري ، كتاب الأدب/ باب ستر المؤمن على نفسه.

وفي مسلم. " كُلّ أُمَّتِي مُعَافَاة إِلاَّ الْمُجَاهِرِينَ، وَإِنَّ مِنْ الإِجْهَار أَنْ يَعْمَل الْعَبْدُ بِالليْلِ عَمَلاً، ثم يُصْبحُ قَدْ سَترَهُ ربُّه، فَيقُول: يا فُلانُ! قَد عَملتُ البارحَةَ كذا وكذا. وَقَدْ بَاتَ يَستُرُهُ رَبُّهُ. فيَبيتُ يَسْتُرهُ ربه، ويصبحُ يكشفُ سترَ اللهِ عَنهُ " كتاب الزهد والرقائق/ باب النهي عن هتك الإنسان ستر نفسه.

واته‌: هه‌موو كه‌سێك له‌ئۆمه‌تی من عه‌فو ده‌كرێ و خوا لێی خۆش ده‌بێ جگه‌ له‌وانه‌ی {موجاهیرن}، موجاهیر ئه‌وه‌یه‌ بێ شه‌رمكردن له‌خوا و بێ چاودێریكردنی هه‌ستی خه‌ڵكی تاوان و گوناهـ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ر ئه‌و حوكمه‌ ده‌كه‌وێ كه‌ به‌شه‌وا تاوانێكی كردووه‌، و خوا سیتری كردووه‌، و په‌رده‌ی داوه‌ به‌سه‌ریدا، به‌لاَم كه‌ رۆژی لێ ده‌بێته‌وه‌ دێت له‌لای ئه‌م و ئه‌و باسی ده‌كات، و ده‌ڵێت: فڵان كه‌س! ده‌زانی من ئه‌م شه‌و ئاوه‌هاو ئاوه‌هام كرد؟! تا رۆژی لێ ده‌بێته‌وه‌ خوا عه‌یبه‌كه‌ی داپۆشیوه‌، به‌لاَم كه‌ رۆژی لێ بووه‌وه‌ په‌رده‌كه‌ی خوا ده‌دڕێنێ و خۆی ده‌رده‌خات..

ئه‌مانه‌ بۆیه‌ خوا به‌بێ ته‌وبه‌ لێیان خۆش نابێت، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاشكرابوونی گوناهـ، ئاشكرابوونی گوناهیش هانده‌ره‌ بۆ زۆربوونی گوناهـ.
.
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا گوناهـ ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ره‌وه‌ مه‌دحی ئه‌وانه‌ی تیایه‌ كه‌ سیتری خۆیان ده‌كه‌ن، و ئه‌وانه‌ی خۆیان داده‌پۆشن خوا دایان ده‌پۆشێ، ئه‌وه‌ی بییه‌وێ گوناهـ به‌ئاشكرابكات، و تاوانه‌كانی ده‌ربخات خوا تووڕه‌ ده‌كات، كه‌ خوایشی تووڕه‌ كرد دای ناپۆشێ، ئه‌وه‌ش بییه‌وێ خۆی دابپۆشێ و شه‌رم له‌خوا و خه‌ڵكی بكات خوا به‌ لوتفی خۆی دای ده‌پۆشێ..

ئیبنوبه‌تتاڵ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و زانایانه‌ی شه‌رحی بوخاریان كردووه‌ ده‌فه‌رموێ: گوناهـ به‌ ئاشكرا كردن سووكایه‌تی كردنه‌ به‌ مافی خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی و پیاوچاكانی ئیماندار، جۆرێكیشه‌ له‌ ملهوڕی، به‌لاَم له‌ ئاشكرانه‌كردنی گوناهدا دووربوونی تیایه‌ له‌و سووكایه‌تییه‌، چونكه‌ گوناهـ خاوه‌نه‌كه‌ی رسوا ده‌كات، حه‌ددی له‌سه‌ر بێ یا ته‌عزیر، ئه‌گه‌ر گوناهه‌كه‌ ته‌نیا مافی خوا بوو، خوا له‌هه‌موو به‌خشنده‌یه‌ك به‌خشنده‌ تره‌، و ره‌حمه‌تی پێش غه‌زه‌بی كه‌وتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌دنیادا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لانه‌برد و فه‌زحی نه‌كرد، له‌ قیامه‌تیشا فه‌زحی ناكات.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه‌ گوناهـ به‌ئاشكرا ده‌كات هه‌موو ئه‌و به‌هرانه‌ له‌كیس خۆی ده‌دات.
چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی ترا كه‌ حاكم ریوایه‌تی كردووه‌، و به‌ مورسه‌لیش له‌ موه‌تته‌ئی ئیمامی مالیكدا هه‌یه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " اجتنبوا هذه القاذورات التي نهى الله عنها، فمن ألم بشيء منها فليستتر بستر الله " خۆتان له‌و خه‌وشوخاڵانه‌ بپارێزن كه‌ خوا نه‌هی لێكردوون، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی له‌وانه‌ كرد با به‌ په‌رده‌ی خوا خۆی دابپۆشێ و ئاشكرای نه‌كا..

هه‌ر له‌ بوخاریدا پاش فه‌رمووده‌ی ئاشكرانه‌كردنی گوناهـ باسی فه‌رمووده‌ی چپه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: " أن رجلاً سأل ابن عمر: كيف سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول في النجوى؟ قال: (يدنو أحدكم من ربه حتى يضع كنفه عليه، فيقول: عملت كذا وكذا؟ فيقول: نعم، ويقول: عملت كذا وكذا؟ فيقول: نعم، فيقرره ثم يقول: إني سترت عليك في الدنيا، فأنا أغفرها لك اليوم ".

واته‌: پیاوێك پرسیاری له‌ ئیبنو عومه‌ر كرد و گوتی: له‌باره‌ی فه‌رموده‌ی چپه‌وه‌ چۆنت له‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیستووه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : یه‌كێكتان له‌په‌روه‌ردگاری نزیك ده‌بێته‌وه‌، تا لایده‌خاته‌ سه‌ری، و ده‌فه‌رموێ: ئاوه‌ها و ئاوه‌هات كردووه‌؟ ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات: به‌ڵێ.. دووباره‌ ده‌فه‌رموێ: ئاوه‌ها و ئاوه‌هات كردووه‌؟ ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات: به‌ڵێ.. پاش ئه‌وه‌ كه‌ ئیقراری پێ ده‌كات، و ددانی پیا ده‌نێت، ده‌فه‌رموێ: من له‌دنیادا دام پۆشیت، وا لێره‌ش لێت خۆش ده‌بم..

هه‌روه‌ها ته‌به‌رانیش له‌ ئه‌وسه‌تدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ریوایه‌ت ده‌كات كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " مَا سَترَ اللهُ عَلىَ عَبدٍ ذَنْبا فِي الدُّنيَا إلاَّ سَترَ اللهُ عَليْهِ فِي الآخِرَةِ " خوا هه‌رگوناهێكی عه‌بدی خۆی له‌دنیادا په‌رده‌پۆش كرد، له‌ قیامه‌تیشا په‌رده‌ پۆشی ده‌كات..

هیوادارم خوا له‌گوناهـ بمان پارێزێ، و ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته‌ تووشمان بوو فه‌زحمان نه‌كات و عه‌یب و گوناهمان به‌لوتفی خۆی دابپۆشێ..


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی