بسم الله
السلام علیكم
ئه‌و سایته‌ی مامۆستا حه‌سه‌نم بینی و ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كه‌م و برسیارێكم هه‌بوو ئه‌ویش: ئه‌وه‌ی بیرم بیت مامۆستا ماوه‌یه‌ك ئیمامی مزگه‌وتی ( ابوبكری سدیق بوو -له حه?تاكاندا). قسه‌یه‌كم بیست: گوایه پیاویكی مزگه‌وت خه‌وێكی بینیوه و بۆ ماۆستای گێراوه‌ته‌وه ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێ و چوار خه‌لی?ه‌كه خوا لێیان ڕازی بێ له‌و مزگه‌وته نوێژیان كردبوو. به‌لای كه‌مه‌وه وه‌كو مێژوو بۆ مزگه‌وته‌كه پێویسته! ئه‌وه ساغ بكرێته‌وه ئینجا ئایا ڕاسته؟ ئه‌گه‌ر ڕاستیشه ته?اسیله‌كه‌ی چییه.
داواكارم ئه‌مه بگاته ده‌ستی مامۆستای به‌ر?ێز له‌گه‌ڵ دوعای خێر.
والسلام علیكم
?اضل قه‌ره‌داغیwww.zagros.org
بسم الله
برای به‌ڕیز كاك ?ازڵ السلام علیكم
پاش جوانترین سلاو
نامه‌كه‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، وسوپاسی پیرۆزباییه‌كه‌ت ئه‌كه‌م، و خوا وێنه‌تان زۆر بكات.
بۆوه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت به‌ڵی ئه‌و قسه‌یه ڕاسته و له‌یاداشتی ژیاننامه‌كه‌ما به‌م جۆره تۆمارم كردووه:
خه‌وه‌كه‌ى شێخ ره‌زا: له‌ژیانما له چه‌ند شوێنێكا له‌ززه‌تی رۆحیم چه‌شتوه، و هه‌رگیز له‌یادم ناچنه‌وه، یه‌كێكیان مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری سدیق بوو، ئه‌م مزگه‌وته‌م زۆر له‌لا خۆشه‌ویست بوو، كاتێ ده‌ر?ۆیشتمه ناوی هه‌ستم به ئارامی وبه‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌ت ده‌كرد، نه‌م ده‌زانی هۆیه‌كه‌ی چییه؟!
پاش ئه‌وه‌ش هه‌ركاتێ له به‌غداوه بهاتمایه‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌بوا سه‌رێكی ئه‌و مزگه‌وته‌م بدایه، یا هه‌ركات له‌سه‌نگه‌سه‌ره‌وه سه‌ری سلێمانیم بدایه ده‌بوا سه‌ر له‌مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كر بده‌م.. ده‌ساڵ پاش ئه‌وه‌ی كه‌من له‌ومزگه‌وته‌دا نه‌مابووم، و به‌هۆی ران شكانه‌كه‌مه‌وه له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ر جێگه‌دا كه‌وتبووم، یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی كه‌له‌حه?تاكاندا میرمنداڵ بوو، و به‌گه‌رمی ئاموشۆی مزگه‌وتی ده‌كرد، گوتی: مامۆستا! ئه‌وكاته‌ی تۆ له مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كر بوویت خه‌وێكی زۆر سه‌یرم بینی.
گوتم: چۆن بوو؟ خوا به‌خێری بگێر?ێ..
گوتی: ئینشائه‌ڵلا هه‌ر خێر ده‌بێ.. شه‌وێكیان له‌خه‌وما وامزانی ئێمه له‌مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كردا نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ین، وتیان: ئه‌رێ وه‌ڵلا ئه‌وا پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ وحه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر وحه‌زره‌تی عومه‌ر هاتنه ناو ریزی جه‌ماعه‌ته‌كه‌وه. له‌خۆشی ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه به‌پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ شاد بووین خه‌به‌رم بووه‌وه.
ئه‌وكاته بۆم ده‌ركه‌وت كه هۆی چیه وا من ئه‌م مزگه‌وته‌م ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت!!
والسلام علیكم
حسن پێنجوێنی