سه‌ردانمان بۆ قوتابخانه‌كان:
پاش به‌یانی یانزه‌ی ئازاری ساڵی حه‌فتا، و وه‌رگرتنی حوكمی زاتی بۆ ناوچه‌ی كورستان، هه‌موو عیراق بووبه‌خۆشی و شادی، سه‌فه‌ركردن به‌ملاو لادا هیچ ترسێكی تیا نه‌ماو به‌ڵكو زۆریش بوو، له { محمد مه‌حروس ئه‌لموده‌رریس} به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانه‌وه، نامه‌یه‌ك هات كه ده‌مانه‌وێ سه‌ردانێك له‌نێوان قوتابیانی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌ئه‌وقافی باكوور و باشوور و ناوه‌ندا دروست ببێت و ئاگاداريیه‌كیان له‌یه‌كتر هه‌بێت و شاره‌زاییه‌ك له‌یه‌كتر په‌یدا بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌ر پۆلێك قوتابیه‌كیان هه‌ڵبژارد له‌پۆلی شه‌شی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا من به‌ر كه‌وتم، و له‌پۆلی پێنچ عوسمان خدر، و له‌پۆلی چوار عومه‌ر نیزامی، و عابیدی مامۆستا سه‌ید عبد الواحد له‌پۆلی سێ و ، عبد الرحمن (شێخی سیوتی) له‌پۆلی دوو، و له‌پۆلی یه‌كیش قاسم.
مه‌عهه‌دی ئیسلامی سوڵه‌یخ:
قوتابیانی مه‌عهه‌دی ئیسلامی هه‌ولێریش هاتبوون بۆ به‌غداو له‌وی هه‌ردوولامان به‌یه‌ك گه‌یشتینه‌وه، و یه‌كه‌م شوێنی سه‌ردانمان مه‌عهه‌دی ئیسلامی سوله‌یخ بوو له‌به‌غدا، خزمه‌تێكی باشیان كردین، وله ئه‌حواڵی یه‌كتر ئاگادار بووینه‌وه.
مه‌عهه‌دی ئیسلامی ئه‌بو سه‌یدا:
پاشان رۆیشتین بۆ ئه‌بو سه‌یدا، له‌پارێزگای دیاله ئه‌ویش مه‌عهه‌د ئیسلامیه‌كی گه‌وره‌ی لی بوو، ئه‌وكاته شیخ ئه‌مینی شیخ موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، له‌وێش شه‌وێك ماینه‌وه.
مه‌عهه‌دی ئیسلامی ره‌مادی:
پاشان رۆیشتین بۆ ره‌مادی له‌وێ میوانی مه‌عهه‌دی ئیسلامی ره‌مادی بووین، ئه‌وكاته شێخ عه‌بدولمه‌لیك به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌عهه‌ده‌كه‌بوو، زۆر زێزیان لێ گرتین وخزمه‌تی باشیان كردین. چه‌ندجار ئه‌م شیعره عه‌ره‌بییه‌یان دوو پات كرده‌وه، و له‌و بۆنه‌یه‌دا من له‌به‌رم كرد: " ياضيفنا لو جئتنا لوجدتنا نحن الضيوف و أنت رب المنزل، " واته: ئه‌ی میوانه‌كه‌مان! ئه‌گه‌ر تۆ هاتیت بۆ سه‌ردانمان تێده‌گه‌یت كه ئێمه میوانین و تۆ خاوه‌ن مه‌نزڵیت..
فه‌لوجه‌و خالیدیه:
پاشان سه‌ردانی مه‌عهه‌د ئیسلامی فه‌لوجه‌و خالیدیه‌شمان كرد، ئه‌وه‌ی زۆربه‌لامانه‌وه له‌وكاته‌دا سه‌یر بوو، ئه‌وه‌بوو له خالیدییه‌دا مامۆستا مه‌لا فائیز به‌ڕیوه‌به‌ری مه‌عهه‌دی ئیسلامی هه‌ولێرجگه‌ره كێش بوو، جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی خالیدییه قوتابیه‌كی مێزه‌ر به‌سه‌ری نارد و جگه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست مامۆستا گرت وفڕێی دا، و گوتیان: ئێمه پێمان حه‌رامه و له‌به‌ر ئه‌وه نابی حه‌رام له‌م شوێنه پیرۆزه‌دا به‌كار بهێنرێ..
مه‌حموودیه:
پاش ئه‌وه هاتینه‌وه بۆ به‌غداو رۆیشتین بۆ سه‌ردانی مه‌عهه‌دی ئیسلامی مه‌حموودیه، له‌پارێزگای بابل، من تا ئه‌وكاته نه‌م ده‌زانی كه له‌وپارێزگایه‌دا ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی سوننی هه‌یه؟.
به‌سره و زوبه‌یر:
پاش ئه‌وه كه‌شه‌وێكیش له‌وێ ماینه‌وه رۆیشتین بۆ سه‌ردانی مه‌عهه‌دی ئیسلامی به‌سره و دوای ئه‌ویش زوبه‌یر، ئه‌م سه‌ردانه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه بزانین كه له‌پارێزگای به‌سره‌دا چیها سووننی هه‌یه؟!
تكریت:
پاش ئه‌وه كه دوو رۆژیش له‌و دووشاره ماینه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غداو له‌وێوه سه‌ردانی مه‌عهه‌د ئیسلامی تكریتمان كرد، و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌عهه‌ده‌كه‌ی ئه‌وێ و هه‌موو مه‌عهه‌ده‌كانی دیبوومان به‌راستی لێ هاتوو و دڵسۆز بوون، پاش ئه‌وه كه‌شه‌وێكیش له‌وێ ماینه‌وه هاتینه‌وه بۆ به‌غداو له‌وێوه گه‌ڕاینه‌وه بۆ شوێنی خۆمان.. كاتی ئێمه له‌كوردستانه‌وه رۆیشتین زستان بوو، به‌لام له‌زوبه‌یردا پانكه به‌كار ده‌هێنرا، زۆرمان پێ سیر بوو كه ئه‌وه‌نده گه‌رمه!!.
هاتنی قوتابیه‌كانی ئه‌بو سه‌یدا:
بۆ پاش نیوه‌ی ساڵ قوتابییه‌كانی مه‌عهه‌دی ئیسلامی ئه‌بو سه‌یدا، له‌ته‌ك قوتابییه‌كانی مه‌عهه‌دی سوڵه‌یخدا هاتن بۆ سه‌ردانی سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر.. ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆریان هێنابوو، وه‌ك ئێمه له‌هه‌ر پۆلێك قوتابیه‌كیان نه‌هێنابوو، به‌ڵكو هه‌موویان هاتبوون، شه‌وێك له مه‌عهه‌دی ئیسلامی سلێمانی میوان بوون، و بۆ سبه‌ینیدا رۆیشتن بۆ سه‌ردانی مه‌عهه‌د ئیسلامی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ی قوتابیانی سلێمانیش رۆیشتین له‌ته‌كیانا، ئه‌وان هاتن به پێشوازیمانه‌وه تا ده‌روازه‌ی شار، له‌ویا هه‌مووی تێكه‌ڵ بوو، خۆپیشاندانێكی گه‌وره دروست بوو، ئه‌وسا دروشمی ئیسلامی ئاگرین له سه‌رزارو ناو قورگی قوتابیانی خوێنگه‌رمه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، وه‌ك: نه شه‌رقی و نه‌غه‌ربی هه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی،{ لاشرقية لاغربية، دولة دولة إسلامية} و له‌م بابه‌تانه. ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌یش خه‌ڵكه‌كه‌ی خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه، مامۆستاكان پێیان ناخۆش بوو، كه قوتابیان له‌خۆیانه‌وه ئه‌م دروشمانه‌یان ده‌دا، چونكه بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه سبه‌ینێ مامۆستاكان چیان به‌سه‌ردێت؟! ئیتر شه‌وێك له‌وێ ماینه‌وه و بۆ سبه‌ینێدا هاتین بۆ ناوچه‌ی خورماڵ و له‌وده‌شته‌دا سه‌یرانێكی خۆش سازكرا..
ئیمامه‌تی دێی نزاره:
پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی شه‌شا من له‌ئیمتیحانی به‌كالۆری بومه‌وه، له‌مانگی هه‌شتا ئیمتیحانه‌كه‌ی ئه‌وقافم زیندووكرده‌وه كه كاتی خۆی بۆ {ره‌بیعه }ئیمتیحانم دابوو، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌م نه‌بوو، ته‌عینیان نه‌كردم، ئێستا شه‌هاده‌م هه‌یه‌و ده‌بێ دام بمه‌زرێنن، ئه‌وقافی به‌غدا موافه‌قه‌تی كرد له‌مزگه‌وتی دێی نزاره‌ی ده‌وری پێنجوێن ببم به ئیمام، نامه‌ی موافه‌قه‌ته‌كه‌م برده‌وه بۆ سلێمانی و له‌ئه‌وقافی ئه‌وێوه گوتیان: بڕۆ موباشه‌ره بكه و تا به‌ره‌سمی لای ئێمه ببیته ئیمام، منیش هه‌ر ئه‌و رۆژه رۆیشتمه‌وه بۆ پێنجوێن و بۆ ئێواره‌كه‌ی رۆیشتم بۆ نزاره‌و شه‌و میوانی یه‌كێك له‌شێخه‌كانی ئه‌وێ بووم، زۆریان پێ خۆش بوو، به‌لاَم من گوتم: من بۆ هه‌میشه نیازم نییه لێره بم و ئه‌گه‌ر له كوللیه وه‌ربگیرێم نیازم وایه بخوێنم.. خوا هه‌ڵناگرێ ئه‌وانیش گوتیان: مادام له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مێنیته‌وه كه ئه‌ته‌وێ بخوێنی ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێخۆشه..
شه‌و له‌وێ مامه‌وه‌و موختاری ئاوایی بۆی ئیمزا كردم كه فلاَنی كوڕی فلاَن كه‌س هاته ئاوایی نزاره‌و له رۆژی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده‌دا له‌مزگه‌وت ئیمامه‌تی بۆ كردین..و ده‌ست به‌كار بوو له وه‌زیفه‌كه‌یا. ئیتر بۆ سبه‌ینێ به‌جێم هێشتن وماڵ ئاواییم لیكردن..موباشه‌ره‌كه‌م هێنایه‌وه بۆ ئه‌وقافی سلێمانی و من به‌ره‌سمی بووم به ئیمام له‌نزاره‌دا.
وه‌رگیرانم له زانكۆدا:
له‌ساڵی خوێندنی 1972-1973دا خوێندنی مه‌عهه‌دی ئیسلامیم ته‌واو كرد و به‌پله‌یه‌كی باش ده‌رچووم. هه‌ر ئه‌وساڵه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌وراقی زانكۆدا رۆیشتین بۆ به‌غداو ئێمه‌ش داكوێمه‌نته‌كانی خۆمانمان پێشكه‌شكرد، به‌لاَم له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌بوا موقابه‌له‌یان بكردیتایه‌و ئه‌گه‌ر له‌موقابه‌له‌كه‌دا ده‌رنه‌چویتایه با نمره‌كانیشت زۆر بوونایه بێ سوود بوو. ئێمه‌ش رۆیشتینه موقابه‌له‌كه‌وه، و كۆمه‌ڵێ مامۆستا بوون، و هه‌ر یه‌كه پرسیارێكیان ده‌كرد یه‌كی له‌نه‌حودا ویه‌كی له فیقهدا و یه‌كی تر له ئوسولدا و. هتد، عه‌بدوڵلا جه‌بووری كه یارمه‌تیده‌ری عه‌مید بوو گوتی: تۆ نمره‌كانت باشن، و له‌شه‌ریعه‌دا وه‌ر ده‌گیرێیت، بۆچ پێشكه‌شت كردووه بۆ ئوسوولی دین؟ گوتم: به‌رێز! من مه‌به‌ستی هه‌ریه‌ك له‌و كوللیانه‌م خوێندۆته‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ چی باشه، بۆیه ئوسوولی دینم هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌م پێ گرنگه كه له ئوسوولی د‌ینا بایه‌خی پێ ده‌درێت.. سوپاس بۆ خوا وه‌رگیرام..
ئه‌و ساڵه‌ی ئێمه پێشكه‌شمان كرد خوێندن له‌كوللیه‌كه‌ی ئیمام ئه‌عزه‌مدا له پێنچ ساڵه‌وه بووبوه چوار ساڵ، وه له‌بیاتی ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه گشتی بێ تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتبوو، كوللیه‌كه كرابوو به‌سێ به‌شه‌وه: به‌شی زمانی عه‌ره‌بی، به‌شی شه‌ریعه، به‌شی ئوسولی دین.
مناڵه‌كانم نارده‌وه بۆ پێنجوێن:
له‌مانگی نۆی 1973دا به‌ره‌سمی وازم له‌مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كر هێنا و خوا حافیزیم لێ كردن، مناڵه‌كانم برده‌وه بۆ پێنجوێن بۆلای دایكم، هه‌رچه‌ند ئه‌ویش ئیمكانییه‌تێكی وای نه‌بوو، به‌لاَم چار ناچار بوو، ئێمه‌ش جگه له‌خوا و پاشان دایكم په‌نایه‌كی ترمان نه‌بوو، ئه‌وانم له‌وی به‌جێهێشت وخۆیشم رۆیشتم بۆ به‌غدا بۆ خوێندنه‌كه، له‌وی له‌به‌غدا زۆر هه‌وڵم دا ئیمامه‌ته‌كه‌م نه‌قل بكه‌ن بۆ به‌غدا بێسوود بوو، منیش شانم كرد به‌خوێندنه‌كه‌ماو تانیوه‌ی ساڵ مامه‌وه، نیوه‌ی ساڵ له‌ئیمتیحانه‌كه‌دا ده‌ره‌جه‌یه‌كی باشم هێنا بوو، به‌شی زۆریان 18 و 19 بوون له بیست. تازه ده‌وامی پاش نیوه‌ی سال َ ده‌ستی پیكردبوه‌وه رۆیشتم بۆلای راگری كوللیه‌كه‌مان دكتۆر حه‌مه‌د كوبه‌یسی كه ئه‌ندام بوو له ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌به‌رزی ئه‌وقافدا، ده‌ره‌جه‌كانم په‌یوه‌ست كرد به داواكاریه‌كه‌وه‌و نوسیبوم كه من به‌ره‌سمی ئیمامی مزگه‌وتێكم له‌پارێزگای سلێمانی، و ئه‌وه چوار مانگه ماڵ ومنداڵم به‌بێمعاش به‌جێهێشتوه، ئه‌گه‌ر لوتف بكه‌ن وه‌زیفه‌كه‌م نه‌قلَ بكه‌ن بۆ به‌غدا، یا خۆم نه‌قڵ بكه‌ن بۆ مزگه‌وتێكی ئێره، تابتوانم به‌رده‌وام بم له خوێندنه‌كه‌مدا، ده‌نا ناچار ده‌بم وازی لێبێنم، ئه‌وه‌ش نمره‌كانی نیوه‌ی ساڵی كوللیه‌مه بۆ ئاگاداریتان، ئه‌ویش زۆر خه‌مبار بوو به‌وه‌زعه‌كه‌م، و پاشان گوتی: كوڕم! ئه‌م ئێواره‌یه ئێمه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئه‌وقافدا داواكارییه‌كه‌ت له‌ته‌ك خۆما ئه‌به‌م بۆ ئه‌وێ به‌ڵكو بتوانم شتێكت بۆ بكه‌م، ئیتر منیش سوپاسم كرد‌و هاتمه ده‌ره‌وه.
# # #
به‌شی 16 ژیاتی به‌غدام