زه‌رنه‌قووته و زه‌رده‌واڵه
" إِنَّ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا، فَابْتَغُوا عِنْدَ اللَّهِ الرِّزْقَ، وَاعْبُدُوهُ وَاشْكُرُوا لَهُ،إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ".العنكبوت/17.
حه‌مۆله بۆى گێڕامه‌وه، گوتى: مامۆستا ته‌مه‌نم له ده‌ورى یانزه ساڵیما، دنیا به‌هار بوو، (ده‌شتى برایم ئاوا) ( 1)كاتى گیا دورینی هاتبوو، ره‌نجبه‌رێكمان هه‌بوو، له‌و ده‌شته‌دا به‌كه‌ره‌نتوو گیاى بۆ ئه‌دوروینه‌وه، منیش كه‌وتمه شوێنى و له‌ته‌كیا رۆیشتم!!
ماوه‌یه‌ك ره‌نجبه‌ره‌كه دروێَنه‌ى كرد، چه‌ند قه‌دێك گیاى دورییه‌وه، شه‌نگه‌سووره(2 )یه‌كم بینى به‌و ناوه‌دا هه‌ر گیزه گیزى بوو، منیش تووڵێ (ته‌روو) (3 )م بۆ بڕى و كه‌وتمه شوێنى.. لێره لێم ده‌دا و له‌وێ ده‌كه‌وت، و هه‌ڵده‌ستایه‌وه و ده‌فڕى..
به‌ڵێ، چه‌ند جارێك لێم ده‌دا ده‌كه‌وت و هه‌ڵده‌ستایه‌وه، ئیتر ماندووبووم و وازم لێهێنا،و گوتم: وه‌ڵلا ئیتر حه‌قم نییه به‌سه‌ریه‌وه.
ره‌نجبه‌ره‌كه یه‌ك دوو قه‌دى تر گیاى دروێنه كرد، به‌سه‌ر بنجى دڕكه قنگرێكه‌وه هێلانه چۆله‌كه‌یه‌كم بینى، له‌ناو هێلانه‌كه‌دا دوو به‌چكه چۆله‌كه‌ى زه‌رنه‌قووته‌ى تیا‌بوو، هێشتا چاویان نه‌كرابووه‌وه، و دایكه‌كه‌شیان له‌نزیكیانه‌وه مردار ببوه‌وه!!
منیش ئه‌وكاته وه‌ك مناڵێكى پاكى بێ گوناح بووم، زۆر دڵم پێیان سووتا و به‌زه‌ییم پیا یانا هاته‌وه، چونكه هێشتا په‌ڕیان ده‌ر نه‌كردبوو، ده‌نووكیان زه‌ردبوو، چاویان نه پشكوتابوو.. دایكیشیان ئاوه‌ها له‌په‌نایانا مرداره‌وه ببوو، ده‌مگوت ئاخر ئه‌مانه چۆن بژین؟ و كێ ئه‌مانه‌ى بۆ به‌خێو ده‌كرێ؟!
له‌و كاته‌دا كه‌من كه‌وتبوومه ناو گێژاوى ئه‌م خه‌یالاَنه وبیرم له داهاتووى ئه‌م زه‌رنه‌قوتانه ده‌كرده‌وه شه‌نگه‌سووره‌كه به‌گیزه گیز په‌یا بووه‌وه، لاقه كولله‌یه‌كى به‌ده‌مه‌وه بوو، زه‌رنه‌قوته‌كان هه‌ر له‌گه‌ڵ گوێیان له گیزه‌ى شه‌نگه‌سووره‌كه‌وه بوو ده‌ستیان كرد به‌جیكه جیك و ده‌میان داپچڕى!! شه‌نگه سووره‌كه لاقه‌كه‌ى خسته ده‌مى یه‌كێكیانه‌وه..
وه‌ڵلاهى خۆم به‌چاوى خۆم ئه‌مه‌م بینى!! كه ئه‌م رووداوه‌م لێ بینى، پڕ به‌دڵ شه‌نگه سووره‌كه‌م خۆش ده‌ویست، و له‌دڵى خۆما ئه‌م گوت: خوایه هه‌زار جار سوپاس بۆ تۆ، كه ئه‌م خێره‌ومه‌نده‌م نه‌كوشت!!
یه‌كێكى تر له‌ناو كۆڕه‌كه‌دا گوتى: كێ ده‌ڵێ خوا به‌تایبه‌تى نه‌یهێشتۆته‌وه، بۆ خزمه‌ت كردن به‌و بێچوه چۆله‌كانه؟!
كاك موحه‌ممه‌دیش گوتى: به‌رێ وه‌ڵلا خوا هه‌ر بۆ ئه‌وه له‌ده‌ستى من رزگارى كرد و هێشتیه‌وه!! چونكه كردبوویه وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ژێوارى و ژیانى ئه‌وانه..بۆیه من هه‌ر لێم ده‌دا و نه ده‌مرد..
مامۆستا گیان! هه‌رچه‌ند من پیاوێكم باوه‌ڕ سێسووچ و گوناهبار به‌لاَم قه‌ناعه‌تى ته‌واوم هه‌یه كه خوا رازیقه‌و په‌كى كه‌س ناخات..
# # #
به‌ڵێ، تا كاتێ ژیان كۆتایى نه‌یه‌ت و ئه‌جه‌ل ئاماده نه‌بێ خوا رزق و ژێوارى هه‌ر گیاندارێ ده‌دات، بێچوه چۆله‌كه ته‌نیا دایكیه‌تى هه‌وڵى بۆ ده‌دات و خواردن به‌ده‌میه‌وه ده‌كات، كاتێ دایكى مرد ئێمه‌ى ئاده‌میزاد به‌زه‌ییمان پیایا دێته‌وه، چونكه وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه له‌وانه‌یه له‌برسا بمرێ!! به‌لاَم بێ ئاگا له‌وه كه‌دایكى بێچوه‌كان رازیق نه‌بوه‌و نییه، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌سیله‌یه‌ك بووه، رازیق ته‌نیا ئه‌ڵلایه، ئه‌ویش ماوه‌و به‌رده‌وامه. وه‌سیله‌یه‌كى تر بۆ ئه‌و زه‌رنه‌قوتانه ده‌سازێنێ، و ژیوارى و رزقیان بۆ ده‌نێرێ.. با به‌دوژمنى خۆیشیانا بێت.!!
خوایش ده‌فه‌رموێ هه‌رچى گیاندار له‌زه‌ویدایه خوا رزقى ده‌دات:" وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا، وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا، كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ "(4)، وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: خوا ئه‌و خوایه كه دروستى كردوون و پاشان ژێوارى داون و ئه‌نجا ده‌تان مرێنێ و دواییش زیندوتان ده‌كاته‌وه."اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ "(5)
په‌راوێزه‌كان:
1-ده‌شتى پێنجوێن، پێیشى ده‌گوترێ ده‌شتى برایم ئاوا..له‌نێوان حه‌سه‌ن ئاوا‌و راوگاندایه.
2 - شه‌نگه سووره ، جۆرێكه له‌زه‌رده‌واڵه به‌لاَم لاشه‌ى گه‌وره‌ته و ره‌نگیشى جیاووازه.
3- ته‌روو، دارێكه كورته بالاَ، هه‌رگیز دارى گه‌وره‌ى لێ دروست نابێ له‌شێوه‌ى ده‌وه‌نا ئه‌مێنێته‌وه، به‌هاران چوزه‌ره ده‌رده‌كات و گه‌لاَیه‌كى جوانى هه‌یه، له‌ساڵى داهاتوودا ئه‌وانه وشك ده‌بن وهى سه‌ر له‌نوێ ده‌ر ده‌كاته‌وه..
4- سورة هود/ 6.
5 - سورة الروم/40.