ئه‌م شه‌و له‌سه‌ر ئێنته‌ر نێت رووداوێكی دلته‌زێنم خوێنده‌وه كه‌ته‌واو حه‌په‌ساندمی، ئه‌ویش كوشتنی خاتوو {مه‌ڕوه شه‌ربێنی}بوو، كه قوتابی دكتۆرابوو له ده‌رمان سازیدا، و له‌ناو ژووری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیدا پێاوێكی كۆنه رووسی و تازه ئه‌ڵمانی به چه‌قۆیه‌كی پڕ له‌ژه‌هری رق وقین هه‌ژده چه‌قۆی لێده‌دات و شه‌هیدی ده‌كات و به‌خوێنی پاكی ئوتاقی دادگاكه سوور ده‌كات..
ئه‌م رووداوه چۆن رووی داوه؟
خاتوو مه‌روه هاوسه‌ری هه‌یه‌و مناڵێكی بچكۆله‌یان هه‌یه به‌ناوی موسته‌فا، ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر، واته له‌پایزی ساڵی 2008دا له‌گه‌ڵ ساواكه‌یا ده‌چن بۆ باخێكی گشتی و منداڵه‌كه‌ی داوای جۆلانه ده‌كات، ئه‌ویش ده‌یبات بۆلای جۆلانه‌یه‌ك، له‌وێ له‌لایدا ده‌وه‌ستن و پیاوێكی 28 ساڵه به‌ناوی {ئه‌لیكس} كه هاولاَتییه‌كی ئه‌ڵمانییه منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر جۆلانه‌كه ده‌بێت، و ئه‌مانیش كه زۆر چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن مه‌روه خان داوا له‌پیاوه‌كه ده‌كات: بێ‌زه‌حمه‌ت یارمه‌تیمان بده با كه‌مێك منداڵه‌كه‌ی ئێمه‌ش سوار ئه‌و جۆلانه‌یه ببێت، ئه‌ویش له‌بیاتی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ناسكه‌ی ئه‌ودا ده‌ست ده‌كات به تووڕه‌بوون و جنێو پێدانی و تۆمه‌ت باركردنی به ترۆریست، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپۆشی به‌سه‌ره‌وه‌یه!! ئه‌لیكس هه‌لمه‌ت ده‌بات بۆ سه‌ری مه‌روه‌خان و ده‌یه‌وێت سه‌ر پۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاببات، خاتو مه‌ڕوه ناچار ده‌بێت له‌دادگا سكالاَی خۆی تۆمار بكات له‌دژی ئه‌و تاوانكاره، دادگای شاری { دریسدن }یش وه‌ك رۆژنامه میسرییه‌كان باسیده‌كه‌ن بڕیار ده‌دات به 750 یۆرۆ ئه‌و تاوانباره سزا بدات، نزیكه‌ی 1055 دۆلاری ئه‌مریكی..هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نووسیبووی كه به 2800 یۆرۆ سزا دراوه..
به‌لاَم تاوانبار داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌دادگا ده‌كات، و دادگاكه درێژه‌ده‌كێشێ، تا رۆژی چوارشه‌ممه 1/7/2009. كه دادگای كۆتاییان ده‌بێت، تاوانباره‌كه چه‌قۆیه‌ك له‌ته‌ك خۆ‌یا ده‌باته ژووره‌وه‌و له‌وكاته‌دا كه دادوه‌ر حوكمی دادگا به‌سه‌ر تاوانبارا ده‌خوێنێته‌وه به‌چه‌قۆكه‌یه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر خاتوو مه‌روه‌و هه‌ژده چه‌قۆی یه‌ك له‌دوای یه‌كی لێده‌دات و هه‌رله‌ویا كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی سكی له‌گه‌ل جه‌رگ و ریخۆڵه‌یا ده‌كه‌ونه به‌رپێی، خاتو مه‌روه له‌وكاته‌دا دووگیان بووه‌و سكیشی هه‌بووه، به‌ڵێ گیانی پاكی په‌رواز ده‌كات و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیانی ئه‌م دنیایه ده‌كات و به‌ره‌و جیهانی دادگه‌ری ده‌روات.. مسته‌فای ته‌مه‌ن كه‌متر له چوار سالانیش زیاد له‌وه كه‌دایكی خۆشه‌ویستی له‌كیس ده‌چێت خۆیشی بریندار ده‌بێت، و دكتۆر عه‌له‌وی مێردی مه‌روه‌ش كه ده‌یه‌وێ به‌رگری له خێزانی بكات به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.. ده‌كتۆره مه‌روه ته‌مه‌نی 32 ساڵ بوو..
كاتێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی گۆگڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گه‌ڕام شتی زۆر سه‌یرم بینی، و خۆم رۆیشتم سه‌رم له‌سه‌رچاوه‌ی باسه‌كه دا‌و رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له‌ژماره‌ی رۆژی 8/7/2009 دا ده‌نووسێ: كوشتنی مه‌روه خه‌ڵكی شاری دریسدنی تووشی حاڵه‌تی شۆك و تووره‌یی كرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی جووه‌كان و موسوڵمانانی ئه‌ڵمانیای یه‌كخست، بۆ ئاراسته‌كردنی نه‌قدیان له‌دژی كه‌ره‌سه‌كانی راگه‌یاندن له‌و ولاَته‌دا و خوێن ساردییان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌وه..
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی گشتی جووه‌كان و موسوڵمانانی ئه‌ڵمانیاش ئاره‌زومه‌ندی خۆیان راگه‌یاند بۆ سه‌ردان له دكتۆر عه‌له‌وی مێردی خاتو مه‌روه كه له‌خه‌سته‌خانه كه‌وتووه‌و به‌سه‌ختی بریندار بووه..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تێكی تووڕه‌یی و بێزاری له‌ناو خه‌ڵكی میسر‌و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی تاراوگه‌یا په‌یدا بووه، به‌هۆی ئه‌وه كه به‌و شێوه‌ی شیاو بێت له‌لایه‌ن میدیای جیهانییه‌وه بایه‌خ به‌رسوا كردنی تاوانه‌كه نه‌دراوه..
كاتێ {د.عه‌له‌وی}مێردی مه‌ڕوه كه‌له په‌یمانگه‌ی ئه‌ندازیاری جینات له‌زانكۆی مه‌نوفیه‌ی میسر مامۆستا بووه، به‌شه‌خوێندنێكی له كۆلیجی {ماكس بلانكی} ئه‌ڵمانیا پێده‌درێت، و له شاری درێسدن ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، تا له‌به‌شی جیناتدا دكتۆرا بێنێت، مه‌روه‌ش له‌ته‌كیا ده‌چێت و ئه‌ویش خوێندنی بالاَی خۆی ته‌واو ده‌كات و دكتۆراكه‌ی لة وه‌رده‌گرێت.. واته: رۆیشتنیان بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندن بووه..
ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه رووی دا‌و دكتۆره مه‌روه تیایا شه‌هید بوو، ئێمه ده‌بێ بپرسین: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ده‌ستی موسوڵمانێك بكوژرایه چی بۆ ده‌كرا؟ چۆن هه‌موو رۆژنامه‌و گوڤاره‌كان لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می خۆیان بۆ وێنه‌ی بێ تاوان ته‌رخان ده‌كرد.. و هه‌تا هێزیان تیا بووایه خۆیان و ناوچه كه‌شیان پێ سووك ورسوا ده‌كرد!! هه‌زاره‌ها تۆمه‌تی ترۆریستیان بۆ ده‌كرد.. باشه بۆ ئه‌م بان و دوو هه‌وایه ده‌بێ هه‌ر به‌رده‌وام بێت؟ بۆ ئه‌و مرۆڤایه‌تیه‌ی كه خۆیان ئیدیعای ده‌كه‌ن به‌یه‌كسانی پیاده‌ی ناكه‌ن؟
ئه‌وه‌بوو له توركیا كیژێكی به‌ریتانیایی كه‌متر له هه‌ژده ساڵ سكالاَی له‌سه‌ر كوڕێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی {ماركۆ فایس} تۆماركرد كه ویستوویه‌تی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر، ده‌وڵه‌تی توركیش گرتبووی تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واو ده‌بێت، هه‌موو رۆژنامه‌و گوڤاره‌كانی ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی گه‌وره‌ی ماركۆیان له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می خۆیان دابوو، تێكرا هێرشیان كردبووه سه‌ر ده‌سه‌لاَتی توركیی چونكه ئه‌وكاره‌ی كردووه.. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش تاوانبار بووه، به ده‌ست بردن بۆ ئافره‌ته به‌ریتانییه‌كه.. ده‌ی باشه ئێمه ده‌پرسین بۆچ بۆ ئه‌و رووداوه ئاوه‌ها هه‌واڵه‌كه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌ش كه له‌ناو دادگای ولاَتا بێ تاوانێك بكوژرێ كه‌مته‌ر خه‌می ده‌كه‌ن.؟!.
هه‌زاران سلاو بۆ گیانی پاكی بێتاوانی دكتۆره مه‌روه .. و هیوادارین خوا به‌شه‌هید حسابی كردبێت و گیانی پاكی به‌به‌هه‌شت شاد بێت ..