السلام عليك
ماموستا تا جةند جائيزة نزيك بوونةوة لة دةست كَيرانت بةلام مارة كراوبيت ليت. واتة تةوقةكردن , جوونة دةرةوة، و تا جةند ئةبيت لةكَةليدا تيكةل بيت لةو قوناغةدا؟
لةكةل ريزم بو هةموو موسلمانانى دوونيا ....
والسلام عليكم ورحمة الله
موسولمانيك 7/6/2009
وعليك السلام
پاش سوپاس بۆ خوا و سڵاو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵانی
برای باش!
مادام ده‌زگیرانه‌كه‌ت ماره‌كراوت بێت، هه‌موو كارێك و هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێك مێرد بۆی دروست بێت له‌ته‌ك ژنه‌كه‌ی خۆ‌یا بۆ تۆیش دروسته. به‌لاَم یه‌ك شت هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه پێش گوێزانه‌وه وه‌ك مێرد ره‌فتاری له‌ته‌كا بكات، له‌وانه‌یه سكی پر ببێت، ئه‌وسا خه‌ڵكی نه‌فام بكه‌ونه گازنده و شووره‌ییه‌ك بۆ كه‌س و كاری ئافره‌ته‌كه دروست ببێت، و له‌وانه‌یه له‌ژێر ئه‌و فشاره‌شدا مێرده‌كه واز له ژنه‌كه‌ی خۆی بێنێ و كۆمه‌ڵێ گۆبه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی دروست ببێت..
له‌به‌رئه‌وه باشر وایه تا نه‌یگوێزێته‌وه جگه له‌دانیشتن و چۆن و چاكی و ته‌وقه كردن هیچی تری له‌ته‌كا ئه‌نجام نه‌دات.
خوایش ئاگادار تره