زانایان فه‌رموویانه:
1- كاتێ له‌گه‌ڵ خۆمانا دۆلارێك بۆ مزگه‌وت ده‌به‌ین به زۆری ده‌زانین، كه‌چی كه‌ده‌یبه‌ین بۆ بازار زۆر كه‌مه.!!
2- سه‌عاتێك له‌تاعه‌تی خوادا به‌زۆر ده‌زانین، كه‌چی سه‌عات و نیوێك له‌گه‌ڵ تۆپی پێدا یا سێ سه‌عات له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا به‌كه‌م ده‌زانین..!!
3- كاتێ جزمێك له‌قورئان ده‌خوێنینه‌وه به‌زه‌حمه‌تی ده‌زانین، كه‌چی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانێكی دووسه‌د تا سێ سه‌د لاپه‌ڕه‌یی به‌ئاسان ده‌زانین!!
4- ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌كانه‌وه دیخووێنینه‌وه، باوه‌ڕی پێده‌كه‌ین وه‌ری ده‌گرین، كه‌چی ئه‌وه‌ی قورئان باسی ده‌كات، له‌باره‌یه‌وه پرسیارده‌كه‌ین..!!
5- چۆن ده‌بێ قبووڵی بكه‌ین شوێن تازه‌ترین شێوازه‌كانی ژیان بكه‌وین، كه‌چی پشت بكه‌ینه سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ره‌كه‌مان سلاَوی خوای لێ بێ!!
6- ئێمه ناتوانین كه‌مێك له‌كاتی نزا و پاڕانه‌وه‌ماندا بییر بكه‌ینه‌وه، كه‌چی كاتێ قسه له‌ته‌ك براده‌رێكمانا ده‌كه‌ین هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌ك له بیركردنه‌وه‌دا نابینین!!
7- دوو كاتژمێر به‌سه‌ر بردن له‌مزگه‌وتا به‌دوور و درێژ ده‌زانین، به‌ڵام له‌به‌رده‌م فلیمێكی سینه‌ماییدا زۆر به‌كه‌می ده‌زانین!!
8- خه‌ڵكی ئاره‌زوومه‌ندن له‌ریزی یه‌كه‌می هه‌ر یاریگا و ئاهه‌نگێكدا بن، به‌ڵام هه‌میشه خۆیان ده‌خزێننه ریزی دواوه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان..
9- زۆر به‌سه‌ختی ده‌زانین كاتێ بمانه‌وێ به‌ره‌و رووی له‌به‌ر كردنی ئایه‌تێك یا دوو ئایه‌تی قورئان ببینه‌وه، به‌لاَم زۆر به‌كه‌می ده‌زانین بۆ له‌به‌ركردنی گۆرانییه‌ك..!!
10- ئه‌مڕۆ كرده‌وه‌یه بێ لێپرسینه‌وه، سبه‌ینێش لێپرسینه‌وه‌یه به‌بێ كرده‌وه، سوود له‌م ژیانه‌ت وه‌ر بگره بۆ ژیانی رۆژی لێپرسینه‌وه‌ت..