یه‌كێ له خۆشترین كاته‌كانی ژیانم:
له‌مانگی یانزه‌دا مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری سدیق كرایه‌وه منیش به مامۆستا خه‌تیبم گوت: پێویست ده‌كات من وتارێك ئاماده‌بكه‌م؟ به‌م ئیعتیباره من ده‌بمه مه‌لای مزگه‌وته‌كه؟ گوتی: نه، پێویست ناكات..
به‌ڵی، كاتێ من بووم به ئیمام له‌م مزگه‌وته‌دا بڕیار وابوو مانگانه هه‌ژده دینارم بده‌نێ، ئه‌م معاشه‌ش له خه‌ڵكی كۆ نه ده‌كرایه‌وه، به‌ڵكو مزگه‌وت چه‌ند ماڵ و دووكانێكی هه‌بوو كه به‌كرێیان دابوون، له‌و كرێیه مانگانه‌كه‌ی منیان ده‌دا، معاشی ئه‌و كاته‌ی ئیمامێكی فه‌رمی ئه‌وقافیش ته‌نیا هه‌ژده دینار بوو..
منیش له‌وپه‌ڕی چالاكیدا بووم،
له قسه‌كردن و ئامۆژگاری و حه‌دیس خوێندنه‌وه‌و باسكردنی ئیسلام و خۆشه‌ویستكردنی لای خه‌ڵكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له دواین پۆله‌كاندا بووم هه‌رگیز بێ موتاڵه‌عه نه‌ده‌بووم، زۆر حه‌زم له خوێندنه‌وه‌بوو، كتێب و نامیلكه‌ی زۆرم ده‌خوێنده‌وه، گوێم به‌رده‌وام له رادیۆ ده‌گرت، چه‌ند گۆشه‌یه‌كی رادیۆ(بی‌بی‌سی) هه‌بوو هه‌میشه گوێم لێ ده‌گرتن، به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت له‌نێوان ئێمه‌و پرسیاركه‌راندا.(السیاسه بین السائل والمجیب)، گۆشه‌یه‌ك له گوڤاری ئه‌لعه‌ره‌بی كوه‌یتیدا هه‌بوو، له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانی ولاَتان زۆر تامه‌زرۆی بووم و ده‌مخوێنده‌وه، گوڤاره بییانیه‌كانم هه‌ندێك ده‌خوێنده‌وه ئه‌وكاته گوڤاری حه‌فتانه‌ی ده‌ستوری لوبنانی هه‌بوو زۆرینه‌ی كاته‌كان ده‌مخوێنده‌وه، ئیتر جگه له گوڤاره‌كانی ته‌ربییه‌ی ئیسلامی و ئه‌لموجته‌مه‌ع و تاد.... هه‌موورۆژێ گوێم له هه‌واڵه‌كانی شه‌وانه‌ی بی‌بی‌سی و هه‌واڵی نیوه‌ڕوانی تاران و هه‌واڵی ئێوارانی عیراق ده‌گرت.. زیاد له‌مانه زۆر سه‌یری نه‌خشه‌ی ولاَتانم ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌مانه زۆر ئاگاداری گشتیم هه‌بوو.
زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌وه‌ی ده‌یزانم بیگه‌یه‌نم به‌خه‌ڵكی، بۆیه باخچه‌ی مزگه‌وته‌كه‌مان خۆش كردبوو پرِگوڵ وگوڵزار بوو، ئه‌و گه‌نجانه‌ی به رێكه‌وت له‌م ده‌رگاكه‌وه سه‌ریان به‌مزگه‌وتا ده‌كرد و ده‌یان ویست له‌و ده‌رگاكه‌ی تره‌وه برِۆنه ده‌ر، ده‌ڕۆیشتم به‌پیریانه‌وه، و چۆن و چاكیه‌كی گه‌رمم له‌ته‌كا ده‌كردن، و به‌خێرهاتنێكی باشم پی ده‌گوتن، ده‌ی فه‌رموو با كه‌می دابنیشین و له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه بدوێین.. ده‌ستمان به‌قسه ده‌كرد ئه‌گه‌ر گومانێكی هه‌بوایه بۆم روون ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پرسیارێكی هه‌بوایه به‌پێی توانای خۆم وه‌لاَمم ده‌دایه‌وه، ئه‌و لاوه‌ی كه ئه‌وحاڵه‌ته‌ی ده‌بینی جارێكی تریش ده‌هاته‌وه..
مزگه‌وت وای لێهات سوپاس بۆ خوا بووه یه‌كی له مزگه‌وته قه‌ره‌باڵخه‌كانی ناوشار..
ناونانی مزگه‌وته‌كه:
ئه‌و رۆژه‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وته‌كه يان گێڕا من بییرم له ناوێك ده‌كرده‌وه كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موان بێت، كاتێ كاتی ئه‌وه هات تابلۆی بۆ بكرێ و به‌سه‌ر ده‌رگاكانیه‌وه هه‌ڵبواسرێ، بێ ئه‌وه‌ی به‌كه‌س بڵێم، ئه‌و ئایه‌ته‌مان تیانووسی كه ده‌فه‌رموێت: " إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآَخِرِ وَأَقَامَ الصَّلاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلا اللَّهَ، فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ." التوبه/18. واته: ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه‌باوه‌ڕیان به‌خوا و پاشه‌رۆژ هه‌یه و نوێژ به‌رپاده‌كه‌ن، و وزه‌كات ده‌ده‌ن، و جگه له‌خوا له‌كه‌س ناترسن، مزگه‌وته‌كان و ماڵه‌كانی خوا ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، ئومێد وایه ئه‌وانه له ریزی رێنوێنیكراواندا بن.
له‌بنكیشیدا نووسیمان: مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری سدیق، ئیتر كه‌س ناره‌زایی ده‌ر نه‌بڕی و كه‌سێش له‌و باره‌وه پرسیاری نه‌كرد.. مزگه‌وته‌كه به‌ناوی ئه‌بوبه‌كری سدیقه‌وه ناوبانگی ده‌ركرد..
خه‌لاَت و به‌رات:
ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان بێت ئه‌مینداره‌كانی مزگه‌وت پێیان گوتم: سه‌رفیتره‌كه چۆن بقه‌بڵێنین؟ گوتم: هه‌ركه‌س ئه‌و ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌هه‌ژار و نه‌دارێكی خزم یا ناسراو یا هاوسێی خۆی ده‌دا..
زۆریان پێ سه‌یر بوو كه من وام پێگوتن!! گوتیان: یه‌عنی تۆ سه‌رفیتره‌كه وه‌رناگرێت؟! گوتم: كاكه گیان! من پێم ناشێت.. ئێوه هه‌ژده دینار معاشم ده‌ده‌نێ.. ئه‌مه‌ش به‌سم ده‌كات..كه‌سی تر هه‌یه كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بێ بیده‌ن به‌و..
گوتیان: مامۆستا گیان! تۆ خانووی خۆتت هه‌یه؟ گوتم: نه‌خێر.. گوتیان: ترومبێلی خۆتت هه‌یه؟ گوتم: نه‌خێر.. گوتیان: پارچه زه‌وی خۆتت هه‌یه؟ گوتم: نه‌خێر.. گوتیان: به‌قوربان هی واهه‌یه هه‌موو ئه‌مانه‌شی هه‌یه وه‌ری ده‌گرێ.. ئه‌ی تۆ بۆچ وه‌ری ناگریت؟!
گوتم: ئاخر من خۆم به هه‌ژار نازانم، و ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه‌مانگانه پێم ده‌درێت به‌سمه و ژیانه‌كه‌م دابین ده‌كات.. حاجی ساڵحی تووتنچی و ئه‌حمه‌دی كونجرینی خوا عه‌فویان بكات سوێندیان خوارد و گوتیان: به‌خوا قه‌سه‌م ده‌بێ وه‌ری بگریت.. ئیتر ناچاریان كردم و منیش سه‌رفیتره‌كه‌م وه‌رگرت..
قوتابیانی زانكۆ:
له‌بیرم نه‌چی ئه‌وسه‌رده‌مه زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی سلێمانی نوێ‌دا بوو، ژماره‌یه‌كی باش قوتابیانی زانكۆ روو له‌خوابوون، و هاتوچۆی مزگه‌وتیان ده‌كرد، چ شیعه وچ سوننی، چ عه‌ره‌ب و چ كورد و چ توركمه‌ن.. برایه‌تی ئیسلامی له‌وێدا ده‌دره‌وشایه‌وه..هه‌ندێ له قوتابیان هاتن بۆ مزگه‌وت و رۆژێكیان گوتیان: مامۆستا ئێمه داخوازییه‌كمان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی زانكۆ كردووه تا مزگه‌وتێكمان بۆ دروست بكات، هه‌رچه‌ند تا ئێستا برِیاری نه‌داوه به‌لاَم كۆڵ ناده‌ین تا بۆمان دروست ده‌كات..
گوتم: هیوا دارم سه‌رۆكی زانكۆ له‌و غه‌رب زه‌ده سه‌رپه‌ڕانه نه‌بی كه له رۆژئاواییه‌كان دوژمنترن به‌ئیسلام، هه‌رچه‌ند رۆژئاواییه‌كان له‌ولاَتی خۆیانا (له‌گه‌ڵ عه‌لمانی بوونی خۆیانا)مزگه‌وت بۆ موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن ، وبه مافێكی كه‌سایه‌تی بۆ قوتابی داده‌نێن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ومافه بی به‌شی ناكه‌ن، به‌لاَم هه‌ندێك له‌و غه‌رب زه‌ده توندرِه‌وانه له‌ولاَتی ئێمه‌دا ئه‌و مافه به‌قوتابیان ناده‌ن..
بایه‌خدان به‌لاوان و میرمندالاَن:
له‌و كاته‌دا باو وابوو پیاوه پیره‌كان له‌ناو مزگه‌وته‌كانا له‌منداڵه‌كان تووره ده‌بوون و ده‌ریان ده‌كردن، له‌به‌ر ئه‌وه مزگه‌وته‌كان چۆڵ بوون، له تازه پێگه‌یشتووه‌كان.. منیش زۆر بایه‌خم به منداڵ و تازه‌لاوه‌كان ده‌دا، و رێزم لێده‌گرتن و روم ده‌دانێ، و قسه‌م بۆ ده‌كردن، و هانم ده‌دان بۆخۆ شاره‌زا كردن له ئاینه‌كه‌یان.. په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له نێوان من و ئه‌وانا دروست ببوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و لاوانه‌ی له‌مزگه‌وته‌كانی ده‌ورو به‌رماندا ئه‌گه‌ر نه‌یان هێشتایه بڕۆنه ناو مزگه‌وته‌كانه‌وه و ده‌ریان بكردنایه ده‌هاتن بۆ مزگه‌وته‌كه‌ی ئێمه..
نموونه‌یه‌ك له‌وانه:
باش له‌یادمه رۆژێكیان كۆمه‌ڵی میر مناڵی پۆلی یه‌ك ودووی ناوه‌ندی هاتن بۆ مزگه‌وت و یه‌كێكیان گوتی: مامۆستا رێم ده‌ده‌یت بانگی بڵێم؟ گوتم: ئه‌ی بۆچ نه؟ كورِه بانگی دا ده‌نگێكی ناسك و ئاوازێكی خۆشی وای هه‌بوو، ئینسان گوێی لێ بوایه هه‌موو گیانی ئیسراحه‌تی ده‌كرد و له‌زه‌تی لێ وه‌رده‌گرت، ئه‌وه‌ند به‌تام وچێژ بوو، پاش بانگه‌كه زۆر سوپاسم كرد و هانم دا بۆ بانگدان، و هه‌موو كاتێك بێت له‌م مزگه‌وته‌دا بانگ بدات. ئه‌م كورِه ناوی نه‌جمه‌دین بۆوو.. دوان له‌مانه ناویان نه‌جمه‌دین بوو، یه‌كێكیان عه‌لادین، یه‌كێكیان شێخ ره‌زا.. هه‌ردوو نه‌جمه‌دینه‌كه بانگیان ئه‌دا، به‌لاَم بچكۆله‌كه‌یان وه‌ك ئه‌و زیره‌ك نه‌بوو، به‌لاَم ده‌نگی زۆر خۆش بوو، نه‌جمه‌دینه‌كه‌ی تریان زۆر زیره‌ك و وریا بوو، به‌لاَم ده‌نگی زۆر خۆش نه‌بوو، له‌دواییدا شاعیرێكی زۆر باشی لێ ده‌رچوو.. پاشتر باسێكی ئه‌م یه‌كیانه ده‌كه‌م..
جائه‌و كۆمه‌ڵه لاوه كه له‌وسه‌رده‌مه‌دا قوتابی پۆلی دووی ناوه‌ندی بوون به به‌رده‌وامی ده‌هاتن بۆ مزگه‌وت.. دوانیان تا ئێستاش هه‌ر پێبه‌ندی به‌رنامه‌ی برایانه، و ئیتر پاش ئه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كرم جێ هێشت نازانم ئه‌و دوانه‌كه‌ی تر چیان به‌سه‌رهات..
یه‌كه‌م نووسینم:
له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی حه‌فتاوه تۆی موسقۆفی چێنرا و خه‌ڵكی به‌ره‌و ئیلحاد و خوا نه‌ناسی ده‌برا، حیزبی به‌عس تازه تاقمی{ روانگه}ی دروستكردبوو، بۆ خزمه‌تی تایبه‌تی خۆی به‌كاری ده‌هێنان، هه‌فته‌نامه‌ی هاوكاری خستبووه ژێر ده‌ستیان و ئه‌وانیش بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا و هه‌رچه‌ند هێلكه‌یه‌كی پیس بوو، و پووكایه‌وه..
هه‌روه‌ك باسم كرد له‌وسه‌رده‌مه‌دا زۆر حه‌زم له‌خوێندنه‌وه بوو، كاتێ له مزگه‌وتی ئه‌بو به‌كردا بووم كتێبێكم خوێنده‌وه به‌ناوی (قصة الإیمان بین الفلسفه والعلم والقرآن)به‌راستی كتێه‌كه ئارامی و ئاسووده‌ییه‌كی ته‌واوی بۆهێنام، منیش وه‌ك لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه چیرۆكێكم نوسی و هه‌ر كه‌سێك ده‌هات شتێكم بۆ باس ده‌كرد و شتێكم بۆ لی ده‌خوێنده‌وه، تا ئه‌ندازێكیش خه‌ڵكه‌كه هانیان ده‌دام و وایان ده‌ر ده‌برِی كه تام وچه‌ژێكی هه‌یه، هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر نه‌قدیشیان ببوایه پێیان ده‌گوتم، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه شه‌ن وكه‌وی بكه‌م وتا ئه‌ندازێك پوخته ببی، له پاشان بووبه (ئێستا به‌ختیارم)، جارێكیان له‌تیفی وه‌ستا عه‌لی(عه‌لی مامه سه‌عه) كۆمه‌ڵی گه‌نجی هێنا بۆ سه‌ردانم له‌ژووره‌كه‌ی خۆم له‌مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كردا، یه‌كێكیان هاوه‌ڵی مناڵیم بوو، مامۆستا محمد شاره‌زووری بوو، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و كاته سه‌رباز بوو، زۆر خۆشحاڵ بووم به‌دیتنی پاش دابرِانێكی زۆر، یه‌كێكیان عه‌لی ئامۆزای بوو، من تا ئه‌و كاته عه‌لیم نه‌دیبوو، ئه‌وانی ترم له‌بیر نه‌ماوه، ده‌ستمان به‌قسان كرد، و منیش به‌ده‌می باسی (ئێستا به‌ختیارم)م بۆ كردن، و پاش ئه‌وه شاره‌زووری كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (رێكه‌وت له ترازووی ژیریدا) نووسی و له‌چاپیشی دا، به‌لاَم ئێستا به‌ختیارم له‌چاپدانی دواكه‌وت تا ساڵی 1978. ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاره‌زووری بووه هۆی ئه‌وه برایه‌تی كۆنمان نوی ببێته‌وه و ئاگامان لێكتر ببێ.. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی كاك له‌تیفه‌وه بوو.
رۆژوو شكاندن:
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه زۆر خۆشیان ده‌ویستم و لوتفێكی زۆریان هه‌بوو له‌ته‌كما، منیش هه‌روه‌ها ئه‌وانم زۆر خۆش ده‌ویست، ئه‌و منالاَنه‌ی ده‌هاتن بۆ مزگه‌وت زۆر رێزم لی ده‌گرتن وقسه‌ی خۆشم بۆ ده‌كردن و به‌سه‌رهاتی پیاوچاكانی پێشینم بۆده‌گێرِانه‌وه، په‌یوه‌ندێكی پته‌و له‌نێوانماندا هه‌بوو، مزگه‌وت میر منداڵی زۆر ببوو، ره‌مه‌زان هاته پێشه‌وه، ئه‌مانه هه‌ندێكیان به‌رۆژوو بوون، و ئه‌و كاته‌ش رۆژگار زۆر درێژ نه‌بوو، پاش نیوه‌ڕۆ كه ده‌هاتنه‌وه بۆ مزگه‌وت لێم ده پرسین: ئه‌مڕۆ له ده‌رسه‌كانتانا چۆن بوون؟؟ ئێواره‌یه‌كیان گوتیان: وه‌ڵلاَ ئه‌مڕۆ له قوتابخانه مامۆستا فلاَن به‌زۆر رۆژووه‌كه‌ی پێ شكاندین!!
منیش گوتم: له‌وانه‌یه یه‌كێكیان ده‌رسه‌كه‌ی ئاماده نه‌كردبێ و ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی حازر نه‌كردووه، رۆژووه‌كه‌ی پێ شكاندبێ!! كه‌چی كه لێم پرسین به هه‌موویانی شكاندبوو، ئای ئه‌و هه‌واڵه‌م به‌لاوه چه‌ند سه‌خت بوو!! چونكه ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ش زۆر بێ دین بێ مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی قوتابییه‌كان، ئه‌م قوتابییه موسڵمانه و په‌یڕه‌وی له ئاینه‌كه‌ی ده‌كات، ئیتر مامۆستا بۆی نیه هیچ شتێكی به‌زۆر پێ بگۆڕێ، له ولاَتانی كافریشدا شتی وا نییه.
منیش هه‌ندێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌م لێگرتن به شاهێد و شه‌وانه پاش نوێژی ته‌راویح ئامۆژگاریم هه‌بوو، رۆیشتمه سه‌ر میكرۆفۆنه‌كه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م بۆ خه‌لكه‌كه روون كرده‌وه، كه ئێمه مناڵه‌كانمان ده‌نێرینه قوتابخانه تا ئاراسته‌ی جوان و په‌روه‌رده‌ی باش بكرێن، به‌لام هه‌ندی كه‌س ئه‌ركی خۆیان نازانن، له‌بیاتی رێنموونی كردن بۆچاكه، هه‌زار حه‌یف وموخابین رێنوێنییان بۆ خراپه ده‌كات، ئه‌مرِۆ كۆمه‌ڵی له‌و تازه پێگه‌یشتوانه كه هیوای دوارۆژی ئه‌م گه‌ل ونیشتمانه‌ن هاتوونه‌ته‌وه به‌گریان و شكاتی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مامۆستا كه‌یان به‌زۆر رۆژووه‌كه‌ی پی شكاندوون!! ئه‌ڵبه‌ت ناوی مامۆستاكه‌شم برد و گوتم: مامۆستا فلاَن كه ئه‌مه له‌قه‌به‌كه‌یه‌تی كاری وای كردووه.
خوا هه‌ڵ ناگری خه‌ڵكه‌كه زۆر گه‌رم وگورِ بوون، لاوه‌كانیان كه‌زیاتر خوێن گه‌رمییان پێوه دیاربوو، گوتیان: مامۆستا ئه‌گه‌ر تۆ رێمان بده‌یت، ئێستا ده‌ڕۆین و بۆ حه‌وت پشتی ته‌مبێی ده‌كه‌ین، منیش هێورم كردنه‌وه‌و گوتم: من بۆ ئه‌وه‌م باس نه‌كرد كه ئێوه ئاوا هه‌ڵچن و خۆتان ناره‌حه‌ت بكه‌ن، ئێمه تا مقاش هه‌بی ده‌ستی خۆمان ناسووتێنین، بۆیه ئێمه رێ به‌هیچ كارێكی هه‌ڵه‌شه‌یی ناده‌ین..
بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش رێگای یاسایی ده‌گرینه به‌ر،و سبه‌ینی ده‌ڕۆینه لای به‌ڕێوه به‌ری په‌روه‌رده‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ باس ده‌كه‌ین، تا له‌و مامۆستایه بپرسێته‌وه: بۆچ كاری وای كردووه؟! ئه‌گه‌ر له‌نیه‌ت خراپیه‌وه ئه‌وكاره‌ی كردووه باجارێكی تر كاری وانه‌كات و بزانی كه له‌ناو میلله‌تێكی زیندوودایه نه‌ك بی ئاگا‌و مردوو.. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌یش كردوویه‌تی با كاری وا دووباره نه‌كاته‌وه چونكه ئه‌مه ده‌ست درێژییه بۆ سه‌ر مافی به‌شی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی، و به نامه‌یه‌كیش ئه‌و رێنوییانه بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان بنێرری تا ئه‌گه‌ر تاك تاكه‌یه‌ك له‌ناو مامۆستایانا هه‌بی و له‌و حه‌قیقه‌ته بی ئاگابی با ئاگادار ببێته‌وه‌و جارێكی تر زۆر به‌كار نه‌هێنی، و ده‌ست درێژی نه‌كاته سه‌ر مافی خه‌ڵكی..
تمه‌ز مامۆستای ترسنۆك كه ئه‌وه ده‌بیستی ئه‌وشه‌وه ناوێری له‌ماڵ خۆیانا بخه‌وی، ئه‌وكاته به‌گه‌ڕه‌كی مامۆستایانیان ده‌گوت: دۆڵی موعه‌لیمه‌كان، ئه‌وگه‌ڕه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ سلێمانی نوێ‌دا دراوسێ بوو، هه‌ر به‌و شه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر یه‌كێك له‌براكانی مامۆستا خه‌تیب و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌كی زۆریشی پێوه ده‌نی، كه به‌ڵكو سبه‌ینێ لای كاكه‌ی شفاعه‌تی بۆبكات و به‌ر سزای یاسایی نه‌كه‌وێت!!
به‌شی 14
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌فه‌نی