كتك ومارى كوێر:
رووداوێكى مێژووییه و رازیق بوونى خوا پیشان ده‌دات و پیاوچاكى به‌ناوبانگى جیهانى ئیسلامى مالیكى كوڕى دینار بۆمان ده‌گێڕێته‌وه.
مالیكى كوڕى دینار یه‌كێكه له‌تابیعین و له جیهانى ئیسلامی‌دا به نێو بانگه به پیاو چاكێكى پارێزكارى خواناس، و له‌واقیشدا وا بووه..
ئه‌م پیاوه خوا ناسه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:
رۆژى له‌ماڵ دانیشتبووم خێزانم پێى گوتم: پیاوه‌كه! ئاگات له‌و گۆشته‌بێ تا ده‌چم هه‌ندێ ئاو دێنم و دێمه‌وه!
گوتم: باشه..
كه‌مێ مه‌شغه‌ڵه‌تم بۆ دروست بوو، پشیله‌یه‌ك پڕى به‌پارچه گۆشتێكا كرد و رفاندى!، به‌ڵێ، وڵمه گۆشتى برد و بۆى ده‌رچوو، منیش كه‌وتمه شوێنى به‌و هیوایه‌ى بتوانم لێى بسێنمه‌و، به‌ڵێ ماوه‌یه‌ك به‌شوێنیا رامكرد، سه‌رنجم دا پشیله له‌گۆشته‌كه‌ى نه‌ده خوارد، زۆرم پێ سه‌یر بوو پشیله و له گۆشت نه‌خوات!! دیتم پشیله وڵمه گۆشتى له‌به‌رده‌م كونێكا دانا‌و خۆى بۆى ده‌رچوو.
منیش رۆیشتم وڵمه گۆشت بۆ ماڵ ومنداڵ بێنمه‌وه، ئه‌وه‌ى كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانم نه‌ده‌كرد دیتم!!
دیتم مارێكى گه‌وره گۆشته‌كه‌ى برد به‌ده‌میا و ده‌ستى به‌خواردنى كرد، ئه‌مه سه‌یر نییه مار له‌و كونه‌دا خۆى حه‌شاردابێ، و له‌وكاته‌دا هاتبێته ده‌ره‌وه، سه‌یر له‌وه‌دابوو كه ماره‌كه هه‌ردووچاوى كوێر و مزمه‌عیل بوو، بینایى له چاویا نه‌بوو!!
ئه‌وكاته حاڵى بووم كه پشیله بۆ له‌گۆشته‌كه‌ى نه‌خوارد، چونكه پشیله‌كه ته‌نیا وه‌سیله‌یه‌ك بوو، تا ئه‌و رزقه‌ى خوا بۆ ماره كوێره‌كه‌ى دیارى كردوه پێى بگه‌یه‌نێ و بۆى ببات.
"اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ العَزِيزُ"الشورى/19 واته:خوا به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی به‌سۆز ودلۆڤانه، ئه‌وه‌ی خۆی بییه‌وێت رزق و ژێواری پێ ده‌به‌خشێت (بۆ تاقی كردنه‌وه)، ئه‌ویش زاتێكی به‌هێز و باڵاده‌سته..
# # #