" وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللَّهِ ڕزْقُهَا، وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا، كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ "سورة هود/6. ژێواری هه‌موو گیان له‌به‌رێكی سه‌رزه‌وی له‌سه‌ر خوایه، ئاگاداریشه به‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موویشی له‌دۆسییه‌ی ئاشكرادا تۆمار كراوه..
عه‌گبه‌رى كوردى
رووداوێكى میژووییه‌و ئیبنو قودامه‌ى مه‌قدیسى له كتێبه‌كه‌ى خۆ‌یا به‌ناوى (التوابین)، بۆمان ده‌گێڕێته‌وه.
ئیبنو قودامه‌ى مه‌قدیسى له كتێبه ناوداره‌كه‌ى خۆ‌یا روداوێكى سه‌یر ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: له‌په‌ناى كه‌عبه‌دا پێاوێكیان بینى ده‌ستى به قوڵفى كه‌عبه‌وه گرتبوو، به‌دڵ ده‌گریاو ده‌پاڕایه‌وه، و به‌خوڕ ئاو به‌چاویا ده‌هاته خوارێ، و داواى لێ خۆشبوونى له‌خوا ده‌كرد!!
یه‌كێك لێى رۆیشته پێشه‌وه‌و گوتى: ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت تۆ عه‌گبه‌رى كوردى نیت؟
گوتى: به‌ڵێ، ئه‌وم..
گوتى: به‌قوربانه‌كه‌ت بم، تو خوا پێم ناڵێیت چۆن خوا هیدایه‌تى دایت؟! ئاخر ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو بێشكه‌دا بگریایه‌و بیان گوتایه: ئه‌وا عه‌گبه‌رى كوردى هات له‌ترسا ژیر ده‌بوه‌وه!! چى واى لێكردى ئاوها به‌كوڵ بگریت و له‌خوا بپاڕێیته‌وه؟!
گوتى: بابه‌گیان! بڕۆ به‌لاى كارته‌وه، چیت له‌من داوه؟ برینه‌كانم مه‌كولێنه‌وه بابۆخۆم سه‌ركزبكه‌م و بۆ خۆم و ژیانى رابوردوم بگریم، به‌ڵكو خوا لێم ببورێ و بم به‌خشێ..
بیشرى حافى(1) سوێندى ده‌دات وده‌ڵێ: عه‌گبه‌ر! تۆ به‌ناوبانگ ترین جه‌رده‌و رێگرى ئه‌وناوچه‌یه بوویت، تو خوا چۆن ئه‌م گۆڕانه‌ت به‌سه‌را هات و چۆن گه‌ڕایته‌وه بۆ لاى خوا؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: بابه‌گیان! ئاخر بۆ سوێندم ئه‌ده‌ن؟، چ حه‌قێكتان به‌سه‌رمه‌وه‌یه؟ ناچارتان كردم بۆتان بگێڕمه‌وه، ئینجا یه‌ك دوو كۆكه‌ى بۆ ده‌كات و گه‌رووى پاك ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ:
برایان هه‌روه‌ك ده‌زانن من له‌ناوچه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین جه‌رده‌و رێگر بوم! نه‌ك چه‌ته‌یه‌كى رووت به‌ڵكو گه‌وره‌و سه‌رده‌سته‌ى چه‌ته‌كانیش بووم!! رۆژێ كاروانێكمان رووت كرده‌وه، و شتومه‌كه كانمان برده ناو دارخورماكانه‌وه، وحه‌شارمان دان..منیش كه سه‌رۆكى چه‌ته‌كان بووم هه‌ندێ له‌وان دوور كه‌وتمه‌وه، و له‌په‌ناى دارخورمایه‌كدا دانیشتم و پاڵم پێوه دا، و ده‌ستم نایه ژێر چه‌ناكه‌م، و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن ئه‌و شتانه ساق بكه‌ینه‌وه و كارى داهاتوومان چۆن بێ؟
چۆله‌كه‌یه‌ك داڵغه‌كه‌ى لێ تێك دابوم، ئه‌هات ده‌نووكى له‌هێشوه خورماى داره‌كه‌ى پاڵپشتى من گیر ده‌كرد، به‌ئاسانى بۆى لێ نه‌ده‌كرایه‌وه، ده‌ستى به جیكه جیك و باڵه ته‌پێ ده‌كرد تا ده‌نكه خورمایه‌كى لێ ده‌كرده‌وه.. ده‌یبرده سه‌ر دارخورمایه‌كى بێبه‌ر و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌نكێكى تر، ئه‌م كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، هات به‌دڵما شوێنى بكه‌وم و بزانم بۆچ ده‌رواته سه‌ر ئه‌وداره زڕه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه؟!
به‌ڵێ، كه‌وتمه شوێنى دیتم له‌گه‌ڵ شه‌ققه‌ى باڵى چۆله‌كه‌دا ره‌ش مارێكى زل ده‌مى ده‌كاته‌وه و چۆله‌كه‌یش ده‌نكه خورماى ده‌هاوێشته ده‌میه‌وه!! زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، بویه چوومه سه‌ر دارخورماكه و دیتم ماره‌كه هه‌ردوو چاوى كوێره و هیچ شتێ نابینێ!!
ئینجا به‌گریان و شین و شه‌پۆڕه‌وه هاتمه خوار وخۆَل وخاكم به‌سه‌رخۆما ده‌كرد و له‌به‌ر خۆمه‌وه هاوارم ئه‌كرد و ئه‌مگوت: خوایه گیان! تۆبه و په‌شیمانم!! داواى لێ بوردنت لێ ده‌كه‌م و به‌گه‌وره‌یى خۆت بم به‌خشه!! من تا ئێستا وه‌ك پێویست باوه‌ڕم به‌تۆ نه‌بووه!! تۆم به‌باشى نه‌ناسیوه! و له‌واتاى رازیقیه‌تى تۆ حاڵى نه‌بووم!!
به‌م گریان وحاڵه‌وه رۆیشتمه‌وه بۆ لاى ره‌فیقه‌كانم ئه‌وانیش ئه‌م حاڵه‌ى منیان پێ سه‌یر بوو! گوتیان: ئه‌وه چییه؟چى بووه؟ بۆچ وا ده‌گریت؟ خۆ تێك نه‌چوویت و شێت نه‌بوویت؟
گوتم: ماڵ كاولانه! وه‌رن ته‌ماشاكه‌ن، تائێستا ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نه‌بوه كه خوا رازیقه!
گوتیان: چۆن؟ چى بووه حاڵیمان بكه، مێشكمان ته‌قى!!
منیش په‌ڵم گرتن وگوتم: وه‌رن بزانن چ ده‌بینن؟ كه ئه‌وانیش ره‌شمارى كوێر و چۆله‌كه‌كه‌یان بینى وه‌ك من حاڵیان لێ هات، و ده‌ستیان كرده هاوار و گریان!! هه‌موو ده‌ماندا به‌سه‌رى خۆماندا و ده‌مان گوت ": خوایه! تۆ رزقى مارێكى كوێر ئه‌ده‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌مار دوژمنه، شه‌رعه‌كه‌ى تۆ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر مارتان بینى بیكوژن، با له‌ناو نوێژیشا بن، نوێژ خوێن هه‌ر چه‌ند ئه‌ملاو لا بكات و به‌شوێن به‌ردا بگه‌ڕێو كوته‌ك بوه‌شێنێ، نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ نابێته‌وه‌و هه‌ر به‌نوێژ بۆى حسێبه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌مار ده‌عبایه‌كى ئاوه‌هایه‌چونكه چاوى كوێربووه، دوژمنێكى خۆیت بۆ رام كردووه، و به‌وا رزقى بۆ ده‌نێرى!! تا بیكات به ده‌میشیه‌وه!! دوژمنایه‌تى مارو چۆله‌كه به‌نێو بانگه، و مار دوژمنى چۆله‌كه‌یه‌و له‌هه‌ركوێ بۆى هه‌ڵ بكه‌وێ ئه‌یخوات!!
خوایه‌گیان! ئه‌ى چۆن رزقى ئێمه ناده‌یت؟ به‌خوایه‌تى خۆت قه‌سه‌م: رزقى ئێمه باشتر ئه‌ده‌یت!! خوایه‌گیان! تۆبه‌بێ، و بۆلاى تۆ گه‌ڕاینه‌وه، بڕیاربێ جارێكى دى نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر كارى پێشوومان!! تۆیش به‌گه‌وره‌یى خۆت ته‌وبه‌مان لێ قبووڵ بكه!!
ئه‌مه‌بوو هۆى په‌شیمانى و گریانى من و وازهێنان له چه‌ته‌یى و رێگرى..
گوتیان: ئه‌ى شته‌كانتان چى لێ‌كرد ئه‌وه‌ى له‌و خه‌ڵكه‌تان سه‌ندبوو؟
گوتى: ئه‌و شتانه‌ى خاوه‌نیمان ده‌ناسى بۆمان بردنه‌وه و داواى گه‌ردن ئازادیمان لێ كردن! ئه‌وه‌ش كه‌نه‌مان ده‌زانىهى كێیه، دامان به‌وانه‌ى ده‌یان ناسین، تا بۆیان ببه‌نه‌وه، و بیان ده‌نه‌وه..
# # #
پاشان به‌ره‌و مه‌ككه رێمان گرته‌به‌ر و به‌و ده‌شت و بیابانه‌دا ده‌هاتین وخۆڵمان به‌سه‌رخۆمانا ده‌كرد و ده‌گریاین و ده‌مان گوت: خوایه! بۆلاى تۆ هاتین و تۆیش له‌گوناهمان خۆش ببه..
تاگه‌یشتینه نزیك دێیه‌ك له‌م په‌ڕى ئاواییه‌كه‌وه پیره‌ژنێكى كوێر دانیشتبوو، كه گویى له‌ده‌نگى ئێمه‌وه بوو، گوتى: ئه‌رێ رۆڵه‌گیان! عه‌گبه‌رى كوردیتان له‌گه‌ڵدایه؟!
منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو كه ئه‌م پیره‌ژنه ناوى من ده‌زانێ و هه‌واڵیشم ده‌پرسێ!! یه‌كێك له‌هاوه‌ڵكانم گوتى: به‌ڵێ، داپیره‌گیان! عه‌گبه‌رمان له‌گه‌ڵه.. ئایا كارت پێیه‌تى؟
گوتى: به‌ڵێ..
گوتیان: پێمان بڵێ كاره‌كه‌ت چییه؟
گوتى: به‌قوربان! كوڕێكى شه‌نگوشۆخى لاوچاكم له‌ده‌ست دا و ئێوه خۆش!! كوڕه‌كه‌م زۆر خۆش ده‌ویست و به‌سه‌ر جل و به‌رگه‌كانیه‌وه ئه‌گریام و ئه‌م لاوانده‌وه، شه‌وێكیان پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هاته خه‌وم و فه‌رمووى: جل و به‌رگه‌كانى كوڕه‌كه‌ت بده به‌عه‌گبه‌رى كوردى! له‌تاوا راپه‌ڕیم و خه‌به‌رم بووه‌وه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت: ئه‌مه خه‌وه و من له‌كوێ عه‌گبه‌رى كوردى په‌یا بكه‌م؟
شه‌وى داهاتوو هاته‌وه خه‌وم و هه‌مان فه‌رمووده‌ى فه‌رموو.. له‌حه‌یبه‌تا راست بوومه‌وه، به‌لاَم نه‌م ده‌زانى عه‌گبه‌ر كێیه‌و چۆنى په‌یدا بكه‌م؟ كه‌شه‌وى سێهه‌م هاته‌وه خه‌وم فه‌رمووى: عه‌گبه‌ر لێره‌وه تێ ده‌په‌ڕێت.. منیش ئه‌وه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دێم و لێره داده‌نیشم وچاوه‌ڕێ ده‌كه‌م، به‌ڵكو عه‌گبه‌ر بێت وجله‌كانى كوڕه‌كه‌مى بده‌مێ و فه‌رمانه‌كه‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌جێ بێنم!!
كاتێ ئه‌م قسه‌یه‌م له پیره‌ژن بیست ته‌زوویه‌ك به‌له‌شما هات، هه‌ر له‌ته‌وقى سه‌رمه‌وه تا كه‌ڵه‌مووسى پێم.. قوڵپه‌ى گریان گرتمى، و هاوارم ئه‌كرد وئه‌م گوت: ئه‌ى پێفه‌ممه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌م هه‌موو تاوان و گوناهباریمه‌وه منت له‌بیر نه‌چووه؟!
ئه‌وه‌نده‌ى تر گریام و به‌هه‌نسكه‌وه گوتم: داپیره گیان! من عه‌گبه‌رى كوردیم، ئه‌ویش جل وبه‌رگه‌كانى دامێ و هاتین به‌رێگه‌دا، تا گه‌یشتینه مه‌ككه‌و ئه‌وه‌ته له‌په‌ناى كه‌عبه‌دا ده‌مبینن..
خوایه‌ك ئه‌وه‌نده رازیق بێ و ره‌حمى زۆربێ رزقى مارى كوێر بدات، ئیتر چۆن خه‌مى رزقمان بێت؟
لێره‌دا پێویسته بڵێین: ئینسانى موسڵمان ده‌بێ هه‌وڵ بدات چۆله‌كه‌كه‌بێ نه‌ك خۆى بكاته ماره كوێره‌كه..
# # #
1- سۆفییه‌كى به‌ناوبانگه، له ناوچه‌ى(مه‌رو) له‌دایك بوه، و له‌به‌غدادا ژیانى بردۆته سه‌ر، و هه‌ر له‌وه ێیش له‌ساڵى(227هـ) كۆچى دوایى كردووه،و گۆڕه‌كه‌ى له{أعظمية }ى به‌غدایه..