به‌ناوی خوای گه‌وره
مامۆستای به‌رێز پرسیارێكم هه‌یه كه ئه‌ویش ئایا درۆكردن له ئه‌ورووپادا بۆ وه‌رگرتنی لجوء تا چه‌نده گوناهه؟ زوربه‌ی موسوڵمانان به‌م ده‌رده‌وه گیرۆده‌ن. مامۆستا گیان زۆر به وردی وه‌لاَممان بده‌ره‌وه، خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه. داوای لێبوردن ده‌كه‌ین كه به‌لاتین پرسیاره‌كه‌مان نووسیوه، چونكه به‌شی كوردی له كار كه‌وتووه..
راوێژ. 2- 4- 2009
ba nawe xoday gawra mamostay barez prsyarekm haya ka awesh aya dro krdn la awropada bo wargrtny ljoe ta chanda gonaha zorbay moslmanan bam dardawa gerodan mamosta gyan zor ba wrde walamman bdarawa xoda xert bdatawa daway le bwrdn dakayn ba latene prsyarakaman nwsewa chwnka bashe kurdi la kar kawtwa
rawezh
وه‌لاَم:
پاش سه‌لاَت وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و هاوه‌لاَنی
برای باش كاك راوێژ!
ماوه‌یه‌كی زۆر له‌پرسیاره‌كه‌ت ورد بوومه‌وه،و تاوتوێم كرد، و هه‌وڵم دا وه‌لاَمێكی پڕبه پڕت بده‌مه‌وه، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رم له‌زۆر كتێب و سه‌رچاوه دا به‌و هێیوایه‌ی له‌و باره‌وه ئاگاداری رای زانایان بم..و له ئه‌نجامی ئه‌و باسه‌دا گه‌یشتمه ئه‌م ئه‌نجامه: هه‌ندێ گوناه له ئیسلامدا تۆڵه‌ی بۆ دانراوه وه‌ك: زینا، ئه‌گه‌ر كچ یا كوڕێكی بێ هاوسه‌ر زینای كرد تۆڵه‌یه‌كی بۆ دیاری كراوه، كه بریتییه له سه‌د دار، یا كه‌سێك بوختانی بۆ یه‌كێكی بێ تاوان كرد تاوانێكه و تۆڵه‌كه‌ی هه‌شتا داره و هه‌رگیز شایه‌تی لێ وه‌رناگیرێ.. به‌لاَم درۆ یه‌كێكه له‌و گوناهانه‌ی سنووریان بۆ دانه‌نراوه، واته: له‌سه‌ر ئه‌نجامدانیان تۆڵه‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه.. كه‌وتۆته ده‌ست ده‌سه‌لاَتی فه‌رمانره‌وا ده‌توانێ سه‌ر زه‌نشتی له‌سه‌ر بكات.. و ئه‌گه‌ر وای به‌باش زانی تۆله‌ی لێ بسه‌نرێ، نابێ ئه‌و تۆڵه‌یه بگاته سنووری كه‌مترین سنوور {حه‌د}..
درۆ شتێكه له‌و ره‌وشته ناشیرینانه‌ی ئیسلام جه‌نگێكی گه‌وره‌ی له‌باره‌وه به‌رپا كردووه، و به شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌رامه‌و ده‌قی قورئان و سوونه‌ت له‌و باره‌وه زۆرن، و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆریان لێ كردووه، به‌لاَم شه‌رع به‌جێی هێشتووه بۆ په‌روه‌رده‌ی ئینسان و پێبه‌ند بوونی به ئادابه‌كانی ئیسلامه‌وه..
بۆ نموونه: خوا ده‌فه‌رموێ:" وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ ، يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آَمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ، فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ " (1)
ده‌بینین خوا باسی ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌ڵێن:
" باوه‌رمان هێناوه، و كه‌چی باوه‌ڕیشیان نه‌هێناوه، ده‌یانه‌وێ فێڵ له‌خواو ئیمانداران بكه‌ن، به‌لاَم له‌راستیدا فێڵ له‌خۆیان ده‌كه‌ن، و هه‌ستی پێ ناكه‌ن، له‌دڵیاندا نه‌خۆشی هه‌یه، و خوایش نه‌خۆشییه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات، و به‌هۆی ئه‌و درۆیانه‌ی ده‌یكه‌ن سزای به‌سوێیان بۆ هه‌یه"..
ئه‌وه‌ته درۆكردنی دوورووه‌كانی كردۆته هۆی سزادانیان، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ مرۆڤی موسوڵمان ئه‌م ئایه‌ته و وێنه‌ی ده‌خوێنێته‌وه ده‌زانێ كه درۆكردن یه‌كێكه له سیفه‌تی دوورووه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه خۆی لێ ده‌پارێزێ..
یا له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رموێ: " آية المنافق ثلاث: إذا حدث كذب، وإذا وعد أخلف، وإذا اؤتمن خان"(2) . نيشانه‌ي مونافيق و دووروو سێ شته: ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌لَێني دا به‌جێي نا‌هێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تی لا دانرا خیانه‌تی لێ ده‌كات.
له فه‌رمووده‌یه‌كی ترا ده‌فه‌رموێ: " أربع من كن فيه كان منافقا خالصا، ومن كانت فيه خصلة منهن كانت فيه خصلة من النفاق حتى يدعها: إذا اؤتمن خان، وإذا حدث كذب، وإذا عاهد غدر، وإذا خاصم فجر." (3) چوار سیفه‌ت له‌هه‌ركه‌سێكا ببێت ئه‌وه مونافیقی ته‌واوه، و ئه‌وه‌ش سیفه‌تێكی له‌وانه تیابێ سیفه‌تێكی مونافیقیه‌تی تێدایه تا وازی لێ دێنێ: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تی لا دانرا و خیانه‌تی لێ‌كرد، و ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆی كرد، و ئه‌گه‌ر په‌یمانی دا غه‌دری كرد و په‌یمانه‌كه‌ی شكاند، و ئه‌گه‌ر ناحه‌زی یه‌كێكی كرد خراپه‌ی كرد و له‌سنوور تێپه‌ڕی كرد..
له‌م فه‌رموودانه‌ی خوێندمانه‌وه ده‌بينين درۆ یه‌كێكه له‌سیفه‌ته زه‌قه‌كانی ئینسانی مونافیق، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤی موسوڵمان خۆی لێ ده‌پارێزێ.
له{ تهذيب الآثار}ی ته‌به‌ریدا فه‌رمووده‌یه‌ك له ئه‌بو ده‌رداوه ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
2- قال الطبري: حدثني عمر بن إسماعيل الهمداني، قال: حدثنا يعلى بن الأشدق، عن عبد الله بن جراد، قال: قال أبو الدرداء: يا رسول الله، هل يسرق المؤمن ؟ قال: « قد يكون ذلك ». قال: فهل يزني المؤمن؟ قال: « بلى، وإن كره أبو الدرداء » قال: هل يكذب المؤمن ؟ قال: « إنما يفتري الكذب من لا يؤمن(4)، إن العبد يزل الزلة ثم يرجع إلى ربه فيتوب، فيتوب الله عليه »(5)
واته: ئه‌بو ده‌ردا عه‌رزی پێغه‌ممه‌ری كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئایا ئیماندار دزی ده‌كات؟ فه‌رمووی: واده‌بێ رووبدات. عه‌رزی كرد: ئایا ئیماندار زینا ده‌كات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هه‌رچه‌ند ئه‌بو ده‌ردا پێی ناخۆشه.. عه‌رزی كرد: ئایا ئیماندار درۆ ده‌كات؟ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی ئیمانی نه‌بێ درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت(4).. بێگومان مرۆف {عه‌بد} پێی هه‌ڵده‌خلیسكێ وگوناهێك ده‌كات، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری و داوای لێخۆشبوونی لێ ده‌كات خوایش لێی خۆش ده‌بێت..
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كه سه‌خته‌و درۆی كردۆته سیفه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان نییه. كاتێ ئیماندار ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌بیستێ له‌درۆ كردن ده‌سلَه‌مێته‌وه، چونكه پێی ناخۆشه سیفه‌تی كه‌سانی بێ ئیمانی تیابێ..
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی هاوچه‌شنیا هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌درۆزنان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: " سُألَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم هل يزني المؤمن ؟ قال : قد يكون ذلك. قال : هل يكذب ؟ قال : لا. "(6) واته: له‌پێغه‌ممه‌ریان پرسی: ئایا ئیماندار زینا ده‌كات؟ فه‌رمووی له‌وانه‌یه شتی وا ببێت، عه‌رزیان كرد: ئایا درۆ ده‌كات؟ فه‌رمووی: نه..
كاتێ ئیماندار ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بینێ ئیمانه‌كه‌ی له درۆ دووری ده‌خاته‌وه، و پێی ناخۆش ده‌بێت تاوانێك بكات كه له زینا خراپتر بێت.. له‌ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌ی { البقرة }دا خاوه‌نی فه‌يزول قه‌دیر{ فیض القدير} ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌نده بۆ ناشیرینی و خراپیی درۆ به‌سه, كاتێ خوا سزای مونافیقه‌كان ده‌دات ده‌فه‌رموێ: به‌هۆی ئه‌و درۆیانه‌وه كه ده‌یانكرد سزای به‌سوێیان ده‌ده‌ین، ئیتر نافه‌رموێ: به‌هۆی فێڵ و گزییانه‌وه، یا به‌هۆی بێ باوه‌ڕییانه‌وه..هتد..:
له سێ شوێندا رێ به درۆ دراوه:
له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا به‌شی زۆری زانایان
له‌وه‌دا یه‌كڕان كه له سێ شوێندا رێ به درۆ دراوه، ئه‌م بۆچوونه‌شيان له‌چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كی پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم- ه‌وه وه‌رگرتووه، يه‌كێ له‌وانه ئه‌م فه‌رمووده‌يه: عن أسماء بنت يزيد قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " لا يحل الكذب إلا في ثلاث: يحدث الرجل امرأته ليرضيها، والكذب في الحرب، والكذب ليصلح بين الناس "(7)
مه‌رجی ئه‌وسێ شوێنه :
فه‌تحولباری قسه‌ی هه‌ندێ زانایانمان له‌و باره‌وه بۆ دێنێ و ده‌فه‌رموێ: زانایان ته‌فسیری ئه‌و درۆیانه‌یان به‌ته‌ورییه و ته‌عریز{التورية والتعريض} ته‌فسیر كردۆته‌وه، و نموونه‌شیان به‌وه بۆ هێناوه‌ته‌وه كه له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ: وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی به زاڵمێك ده‌ڵێت: دوێنێ دوعام بۆ كردی!! مه‌به‌ستی ئه‌و دوعایه كه ده‌فه‌رموێ: " اللهم اغفر للمسلمين " خوایه له موسوڵمانان خۆش ببه.. به‌م ئیعتیباره ئه‌میش يه‌كێكه له موسوڵمانان.. یا كه‌سێك به‌ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت: ئینشا ئه‌ڵلا دیارییه‌كی باشت بۆ ده‌كڕم، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێ خوا ته‌قدیری كردبوو، یا ئه‌گه‌ر پاره‌م هاته ده‌ست و بووم..
پاشان ده‌فه‌رموێ: زانایان یه‌كڕان له‌وه‌دا ئه‌و درۆیه‌ی له‌نێوان ژن و پیاوا ده‌كرێت نابێ مافی هیچیان له‌ناو ببات.. یا ناهه‌قێكی پێ بكات به‌مافی خۆی..
هه‌روه‌ها یه‌كڕان له‌وه‌دا كه درۆ بۆ پاراستنی گیانی بێ تاوانێك دروسته.. شێخی شه‌وكانی به‌وه نموونه دێنێته‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بێ‌تاوان له‌ترسی زاڵمێك لای تۆ خۆی شاردبووه‌وه، بۆت هه‌یه ئه‌گه‌ربۆی پرسی وه‌لاَمی بده‌یته‌وه كه نه‌خێر ئاگام لێی نیه. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر سوێندیشی له‌سه‌ر خوارد سوێنده‌كه‌ی ناكه‌وێت و به‌وسوێنده‌شی گوناهبار نابێت. (8).
رای زانایان له‌و باره‌وه:
1- زوهری ده‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیدا پێی ده‌گوترێ درۆ له‌سێ شتا نه‌بێ رێی پێ نه‌دراوه: قسه‌كردنی خۆشه‌ویستی پیاو بۆ ژنه‌كه‌ی، و ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی، و له سوڵحكردنی نێوان خه‌ڵكیدا، و درۆكردن له جه‌نگدا، چونكه جه‌نگ بریتییه له فێڵ و چه‌واشه‌كاری..
2- نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وی دیار وئاشكرابێ حه‌قیقه‌تی درۆله سێ شتا درووسته، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌عریز بێ باشتره..
3- ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی زانایان یه‌كڕان تیایا ئه‌وه‌یه كاتێ درۆ دروسته له‌گه‌ڵ پیاو یا ئافره‌تدا كه‌به‌و درۆیه مافی ئه‌م یا ئه‌و پێشێل نه‌كرێت، و حه‌قی ئه‌م به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه یاحه‌قی ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌مه‌وه تیا نه‌چێت.. و به‌و درۆیه ئه‌م یا ئه‌و شتێك نه‌بات كه‌هی خۆی نه‌بێ.. هه‌روه‌ها یه‌كڕان له‌وه‌دا كه درۆ دروسته له‌كاتی ناچاریدا، وه‌ك ئه‌وه زاڵمێك ده‌یه‌وێت پیاوێكی بێ‌تاوان بكوژی و ئه‌ویش لای ئه‌م خۆی شاردۆته‌وه، بۆی هه‌یه بڵێ له‌لام نییه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر سوێندیشی دا سوێندی بۆ بخوات هیچ گوناهبار نابێت..
4- قازی زه‌كه‌ریاش فه‌رموویه‌تی: رێسایه‌ك بۆ ئه‌و درۆیه‌ی حه‌لاَڵ بێت یا حه‌رام، ئه‌وه‌یه قسه خۆی وه‌سیله‌یه‌كه بۆ مه‌به‌ستێك، هه‌ر مه‌به‌ستێكی چاك و پاك ئه‌گه‌ر به‌بێ درۆ مومكین بوو پێی بگه‌یت، یا به‌ده‌ستی بێنی، ئه‌وه درۆكردن حه‌رامه، ئه‌گه‌ر به‌درۆ نه‌بوایه جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو ئه‌وه حه‌لاَڵه‌و ده‌نا حه‌رامه.
5- ئیبنول عه‌ره‌بی فه‌رموویه‌تی: به‌پێی ده‌قی فه‌رمووده درۆ له‌جه‌نگا هه‌ڵبوێراوه له‌حه‌رام و دروسته.
6- {شه‌وكانی}ش پاش ئه‌وه كه رای ئه‌و زانایانه باس ده‌كات ده‌فه‌رموێ: ئه‌وی راستی بێ به‌پێی ده‌قی قورئان و سوننه‌ت درۆ هه‌مووی حه‌رامه، جا مه‌به‌سته‌كه باش بێت یاباش نه‌بێت، هیچ شتێكی لێ هه‌ڵنابوێررێ جگه له‌و شتانه‌ی به‌ده‌ق باسكراون له فه‌رمووده‌كه‌دا، فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌مه‌یه:
" عن بن شهاب قال أخبرني حميد بن عبد الرحمن أن أمه أم كلثوم ابنة عقبة بن أبى معيط أخبرته أنها سمعت رسول الله صلى الله عليه و سلم يقول : ليس الكذاب الذي يصلح بين الناس فيقول خيرا أو ينمى خيرا، قالت ولم اسمعه يرخص في شي‌ء مما يقول الناس من الكذب إلا في ثلاث: الإصلاح بين الناس، وحديث الرجل امرأته، وحديث المرأة زوجها(10)
ئوم كلسوومی كچی عوقبه ده‌فه‌رموێ: من له پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم - م بیست ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ی له‌نێوان خه‌ڵكیدا چاكه ده‌كات و یه‌كیان ده‌خات و قسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌به‌ستی بۆ چاكردنی نێوانیان به‌درۆزن دانانرێ، لێم نه‌بیستووه رێگه‌ی به‌شتێ دابێ خه‌ڵكی پێی بڵێن درۆ جگه له سێ شت: یه‌كخستنه‌وه‌و چاكردنی نێوان خه‌ڵكی، قسه‌ی پیاو بۆ ژنه‌كه‌ی، و قسه‌ی ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی.. شێخی ئه‌لبانی به درووستی داناوه..
له ئه‌نجامدا:
پاش ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه ئایا ئه‌و درۆیانه‌ی كه موسوڵمانانی تووش ده‌بن و له ئه‌وروپا پێوه‌ی گیرۆده‌ن، به‌ر كام یه‌ك له‌وانه ده‌كه‌وێت كه رێ‌یان پێ دراوه؟ من پێم وایه كه به‌ر هیچ كام له‌وانه ناكه‌وێت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه له بیاتی ئه‌وه‌ی درۆ بكات به شێوه‌ی ته‌ورییه و ته‌عریز قسه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا نابێت به درۆ و گوناهی ناگات، { ته‌ورییه و ته‌عریز } به‌وه ده‌لَێن : وشه‌یه‌ك دوو واتا هه‌ڵبگرێ، و یه‌كێكیان حه‌قیقه‌ت و ناوه‌رۆك، و ئه‌وی تریشیان رواڵه‌ت و توێكڵ.. ناوه‌رۆكه‌كه‌ی مه‌به‌ست بێ و ئه‌ویش وابزانێ توێكڵه‌كه‌ی مه‌به‌سته.. ئه‌گه‌ر له‌وه پێشتریش كردوویه‌تی با ته‌وبه‌ی لێبكات و داوای لێ خۆشبوون له خوا بكات.. و خوایش ئاگار تره..
الهوامش:
(1)البقرة/ 8 -10.
(2)و(3) أخرجه البخاري في كتاب الإيمان /باب: علامة المنافق:1/13.
(4) هێمایه به‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی { التوبة} كه ده‌فه‌رموێ: إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِآَيَاتِ اللَّهِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ " التوبة/105."
(5) تهذيب الآثار للطبري: 4/186.
(6) فيض القدير للمنياوي: 3/172.
(7) أخرجه الترمذي في كتاب البر والصلة/ باب ما جا‌ء في إصلاح ذات البين: 4/161، وعبد الرزاق في مصنفه: 11/162، و ابن أبي شيبة: 9/84.
(8) فتح الباري: 6/175.
(9) فتح الباري: 5/364.
(10) قال الشیخ الألبانی: صحیح. الأدب المفرد للبخاری: ص 140.
به‌ڕاستی ئه‌و کورد و عه‌ره‌بانه‌ی له ئه‌وڕوپا ده‌ژین له 95%ی به درۆ هاتوون، واته زۆر درۆی کردووه له هاتنیدا، به‌ڵام ناچاری ئه‌و درۆیانه‌ی پێ کردووه تاوه‌کو ئیشه‌که‌ی بڕوات به‌ڕێوه. بۆیه له خوا داواکارم له گوناهی هه‌موومان خۆش بێت و گوناهه‌کانمان بسڕێته‌وه.
زۆر سوپاس