پیاوێكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵی زانا‌و خوێنده‌وار رۆژێك له باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا له‌ته‌ك كوڕه گه‌وره‌كه‌یا پێكه‌وه داده‌نیشن، و له‌وكاته‌دا چۆله‌كه‌یه‌ك له‌به‌رده‌میاندا ده‌نیشته‌وه‌و ده‌ست به جریوه جریو ده‌كات، باوكه له كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت: كوڕم ئه‌وه چییه؟
به ئه‌ده‌به‌وه ده‌ڵێت: بابه‌گیان! ئه‌وه چۆله‌كه‌یه.. و پێیشی سه‌یر ده‌بێت كه باوكی پرسیاری شتی وای لێ ده‌كات، به‌لاَم هیچ ناڵێت..
پاش ماوه‌یه‌كی تر لێی ده‌پرسێته‌وه: كوڕم! ئه‌وه چییه؟
به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه كوڕه‌كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه چۆله‌كه‌یه..
پاش چه‌ند چركه‌یه‌كی تر جارێكی تر لێی ده‌پرسێته‌وه و ده‌ڵێت: كوڕم! ئه‌وه چییه؟
ئه‌ویش ئه‌مجاره تووڕه ده‌بێت وز پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه چۆله‌كه‌یه..
ماوه‌یه‌كی تری به‌سه‌را تێده‌په‌ڕێ و باوكه له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێته‌وه: كوڕم! ئه‌وه چییه؟
ئه‌ویش تا هێزی تیا ده‌بێت به‌سه‌ر باوكیا ده‌نه‌ڕێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆ حاڵی نابیت؟! ئه‌وه چۆل..ل...له‌كه‌یه!!
باوكه‌ش هیچ ناڵێت، هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوات، كوڕه لێی ده‌پرسێ: ئه‌وه بۆ كوێ ده‌چیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: تا ژووره‌كه‌ی خۆم ده‌ڕۆم و ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه..
له‌وسه‌ر كه دێته‌وه ده‌فته‌رێكی یاداشتی خۆی دێنێ، و ده‌یداته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێت: كوڕم! ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه بخوێنه‌ره‌وه..
كوڕه‌كه ده‌یخوێنێته‌وه نووسراوه:
" ئه‌مڕۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌م دووساڵ له‌ته‌مه‌نی ته‌واو كرد و پێی نایه ساڵی سێ هه‌میه‌وه، له‌م كاته‌دا ئێمه له‌باخچه‌كه‌ی ماڵی خۆماندا پێكه‌وه دانیشتبووین، چۆله‌كه‌یه‌ك له به‌رده‌مماندا نیشته‌وه، و جریوه‌جریوی ده‌كرد و به‌وناوه‌دا ده‌سوڕایه‌وه، كوڕه‌كه‌م لێی ده‌پرسیم: باوه! ئه‌وه چییه؟
منیش ده‌مگوت: كوڕم! ئه‌وه چۆله‌كه‌یه.. ئه‌م پرسیاره‌ی بیست و یه‌ك جار دووباره كرده‌وه، منیش جار له‌دوای جار به‌ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نیم، و ده‌مگرته باوه‌ش و ده‌مگووشی به‌خۆمه‌وه، و وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه.. تا له‌دوایین جاردا ماندوو بوو گرتمه باوه‌ش و ئه‌ملاو لام ماچكرد و پێكه‌وه رۆیشتین..
كاتێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و یاداشته ده‌خوێنێته‌وه ئاره‌قی شه‌رمه‌ساری ده‌رده‌دات وئه‌ملاو لاو سه‌ری باوكی ماچ ده‌كات و داوای لێبوردنی لێده‌كات..
خوایش له‌قورئانی پیرۆزا ده‌فه‌رموێ:
" وَقَضَى رَبُّكَ أَلاّ َتَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَن عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيمًا، وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَة، وَقُل: رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا." الإسرا‌ء: 22- 24 .
واته:په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه جگه له‌و كه‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریشی داوه له‌گه‌ڵ دایك وباوكتانا چاكه‌كاربن، هه‌ركاتێك یه‌كێكیان یا هه‌ردووكیان به‌پیری كه‌وتنه لای تۆ ناڕه‌حه‌تیان نه‌كه‌یت، و ته‌نانه‌ت ئۆفیان له‌ده‌ست نه‌كه‌یت، و هه‌رگیز پێیاندا هه‌ڵنه‌شاخێیت، و هاواریان به‌سه‌را نه‌كه‌یت، به‌ردوام گفتوگۆت له‌ته‌كیانا جوان و به‌جێ بێت،هه‌روه‌ها باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ رابخه‌و ملكه‌چ به بۆیان، نزا بكه وبڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ره‌حمیان پێ بكه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌ك ئه‌وان به‌منداڵی ره‌حمیان به‌من كردووه و به‌خێویان كردووم..
سه‌رچاوه: ئێنته‌رنێت