[ "وَكَأَيِّن مِنْ دَابَّةٍ لا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ "العنكبوت60. ]
سۆفى چیت دیوه؟!
برا ده‌رێك(1) له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا دانیشتبوو، گوتى: مامۆستا! ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ى ئیبراهیم چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر رووى داوه، به‌سه‌رهاتێكى كۆنى مێژووییه، به‌لاَم باوكى خۆم شتێكى دیوه، زۆر له‌مه سه‌یرتر، له‌راستیدا ئه‌و روداوه‌ش به‌ته‌واوى ئاوه‌ڕۆى ژیانى باوكمى گۆڕیى.
گوتم: چۆن؟ گوتى: باوكم له‌سه‌ره‌تاى ژیانیا ده‌بێته پیاوى ماڵ شێخ مه‌حموودى حه‌فید، ئه‌وانیش ده‌یكه‌نه سه‌ركار و ده‌ینێرن بۆ {باشماخ}(2) تا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و سێ دانگه موڵكه‌ى ئه‌وێیان بۆ بكات..
باوكم گوتى: له‌كاتى خه‌رمان هه‌ڵگرتندا عاده‌تمان وابوو: پیاوێكى ماقووڵى ریش سپیمان ده‌هێنا تا ئاگاى له به‌شكردنه‌كه‌بێ و هیچ لایه‌ك غه‌درى لێ نه‌كرێت.. بۆ ئه‌م كاره‌ش پیاوێكمان هه‌ڵبژاردبوو به‌ناوى سۆفى حه‌مه‌ومین(محمد أمین)، پیاوێكى ریش سپى و پارێزكار و روو له‌خوا بوو، هه‌موولایه‌كیش خۆشیان ده‌ویست!!
رۆژێ (سۆفى حه‌مه‌ومین)مان ئاگادار كرده‌وه كه ئێواره ئاماده‌بێ تا فلاَنه خه‌رمان هه‌ڵبگرین، پاش عه‌سر زۆر چاوه‌ڕوانى سۆفى بووین به‌لاَم نه‌بوو، به‌ناچارى هه‌ستاین، خه‌رمانمان به‌جێ هێشت وهه‌ڵمان گرت بۆ سبه‌ینێ..
باوكم گوتى: هاتمه خوارێ به‌ره‌و ئاوى باشماخ كه له‌ناوچه‌ى مه‌ریوان و پێنجوێنه‌وه سنوورى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێران و عیراقه، دیتم سۆفى له‌قه له‌ق به‌ره‌و ژوور دێت..
منیش پاش سلاَو كردن گوتم: ئه‌وه سۆفى حه‌مه‌ومین! ماڵت خرا نه‌بێ! تۆ ئه‌و په‌نه‌ت بۆ پێداین؟! ئه‌و هه‌مووه ماتڵت كردین و نه‌هاتى بۆلامان؟!
ئه‌ویش به باوكم ده‌ڵێ: كوڕه قاله(قادر)!ماڵت به‌قوڕ سیواق بدرێ!
تا زووه واز له‌م سه‌ر یه‌شه و ده‌مه ده‌مێ و فره بڵێ ییه بێنه! خوا رازیقه رازیق!، تۆ له‌هیچ شتێكا رزقى خۆتت نه‌دیوه‌ته‌وه جگه له سه‌ركارى و خزمه‌تى ماڵى ئاغادا نه‌بىَ؟! بڕۆَ كارێكى تر بدۆزه‌ره‌وه، قه‌سه‌م به‌خوا په‌كت ناكه‌وێ! وه‌ره له‌ته‌كما شتێكم دیوه باپیشانت بده‌م، دڵنیام ئه‌گه‌ر بیبینى واز له‌م فره ڕێسى یه دێنیت!!
باوكیشم پێى ده‌ڵێ: سۆفى چیت دیوه، ماڵت خرا نه‌بێ؟
سۆفى ده‌ڵێ: وه‌ره بابڕۆین جا پێت ئه‌ڵێم.. په‌لى ده‌گرىَ و ئه‌یباته سه‌ر چه‌مه‌كه‌ى باشماخ، له‌وێدا چه‌ند تاته به‌ردێكیان دانابوو بۆ ئه‌وانه‌ى نوێژ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر به‌رده نوێژه كان دایده‌نىَ و ئه‌ڵى: سه‌رنج بده و ورد ببه‌وه..
باوكم ده‌یگوت: زۆرى پىَ نه‌چوو زه‌رده‌واڵه‌یه‌ك هات، ده‌نكه گه‌نمێكى پىَبوو، ده‌یژه‌ند به‌ئاوه‌كه‌دا و ده‌ڕۆیشته ناو دار بییه‌كانه‌وه. سۆفى به باوكم ئه‌ڵێ: خۆ بینیت؟
باوكیشم ئه‌ڵێ: به‌ڵێ..
سۆفى ده‌ڵێ: ئینجا وه‌ره بابڕۆینه ناو بییه‌كانه‌وه، سه‌یرم كرد به‌چڵى یه‌كێ له‌دره‌خته‌كانه‌وه هێلانه چۆله‌كه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌و هێلانه‌یه‌ش سێ زه‌رنه‌قووته‌ى تیا‌بوو، ده‌نووك زه‌رد و چاو نه‌پشكوتاو، دایكه‌كه‌یان دیار نه‌بوو، ئیتر نه‌م زانى كوژراوه، گیراوه، یا چى به‌سه‌ر هاتووه؟
كاتێ گیزه‌ى زه‌رده‌واڵه‌كه ئه‌هات به‌چكه چۆله‌كه‌كان ده‌ستیان به جیكه جیك ده‌كرد و ده‌میان ده‌كرده‌وه، و ئه‌ویش ده‌نكه گه‌نمه‌كه‌ى ئه‌هاوێشته ناو ده‌مى یه‌كێكیانه‌وه!!.
باوكم گوتى: كاتێ من ئه‌م دیمه‌نه‌م به چاوى خۆم بینى، دڵم گه‌رم بوو، چاوم پڕله‌ئاو بوو، سه‌رم له كردارى خوا سڕ ئه‌ما: چۆن ئه‌م دوژمنه‌ى بۆ ئه‌م زه‌رنه‌قووتانه رام (مسخر)كردووه؟!!
هه‌ر له‌ویا باوكم بڕیار ئه‌دا: بۆ هه‌میشه واز له‌سه‌ر كارى بێنێ و ماڵى ئاغا و ماغا به‌جێ بێڵێ.. باوكم گوتى: كورم! ئه‌و رووداوه ئاوه‌ها ئاوه‌ڕۆى ژیانمى گۆڕى!!
# # #
مامۆستا حسين گوتى: مامۆستا گیان! ئابه‌و جۆره خوا رزقى ئه‌و به‌سته زمانانه‌ى به‌و دوژمنه‌ى خۆیانا نارد.. ئیتر چۆن رزقى به‌نده‌كانى خۆى نادات؟! ئیتر چۆن په‌كمان ده‌خات؟!
منیش گوتم: واقیعه‌ن په‌كمان ناخات، و سه‌رى بێ رۆزى له ژێر خاكدایه!!، خوا له‌قورئانا ده‌فه‌رموێ: " وَكَأَيِّن مِنْ دَابَّةٍ لا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ "(العنكبوت/60. )
واته: چه‌ندان گیاندار وجرو جانه‌وه‌ر هه‌ن كه رزقى خۆیان ناگرن به كۆڵیانه‌وه، ته‌نیا خوایه كه ژێوارى ئه‌وان و ئێوه‌ش ده‌دات!!
ئیتر بۆچ خه‌فه‌ت بخۆین؟!
په‌راوێزه‌كان:
1- ئه‌م براده‌ره مامۆستا حسين مه‌لا قادر بوو..
2- باشماخ دێیه‌كه نزیكى سه‌عاته رێیه‌ك –به پێ- له پێنجوێنه‌وه دووره و كه‌وتۆته رۆژهه‌لاَتى ئه‌م شاره‌وه و له‌ناو سنوورى ئێراندایه..