به‌ماڵه‌وه رۆیشتینه سلێمانی:
له كۆتایی مانگی ده‌ی سالَی 1970 دا داربه‌روله‌م به‌جیهێشت و به‌ماڵه‌وه‌وه رۆیشتمه سلێمانی، بێ ئه‌وه‌ی له‌مزگه‌وتێكدا ئیمام بم، له‌گه‌ڵ ماڵ خالَه ئه‌حمه‌د پێكه‌وه خانوویه‌كمان له گه‌ڕه‌كی ده‌باشان و له‌نزیك مزگه‌وتی سه‌لاَحه‌ددیندا به‌كرێگرت
ئیمام تابووری:
هۆی چوونه سلێمانییه‌كه‌م له‌راستیدا ئه‌وه‌بوو (دكتۆر ئه‌حمه‌د عبدالستار الجواری) كه وه‌زیری ئه‌وقاف و پرس پێكراوی سه‌رۆك كۆمار {ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نول به‌كر} بوو له‌كارو باری ئاینیدا، به مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌دی خاڵی گوتبوو: ئه‌مه‌وێ چه‌ند قوتابییه‌كی وریا‌و به‌دینم له قوتابیانی دیراساتی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژێری، تا بیان كه‌ین به ئیمام تابوور له سوپادا. مامۆستا قازیش ئه‌م ئه‌ركه‌ی سپاردبوو به دوو مامۆستا له‌وانه‌ی كه‌راسته‌و خۆ له مه‌عهه‌دا ده‌رسیان ده‌گوته‌وه، چونكه ئه‌وان قوتابییه‌كانیان باشتر ده‌ناسی، ئه‌و دوو مامۆستایه‌ش مامۆستا مه‌لا ئه‌وڕه‌حمانی كۆڵ و مامۆستا مه‌لا ڕه‌حیمی په‌رخی بوون. ئه‌وانیش ناوی ئه‌م قوتابیانه‌یان دابوو: عومه‌ری سه‌نگاوی، مه‌حموودی گه‌لاَلی، مه‌حموودی گردی شیخ محێدین، موحه‌ممه‌دی ئال خه‌لیفه، موحه‌ممه‌دی سه‌رچنار، حه‌سه‌نی پێنجوێنی و كه‌ریمی شارباژێڕی.پاش ئه‌وه‌ی كه‌مامۆستاكان هه‌واڵه‌كه‌یان داینێ ئێمه‌ش هه‌ستاین چووین بۆ به‌غدا، تابزانین ئه‌م هه‌واڵه چۆنه؟ له‌پێشا رۆیشتین سه‌ری دكتۆر موسته‌فای زه‌ڵمیمان دا، له‌م روانگه‌وه كه‌دكتۆر موسته‌فا یه‌كێكه له‌و مه‌لا قه‌دیمانه‌ی ته‌مه‌نی خۆی به ئیمام تابووری له‌سوپادا بردۆته سه‌ر و تا ئه‌و كاته‌ش ئیمام تابوور بوو، به‌لاَم مامۆستا له‌وهه‌واڵه بی ئاگا بوو، گوتی: من هیچ جۆره ئاگادارییه‌كم له‌و باره‌وه نییه.
ئێمه دوو ئه‌گه‌رمان بۆ مه‌سه‌له‌كه دانا: یه‌كه‌میان : له‌وانه‌یه ئه‌وه به‌خه‌یاڵی ئه‌لبه‌كردا هاتبێ، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ددام به‌دڵی نه‌بووه نه‌یهێشتووه كاری وابكات. دووه‌م، شته‌كه ته‌نیا قسه‌یه‌ك بووه و پاشان ئه‌لبه‌كر لێی په‌شیمان بووه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ شته‌كه سه‌ری له هیچه‌وه ده‌رچوو، ئێمه‌ش وه‌ك خه‌وی ببینین وابوو، له‌راستیدا خوا ئێمه‌ی زۆر خۆش‌ویست كه ئه‌وكاره‌ی بۆ رێك نه‌خستین، چونكه ئه‌گه‌ر ببوینایه به ئیمام تابوور له‌ژێر پاڵپه‌ستۆی به‌حیزبی بووندا دینه‌كه‌مان له‌كیس ده‌چوو.
ئێمه له‌و كاته‌دا ته‌نیا به‌هادینمان هه‌بوو، منداڵمان زۆر نه‌بوو، نزیكه‌ی سێ مانگێك له‌وێ مامه‌وه، زۆر ناخۆش بوو، چونكه هیچ كار‌و كاسبییه‌كم نه‌بوو، له‌و پاره‌یه‌مان خه‌رج ده‌كرد كه‌له داربه‌ڕووله پاشه‌كه‌وتمان كردبوو، رۆژێك بیستم گوتیان: مه‌لاكه‌ی قلیاسان وه‌فاتی كردووه، و به‌ره‌حمه‌تی خوا رۆیشتووه، منیش به مامۆستا خه‌تیب و هه‌ندێ له مامۆستاكانم گوتبو، ئه‌وانیش خۆشیان ده‌ویستم و ده‌شیان زانی جێگه‌م نییه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ داوای ئیمامیان كرد منیان كرد به‌ئیمامی ئه‌وێ.
قلیاسان:
له 1/3/1971 دا به‌ره‌سمی بووم به‌ئیمام له‌دێی قلیاسان، تامانگی ده له‌وێ بووم له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند ئه‌و مه‌لایانه‌ی شه‌هاده‌یان نییه تا كۆتایی ساڵی 1971ده‌توانن ئیمتیحان بده‌ن بۆ ئیمامه‌تی، یا ئیمام و خه‌تیبی، ئه‌گه‌ر ده‌رچوون به‌بێ شه‌هاده ده‌توانن دابمه‌زرێن، به‌لاَم پاش ئه‌وه هه‌ركه‌س شه‌هاده‌ی نه‌بێ بۆی نییه ئیمتیحان بدات.
ئیمتیحانی ئه‌وقاف:
له‌و ماوه‌یه‌دا ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر مزگه‌وتیان هه‌ڵواسی كه پێویستیان به ئیمام و ئیمام و خه‌تیب هه‌یه، و رایان گه‌یاند ئه‌وانه‌ی ده‌توانن بابێن ئیمتیحان بده‌ن. ئێمه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر رۆیشتین بۆ ئیمتیحان له‌وانه‌یه شه‌ست كه‌س زیاتر بووبین، كاتێ ئه‌نجامی ئیمتیحان ده‌رچوو ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌رچوو، ژماره‌یه‌كی كه‌متریش ئیكمال بوو، واته له‌ماده‌یه‌كدا كه‌وتبوو، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه ئیكمال بووم. رۆیشتم ئیمتیحانم دا‌و ناجیح بووم، به‌لاَم تا ده‌فته‌ری ئه‌م هه‌مووكه‌سه ته‌ماشاكرا كات دره‌نگ بوو، من ئیمتیحانم بۆ ئیمامه‌ت و خه‌تابه‌تی ناحییه‌ی {الحضر}دابوو له پارێزگای موسڵ له‌سنووری سووریا، هه‌رچی هه‌وڵم دا‌و واسیته‌م كرد ته‌عین نه‌كرام و دانه‌مه‌زرام، زۆرم پێ ناخۆش بوو، به‌لاَم له‌دواییدا زانیم كه خوای میهره‌بان منی زۆر خوشویستووه كه‌ئه‌و شوێنه‌ی بۆ رێك نه‌خستوم، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
ئـ - ئه‌گه‌ر بڕۆیشتمایه‌ته ئه‌و شوێنه خوێندنه‌كه‌م بۆته‌واو نه‌ده‌كرا.
ب – ده‌بوایه له غه‌ریبایه‌تی و له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا ژیانم بردایه‌ته سه‌ر.
ج – پاش ئه‌وه زۆری پێنه‌چوو كه‌خوای ته‌عالا مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری سدیقی بۆ رێكخستم، كه معاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ معاشی ئه‌وقافدا هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بوو. زیاد له‌وه‌ش له‌ناو شاری سلێمانیدا بوو، وه خوێندنه‌كه‌شم له‌كیس نه‌چوو.
مانگیران:
كاتێ له قلیاسان بووم شه‌وێكیان مانگ گیرا، مانگ گیران ونبوونی یه‌كێ له‌نیشانه گه‌وره‌كانی سروشته، هه‌ر هۆی ئه‌وه‌شه كه ترس و دڵه له‌رزه‌یه‌ك بۆ ئینسان دروست ده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆره پێوه‌ی راهاتووه و له‌پڕا لێی ون ده‌بێ ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌روونی تایبه‌ت بۆ ئینسان دروست ده‌كات.
ده‌روێشێكی لێ‌بوو ده‌ستی كرد به‌ته‌پڵ لێدان، هه‌ندێ له هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌ستیان كرد به‌ته‌نه‌كه لێدان، خه‌ڵكه‌كه هاتن به‌شوێنمدا و گوتیان: مامۆستا چیبكه‌ین؟
گوتم: برا ئێمه موسڵمانین و پێغه‌ممه‌ری خودایش صلى الله عليه وسلم بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك رێنموونی بۆداناوین و ئێمه‌ش شوێن رێنموونی ئه‌و ده‌كه‌وین.
له‌و كاته‌دا كه پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئیبراهیمی كوڕی مرد، كه‌سانێكی ساده گوتیان: ئه‌وه له‌به‌ر مردنی ئیبراهیم گیراوه!!
ئه‌ویش فه‌رمووی: خۆر و مانگ دوو نیشانه‌ن له‌نیشانه‌كانی ده‌سه‌لاَتی خوا، بۆ مردن و ژیانی هیچ كه‌سێك ناگیرێن، كاتێ یه‌كێك له‌و دوو نیشانه‌یه گیرا داوا له‌خوا بكه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه تا به‌رده‌بن.(7)
ئێمه‌یش له بیاتی ته‌پڵ و ته‌نه‌كه لێدان نۆێژ ده‌كه‌ین و له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه وداوای لێخۆشبوونی گوناهمانی لێده‌كه‌ین، هه‌روامان كرد.
حاجی ساڵح:
ده‌ستنوێژمان شۆرد و نوێژمان كرد، به‌خه‌ڵكه‌كه‌م گوت: سوننه‌ت وایه له‌نوێژه‌كه‌دا ته‌وبه‌و ئیستیغفاری زۆری تیا بكری، به‌تایبه‌ت له ركوع و سوجده‌كاندا. ركاتی یه‌كه‌ممان خوێند و له‌ركاتی دووه‌مدا كه‌رۆیشتینه ركووعه‌وه درێژه‌مان به ته‌وبه‌و ئیستیغفاركردن دا، پیاوێكی سوعبه‌تچی و قۆشمه له‌ناو جه‌ماعه‌ته‌كه‌دا بوو پێیان ده‌گوت:حاجی ساڵح- خوا عه‌فووی بكات – له‌ناو ركووعه‌كه‌دا سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و ماندوو بووبو، هه‌تا هێزی تیا بوو قیڕاندی و گوتی: به‌خوا كاكه‌گیان! من ئیتر ناتوانم، ئه‌گه‌ر به‌م نوێژی منه به‌رده‌بێ باهه‌ر به‌رنه‌بێ، خۆ پشتم شكا!!
هه‌رزه‌كار وكوڕ و كاڵه‌كان خۆیان بۆنه‌گیراو دایانه پڕمه‌ی پێكه‌نین، جه‌ماعه‌ت تێكچوو، هه‌ندێ له پیاوماقووله‌كان لێی تووڕه‌بوون، و گوتیان: حاجی! تۆ هه‌موو شتێكت كردووه به‌گاڵته، عه‌یب ناكه‌ی؟ ئاخر ئه‌مه عیباده‌ته‌و نوێژه و له‌باره‌گای خوادا وه‌ستاوین، ده‌بێ ئینسان شه‌رم بیگرێ له‌شتی وادا، ئه‌گه‌ر نه‌ت ده‌توانی به‌ئه‌سپایی بچویتایه ده‌ره‌وه‌و نوێژه‌كه‌ت له‌وخه‌ڵكه تێك نه‌دایه!!
دواتر نوێژه‌كه‌مان كرده‌وه‌و پاشان وتارێكمان خوێنده‌وه، له وتاره‌كه‌دا جه‌ختم كرده سه‌ر چه‌ند شتێك كه سوننه‌ت وایه له‌م جۆره شوێنانه‌دا جه‌ختیان بكرێته‌سه‌ر، وه‌ك: داوای لێبوردن له‌خوا، و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و گوناهانه‌ی كردومانن، و خێر‌و چاكه‌كردن.
ئه‌ده‌بخانه‌كانی مزگه‌وت:
پێنچ ئاوده‌ستیان بۆ مزگه‌وت دروست كردبوو، به‌لاَم ئاوده‌سته‌كان ده‌رگایان نه‌بوو، ئه‌وانیش كاتی ده‌چوونه سه‌رئاو هه‌موو گیانی خۆیان ده‌ر ده‌خست، زۆر له‌و باره‌وه ئامۆژگاریم ده‌كردن به‌لاَم بی سوود بوو، چه‌ند جار داوام لێ‌كردن با هه‌ندی پاره‌ی بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه و چه‌ند ده‌رگایه‌كیان بۆ بكڕین به‌لاَم به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ نه‌بوو، منیش ئه‌مه‌م به‌هه‌ل زانی بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه، كاتی خۆیشی باوكم خوا عه‌فووی بكات شتێكی بۆ گیڕابوومه‌وه، ئه‌وه هه‌رله زه‌ینمدا بوو، بۆیه خۆم پێشه‌كی ده‌ستم كرد به‌باخه‌ڵماو ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌م پێشكه‌شكرد، خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌شوێنمدا، ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌نده پاره كۆ بووه‌وه بتوانین به‌باشی ده‌رگاكانیان پی بكڕین. مانگیرانه‌كه ئه‌و خێره‌ی تیا‌بوو ئاوده‌سته‌كان ده‌رگایان بۆ كرا.
نه‌خۆشی به‌هادینمان:
له‌مانگی پێنچدا بوو، خێزانم به‌رهه‌یوانه‌كه‌ی سیواق دا بۆ ئه‌وه‌ی هاوین له‌وی دابنیشین، به‌هادینیش له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی یانزه‌مانگ بوو، هێشتا پێی نه‌گرتبوو، نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی وای تووش بوو، هه‌رچی دوكتۆره ناوداره‌كانی منداڵ هه‌بوو له‌ناوشارا ئه‌م كوڕه‌مان برد بۆ عه‌یاده‌كه‌ی به‌لاَم بۆیان نه‌دۆزرایه‌وه، یه‌كێك له‌وانه دكتۆر جه‌مال حه‌ماوی بوو، هه‌رچی ده‌رمانێكیان بۆده‌نووسی چرووك ده‌رده‌چوو، سه‌یر ئه‌وه بوو نه‌یشیان ده‌گوت: سه‌رمان لێی ده‌رناچێ!! پاره‌یه‌كی زۆریان پێ سه‌رف كردین، بێ ئه‌نجام و به‌رهه‌م ئازارێكی زۆریان تووش كردین، كوڕ وای لێهات تووشی باریكی و لاوازی بوو، تاوای لێهات ته‌نیا په‌یكه‌ری ئێسكی و پێسته‌كه‌ی مایه‌وه، ئه‌و به‌سته‌زمانه، پێستی پشتی كونی تێبوو، به‌ناچاری دۆشه‌كی هه‌رزنمان بۆ دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر ناڕه‌حه‌ت نه‌بێ.
ئێمه‌ش به‌هادینمان زۆر خۆش ده‌ویست، تاقانه‌ی ماڵمان بوو، له‌و غه‌ریبایه‌تییه‌دا خوومان پێوه گرتبوو، له‌ناوماڵدا گڕو گاڵی بۆ ده‌كردین و خه‌می دووری ده‌ڕه‌واندینه‌وه، زۆر خوومان دابوویێ وزۆر لامان خۆشه‌ویست بوو، كه به‌وجۆره‌ش ده‌مان بینی زۆر به‌زه‌ییمان پیا ده‌هاته‌وه و دڵمان پێی ده‌سووتا، زۆرجار له‌ناو نۆێژی جه‌ماعه‌تا - كه بییری له‌وه پێشیم ده‌كه‌وته‌وه و حاڵه‌تی ئێستای ده‌هاته پێشچاوم - خۆم پێنه‌ده‌گیرا و ئاو به‌چاوما ده‌هاته خواره‌وه و ده‌گریام. خوا هه‌ڵناگری خه‌ڵكه‌كه‌ش زۆر دڵیان بۆم ده‌سووتا و دڵخۆشییان ده‌دامه‌وه، كاتێ ئه‌و لاوازییه‌م به خۆمه‌وه دی بڕیارم دا له‌مه‌و دوا ئه‌گه‌ر مناڵی ترمان بوو ئیتر ئه‌وه‌نده خووی نه‌ده‌می.
دكتۆره‌ی بابانی:
دایكی هه‌ژاریشی سكی پڕبوو به‌نووره‌دین، بیستمان دكتۆرێكی نوێ هاتۆته سه‌رچنار ئێمه‌ش به‌هادینمان برد بۆلای، ئه‌م ئافره‌ته له‌بنه‌چه‌دا كورد وله بابانییه‌كانی سلێمانی بوو، به‌لاَم له‌دایكبووی به‌غدا بوو، هیچ كوردی نه‌ده‌زانی، دكتۆرێكی كارامه بوو له پسپۆڕكه‌ی خۆ‌یا، كه چاوی پێكه‌وت گوتی: پێش هه‌موو شتێك بیبه بۆ موخته‌به‌ر با میزو خوێنه‌كه‌ی بپشكنن، و زه‌رعه‌ی پیساییه‌كه‌یشی بكه‌ن، پاش ئه‌وه كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ت هێنایه‌وه پێت ده‌ڵێم چی بكه‌یت؟
پاش دوو هه‌فته ئه‌نجامی پشكنین( فه‌حس)ه‌كان ده‌رچوو، منیش برده‌مه‌وه بۆ دكتۆر، دكتۆر گوتی خوێنی زۆركه‌مه پێویستی به‌قاپێ خوێن هه‌یه، خوێنه‌كه‌ی ئه‌و (+O)بوو، خوێنی خۆم (+A) بوو، له‌به‌ر ئه‌وه قاپێ خوێنمان بۆ كڕی و له‌خه‌سته‌خانه تێ‌یان كرد، ئینجا گوتی: له زه‌رعه‌كه‌دا ده جۆر ئه‌نتی بایۆتیكی تیا نووسراوه، له‌مانه ته‌نیا دوانیان بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ئه‌م به‌كه‌ڵكه، ئیتر هه‌موو ئه‌وانی تر بێ سوودن.
دكتۆر ناوی دوو جۆره ده‌رزییه‌كه‌ی بۆ نووسیم (1- كیفلین ، 2- كیفلیكس)و رۆیشتم بۆ ده‌رمانخانه‌كانی ناوشار به‌لاَم ده‌ستم نه‌كه‌وت، گوتیان: له مه‌خزه‌نی كه‌ركووك ده‌ستت ده‌كه‌وێ، منیش سبه‌ینێ رۆیشتم بۆ كه‌ركووك و له‌وێ ده‌رزی ژماره یه‌كیان (كیفلین)ه‌كه‌م ده‌ستكه‌وت، بۆم كڕی و هێنامه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رزییه‌كانمان لێدا كوڕ رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و باشی ده‌ڕۆیشت، پاش دوو هه‌فته بردمانه‌وه بۆلای دكتۆر گوتی: له‌مه‌ولا ترێی ره‌شی بده‌نێ با بیخوات، ئێمه‌ش ترێی ره‌شمان بۆ ده‌كڕی و به‌باشی ده‌یخوارد و كوڕ بووژایه‌وه. تمه‌زم كوڕ به بۆنی ئه‌و قوڕ وسیواقه كه‌وتبوو، ئێمه‌ش هه‌ستمان پێنه‌ده‌كرد و كه‌سێكیش نه‌بوو پێمان بڵی، تا پاش چاكبوونه‌وه‌ی بیرمان كه‌وته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و قوڕ و سیواقه‌وه به‌بۆن كه‌وتووه، به‌لاَم ئه‌و پێزانینه تازه چ سوودێكی هه‌یه؟!!
رۆژێكیان له‌و دكتۆره بابانیه‌م پرسی دكتۆر تاقه‌تی كتێب خوێندنه‌وه‌ت هه‌یه؟ گوتی: به‌لَی، گوتم نیاوم وایه كتیبێكت به‌دیاری بۆ بێنم. گوتی سوپاست ده‌كه‌م.. منیش كتیبێكی شبهات حول الإسلامم بۆ كڕی و به‌دیاری بۆم برد.. ئیتر نازانم چی به‌سه‌ر هات..
ئه‌حمه‌دی حاجی مه‌لا:
پاش عه‌سرێكی دره‌نگ دووكه‌س دایان له‌ده‌رگا، كه‌رۆیشتم دیتم ئه‌حمه‌دی حاجی مه‌لایه و له‌تیفی عه‌لی مامه سه‌عه.. ئه‌لَبه‌ت هه‌ردووكیانم ئه‌ناسی به‌لاَم میانه‌م له‌ته‌ك هیچیانا نه‌بوو، ئه‌حمه‌د مالَه‌كه‌یان له‌پێنجوێن دراوسێمان بوو، باوكی پیاوێكی زانا‌و كاسب و به‌رێز بوو، به‌لاَم ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه پاش مردنی باوكی تووشی كۆمه‌لَێ لادان هات، به‌تایبه‌تی ده‌ستبڕینی خه‌لَكی وپاره لێسه‌ندنیان به چاووڕاو و فێل وته‌لَه‌كه، و پاشان گیراو ماوه‌یه‌كی زۆر له‌زیندانا بوو، به‌لاَم به‌هۆی لێبوردنه‌كه‌ی یانزه‌ی ئازاری 1970وه ئه‌ویش له زیندان رزگاری بوو، به‌لاَم له‌تیف كوڕێك بوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، خوێنده‌وار، حه‌زی له‌خوێندنه‌وه ئه‌كرد، هۆگری ئه‌ده‌ب و زانیاری بوو، به‌هه‌ر حالَ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمم لێ كردن و خزمه‌تم وه‌ك پێویست كردن چونكه میوان بوون..
ئه‌مه‌یشم به‌هه‌ل زانی تا من هه‌ندێ قسه‌یان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه بۆ بكه‌م، كۆمه‌لََێ مه‌سایلی عیلمیم باس كرد له‌باره‌ی توانایی وبه‌ده‌سه‌لاَتی خواوه بۆیان، ئه‌حمه‌د خه‌ریك بوو بیكات به‌فشقیات، به‌لاَم كه‌زانی له‌تیف زۆر به‌باشی گوێی بۆ گرتووه ئیتر ئه‌ویش كڕبوو، گوێی بۆ باسه‌كه به‌جوانی شل كرد، ئه‌مه بووبه هۆی ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان من و له‌تیفا دروست ببێ، و كاتێ رۆیشتمه مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كر له‌سلێمانی نوێ هه‌ر به‌رده‌وام هاتوچۆی هه‌بوو،.هه‌ر چه‌ند ئه‌م كوڕه نه‌بووه هه‌لَگری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی ، به‌لاَم دژ به‌ئیسلام نه‌بوو، به‌لَكو دۆستیش بوو..
نووره‌دین:
له‌مانگی ده‌ی 1971دا خوا نووره‌دینی پێ به‌خشین، نووره‌دینیش كه له‌سكی دایكی‌دا بوو به‌شی خۆی ئازاری نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌هادینی چه‌شت، من و دایكی به‌نۆره هه‌ڵمان ده‌گرت و ده‌مانبرد بۆ لای دكتۆر، دایكیشی خه‌فه‌تی زۆری بۆ ده‌خوارد، ئه‌ویش كه له‌سكیدا بوو، بێ به‌ش نه‌بوو له‌و خه‌م وخه‌فه‌ته.
پرسه‌كه‌ی حه‌مه‌عه‌لی:
له‌و كاته‌دا كه له‌قلیاسان بووم پرسه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا، ئه‌ویش پیاوێكی ناوداری ئاوایی به‌ناوی حه‌مه عه‌لی كه له‌بنه‌چه‌دا شارباژێڕی بوو عه‌مری خوای كرد، و له‌دنیا ده‌رچوو. پرسه‌كه‌ی زۆر قه‌ره‌بالَخ بوو، منیش سێ رۆژه‌كه له‌پرسه‌كه‌یا دانیشتم و ئامۆژگاری خۆمم ده‌كرد، براده‌رێكی زۆر خۆشه‌ویستم هه‌بوو به‌ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌دی باریكه پیاوێكی دلَسۆز به‌دین بوو، كه‌هاتبوو بۆ پرسه‌كه پێی گوتم: ئه‌مڕۆ رۆژته، رۆژی ئه‌وه‌یه شتومه‌كت بخه‌یته پێشچاوی خه‌لَكی، تا خه‌لَكی بزانن شتومه‌كه‌كه‌ت چییه؟! سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی له‌توانامانا هه‌بوو، ئه‌نجاممان دا و كاریگه‌رییه‌كی خۆی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له‌قلیاسان بووم به‌رده‌وام هه‌موو رۆژێكیش ده‌ڕۆیشتم بۆ مه‌عهه‌دی ئیسلامی بۆ ده‌رس خوێندن..