16- خوا شتێكى ویست وه سیله‌كانى ساز ده‌كات:
مامۆستا خه‌تیبم زۆر خۆش ده‌ویست، له‌گه‌ڵ شێخ فاتیحدا زۆر براده‌ر بووین، خواى ته‌عالا چه‌ند وه‌سیله‌یه‌كى سازاند بۆ ئه‌وه‌ى منیش لاى مامۆستا خه‌تیب مه‌كانه‌تێكم بۆ دروست ببێ یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو رۆژیك مامۆستاى ته فسیرمان نه‌هاتبوو، مامۆستا خه‌تیب له‌بیاتى ئه‌و هات ده‌رسمان پێ بڵێ، قسه‌هات به‌قسه‌داو گوتى: كێ ده‌زانێ بۆچ خوا له‌سوره‌تى [ الناس ]دا یه‌كه‌مجار وشه‌ى( [ رب ] و دووه‌مجار [ ملك ] و پاشان وشه‌ى [ إله ]ى به‌كار هێناوه؟
كه‌س ده‌ستى به‌رز نه‌كرده‌وه، منیش رۆژێ پێشتر به‌قه‌ده‌رى خوا ته‌ما شاى ئه‌و مه‌وزووعه‌م كردبوو باش ئا گام لێى بوو، ده‌ستم هه‌ڵبڕى و گوتم: له‌ته‌فسیرى نه‌سه‌فیدا ده‌ڵى: ئینسان به‌سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ: قوناغى مناڵى په‌روه‌ردگارى پێویسته، له‌كاتى لاویه‌تى و بڕبڕه‌ى گه‌نجیه‌تیدا چاو ده‌بڕێته موڵك و ده‌سه‌لاَت، له‌كاتى كامڵبوون و پیریه‌تیدا عیباده‌ت ده‌كات و بۆ لاى خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا خوا رێنموونى پێغه‌ممه‌ر- [ صلى الله عليه وسلم ] – و ئوممه‌ته‌كه‌ى ده‌كات كه‌خوێان له‌شه‌ڕى شه‌یتانى( ئینس وجین) دیار‌و شاراوه بپارێزن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا به‌خوا ببه‌ن، خوایش له‌هه‌رسێ حاڵه‌ته‌كه‌دا پێویستى مروڤه، چونكه په‌روه‌ردگارى خه‌ڵكى وپاشاو خوایشیانه، ئه‌ویش نا ته‌واوییه‌كانى بۆ راستكردمه‌وه، و زۆر زۆرى پێ خۆش بوو، ئه‌مه‌و ده‌رچوونى سه‌رى ساڵیشم به یه‌كه‌مى پۆل.
17- یه‌كه‌مى پۆل:
ئه‌و ساڵه له‌مه‌عهه‌دى ئیسلامی‌دا زۆر كۆششم كرد‌و هه‌وڵم دا، نا هه‌قیشم نه‌بوو ئه‌وهه‌موو زه‌حمه‌ته‌م ده‌كێشا ئه‌ى بۆ ئه‌وه‌نده نه‌خوێنمه‌وه كه‌به‌خۆڕایى نه‌ڕوات؟ له‌راستیدا چونكه یه‌كه‌م ساڵیشم بوو ده‌ترسام كه‌بكه‌وم و خه‌ڵكیش گالته‌م پێ بكه‌ن و پێم بلێنَ: تۆ ئه‌م هه‌موو قوڕو چڵپاوه ت كوتا و ده‌ریش نه‌چوویت؟! با ئه‌وه‌نده‌ت بخوێندایه‌و هه‌وڵت بدایه ره‌نج به‌زایه نه‌بوویتایه! به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا ئه‌و ساڵه نه‌ك هه‌ر به‌ده‌رچوون ده‌رچووم، به‌ڵكو یه‌كه‌مى پۆله‌كه‌شمان بووم.
18- یه‌كه‌م كوڕم له‌داربه‌ڕووله له‌دایك بوو:
یه‌كه‌م كوڕم به‌هائوددێن [ بهاءالدين ] له‌رۆژى: 20/06/1970ز له‌دێى داربه‌ڕووله له‌دایك بوو، ئه‌و رۆژه دواین ئیمتیحانى سه‌رى ساڵمان بوو، كه‌له سلێمانى هاتمه‌وه ده‌نگى منداڵى ساوام گوێ لێ‌بوو، گوتم: ئافره‌ت! ئه‌وه چییه خۆ تۆ به‌یانى هیچ ده‌نگت نه‌بوو؟ گوتى: وتوومه ئه‌گه‌ر قسه بكه‌م له‌وانه‌یه بیر‌و هۆشى مه‌شغووڵ ببێت، و له‌ئیمتیحانه‌كه‌یا باش نه‌بێ، ئافره تانى ئاواییش زۆرباشن و یارمه‌تیم ده‌ده‌ن، ئیتر چ پێویست ده كات به‌تۆ بڵێم، بۆیه هیچم پێ نه‌گوتى!!
گوتم: خوا پاداشتى خیرَت بداته‌وه، به‌راستى ئه‌مه‌یه ئیسار، له‌راستیدا خێزانم هه‌ڵوێستى زۆر جوان جوانى هه‌بوو خوا بۆى بخاته تاى ترازووى كرده‌وه باشه‌كانیه وه له‌رۆژى قیامه‌تا. كاتى خۆى ژیانى شێخ به‌هادێنى ته‌وێڵه‌یى و مامۆستا مه‌لا به‌هام خوێندبوه‌وه، دوو كه‌سایه‌تى گه‌وره‌و خزمه‌تگوزار به‌دێنه‌كه‌یان بوون- ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ- منیش به‌ناوى ئه‌و دوو زاته‌وه ناوم نا به‌هادێن.
پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر له‌دایك بوونیا حه‌وتم (عه‌قیقه)مان بۆ كرد، دوو مه‌ڕمان بۆ سه‌ربڕى و نانێكى باشمان دروستكرد و هه‌موو پیاوانى ئاواییمان ده‌عوه‌تكرد.
19- شاییه‌كه‌ى دار به‌ڕووله:
یه‌كێ له‌وبه‌ره بابه‌ى كه ئاشت ببوونه‌وه ژنى بۆ كوڕه‌كه‌ى ده‌هێنا، ئه‌م پیاوه شارباژێڕییه‌كى زۆرى خزمى خێزانى و زیاد له‌لقێ پێشمه‌رگه‌ى ده‌عوه‌ت كردبوو، ئه‌وانیش له‌نزیك كانى ژنانه‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێیان ده‌ست پێكرد و عیوه‌عیویان ده‌هات، منیش له‌ماڵ خۆمان رۆیشتمه ده‌ره‌وه و هه‌ندێ ئامۆژگاریم كردن، وه‌ك ئه‌وه كه‌شوێنه‌كه‌تان له‌نزیك كانى ژنانه‌وه‌یه‌و كانییه‌كه‌ش سه‌رى نه‌گیراوه‌و ئافره‌ته‌كانیش هه‌موو دایك وخوشكى خۆتانن، له‌شوێنێكى دوورتره‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن نه‌بێته ره‌شبه‌ڵه‌ك وحه‌رام، خوا هه‌ڵناگرێ ده‌ستیان به‌رداو وازیان له‌هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كه هێنا، پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆماڵ، كۆمه‌ڵێ له‌پیاو ماقولاَنیان هاتن بۆ ماڵه‌وه‌و پێان گوتم كه: سبه‌ینێ شاییه‌و عاده‌تى شاییش وایه هه‌ڵپه‌ڕكێى تیا ده‌بێ و جه‌نابیشتان خۆتان ناڕه‌حه‌ت مه‌كه‌ن، ئێمه هاتووین كه ئیجازه‌مان بده‌ن!!
منیش به‌خێر هاتنێكى گه‌رمم كردن و پێم گوتن: ئێوه ده‌بێ بزانن كه‌ئه‌مه دێنى هه‌موومانه‌و هه‌مووشمان ده‌بێ هه‌وڵى بوَ بده‌ین، من ناتوانم حه‌رامتان بۆ حه‌لاَل بكه‌م یا حه‌لاَڵتان ڵىحه‌رام بكه‌م، ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانى منه فه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه‌یه، من هه‌ڵپه‌ڕكێتان وه‌ك هه‌ڵپه‌ڕكێ لێقه‌ده‌غه ناكه‌م، چونكه ته‌بیعه‌تى شایى وایه له‌هوله‌عبى تیا ده‌بێ، من داوام لێتان ئه‌وه‌یه له‌نزیك كانى ژنانه‌وه نه‌بن و ژن و پیاو تێكه‌ڵ نه‌بن، خۆیشتان ده‌زانن كه‌ده‌ستگرتنى پیاو له‌په‌ناى ئافره‌تى نا مه‌حره‌مه‌وه حه‌رامه‌و خوا پێى ناخۆشه، ئه‌گه‌ر به‌جیا هه‌ڵده په‌ڕن با ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌ڕن تا ماندوو ده‌بن، پاش كێشه‌یه‌كى زۆر گوتیان: باشه‌و رۆیشتن.
سبه‌ینێ من رۆیشتم بۆسلێمانى بۆ ده‌رس خوێندن، له‌وسه‌ره‌وه كه‌گه‌ڕامه‌وه هه‌ر له‌دووره‌وه گوێم له‌ده‌نگى گۆرانییه‌وه بوو، كه‌گه‌یشتمه سه‌رملانه‌كه‌ى به‌سه‌رئاواییدا ده‌ڕوانێ و دێتم واپیاوان ده‌ستیان گرتووه‌و ژنانیش ده‌وریان داون، هاوارم لێبه‌رزبووه‌وه: كوڕه خه‌ڵكینه! بۆخاترى خوا، ئه‌مه‌كارێكى باش نییه، خوا پێىناخۆشه، خوا ده‌فه‌رموى: " يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ! قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ: يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ... " سورة الأحزاب/59.. ئه‌ى پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم - به‌ژنه‌كانت و كچه‌كانت وئافره تانى ئیماندار بڵێ سه‌رپۆشه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌رو سنگیاندا... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: "وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ: يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ، وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ، وَلا يُبْديَنَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا، وَلْيَضْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ، وَلا يُبْديَنَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ، أَوْ آبَائِهِنَّ،أو... " سورة النور /31. وه به‌ئافره تانى بڕوادار بڵێ: چاوى خۆیان بگرن و ته‌ماشاى نامه‌حره‌م نه‌كه‌ن، و داوێنى خۆێان بپارێزن، جگه له‌وه‌ى له‌كاتى كار‌و فرمانا ده‌رده كه‌وێ جوانى خۆێان ده‌رنه‌خه‌ن، و سه‌رپۆشه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر و سنگیانداو بۆ مێرده‌كانیان و مه‌حره‌مه‌كانیان نه‌بێ جوانى خۆێان ده‌رنه‌خه‌ن... ئێستا ئێوه‌یش ژنانتان رازاندوته‌وه‌و هێناوتاننه به‌رده‌م پیاوانى غه‌ریبه‌و ده‌ڵێن: فه‌رموو ته‌ماشایان بكه‌ن، ئه‌مه كه‌ى غیره‌ته؟ كه‌ى دێنه؟ خوا لێمان قبووڵ ناكات..
خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێ‌بوو ده‌ستیان به‌رداو شاییه‌كه‌یان چۆڵكرد، منیش رۆیشتمه‌وه ماڵ خۆم، زۆرى پێنه‌چوو سه‌رلقى پێشمه‌رگه‌كان هات، گوتى: دایبمه‌زرێننه‌وه، عیوه‌عیو ده‌ستى پێكرایه‌وه، تازه عه‌ره‌بانه‌یه‌ك ته‌ڕكه‌دارى شارباژێڕیان بۆمان هێنابوو، كه‌گوێم لێ‌بوو كردم به‌ته‌ڕكه دارێكداو چووم بۆێان، خه‌ڵكه‌كه گوتیان: ئه‌رێ وه‌ڵلا مامۆستا هات، خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیان به‌رداو رایانكرد.
ئا لێره‌دا گه‌وره‌یى ئه‌م دێنه ده‌رده‌كه‌وێ، منێكى غه‌ریب كه هیچ خزم و كه‌س وكارێكم له‌وێ نه‌بوو، ته‌نیا كوته‌كێكم به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌وان لقێ پێشمه‌رگه بوون و هه‌رله كلاَشینكۆفه‌وه تا فیكه‌رزیان پێ بوو به‌لاَم وا به‌په‌له رایانكرد هه‌ر بڕنه‌و به‌شان و كلاَشینكۆف به‌ده‌ست بوو ده‌كه‌وته ناو چاڵه گه‌نمه‌كانه‌وه.
پاش ئه‌وه كه‌من به‌ده‌نگى به‌رز و به‌تووڕه‌ییه‌وه هه‌ندێ ئایه‌ت وحه‌دیسم بۆ خوێندنه‌وه، سه‌رلقه كه‌یان هات وگوتى: ئه‌رێ مه‌لا! تۆ عه‌یب ناكه‌یت؟! بۆ واز له‌و خه‌ڵكه ناهێنیت؟
منیش گوتم: من دۆستى ئێوه‌م، نامه‌وێ به‌ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م بسوتێن، نامه‌وێ گوناه بكرێت و خوامان لێ بڕه‌نجێ، سه‌ر لقه‌كه له‌به‌رخۆێه‌وه هه‌ندێ بۆڵه‌بۆڵى كرد، منیش گوتم: باوه‌ڕ ده كه‌ى تۆ به تفه‌نگ و ده‌مانچه‌كه‌تا ده نازى؟ ئه‌گه‌ر ئازایت ئه‌مه‌سنگى من و ئه‌وه‌ش گولـله‌ى تۆ.
سه‌رلقه‌كه هه‌ندێ بۆلاَندى، له‌ویادا یه‌كێك له‌خه‌ڵكى ئاوایى كه‌پێیان ده‌گوت: حاجى مه‌لا عه‌بدوڵلا و كه‌مێك خوێنده‌وارى هه‌بوو، زۆر پیاوانه گوتى: خه‌ڵكینه! ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: مامۆستا دوژمنى كه‌س نییه، ده‌یه‌وێ رێگاى راستمان پێ نیشان بدات، ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌كى سووكى پێ بڵێت خۆم و هه‌ر چوار كوڕه‌كه‌مى له‌سه‌ر به‌كوشت ده‌ده‌م! هه‌ڵوێستى ئه‌و پیاوه زۆر مه‌ردانه‌بوو- خوا پاداشتى خێرى بداته‌وه و بیخاته تاى ترازووى كرده‌وه باشه‌كانیه‌وه له‌رۆژى قیامه‌تا-، كه‌پێشمه‌رگه‌كان زانییان خه‌ڵكى ئاوایى منیان زۆر خۆش ده‌وێت، ئیتر پاشه كشه‌یان لێ‌كرد و ئاشبه‌تاڵ دروستبوو.
20- كوڵكه‌ى دۆمه‌كه:
تازه‌به تازه له‌ته‌ك قوتابخانه‌ى برایاندا ئاشنا ببووم، هێشتا په‌روه‌رده‌یه‌كى فیكرى وكرده‌وه‌ییم وه‌ر نه‌گرتبوو، حه‌ماسه‌تێكى دێنى ئاوێته به‌سۆزو عاتیفه‌یه‌كى زۆرم هه‌بوو، له‌مه‌سه‌له‌ى ئه‌مر به‌مه‌عروف و نه‌هى له‌مونكه‌ردا پێم وابوو كه ده بێ هه‌ر موسوڵمانێك به‌ده‌ست و به‌هێز خراپه بگۆڕێ، ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌دا هه‌رچى به‌سه‌ربێ و هه‌رچیش رووبدات.
هه‌ر له‌م روانگه‌وه رووداوێك ده‌گێڕمه‌وه كه‌هه‌ر له‌داربه‌ڕووله رووى دا، رۆژێ له‌په‌ناى مزگه‌وته‌كه‌دا بووم دۆمێك هاتبوو كوڵكه‌ى مه‌ڕى مردارۆبووى كۆ ده‌كرده وه، رۆیشتم بۆلاى وگوتم: كاكه‌گیان! تۆ ئه‌م كاره ده‌كه‌یت گوناحت ده‌گات، چونكه ئه‌م كوڵكه‌یه‌ى تۆ كۆى ده‌كه‌یته‌وه هى مه‌ڕى مردارۆ بووه، دواییش سه‌گ ده‌مى تێناوه خواردوویه‌تى و گلاَو بووه، تۆیش كه ده‌یفرۆشیت به‌نرخى پاك ده‌یفرۆشى، جا له‌به‌ر ئه‌وه وازى لێبێنه. گوتى: مه‌لا! بڕۆ وازم لێبێنه!!
گوتم: كوڕه! زه ره ر ده كه‌یت به‌رگه‌ى ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م ناگرى، تاگه‌نجى بڕۆ كاسبیه‌كى حه‌لاَل بكه.
گوتى: ئه‌گه‌ر چومه‌جه‌هه‌ننه‌م تۆ حه‌قت نه‌بێ به‌سه‌رمه‌وه..
گوتم: كوڕه! بو خۆتمه با توشى گوناه نه‌بیت..
گوتى: وه‌للاَ وازى ڵى ناهێنم و بڕۆ سه‌رو دڵیشم مه‌گره.
سێ چوار گه‌نجى ئاوایى هاتن بۆلاى مزگه‌وته‌وه، گوتم: ده‌توانن هه‌ندێك له‌م دۆمه هه‌ڵبده‌ن، چونكه كوڵكه‌ى ئه‌م مه‌ڕه مردارۆ بووانه كۆ ده‌كاته‌وه؟
گوتیان: ئه‌مر ده‌كه‌یت ماموستا و رۆیشتن بۆى، ئه‌وه‌نده‌یان تێ هه‌ڵ دا تاهاوارى لێبه‌رز بووه‌وه و گوتى: به‌قوربانتان بم وازم لێبینن شه‌رت بێ جارێكى تر كارى وا نه‌كه‌م، تۆبه‌ى خۆم و باوكیشم بێ!!
منیش بانگى گه‌نجه‌كانم كرد و گوتم: مادام تۆبه‌ى كرد ئیتر وازى لێبێنن.
ئه‌و كاته ده‌مگوت: كاتێ شه‌ق هات ده‌زانێ قۆناغ له‌كوێ یه!! یا مه‌زه‌ب چواره و كوته‌ك پێنچ!! به‌لاَم ئێستا ده‌ڵێم: من ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ر بوو كه‌پێم راگه‌یاند، ئیتر كابرا به‌گوێى ده‌كردم یان نه، من حه‌قم نه‌بوو به‌خه‌ڵك بڵێم تێى هه‌ڵده ن، چونكه من ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاَتدار نه‌بووم.
21- ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ له‌م رووداوه‌دا باسى بكه‌م ئه‌مه‌یه:
1- من وه‌ك موسڵمانێكى ساده كه‌هیچ حوكم و ده‌سه‌لاَتێكم له‌ده‌ستا نه‌بوو نه‌ده‌بوا ئه‌و كاره‌بكه‌م، و به زبرى وتوندى له‌گه‌ڵ ئه‌وخه‌ڵكه‌دا قسه‌بكه‌م، نه‌ده‌بوا كوته‌كیان بۆ هه‌ڵبگرم، چونكه ئه‌وه حه‌ققى من نه‌بوو، ئینجا كوته‌ك له‌به‌رامبه‌ر تفه‌نگه‌وه چى پێده كرێت؟
2- چونكه من كه‌م ته‌جروبه بووم نه‌مزانى كه‌خاوه‌ن شاییه‌كه ئه‌م هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ى بۆیه هێناوه تا قودره‌تى خۆى نیشان كۆنه دوژمنه‌كانى بدات و بڵێ: من ئه‌م هه‌موو هێزه‌م له‌پشته‌وه‌یه‌و ئاگاتان له‌خۆتان بێت!! ئه‌گه‌ر لوتفى خوایى ته‌ده‌خولى نه‌كردایه له‌وانه‌بوو خوێنێكى گه‌وره‌ى تیا بڕژایه، له‌وانه‌یه منیش شتێ ئیخلاێم بۆ خوا بووبیت- خوا خۆى ده‌زانیت- بۆیه خوا تووشى ئه‌و نه‌هامه‌ته‌ى نه‌كردم.
3- ده‌بوا به‌قسه‌ى خۆش و رووى خۆش و زۆر به ئارامى و له‌سه‌رخۆیى ئامۆژگاریم بكردنایه، چونكه ئه‌ركى شاره‌زایانى ئاینى ئه‌وه‌یه، زۆر به‌كارهێنان ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته، له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: خۆ ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى نییه تا ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ بێنێ.. ده‌ڵێم: كه‌وابو ئه‌ركى موسوڵمانان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بۆ دروستبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نه‌بوو هه‌موو موسوڵمانان گوناهبار ده‌بن تا ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێك دێنن.
4- ئه‌و گوناهه‌ى له‌ویادا كرا ته‌نیا نه‌زه‌ركردن بوو، واته: روانین بۆ یه‌كتر له‌نێوان ژنان و پیاواندا، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كڕابوون [ إجماع ] ى زانایانى شه‌رعزان گوناهى بچووكه [ صغيرة ] یه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته كه‌سێكى تیا بكوژرایه گوناهى كه‌بیره بوو، چۆن بۆ لابردنى گوناهێكى بچووك گوناهێكى گه‌وره به‌دى بهێنرێت؟!
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ى باسكران ده‌بێ بزانین چۆن فه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه بكه‌ین، هه‌ركه‌سه‌ش ده‌بێ ئه‌ركى خۆى بزانێ، كێ به‌دڵ پێى ناخۆش بێت و كێ قسه‌بكات بۆ كردنى چاكه‌و گۆڕینى خراپه، و كێیش زۆر‌و هێز به‌كار بێنێت.
# # #
ماویه‌تی:
ژیانی خۆم 11