ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بانگه‌وازه بژی هه‌میشه به‌خه‌میه‌وه ده‌بێت، چ له‌ناو دوكان و كێلگه‌و قوتابخانه‌و كارگه و نووسینگه‌یا بێت، چ به‌رێگه‌دا بڕوات، چ له‌ناوماڵی خۆ‌یا بێت، چ له‌ناو جێگه‌و كاتێ پشوودابێت، هه‌میشه بییر له حاڵی موسوڵمانان ده‌كاته‌وه و به‌شوێن رێگه و ده‌رمانێكا ده‌گه‌ڕێت بۆ چاره‌سه‌ری حاڵ و گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ره‌و باشتر و چاتر..
هه‌میشه سه‌رنجی به‌رهه‌می كار و هه‌وڵدانه‌كه‌ی ده‌دات و بییرده‌كاته‌وه ئایا سه‌ركه‌وتووبووه؟ یان نه؟ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووبووه سوپاسی خوای له‌سه‌ر ده‌كات و داوای یارمه‌تی زیاتری لێده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته به جۆرێكی تریش بوو، هه‌وڵی چاكردنی ناته‌واوییه‌كانی ده‌دات، و وسیله‌و كه‌ره‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، و كامیان كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونه‌كان باشتر و به‌هێزتر بێت ئه‌وه‌یان به‌كاردێنێ..
له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ماندا سه‌ر له بانگخوازێك ده‌ده‌ین، بزانین له ئه‌نجامی به‌رهه‌می هه‌وڵ و خه‌بات و ته‌جروبه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ژیانی خۆی له بانگه‌وازدا چی به‌چاك زانیوه بۆ گاریگه‌ربوونی بانگخواز له بانگه‌وازدا؟..
بێگومان هه‌ست و سۆز به‌شێكی گرنگی قه‌واره‌و بوونی ئاده‌میزاده، و بانگخواز چه‌ند بتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بێت ئه‌وه‌ند له‌كاره‌كه‌یا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، مامۆستا "یاسر مه‌حموود " پێی وایه: له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا سۆز‌و هه‌سته‌كان ده‌ورێكی بنه‌ڕه‌تی و كاریگه‌ریان له هه‌ندسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، و هه‌ركات توانای مرۆڤ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك ئه‌و سۆز و هه‌ستانه‌دا گه‌شه‌ی كرد و زیاد بوو، توانای به‌سه‌ر كه‌مه‌ندكێش كردنی دڵه‌كاندا زیاتر ده‌بێت و به‌سانایی ده‌توانێ له‌نێو مه‌مله‌كه‌تی ئه‌و دلاَنه‌دا كاریگه‌ری خۆی دابنێت..
له‌م باره‌وه پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم به‌نموونه دێنێته‌وه كه به‌توانا ترین كه‌س بووه له‌و باره‌وه و ده‌ڵێت:
" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای باڵاده‌ست پاكی ده‌روون و كۆمه‌ڵێ ره‌وشتی جوانی پێ به‌خشیبوو به‌تواناترین كه‌س بوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك هه‌ست و سۆزه‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌ده‌روونی هاوه‌ڵه‌كانیدا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ده‌روونی ئه‌وانه‌شدا كه به‌خزمه‌تی نه‌گه‌یشتبوون، و ته‌نیا ناویان بیستبوو، ئه‌وه‌بوو قوڕه‌یش له‌سوڵحی حوده‌یبییه‌دا عوروه‌ی كوڕی مه‌سعوودیان به نوێنه‌رایه‌تی خۆیان نارد بۆ دانووه‌ستان له‌ته‌ك پێغه‌ممه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دا ، ده‌زانن كاتێ ئه‌م پیاوه هاته‌وه بۆ ناو قوره‌یشه‌كان چی بۆ باس كردن؟
خۆشه‌ویستی نێوان پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی بۆ قوره‌یش باسكرد، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه له‌ژیانیا له‌هیچ ده‌سه‌لاَتێكا نه‌یبینیبوو، پێی گوتن: خزمان! وه‌ڵڵاهی به‌نوێنه‌رایه‌تی رۆیشتووم بۆ ده‌رباری قه‌یسه‌ری رۆم و كیسرای ئێران، و نه‌جاشی حه‌به‌شه، به‌ڵام سوێند به‌خوا هیچ پاشایه‌كم نه‌بینییوه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌ند خۆشیان بوێت كه هاوه‌ڵه‌كانی محمد، محمدیان خۆش ده‌وێت "!!
ده‌بێت بانگخواز چاو له پێغه‌ممه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بكات و هه‌وڵبدات شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی له‌دڵ و ده‌روونی ده‌ورو به‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت، تا بتوانێت له‌ره‌وشت و په‌رستشیاندا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بێت..
ئینجا مامۆستا ده‌ڵێت: " بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شداری بكه‌ین له یارمه‌تیدانی بانگخوازاندا تا ببنه خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كی باش له‌ده‌ورو به‌ریاندا، له‌م چه‌ند دێڕه‌ی داهاتوودا هه‌ندێ له‌و كه‌ره‌سانه ده‌نووسین، به‌و هیوایه‌ی یارمه‌تیده‌ریان بێت بۆ بۆكه‌مه‌ند كێشكردنی دڵه‌كان و بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیان ":
1- رووخۆشی و ده‌م به بزه‌بوون:
بزه‌ی راستی و رووی خۆش هه‌میشه باسی سۆزێكی فراوانی ناو ده‌روون ده‌كه‌ن، ئه‌و سۆزه‌ش ویژدانه‌كان ده‌بزوێنێ، و هه‌سته‌كان ده‌هه‌ژێنێ، ده‌بینی شوێنه‌واره‌كه‌ی رووی خاوه‌نه‌كه‌ی نوورانی ده‌كات، ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رواڵه‌تیا ده‌بینرێت شایه‌تێكی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ناو دڵ ده‌روونی بۆ خه‌ڵكانی ده‌ورو به‌ری.. ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له‌وانه‌ی دلاَن راده‌كێشێ و به‌ره‌و خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌مه‌ند كێشیان ده‌كات. چونكه گیانه‌كان هه‌ست به هۆگری و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن..
بزه‌ی گه‌ش له‌سه‌ر رووی كراوه‌دا كه‌فیله بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روونه داخراوه‌كان، و رۆچوون به‌قووڵایی دڵه‌كاندا، پێغه‌ممه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] خاوه‌ن بزه‌یه‌كی بێ وێنه بووه، ته‌نانه‌ت یه‌كێ له‌هاوه‌ڵه‌كان ده‌فه‌رموێ:
"ما رأيت أحداً أَكثر تبسُّماً مِن رسول الله صلى الله عليه وسلم " رواه الترمذي بسند حسن باب في بشاشة النبي صلى الله عليه وسلم.5/309. ] كه‌سێكم نه‌دیوه له‌پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌م به بزه‌تر بووبێ. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م ده‌م به بزه‌بوونه كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ زیادكرنی خێر وچاكه له‌سه‌ر تای ترازوی كرده‌وه‌كانمان له‌رۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و مژده‌یه‌مان ده‌داتێ و ده‌فه‌رموێ: " تَبَسُّمكَ في وجهِ أخيكَ لكَ صدقة " رواه الترمذي بسند حسن. باب ما جا‌ء في صنائع المعروف 4/165.
2- رێكپۆشین و ده‌ست به‌خۆداهێنان:
جوانی هه‌یئه‌ت و رێك‌و پێكی به‌رگ و بۆنی خۆش له‌وشتانه‌ن كه یارمه‌تیده‌ری بانگخوازن، چونكه سروشتی مرۆڤ حه‌ز له‌جوانی ده‌كات، و هه‌موو جوانییه‌ك سه‌رنجی را ده‌كێشێ، له‌م باره‌وه پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: [ " "إنَّ الله تعالى جميلٌ يحب الجمال ويحب أن يرى أثر نعمته على عبده… " رواه ابن حبان بسند صحيح. ] " بێگومان خوا جوانه‌و جوانی خۆش ده‌وێت، و پێی خۆشه شوێنه‌واری نیعمه‌تی خۆی له به‌نده‌ی خۆ‌یا ببینێت..
[ ففي صحيح مسلم عن بن مسعود أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال لا يدخل الجنة من كان في قلبه مثقال ذرة من كبر فقال رجل أن الرجل يحب أن يكون ثوبه حسنا ونعله حسنة فقال أن الله جميل يحب الجمال الكبر بطر الحق وغمط الناس وقوله وغمط بفتح المعجمة وسكون الميم ثم مهلمة الاحتقار فتح الباري: 10/358.
عن أبي هريرة رفعه قال -إن الله عز وجل يحب أن يرى أثر نعمته على عبده. مسند أحمد 2/507. ]
[ حدثنا أبو رجا‌ء العطاردي قال:-خرج علينا عمران بن حصين وعليه مطرف من خز لم نره عليه قبل ذلك ولا بعده فقال إن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال من أنعم الله عز وجل عليه نعمة فإن الله عز وجل يحب أن يرى أثر نعمته على خلقه مسند أحمد 4/742.
حةزرةتي عومةريش فةرموويةتي: "إنَّه ليعجبني الشاب الناسك نظيف الثوب طيب الريح ". ] "واته: ئه‌ولاوه عابیده‌م خۆش ده‌وێت كه پاك‌و پوخت و بۆنخۆشه..
عه‌بدوڵڵای ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لیش فه‌رموویه‌تی: " [ " إنِّي ما رأيت أحداً أنظف ثوبًا ولا أشد تعهدًا لنفسه وشاربه وشعر رأسه وشعر بدنه، ولا أنقى ثوبًا وأشده بياضًا من أحمد بن حنبل ". " ] كه‌سم نه‌دیوه پۆشاكی له ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ته‌میز تر بووبێ، و ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست به‌خۆیا بێنێت، و به‌و ئه‌ندازه‌ش خه‌ریكی چاكردنی مووی سمێڵ وسه‌رو ریشی بێ، وكه‌سیشم نه‌دیوه به‌رگی له‌و سپی تر و پاكتر بووبێ..
3- چاكه كردن و به‌ده‌مه‌وه بوون:
چاكه كردن له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا له‌هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی تر له‌پێشتر و گرنگتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌دڵی به‌رامبه‌رتا جێی خۆتی پێ بكه‌یته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه زانایان و شاعیران و پیاوچاكان شتی زۆریان وتووه، بۆ نموونه: شاعیر ده‌ڵێ: چاكه له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا بكه دڵیان ده‌كه‌یته كۆیله‌ی خۆت، چونكه هه‌میشه چاكه مرۆڤی كردۆته عه‌بدی خۆی..
چاكه‌كردن له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا ته‌نیا سووده‌كه‌ی ئه‌وه نییه دڵیان كه‌مه‌ند كێش بكه‌یت و به‌س، به‌ڵكو هه‌لمان بۆ ده‌ره‌خسێنێ تا پاداشتی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌ده‌ست بێنین، هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان [ صلى الله عليه وسلم ] باسی كردووه‌و فه‌رموویه‌تی: [ "أحب الناس إلى الله تعالى أنفعهم للناس، وأحب الأعمال إلى الله تعالى سرور تدخله على مسلم، أو تكشف عنه كربة، أو تقضي عنه دينًا، أو تطرد عنه جوعًا، ولأن أمشي مع أخي في حاجة أحب إليّ من أن أعتكف في هذا المسجد (يعني مسجد المدينة) شهرًا، ومن كفَّ غضبه ستر الله عورته، ومن كظم غيظه ولو شا‌ء أن يمضيه أمضاه؛ ملأ الله قلبه رضى يوم القيامة، ومن مشى مع أخيه في حاجة حتى يثبتها له أثبت الله قدمه يوم تزول الأقدام " رواه الطبراني بسند حسن ] . خۆشه‌ویسترین كه‌س له‌لای خوا ئه‌وه‌یه كه به‌سوودترین كه‌س بێت بۆ خه‌ڵكی. و خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ی مرۆڤ له‌لای خوا ئه‌وه‌یه خۆشی بخاته دڵی موسڵمانانه‌وه، یا ده‌روویه‌كیان لێ بكاته‌وه، یا قه‌رزێكیان بۆ بداته‌وه، یا برسیه‌تییه‌كی لێ دووربخاته‌وه، وئه‌گه‌ر له‌ته‌ك برایه‌كما بڕۆم بۆئه‌وه‌ی پێویستییه‌كی بۆ لاببه‌م پێم باشتره له‌وه‌ی له‌م مزگه‌وته‌دا یه‌ك مانگ ئیعتیكاف بكه‌م.ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی خۆی بگرێت و ئه‌نجامی نه‌دات خوا عه‌یبی داده‌پۆشێت، ئه‌وه‌ی رقی خۆی بخواته‌وه‌و لغاوی بكات ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌نجامی ده‌دا، به‌لاَم ئه‌نجامی نه‌دا و خۆی گرت خوا له‌رۆژی قیامه‌تا دڵی پر له‌ره‌زامه‌ندی ده‌كات، و ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك برایه‌كیا بروات بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ست بێنێ، خوا پێ و هه‌نگاوه‌كانی له‌ورۆژه‌دا جێگییر ده‌كات كه پێی تیا هه‌ڵده‌خلیسكێ "..
4- باش گوێگرتن له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت:
ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ور و به‌رته‌وه‌ن هه‌میشه سه‌رنج ده‌ده‌ن و چاوه‌روانن بزانن كێ گوێیان بۆ ده‌گرێت، تا گرێ كوێره‌ی دڵیانی بۆ بكه‌نه‌وه، و گۆبه‌نده‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن! باش گوێگرتن له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناوه‌رۆكی په‌یامێكی ده‌روونییه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وئاماژه به رێز و قه‌دردانی و خۆشه‌ویستیت ده‌كات بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیا پردی خۆشه‌ویستی و هۆگری له نێوان دڵه‌كاندا دروست ده‌كات، و خۆشه‌ویستی نێوانیان قووڵتر ده‌كاته‌وه.. یه‌كێ له‌پیاوچاكان له باره‌ی باش گوێگرتن له‌به‌رامبه‌ره‌وه، ئیتر ناوه‌رۆكی قسه‌كانی هه‌رچۆن بێت نموونه‌یه‌كمان بۆ دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ: " كاتێ یه‌كێك قسه‌یه‌كم بۆ ده‌كاتوا گوێی بۆ ده‌گرم، وه‌ك ئه‌وه هه‌ر نه‌م بیستبێ، هه‌رچه‌ند پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایك ببێت من بیستبێتم، ئێستا وای پیشان ده‌ده‌م كه‌ته‌نیا له‌وم بیستووه. "
5- قسه‌ی نه‌رم و جوان:
قسه‌ی جوان و له‌سه‌ر خۆ یه‌كێكه له وه‌سێله كاریگه‌ره‌كان بۆ كه‌مه‌ند كێشكردنی دڵه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین خوای باڵاده‌ست ئامۆژگاریمان ده‌كات تا جوانترین وشه هه‌ڵبژێرین، و جوانترین رسته و ناسكترین ده‌سته‌واژه به‌كاربێنین له‌قسه‌كردنمان له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا، ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌دایه كه ده‌فه‌رموێ: " [ وقل لعبادي يقولوا التي هي أحسن " ] به عه‌بدانی من بڵێ: له‌قسه‌كردنیانا جوانترین وشه به‌كار بێنن.. پێغه‌ممه‌ریش ێ فه‌رموویه‌تی: [ "الكلمة الطيبة صدقة " رواه البخاري " ] وشه‌ی جوان و پاك سه‌ده‌قه‌یه..
6- هه‌واڵپرسین وسه‌ردان: یه‌كێ تر له‌و شتانه‌ی خۆشی ده‌خه‌اته دڵی به‌رامبه‌ره‌وه، و خۆشه‌ویستی و هۆگری له‌نێوان دڵه‌كانا زیاد ده‌كات، هه‌واڵ پرسین و به‌شوێنا چوونی هه‌واڵیه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه كه بایه‌خی پێ ده‌درێت، و پشتگوێ نه‌خراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی خۆشه‌ویستی و پته‌و كردنی دۆستایه‌تی له‌نێوان دڵه‌كانا، ئه‌وته ده‌بینین پێغه‌ممه‌ری خوا ێ هه‌واڵی هاوه‌ڵه‌كانی ده‌پرسی، و به‌سه‌ری دكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و مه‌شغه‌ڵه‌ته‌دا كه هه‌یبوو، ئه‌وه‌ته حه‌زره‌تی جابیر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌را ژنێكم ماره كردبوو، به‌خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر ێ گه‌یشتم و فه‌رمووی: ئه‌ی جابیر! ژنت ماره كردوه؟ عه‌رزم كرد: به‌ڵێ.. فه‌رمووی: كچه یا بێوه‌ژن؟ عه‌رزم كرد بێوه‌ژن.. فه‌رمووی: ئه‌ی بۆچ كچت نه‌هێنا، تا پێكه‌وه یاری بكه‌ن؟ عه‌رزم كرد ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! من چه‌ند خوشكێكم هه‌یه، ترسام ئه‌گه‌ر كچ بێنم خوشكه‌كانم له‌كیس بچێت.. فه‌رمووی كه‌وابوو بۆیه بێوه‌ژنت هێناوه..
7- تێكه‌ڵاوی و رووكراوه‌یی:
یه‌كێ تر له‌و شتانه‌ی خۆشی ده‌خه‌اته دڵی به‌رامبه‌ره‌وه، و خۆشه‌ویستی و هۆگری له‌نێوان دڵه‌كانا زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه بانگخوازله‌گه‌ل ده‌ورو به‌ریا تێكه‌ڵ بێ، به‌رامبه‌ریان رووخۆش و رووكراوه‌بێ، خاكی بێ فیز بێت، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئه‌نه‌س بۆمان ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌ممه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] رێنوێنیمان ده‌كات، ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ: " [ إن كان النبي صلى الله عليه وسلم ليخالطنا حتى يقول لأخٍ لي صغير: "يا أبا عُمير، ما فعل النُّغَيْر " رواه البخاري، ] پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم زۆر سه‌ردانی ده‌كردین، و تێكه‌ڵاوی ده‌كردین، ته‌نانه‌ت به‌برا بچكۆله‌كه‌می ده‌فه‌رموو: ئه‌بو عومه‌یر! چیكرد نوغه‌یر؟ نوغه‌یر په‌له‌وه‌رێكی پچكۆله‌ی وه‌م چۆله‌كه وایه.. ئه‌وبوارانه‌ی تر كه ده‌بنه هۆی هۆگری و زیاده خۆشه‌ویستیده‌عوه‌تكردنی خه‌ڵكییه بۆ خواردن، هاوبه‌شیكردن له یارییه وه‌رزشیه‌كانا، یا سه‌یرانكردن پێكه‌وه..تاد.
8- دیاری بۆ بردن:
دیاریش شوێنه‌واری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی قووڵ و سه‌یری له ده‌روونه‌كاندا هه‌یه، ده‌بێته هۆی لابردنی وشكی و نامۆیی، و دلاَنی پێ نه‌رم ده‌بێت، و دروونه‌كانی پێ پاڵفته ده‌بێت، و خۆشه‌ویستی و هۆگری زیاد ده‌كات، په‌یوه‌ندی پته‌و ده‌كاته‌وه‌برایه‌تی به‌هێزتر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مه‌ر ێ رێنوێنیمان ده‌كات بۆ دیاری بردن بۆ یه‌كتر به‌پێی توانا.. " [ تهادوا تحابوا " شاعیریش له باره‌ی شوێنه‌واری دیارییه‌وه ده‌لًَێت: بێ دیاری مه‌ڕۆ دیاری پێویسته بۆ یادگاری ..دیاری خه‌ڵكی بۆ یه‌كتر په‌یوه‌ندی له‌دڵیانا به‌دی دێنێ، له‌دروونه‌گكانا ئاره‌زو ده‌چێنێ، و كاتێ ئاماده‌بوون جوانییان پێ ده‌به‌خشێ..
9- سڵاوكردن خۆشه‌ویستی دێنێ:
یه‌كێ تر له‌و شتانه‌ی خۆشی ده‌خه‌اته دڵی به‌رامبه‌ره‌وه، و خۆشه‌ویستی و هۆگری له‌نێوان دڵه‌كانا زیاد ده‌كات سڵاوكردنه..پێغه‌ممه‌ری خوا ێ فه‌رموویه‌تی: ئایا شتێكتان فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان جا یه‌كترتان خۆش بوێت؟ سڵاو له‌ناو یه‌كترا زۆر بكه‌ن.. " [ أولا أدلكم على شيءٍ إذا فعلتموه تحاببتم: أفشوا السّلام بينكم " رواه مسلم.
10- بانگكردنی به‌وناوه‌ی پێی خۆشه:
بانگكردنی به‌رامبه‌ر به‌وناوه‌ی پێی خۆشه یه‌كێكی تره له‌وه‌سیله‌ی دلكردنه‌وه، و سنگ گوشادی و خۆشی خستنه دڵی به‌رامبه‌ره‌وه.. هه‌روه‌ك له‌م باره‌وه حه‌زره‌تی عومه‌ر خوا لێی رازی بێ كاتێ قسه بۆ موسوڵمانان ده‌كات و باسی ئه‌و شتانه‌یان بۆده‌كات كه خۆشه‌ویتی دوولایه‌نه دروست ده‌كات، و ده‌روونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه ده‌فه‌رموێ: یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه به‌خۆشه‌ویسترین ناوێك له‌لای بانگی بكه‌یت "..
11- په‌یوه‌ندی پته‌و له‌ته‌ك خوادا:
له‌پێشترین و گرنگترین وه‌سیله‌یه‌ك بۆ كه‌مه‌ند كێشكردنی دڵان په‌یوه‌ندی باشبوونه له‌ته‌ك خوادا، بانگخواز ده‌توانێ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵه‌كان به‌كار بێنێ، چونكه دڵه‌كان له‌نێوان دوو په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوادان، چۆنی بوێ وا وه‌ریده‌گێڕێ، ئه‌وه‌ی بییه‌وێ دڵه‌كان كه‌سب بكات باله‌وزاته نزیك ببێته‌وه كه دڵه‌كان له‌ده‌ستی ئه‌ودان، له‌م باره‌وه پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: " [ "إنَّ الله تبارك وتعالى إذا أحب عبداً نادى جبريل: إنَّ الله قد أحب فلاناً فأحِبَّه، فيُحِبُّه جبريل، ثم ينادي جبريل في السما‌ء: إنَّ الله قد أحب فلاناً فأحِبُّوه، فيُحِبُّه أهل السما‌ء، ويوضع له القبول في أهل الأرض " رواه البخاري. " ] كاتێ خوای باڵاده‌ست یه‌كێ له‌به‌نده‌كانی خۆی خۆش ویست، به فریشته‌كانی نزیكی خۆی ده‌فه‌رموێ: خوا فڵان كه‌سی خۆش ده‌وێت ئێوه‌ش خۆشتان بوێت، ئینجا جیبریل بانگی فریشته‌كانی ئاسمان ده‌كات: خوا فڵان كه‌سی خۆش ده‌وێت ئێوه‌ش خۆشتان بوێت، فریشته‌كانی ئاسمان خۆشیان ده‌وێت، وله‌سه‌ر زه‌ویدا لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست ده‌بێت.