مامۆستای به‌رێز ! سلاَوی خوات لێ بێت ..
بێ زه‌حمه‌ت ئێمه دوكانێكمان هه‌یه و كه‌سێك به‌كرێی گرتووه، ئه‌م كرێ چییه ده‌یه‌وێت بیدات به كرێ چییه كی تر و له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كه‌وه بۆی چۆڵ بكات، ئه‌مه لای ئێمه پێی ده‌ڵێن: سه‌رقوفلاَنه، ئایا من كه خاوه‌ن موڵكم بۆم هه‌یه له‌و پاره‌یه شتێك وه‌ربگرم؟
خوا پاداشتی خێرتان بدتاته‌وه..
پاش سوپاس و ستایش بۆ خوا‌و سلاَو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و كه‌سوكار و هاوه‌ڵه‌كانی..
برای به‌ڕێز!
ئه‌و كرێ چییه‌ی دووكانه‌كه‌ی ئێوه‌ی به ئیجار گرتووه، ئه‌گه‌ر هێشتا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووبێ ده‌توانێ ئه‌و جێگه‌یه به‌كه‌سێكی تر بدات به سه‌رقوفلاَنه..
به‌لاَم تۆی خاوه‌ن دوكان كه به‌موڵكی هێ تۆیه، بۆت نییه هیچ له‌و پاره‌یه وه‌ر بگریت.. مافی تۆ ته‌نیا ئه‌و كرێ یه كه له‌سه‌ری رێكه‌وتوون تا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه دوایی دێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاتی گرێبه‌سته‌كه‌دا ده‌توانی به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ كرێ چی نوێ‌دا رێده‌كه‌ون كرێكه زیاد بكه‌یت.. و خوایش ئاگادارتره..