8- به‌ره بابى ده ماڵى:
رۆژى دووه‌م به‌ره‌بابى ده‌ماڵیش هاتن بۆ كۆزه ره‌قه، پرسه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، منیش خه‌ریكى قسه‌كردن بووم، خه‌ڵكه‌كه نازانن كه‌ئه‌مانه به‌شدار نه‌بوون له‌هێنانى مندا، كه‌پێیان ده‌گوتن: به‌خوا مه‌لاكه‌تان مه‌لایه‌كى چاكه!! ئه‌وه كێ بۆى دۆزینه‌وه؟ كێ بۆى په‌یا كردن؟ ئه‌مان شه‌رمه‌سار ده‌بوون، نه‌یان ده‌زانى چى بڵێن؟
كاتێ به‌ره‌بابى بیست و پێنچ ماڵیش هاتن و دییان وا مه‌لاكه‌یان له‌میحرابا دانیشتووه و به‌شێوه‌یه‌كى فه‌سیح و ره‌وان مه‌وعیزه ده‌كات، و سه‌رنجى خه‌ڵكه‌كه‌شیان ده‌دا كه به‌دڵ گوێیان بۆ گرتووه‌و ته‌عریفى ده‌كه‌ن و خۆشیان ده‌وێت، ئه‌مانیش زۆر له‌وان زیاتر خۆشه‌ویستیان زیاد بوو.
لوتفى خوا وابوو ئه‌م پرسه‌و ته‌عزییه‌یه ببێته هۆى ئه‌وه كه‌لاى هه‌ردوو تاقمى ئاوایى پله‌و پایه‌یه‌كم بۆ دروست ببێ، و قسه‌م كێش و قورساییه‌كى هه‌بێ و گوێى بۆ بگیرێ، و كاریگه‌رى خۆیشى له ئاشتبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو تاقمه‌كه‌دا هه‌بێ، له‌واقیعیشدا هه‌روا بوو. خوا لێى به‌زیادبێ. [ يارب لك الحمد كما ينبغى لجلال وجهك وعظيم سلطانك ] ، به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ى هه‌موو گه‌ردێله‌كانى بوونه‌وه‌ر سوپاس و ستایش بۆخواى میهره بان كه‌ئه‌و هه‌موو لوتفه‌ى له‌گه‌ڵ مندا كرد.
9- خوێندنم له‌سلێمانى:
كاتێ من رۆیشتمه داربه‌ڕووله هێشتا دروێنه‌ى جۆ ده‌ستى پێ نه‌كردبوو، واته: من له‌مانگى چواردا رۆیشتوومه‌ته ئه‌وێ. ئه‌م دێیه مه‌ڕو مالاَتێكى زۆر زۆریان هه‌بوو، هى وایان هه‌بوو هه‌زار و پێنچ سه‌د سه‌رى هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو رۆژێ ماستیان بۆ شار ده‌برد، و خودى خه‌ڵكى ئاوایى ترومبێلیشیان هه‌بوو، كرێ ترومبێلیش بۆ شار په‌نجا فلس بوو، رۆژێك بیرم كرده‌وه ئه‌رێ بۆچ من درێژه به خوێندنه‌كه‌م نه‌ده م؟ و هه‌موو رۆژێ به‌ترومیله‌كه‌نه ڕۆم و بێمه‌وه؟!
پرسم به‌ده‌مڕاستانى ئاوایى كرد، ئه‌وانیش خوا هه‌ڵناگرێ نه‌ك هه‌ر رێ‌یان دام به‌ڵكو پێشیان خۆش‌بوو، به‌ڵێ، منیش هه‌موو رۆژێ ده‌چووم بۆ شار‌و دوو ده‌رسم ده‌خوێند، ده‌رسێكى شه‌رع( فقه) لاى مامۆستا مه‌لا عینایه‌تى ژاوه‌رۆیى كه له‌مزگه‌وتى دوودرگادا بوو له‌ئه‌سحابه‌سپێ، ده‌رسیكى ژیربێژى [ منطق ]يش لاى مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى چوڕروستانى كه له‌مزگه‌وتى مه‌ولانا خالیدا بوو، تا نیوه‌ى مانگى هه‌شت من به‌م جۆره ده‌ڕۆیشتم و ده‌هاتمه‌وه.
10- خه‌لاَت و به‌راتم:
ساڵى یه‌كه‌م نزیكه‌ى سێ ته‌ن گه‌نم و جۆ و دوو سه‌ر مه‌ڕ و چل دێنار سه‌رفیتره‌م هه‌بوو، به نیسبه‌ت ئێمه‌ۆه سێ سه‌رخیزان زۆر بوو، قه‌رزمان دایه‌وه كه‌ره‌سه‌ى ناوماڵمان كڕى، به‌ته‌واوى بووژاینه‌وه، خۆیشمان دوو مریشكمان كڕیبوو هه‌موو رۆژێ هێلكه‌یان ده‌كرد، له‌دێیه‌كه‌دا ته‌نیا كانییه‌كى تیا بوو كه‌سه‌رچاوه‌ى ئاوبێ، شوێنه‌كه دێم بوو، به‌شى زۆرى كشتوكاڵیان دانه‌وێله(گه‌نم و جۆ) بوو، له‌به‌ر ئاوى كانییه‌كه‌دا ته‌ڕه سه‌وزه‌و میوه‌شیان به‌رهه‌م ده‌هێنا، وه‌ك شووتى و كاڵه‌ك و خه‌یار و بامیه...تاد. ئه‌وى شایه‌نى باسه خه‌ڵكى ئاوایى سه‌رانه‌و موڵكانه‌یان به‌ئاغا نه‌ده‌دا، خۆیان خاوه‌نى موڵكى خۆیان بوون، به‌لاَم ئاوى كانییه‌كه‌یان بۆ زه‌رعاته‌كه به‌ئیجارى سالاَنه ده‌گرت و پاره‌یان به‌عوسمان ئاغایه‌ك ده‌دا له‌سلێمانى كه‌له‌بنه‌ماڵه‌ى ساحیبقرانه‌كان بوو. له‌و دێیه‌دا ترۆزیشیان ده‌چاند به‌بێ ئاو، چه‌میله ترۆزى داربه‌ڕوو له به‌ناوبانگ بوو له‌ئاودارىو به‌تامىو ناسكیدا، ئه‌مه ده‌رامه‌تێكى باشى بۆ خه‌ڵكه‌كه هه‌بو، ماڵى وا هه‌بوو سالاَنه له‌سه‌د دینار زیاتر ده‌رامه‌تى هه‌بوو. له‌م جۆره میوه‌و سه‌وزانه‌شیان بۆ ئێمه ده‌هێنا خوا پاداشتى خێریان بداته‌وه.
ساڵى دووه‌م كه‌خه‌ڵكه‌كه ئاشتى كه‌وته نێوانیان واریداتى منیش زۆر بوو، بۆ نموونه: حه‌یوانى زه‌كاتم بووبه یانزه سه‌ر، گه‌نم و جۆ بووبه شه‌ش ته‌ن، وه هه‌روه‌ها شتى تریش.
11- كچه بچكۆله‌كه‌م له‌وێ مرد:
هه‌ر ئه‌و هاوینه كچه بچكۆله‌كه‌م به‌هۆى ئاو و هه‌واى گه‌رمه‌وه گیانى به‌خواى خۆى سپارد و له‌وێ ناشتمان، پێش ئه‌میش دوو كچى ترمان له‌پێنجوێن مردبوو، به‌مه‌وه بوون به‌سیان. پێغه‌ممه‌ریش صلى اللَّه عَلَيْه وسلم ده‌فه‌رموێ: " عَنْ أَنَسٍ رَضِي اللَّه عَنْه قَال: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ: " مَا مِنَ النَّاسِ مِنْ مُسْلِمٍ يُتَوَفَّى لَه ثَلاثٌ لَمْ يَبْلُغُوا الْحِنْثَ- سن التكليف- إِلا أَدْخَلَه اللَّهُ الْجَنَّةَ بِفَضْلِ رَحْمَتِه إِيَّاهُمْ " (4).
. واته: هه‌ركه‌س له‌موسڵمانان سێ منداڵى نا باڵغى بمرێ خواى ته‌عالا به‌فه‌زلَى ره‌حمه‌تى خۆى ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه. هیوا دارم منیش به‌ر ئه‌و مژده گه‌وره‌یه بكه‌وم.
12- مه‌عهه‌دى ئیسلامى:
له20/ 8 / 1969 دا به‌مامۆستاى چوڕرستانیم گوت: قوربان! جه‌نابت رات چییه له‌باره‌ى مه‌عهه‌دى ئیسلامییه‌وه؟
گوتى: بۆچ ده‌پرسیت، ده‌ته‌وێ له‌وێ بخوێنى؟
گوتم: به‌ڵێ.
فه‌رمووى: هه‌ر زۆر موباره‌كه‌و كارێكى باشه، ئه‌گه‌ر پێت خۆشه، خۆم دێم له‌گه‌ڵتا بۆلاى خه‌تیب؟
گوتم: زۆر مه‌منونت ده‌بم و سوپاسیشت ده كه‌م و خوا جه‌زاى به‌خێرت بداته‌وه.
سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ مامۆستاى چورروستانیدا رۆیشتین بۆلاى مامۆستا خه‌تیب له‌مزگه‌وتى گه‌وره، ئه‌و كاته مه‌عهه‌دى ئیسلامى له‌وێ بوو. باش سه‌لام و چۆن وچاكى، مامۆستاى چوڕروستانى فه‌رمووى: خه‌تیب، ئه‌م كوڕه ته‌ڵه‌به‌یه‌كى زه كییه، و لاى من ئه‌خوێنێ، و ئێستا ئه‌یه‌وێ بێت له‌مه‌عهه‌دا بخوێنێ، تۆیش یارمه‌تى بده.
ئه‌ویش گوتى: قوربان! به‌سه‌رچاو، ئینجا رووى كرده من و گوتى: چیت خوێندووه؟
گوتم: (عه‌وامیلى به‌ركێويى، وته‌سریفى زنجانى، و ئیزهار،و سه‌مه‌دییه،و ته‌سریفى مه‌لاعه‌لى، و وه‌زع وئیستیعاره،و سیوتى و مینهاج)م خوێندووه، جگه له‌وه‌ش حه‌وت جزم قورئان و حه‌فتا حه‌دێسم له‌به‌ره، و ئێستاش لاى مامۆستا [ مغنى الطلاب ] ده‌خوێنم.
گوتى: عه‌سكه‌ریت له‌سه‌ره؟
گوتم: نه‌خێر، له‌سه‌رم نییه.
گوتى: ئێمه نامه‌یه‌كت ئه‌ده‌ینێ بۆ ته‌جنید، جوابه‌كه‌یمان بۆ بێنه‌وه.
گوتم: باشه، نامه‌ى دامێ بردم بۆ ته‌جنیدى سلێمانى، ئه‌وانیش نا مه‌یه‌كیان دامێ بۆ ته‌جنیدى گشتى له‌به‌غداد، ئه‌وانیش بۆیان نووسیم كه‌هیچ مانیعێكیان نییه هه‌ڵگرى نامه ببێته قوتابى لاى ئێوه، چونكه موعیله‌و به‌وبۆنه‌وه خزمه‌تى سه‌ربازى له‌سه‌ر دوا خراوه.
13- له‌پۆلى چه‌ندم؟
له‌راستیدا خۆم نه‌مده‌زانى له‌پۆلى چه‌ند ده‌بم؟ رۆژێك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى مامۆستا خه‌تیب ناوى خۆم له‌لیستى پۆلى پێنجا بینییه‌وه، له‌دڵه‌وه زۆرم پێ ناخۆش بوو به‌لاَم هیچ قسه‌یه‌كم نه‌كرد، تا ئه‌و رۆژه‌ى موافه‌قه‌ته‌كه‌ى ته‌جنیدم هێنایه‌وه، مامۆستا شێخ موسته‌فاى شێخ مارف له‌وێ بوو، یه‌كترینمان ده‌ناسى پاش چۆن و چاكى لێى پرسیم: ئه‌وه لێره چ ده‌كه‌یت؟
منیش گوتم: ده‌مه‌وێ بخوێنم.
گوتى: له‌پۆلى چه‌ندى؟
گوتم: نازانم، به‌لاَم له‌وانه‌یه له‌پۆلى نۆ، یا ده‌دا بم!!
مامۆستاخه‌تیب سه‌رێكى به‌رزكرده‌ۆه‌و به‌سه‌رسامییه‌وه سه‌یرێكى كردم، من هیچم نه‌گوت و ئه‌ویش هیچى نه‌گوت. بۆ سبه‌ینێ كه هاتمه‌وه ناوم له‌لیستى پۆلى هه‌شته‌مدا بوو. ئه‌و كاته له‌واتاى ئه‌و په‌نده كوردێیه حاڵى بووم كه‌ئه‌ڵێت: له‌تۆ حه‌ره‌كه‌ت و له‌خوایش به‌ره‌كه‌ت، ديفاع له‌مافى خۆت بكه تا خوایش یارمه‌تیت بدات.
14- چۆنم خوێند ؟
ئه‌و ساڵه جگه له‌رۆژه ته‌عتیله‌كان هه‌موو رۆژێ ده چووم بۆ سلێمانى بۆ مه‌عهه‌د، دێیه‌كه نیو سه‌عات به‌پێ له‌سه‌ر جاده‌ى قیرتاو دوور بوو، له‌زستانا دره‌نگ خۆر ده‌كه‌وت، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكى ئاوایى دره‌نگ ده‌چوون بۆشار، ده‌بوا به‌ترومبێلى تر برۆیشتمایه‌و ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌رجاده چاوه‌ڕوانیم بكردایه تاترومبێلم ده‌ست ده‌كه‌وت. جارى واهه‌بوو باران و قوڕ و چڵپاو، یا به‌فرو باو بۆران بوو، ده‌بوا ئه‌و رێگه‌یه به‌پێ بڕۆیشتمایه، له‌وێش هه‌ندێ جار له‌ناو ترومبێله‌كه‌دا جێم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، ناچار خۆم به‌چه‌مه‌نلغى ترومبێله‌كه‌دا هه‌ڵده‌واسى تا ناوشار، له‌ئه‌سحابه‌سپى داده‌به‌زیم دووباره به‌پێ تا مزگه‌وتى گه‌وره ده‌ڕویشتم.
راسته ئه‌م رێ رۆیشتنه زه‌حمه تێكى زۆر بوو، به‌لاَم خێرێ گه‌وره‌ى زۆرى پێوه‌بوو، ماوه‌یه‌كى زۆربوو ئێش و ئازارێكى سه‌خت له‌ئه‌ژنۆكانمدا دروست ببوو، هه‌ر ده‌رمانێكم به‌كارده‌هێنا بێ سوود بوو، جارى وا ده‌بوو نه‌مده‌توانى بڕوَمه سوجده، كاتێ كه داده‌نیشتم یابه‌رز ده‌بوومه‌وه ئێش به‌جه‌رگم ده‌گه‌یشت، ئه‌و ساڵه جوتێ پۆتینى نوێى چیكۆسلۆفاكیم له‌پێدابوو، ناوه‌كه‌یان خورى بوو، زۆرگه‌رم بوو، له‌و رۆیشتنه‌دا پێم عاره‌قى ده‌كرده‌وه، ئیتر ئه‌و ئازاره‌م له‌كۆڵ كه‌وت، حاڵى بووم كه ئازاره‌كه‌ى ئه‌ژنۆم به‌هۆى ژێر پێمه‌وه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركات ئازار له‌ئه‌ژنۆمدا دروست ببوایه ژێرقاچم به‌خورى گه‌رم داده‌پۆشى.
15- ئاشنا بوونم به‌برایان:
هه‌ر ئه‌و ساڵه له‌مه‌عهه‌دى ئیسلامی‌دا كه من له‌پۆلى هه‌شته‌م بووم، به‌هۆى براده‌رێكه‌وه ئاشناییم له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ى برایاندا په‌یاكرد، له‌پۆلى ده‌یه‌مدا عومه‌ر سه‌نگاوى و محه‌مه‌دى خه‌لیفه‌و عه‌بدولكه‌ریمى شارباژێڕى و مه‌حموودى پشده‌رى و محه‌مه‌دى نالى و مه‌حموودى گه‌لاَڵه‌یى لایه‌نگرى برایان بوون.
رۆژێكیان عومه‌رى سه‌نگاوى گوتى: پێم خۆشه ئه‌م نیوه‌ڕۆیه لاى من پێكه‌وه نان بخۆین.
گوتم: باشه.
نان و كه‌بابێكى باشى كڕى و رۆیشتینه‌وه بۆ مزگه‌وتى حاجى كه‌ریمى بێكراس چونكه له‌وێ ئیمام بوو، پاش نانخواردن هه‌ندێ قسه‌مان كرد و باسى وه‌زعى موسڵمانان، و ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه‌ى موسڵمان به‌تایبه‌ت فه‌قێ و مه‌لا كه له‌به‌ر خاترى خوا‌و بۆ خوا ده‌خوێنن چه‌ند گه‌وره‌یه!! كتێبێكى [ إلى الشباب]ى نووسراوى حه‌سه‌نول به‌نناى شه‌هید له‌وێ دانرا بوو، هه‌ندێ له‌په‌ڕه كانیم هه‌ڵدایه‌وه قسه‌ى خۆش و جوانم پێشچاو ده‌كه‌وت، به‌كاك عومه‌رم گوت: ئیجازه هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆمدا بیبه‌م بیخوێنمه‌وه؟
گوتى: به‌ڵێ، به‌لاَم پیشانى كه‌سى نه‌ده‌یت.
گوتم: باشه. بردمه‌وه‌و له‌داربه‌ڕووله خوێندمه‌وه، قسه‌كانى ناو ئه‌و كتێبه ئه‌وه‌بوو كه‌من به‌شوێنیا عه‌وداڵ بووم، له‌دڵى خۆمدا گوتم: له‌وه ده چێ ئه‌مه هه‌ر ئه‌وخه‌وه‌بێ كه‌له‌ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا بینیم و بۆ باوكم گێڕایه‌وه‌و ئه‌ویش له‌خۆشیدا باوه‌شى پیاكردم و ئه‌ملاولاى ماچكردم و هه‌ندێ دوعاى خێرى بۆ كردم.. به‌ڵێ، ئه‌وه سه‌ره‌تاى ئاشنا بوونم بوو به قوتابخانه‌ى برایان. وه بو ساڵى داهاتوو رۆیشمه ریزیانه‌وه سوپاس بۆ خوا.
# # #
ماویه‌تی:
ژیانی خۆم 10