ئایا له‌بییرته كێ له‌ژیانی تۆدا زۆر كاریگه‌ر بوو؟ بێگومان گرنگترین هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی دڵت په‌یوه‌ندبێ پێیانه‌وه، و جێی شیاوی خۆیان له‌دڵتا بكه‌نه‌وه
ره‌وشتی جوانییان بووه به‌رامبه‌رت. به‌ڵێ، بێگومان باشترین هۆكار بۆ چوونه ناو دڵی خه‌ڵكییه‌وه و كاریگه‌ربوونت له‌ژیانیاندا ره‌وشت جوانیی و باش ره‌فتارییه..
له‌مێژوودا خوێندووته‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ئاسیا و ئه‌فریقا، و رۆژئاوادا به‌هۆی ره‌وه‌ندی ئیسلامییه‌وه موسوڵمان بوون، جا ئه‌وانه هه‌ندێكیان بازرگان بوون، و هه‌ندێكیان قوتابی و ..تاد. تۆ پێت وایه ئه‌وانه هه‌موویان رۆیشتبنه ده‌وره‌ی پێگه‌یاندنی بانگخوازانه‌وه؟ یا هونه‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی خه‌ڵكییان خۆێندبێت؟
نه‌خێر، هیچ له‌وانه رووی نه‌داوه، ته‌نیا له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی دروستی ئیسلامی پێگه‌یشتوون، و به‌پێی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه كاریان كردووه و هه‌وڵیان داوه.. به‌راستی ئه‌وه‌ی كه گوتوویه‌تی: كاری پیاوێك له هه‌زار كه‌سدا چاتره له قسه‌ی هه‌زار كه‌س بۆ پیاوێك، په‌ندی پێشینانی ئینگلیزی ده‌ڵێت:
“Actions speak louder than words " واته: كرده‌وه‌كان به‌ده‌نگێكی به‌رزتر له وشه‌كان قسه ده‌كه‌ن..
ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی راو بۆ چوونێكه‌وه به‌ره‌وشتی جوان نه‌توانی قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵكی بكه‌یت، به‌لای كه‌مه‌وه رێزیان به‌ده‌ست دێنیت، ئه‌وه‌بوو كافره‌كانی قوره‌یش ئه‌مانه‌ته‌كانیان لای پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم داده‌نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ئیمانیان پێ نه‌ده‌هێنا!!
لای چاكترین كه‌سه‌وه هاتووم بۆلاتان:
عه‌وفی كوڕی حاریس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه بت په‌رست بوو له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌روه [ صلى الله عليه وسلم ] ئاوای گوت: لای چاكترین كه‌سه‌وه هاتووم بۆلاتان!! له‌فه‌رموده‌ی دروستا باسی ده‌كات كه عه‌وفی كوڕی حاریس یه‌كێكه له‌وانه‌ی خزمه‌كانی له‌ته‌ك موسوڵمانانا شه‌ری كردووه، و تێشكاون، و ئه‌میش كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و وه‌زعه ده‌بینێ، سوێند ده‌خوات كه ده‌بێ خودی محمد له‌ناو ببات، شوێن پێی موسوڵمانان هه‌ڵده‌گرێ، و خۆی ده‌كات به‌ناو ئه‌و له‌شكره‌دا كه پێغه‌ممه‌ر ێ ی تیابووه، و موسوڵمان هه‌موو ماندووبوون و خه‌ویان لێكه‌وتووه، پاش ماوه‌یه‌ك حه‌ره‌سه‌كه‌یش خه‌وی لێكه‌وتووه، ده‌ڕوات ده‌گه‌ڕێت تا ده‌بینێ پێغه‌ممه‌ر ێ له‌بن دره‌ختێكا خه‌وتووه و شییره‌كه‌ی به لقی دره‌ختێكه‌وه هه‌ڵواسیوه، و ئه‌میش له‌خه‌وا پێغه‌ممه‌ر ناكوژێ، به‌ڵكو خه‌به‌ری ده‌كاته‌وه و شمشێره‌كه‌شی به‌رووتی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه گرتووه‌و عه‌رزی ده‌كات: كێ ئێستا له‌ده‌ست من رزگارت ده‌كات؟!
ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: خوا.. چه‌ند جارێك ئه‌م پرسیار و وه‌لاَمه دووپاره ده‌بێته‌وه، و له ئه‌نجاما كابرا ده‌ستی وشك ده‌بێت و شییره‌كه‌ی له‌ده‌ست داده‌كه‌وێت.. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم شییره‌كه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئێستا كێ تۆ له‌ده‌ستی من رزگار ده‌كات؟ ئه‌ویش كه‌سی نییه له‌ده‌ستی رزگاری بكات بۆیه ده‌ڵێت: باشترین چه‌ك هه‌ڵگربه، ده‌فه‌رموێ: شایه‌تمان دێنی كه جگه له‌ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر.. به‌لاَم په‌یمانت ده‌ده‌مێ كه هه‌رگیز له‌دژت نه‌جه‌نگم و له‌ناو سوپایه‌كیشا نه‌بم كه له‌دژت بجه‌نگن.. پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم به‌ره‌ڵای ده‌كات و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خزمه‌كانی و پێیان ده‌ڵێت: له‌لای چاكترین كه‌سێكه‌وه هاتوم بۆلاتان.. و رووداوه‌كه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.. [ رواه الإمام أحمد ]
رۆجێ گاروودی هۆی موسوڵمان بوونه‌كه‌ی خۆی وا ده‌گێڕێته‌وه، و ده‌لێ: له شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1960ی ئه‌لجه‌زائیردا من له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی سه‌ر بازی تری فه‌ره‌نسه‌یی له له‌دژی خه‌ڵكه موسولمانه‌كه‌ی جه‌زائیر شه‌رمان ده‌كرد، به‌وهۆی كۆمه‌ڵێ موجاهیده‌وه گیرام، یه‌كێكیان بردمی بۆ ناو شاخێك تا له‌وێ بمكوژێ، كاتێ هه‌ردووكمان ته‌نیا بووین لێی پرسیم گوتی: تۆ چه‌كت پێ بوو؟ گوتم: نه‌ء.. من بێ چه‌ك بووم. موجاهیده‌كه‌ش پێی گوتم: باشه من چۆن سه‌ربازێك ده‌كوژم كه چه‌كی پێ نه‌بووبێت؟ و به‌ره‌ڵای كردم!
گاروودی ده‌ڵێت:
ئه‌م رووداوه ساڵه‌های ساڵ له‌ده‌روون و ناخما خۆی قیت ده‌كرده‌وه‌و هه‌میشه له‌یادما بوو، تا پاڵی پێوه‌نام بێم له ئیسلام بكۆڵمه‌وه‌و له‌باره‌یه‌وه كتێب بخوێنمه‌وه بزانم ئاینی ئیسلام چییه؟ پاش ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆم ده‌ركه‌وت كه ره‌فتاری ئه‌م موجاهیده هه‌ڵێنجراوی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی.. هه‌ر ئه‌م عه‌قیده‌یه ئه‌و ره‌وشته به‌رزه‌ی بۆ دروست كردووه، ئه‌مه‌ش شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له موسوڵمان بونه‌كه‌مدا.. ئاشكرایه موسوڵمان بوونی گاروودی دنیای هه‌ژاند..
یه‌حیا شكۆفسكی ئه‌لمانی پاش ژنهێنان له‌گه‌ڵ خێزانیا سوار ترومبێلێكی گشتی ده‌بن، یه‌حیا پیاوێكی پیری به‌سالاَچووی ئه‌فریقی ده‌بینێ له‌به‌ری هه‌ڵجه‌ستێ و جێگه‌كه‌ی خۆی بۆ چۆڵ ده‌كات، پیاوه‌كه ده‌ست به‌گریان ده‌كات، یه‌حیا ئینگلیزی نازانێ له‌به‌ر ئه‌وه پرسیار له‌وه‌ی ته‌نشتی ده‌كات: ئه‌م پیاوه بۆچ ده‌گری؟ گوتیان: ئه‌م پیاوه له ئه‌فریقای باشووره‌وه هاتووه، و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌ژیانیا پیاوێكی سپی پێست له به‌ری هه‌ستابێ و جێگه‌كه‌ی بۆ چۆڵ كردبێ و له‌جێی خۆی دای نابێت.. یه‌حیا ئه‌م رووداوه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه ئیسلامه كه‌وه‌ها كارێك ده‌كات..
هه‌ر ئه‌م یه‌حیایه له‌سه‌فه‌رێكیا بۆ مه‌ككه خۆی شتێكی سه‌یر ده‌بینێ، بۆ به‌جێهێنانی عه‌مره ده‌چێت بۆمه‌ككه، وله كاتی نوێژی جه‌ماعه‌تا له‌مزگه‌وتی حه‌ره‌ما ئاماده ده‌بێ، و بییری ده‌چێ به‌رماڵ له‌ته‌ك خۆ‌یا بێنێ، ده‌بنێت جێ سوجده‌كه‌ی چه‌و و ورده به‌رده و ده‌بێ ته‌وێڵی له وێ دابنێ، له‌دڵی خۆ‌یا ده‌ڵێ: " ئه‌مه به‌شی خوایه گوێی مه‌ده‌یێ " . كه‌چێ هیندییه موسوڵمانه‌كه‌ی دراوسێی به‌زه‌یی پیا دێته‌وه ناوچاوی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌و و ورده‌به‌رده‌گه‌رمانه دابنێ، بۆیه مێزه‌ره‌كه‌ی خۆی داده‌گرێت و بۆی راده‌خات.. یه‌حیایش ده‌ڵێت: به‌راستی ئه‌مه ئسلامه وا له‌و هیندییه بكات!
له‌كۆتاییدا برای بانگخواز! تكام وایه كاتێ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ت خوێنده‌وه نێت بێنه شتێ گۆڕان كاری له‌خۆتا بكه‌یت، و ته‌جروبه‌كانی رابوردووت له‌باره‌ی باگه‌وازه‌وه بێنیته‌وه بییر خۆت و بزانیت ئه‌وانه‌ی كه گوێیان بۆ نه‌گرتوویت، و پشتیان تێ كردوویت، و هه‌میشه هۆی سه‌ر سه‌ختی و خۆ به زلزانینیان بووه، یا هه‌ڵه‌كه هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن تۆوه بووه؟! خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌رموێ: " [ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ القَلْبِ لانفَضُّوا مِنْ حَوْلِك َ " آل عمران/159. ]
ئایا تۆ له‌ته‌كیانا وشك بوویت ؟
ئایا عه‌سه‌بانی بوویت و خێرا تووڕه بوویت؟
ئایا ئامۆژگارییه‌كانت راسته‌و خۆ بوون، و دنگت به‌سه‌ریانا به‌رز كردۆته‌وه؟
به‌باشی له‌خۆت بپرسه، و به‌راستیش وه‌لاَم بده‌ره‌وه، بڕیار بده ره‌وشتی ناپه‌سه‌ند له‌خۆتا بگۆڕیت، ئه‌وه‌شت له بییر بێت ته‌مه‌نت هه‌رچه‌ند هه‌بێ ده‌توانیت خۆت بگۆڕیت.. هه‌روه‌ك په‌ندی پێشینانی رۆمانی ده‌ڵێت: هه‌رگیز له‌فێربووندا پییر بوون نییه . “Never too old to learn "