ئافره‌تێك ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:
كاتێ ته‌مه‌نی30 سالاَن ده‌بێ، مێرده‌كه‌ی ده‌مرێ و پێنچ منداڵی ئاوێته له كوڕ وكچی به‌سه‌ره‌وه جێ ده‌مێنێ، دنیا له‌پێش چاویا تاریك ده‌بێ، و بۆ خۆی ده‌گری، ئه‌وه‌ند ده‌گری ترسی چاوی لێده‌نیشێ، و ده‌ترسێ چاوه‌كانی كوێر ببن.خۆی ده‌لاوێنێته‌و و ره‌شبینی دای ده‌گرێ ، و خه‌م له‌هه‌ر چوارلاوه هێرش بۆ سه‌ر دڵی دێنێ،و منداڵه‌كانی بچوكن و كه‌س نییه كاسبیان بۆ بكات، سه‌ر چاوه‌یه‌كی ژێواری وایشیان نییه به‌شیان بكات
بۆیه ئه‌م ئافره‌ته وه‌ك ئابووری زانێك له‌و ماڵه كه‌مه‌ی بۆی به‌جێماوه به‌پێی پێویست نه‌بێ لێی خه‌رج ناكات!!
رۆژێ كه له ژووره‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌بێ و رادیۆكه‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته سه‌ر ئێزگه‌ی قورئانی پیرۆز، گوێی لێ ده‌بێ مامۆستایه‌ك وتار ده‌دات و ئامۆژگاری موسوڵمانان ده‌كات و ده‌ڵێت: " پێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئیستیغفاری زۆر بكات خوا بۆی ده‌كاته ده‌روویه‌ك له‌هه‌موو خه‌مێك، و رزگاربوون له هه‌مو ته‌نگانه‌یه‌ك. ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت:: هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و مژده خۆشه‌م بیست ده‌ستم به ئیستیغفارێكی زۆر كرد و رێنوێنی منداَله‌كانیشم كرد كه ئیستیغفار زۆر بكه‌ن.. سوێند به‌خوا شه‌ش مانگی پێ نه‌چوو خوا ده‌رووی لێ كردینه‌وه. كۆمه‌ڵێ زه‌وی كۆنمان هه‌بوو، كه‌وتبووه به‌ر پلانی دابه‌شكردن، قه‌ره‌بوویان داینێ و به‌ملیۆنه‌ها پاره‌مان به‌ركه‌وت، و كوڕه‌كه‌م له پۆله‌كه‌ی خۆ‌یا به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو، و یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌یش بوو، ته‌نانه‌ت هه‌موو قورئانیشی له‌به‌ر كرد، بووینه جێی رێز و بایه‌خدانی خه‌ڵكی، ماڵمان پڕ له خێر بوو، وكه‌وتینه ژیانێكی خۆش و خۆشگوزه‌رانییه‌وه..
خوا هه‌موو كوڕ‌و كچه‌كانی بۆ چاك كردم و خه‌م و په‌ژاره‌مان نه‌ما و ئێستا خۆم به به‌خته‌وه‌رترین كه‌س ده‌زانم..
###
پیاوێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵًێت: هه‌ركات له خێزانم تووڕه ببومایه، یا ده‌مه‌قاڵه‌م له‌ته‌كا بكردایه، یا هه‌ر گۆبه‌ندێك له‌نێوانمانا رووی بدایه، من له‌تاو تووڕه‌یی خۆم له‌ماڵ ده‌ڕۆیشتمه ده‌ره‌وه، قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌ده‌رگای ماڵه‌كه ده‌رۆیشتمه ده‌ره‌وه ئاره‌زوویه‌كی زۆرم بۆ دروست ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵَ و مه‌عزه‌ره‌تیش بۆ خێزانم بێنمه‌وه، و دڵی رازی بكه‌م.. منیش پێم ده‌گوت: باشه ئافره‌ت تۆ پێم ناڵێی هۆی چییه من ئه‌م حاڵه‌م وا بۆ دروست ده‌بێت؟؟
ئه‌ویش پێی ده‌گوتم: پیاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ پشتت هه‌ڵكرد ده‌ست به‌داوای لێ خۆشبوون له‌خوا ده‌كه‌م، و زمانم به ئیستیغفار پاراو ده‌كه‌م، تا تۆ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌و داوای لێ بوردنم لێ ده‌كه‌یت..
به‌ڵێ ئازیزه‌كانم! ئه‌و ئیستیغفاره خوا له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: " وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ "الأنفال/33. تا ئه‌وان داوای لێ خۆشبوون بكه‌ن من ئازار و سزایان ناده‌م.. ئه‌مه جێی سه‌ر سوڕمان نییه؟!!