پیاوێك هاته لای حه‌زره‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالب خوا لێی رازی بێ .. عه‌رزی كرد: قوربان! من رزقم كووڕه، و ژیانم ته‌نگه!!
ئه‌ویش خوا لێی رازی بێ فه‌رمووی:
له‌وانه‌یه به‌قه‌ڵه‌می نووك شكاو بنووسی؟ گوتی: نه‌ء..
فه‌رمووی: له‌وانه‌یه به‌شانه‌ی شكاو قژت دابێنی؟ عه‌رزی كرد: نه‌ء.
فه‌رمووی: له‌وانه‌یه له‌رۆیشتنا پێش له‌خۆت گه‌وره‌تر بكه‌ویت؟ گوتی: نه‌ء.
فه‌رمووی: له‌وانه‌یه پاش نوێژی به‌یانیان بخه‌ویته‌وه؟ گوتی: نه‌ء.
فه‌رمووی: له‌وانه‌یه وازت له دوعا كردن هێنابێ بۆ باوك و دایكت؟ گوتی: به‌ڵێ، ئه‌ی میری ئیمانداران..
حه‌زره‌تی عه‌لی فه‌رمووی: دوعایان بۆ بكه.. و بۆیان بپاڕێره‌وه.. چونكه من له پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلمم بیست ده‌یفه‌رموو: "ترك الدعا‌ء للوالدين يقطع الرزق " "وازهێنان له‌دوعاكردن بۆ دایك و باوك ده‌بێته هۆی رزق بڕین
كه‌وابوو خوێنه‌ری به‌رێز! به‌خیل مه‌به له دوعاكردن بۆیان، دوو ده‌قیقه له‌كاتی خۆتیان بده‌رێ و دوعای تیا بكه بۆیان..
سه‌رنج:
ته‌حقیقی سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌م كرد و لێی كۆلیمه‌وه دیتم ئیبنول جه‌وزی و زه‌هه‌بی شه‌وكانی به‌ره‌حمه‌ت بن هه‌رسێكیان یه‌كێك له راویه‌كانی ناو سه‌نه‌ده‌كه به‌ناوی {جۆیباری }تۆمه‌تبار به هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده ناوزه‌د ده‌كه‌ن، و هه‌ر فه‌رموده‌یه‌ك ئه‌وی تیابێ ده‌چێته ریزی مه‌وزوعات و ده‌ست هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانه‌وه.. پێم خۆش بوو خوینه‌رانی به‌ریزی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه..
مامؤستاي بةرِيَز ئايا شت نوسين بة قةلَةمي شكاو يان قز داهيَنان بة شانةي شكاو ثةيوةندي بة رِزقةوة هةية؟