ژیانی سلێمانیم له ساڵی 1969 – 1973:
1- دێى دار به‌ڕووله:
له ساڵى 1969 دا له دێى داربه‌ڕووله‌ى نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانى بووم به‌ئیمام، خه‌ڵكى ئه‌م دێیه دوو به‌ره باب بوون، یه‌كێكیان بیست و پێنج ماڵێك و ئه‌وى تریشیان ده‌ماڵێك ده‌بوون، ئه‌م دوو به‌ره‌بابه ببوه شه‌ڕو ناكوَكیان، و دوژمنایه‌تى له‌نێویاندا به‌هێز ببوو، به‌جۆرێكى وا گه‌یشتبوه شه‌ڕه گولله.
2- چۆن بووم به‌مه‌لا له‌م دێیه‌دا؟
له‌ساڵى 1969م دا حكومه‌تى به‌عس شارى پێنجوێنى چۆڵكرد، هه‌موو معاشخۆره‌كانیش كه‌وتنه‌شوێنى، مه‌لاكانى ناو شاریش معاش خۆربوون ئه‌وانیش رۆیشتن. منیش تازه هه‌ڵچووبومه‌وه له‌خوێندن[ سيوطي]م ده‌خوێند، پێویستم به‌كه‌سێ هه‌بوو ده‌رسم پێ بڵێ و ناو شاریش مامۆستایه‌كى تیا نه‌مابوو، ویستم بكه‌ومه شوێن خوێندنه‌كه‌م، نه‌یشم ده‌توانى بڕۆم بۆ سلێمانى چونكه معاشم نه‌بوو، ئینسانیش بێمعاش ناتوانێ له‌ناو شارا بژى، بیستبووم كه‌مه‌لاى شاره‌زوور زه‌كات و به‌راتێكى باش وه‌رده‌گرن، بڕیارم دا له‌یه‌كێ له‌و دێیانه‌ى شاره‌زوورا ببم به‌ئیمام، كه‌سیشم نه‌ده‌ناسىو نه‌مده‌زانى چۆن و له‌كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م؟
3- مامۆستا ئه‌مینى نادر:
رۆژێكیان له‌سلێمانییه‌وه ده‌هاتمه‌وه بۆ پێنجوێن ترومبێله‌كه‌مان له‌چایخانه‌كه‌ى (كانى پانكه) لاى دا، له‌وێدا كوڕێكى گه‌نجى كه‌واو سه‌ڵته له‌به‌رم بینى وا پێ ده‌چوو فه‌قى بێت، پاش چۆن وچاكىو هه‌واڵپرسى گوتم: جه‌نابت ده‌خوێنى؟ گوتى: به‌ڵێ، له‌دێیه‌كیشدا مه‌لام( 1).
گوتم: له‌م ناوه دا دێیه‌ك هه‌یه كه‌مه‌لاى نه‌بێو پێویستیان به‌مه‌لا هه‌بێ؟
گوتى: به‌ڵێ، دێى (موانى خواروو) پێویستیان پێیه‌تى.
گوتم: چۆن چاومان پێیان بكه‌وێ؟
گوتى: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ومینى ئه‌م دێیه( 2)و مامۆستا مه‌لا ره‌حیمى گرێزه مامۆستاى ئه م ناوه دائه‌مه‌زرینن.
گوتم: چۆن بیان بینین؟ خۆ من هیچیشیان ناناسم؟
گوتى: كارى به‌خێره، من د ه ڕۆم بزانم مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ومین له‌ماڵه یان نه؟ ئه‌گه‌ر له‌ماڵ بوو ئه‌وا پێكه‌وه ده‌چین بۆلاى.
گوتم: زۆر مه‌منون? خوا جه‌زاى به‌خێرت بداته‌وه.
پاش ماوه یه‌ك هاته‌وه و گوتى: مامۆستا له‌ماڵه فه‌رموو بابچین بۆلاى.
به‌ڵێ پێكه‌وه رۆیشتین بۆ ماڵ مامۆستا، مامۆستا‌م پێشتر نه‌دێبوو، به‌لاَم وه‌ك ناسراوێك رێزى لێگرتین خوا پاداشتى بداته‌وه، ئه‌م مامۆستایه پاش چه‌ند ساڵێك له‌ده‌وره‌ى مامۆستایه‌تى سه‌ره‌تاییدا به‌شدارى كرد، و بووبه مامۆستاى سه‌ره‌تایى له هه ڵه‌بجه‌دا، پیاوێكى موسڵمان و خوا ویست و ئیسلام دۆست بوو، یه‌كێك بوو له‌و برا قه‌دیمانه‌ى له‌سه‌رده‌مى مامۆستا محمد محمود الێواف دا به‌یعه‌تیان دابوو، به‌لاَم به‌هۆى ئه‌وه وه كه‌له‌دێهات و دوور له‌دۆستان بوو زۆرگه شه‌ى نه‌كردبوو، ده‌نا ئیخلاێێكى زۆرى هه‌بوو، - [ ولانزكي أحدا على الله- ] پیاوێكى زۆر پاك بوو. پاش خۆ پێناساندن گوتم: مامۆستا گیان! ئه‌وى راستى بێ من ده مه‌وێ له و دێیه دا ببمه مه‌لا، و پێم خۆشه جه‌نابیشت یارمه‌تیم بده‌یت.
گوتى: به‌سه‌ر چاو، به‌لاَم مامۆستا! تۆ مناڵت هه‌یه؟
گوتم: كچێكم هه‌یه ته‌مه‌نى شه‌ش مانگه.
گوتى: به‌خوا ما مۆستا! ئه‌م دێیه زۆر گه‌رمه? میشووله‌ى زۆره? تۆیش خه‌ڵكى ئه‌و كوێستانه‌ى ناتوانى تیایا بحه‌سییته‌وه، ده‌مو ده‌س ئه‌و كچتانه گه‌رما ده‌یبا، یا مه‌لاریا ده‌یكوژێ.
منیش هه‌ر سوور بووم له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ى خۆم. ئاخرى كه‌زانى من هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ببمه مه‌لا له‌ودێیه‌دا و گوێم له‌و قسانه نییه گوتى: باشه، ده‌چین بۆگرێزه بۆ لاى مامۆستا مه‌لا ره‌حیم بزانین ئه‌و راى چییه؟
4- مامۆستا ره‌حیمى گرێزه:
پاش نانى نیوه ڕۆ چووێن بۆ گرێزه، هه‌روه ك له وه پێش باسم كرد مامۆستا ره‌حیمم نه‌دێبو، ئه‌ویش زۆر رێزى لێگرتین خوا پاداشتى خیرى بداته‌وه. ( 3) مامۆستا ئه‌مین منى پێناساند و گوتى: ئێستا ده‌یه‌وێ له‌موان ببێته مه‌لا، منیش پێم گوتووه كه‌ئه‌و دێیه به‌كه‌ڵكى تۆ نا یه‌ت به‌لاَم قه‌ناعه‌تى نه‌كردووه? ئێستاش حه‌زده‌كه‌ین راى جه‌نابت بزانین.
ئه‌ویش زۆر رێزى نواند‌و پاشان گوتى: من وانازانم ئه‌ودێیه به‌عه‌مه‌لى تۆبیت. كۆمه‌لێ شت هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه هه‌واى ناسازو میشووله‌ى زۆر‌و مه‌لاریاى ترسناك وچه‌نده ها شتى تریش.
به‌لاَم من هه‌ر حه‌زم لێى بوو، پاش چایى خواردنه‌وه‌و میوه‌خواردن كتێبێك دانرا بوو، مامۆستا ئه‌مین سه‌یرى كرد‌و هه‌ندێكى لێخوێنده وه، رسته‌یه‌كى هاته به‌رده م هه رچى هه‌وڵى دا بۆى راست نه‌بووه‌وه، ئینجا مامۆستا ره‌حیم گرتى به‌ده‌ستییه‌وه قه‌ده‌ر وابوو له‌ویش عاێى ببێ، ئینجا داى به‌من و گوتى: به‌ڵكو تۆ راستى بكه‌یته‌وه، منیش له‌راستیدا خۆم به‌خوێنده‌وار نه‌ده‌زانى، به‌لاَم ویستى خوا وابوو هه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندمه‌وه به‌دروستى خوێندمه‌وه، ئاى مامۆستا ره‌حیم چه‌ندى پێ‌خۆش‌بوو!! زۆر ته‌عریفى كردم و هات به‌شان وباڵمدا، به‌لاَم من خۆمم ده‌ناسى و به‌و قسانه‌ى ئه‌و مه‌غروور نه‌بووم، تێگه‌یشتم كه‌ئه‌مه لوتفى خودایه وبه‌س، بۆ ئه وه‌ى من له‌پێشچاو ئه‌واندا مه‌كانه‌تێكم بۆ دروست ببێ.
پێش نوێژى عه‌سر رۆیشتین بۆ (مووان) وچووینه مزگه‌وته‌كه‌وه‌و هه‌ندێ ریشسپى خه‌ڵكى ئاوایى هاتن و بۆ ئیمامه‌تى نوێژى عه‌سر مامۆستا ره‌حیم و مامۆستا ئه‌مین منیان پێشخست، پاش نوێژ باسى مه‌لا وخه‌لاَت و به‌راتى مه‌لا كرا، ئه‌و ئه‌ندازه‌ى ئه‌وان گوتیان: مامۆستاكان پێى رازى نه‌بوون به‌لاَم من خۆم پێم باشبوو.
سه‌عاتێ رۆژى مابوو كه‌هاتینه‌وه بۆ كانىپانكه، مامۆستا ره‌حیم گوتى: كاتى خۆى من له‌دێى دار به‌ڕووله‌دا مه‌لا بووم دێیه‌كى زۆر باشه، له‌وماوه پێشووه‌دا بیستم كه‌مه‌لایان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان مه‌لایان نه‌گرتبێ ئه‌و دێیه هه‌زار قات لێره باشتره، ئه‌و شه‌وه رۆیشتین بۆ داربه‌ڕووله? بووین به‌میوانى حاجى ره‌ووف، حاجى ره‌ووف پیاوێكى پیاوانه‌و میوانپه‌زێرو ته‌بیعه‌ت سه‌خى بوو، له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌حیمیشدا وادێاربوو كه زووتر به‌ینیان خۆشبووه. پیاو ماقولاَنى ئاوایى ئه‌وشه‌وه هاتن و ده‌ستكرا به‌قسه‌كردن، و پاشان مامۆستا ره‌حیم گوتى: حاجى عومه‌ر، مه‌لایه‌كى باشم بۆ هێناون، حاجى عومه‌ر كوێخاى دێیه‌كه‌و وه‌ك سه‌رۆك عه‌شره‌تیش وا بوو، پیاوێكى رووخۆش، قسه‌زان وتێگه‌یشتوو بوو، سه‌یرێكى منى كرد، منیش كه‌واو سه‌ڵته‌یه‌كى تازه‌م له‌به‌رابوو، جبه‌یه‌كم كردبو به‌سه‌ریا، جامه‌دانه‌یه‌كى خنجیلانه‌م به‌سه‌ره‌وه‌بوو، ته‌نكه ریشه‌كه‌یشم تا شیبوو، ئه‌وكاته ته‌مه‌نم بیست ساڵى ته‌واو بوو، وام هه‌ستكرد كه‌خوا خۆشه‌ویستى منى خسته دڵیه‌وه، به‌ڵێ، رێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه: سالاَنه چل دێنار پاره‌و ماڵى بارێ دار‌و شه‌ست ربه‌گه‌نم وجۆم بده‌نێ، زه‌كاتى دانه‌ویڵه‌و مالاَتیش هه‌رچه‌ندێان بۆ هێنام ئه‌وه خۆم و شانسى خۆم، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندازه یه رێكه‌وتین.
حاجى عومه‌ر گوتى: مامۆستا گیان، خه‌ڵكى ئه‌م دێییه دوو به‌ره‌بابین، ئێمه بیست و پێنچ ماڵێك ده‌بین و ئه‌وانى تریش ده‌ماڵێك ده‌بن و پێنچ ماڵێكى غه‌ریبه‌شمان هه‌یه، ئێمه بووه‌ته شه‌ڕو ناكۆكیمان و دوژمنایه‌تیمان به‌هێز بووه، به‌جۆرێكى وا گه‌یشتۆته شه‌ڕه تفه‌نگ، جا ئێستا ئێمه ئه‌وه‌مان له‌تۆ ئه‌وێت هه‌رگیز داواى هیچیان لێ نه‌كه‌یت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆیان بۆیان هێنایت ئێمه هیچ مانیعێكمان نییه، پێمان خۆشه چۆن وچاكییان له‌گه‌لاَ بكه‌یت، نه‌ێیحه‌ت و ئامۆژگارییان بكه‌یت، به‌لاَم پێمان ناخۆشه داواى شتیان لێبكه‌یت.
گوتم: ئینشائه‌ڵلا له‌وباره وه دڵنیابن. قه‌رار وا بوو كه‌پاش سێ رۆژى تر بێن بۆپێنجوێن به‌شوێن ماڵه‌كه‌مدا.
به‌یانى كه‌له‌ئاوایى هاتینه‌ده‌ر چه‌ند پیاوێكیان تاسه‌ر جاده‌ى قیره‌كه بۆ خواحافیزیكردن هاتن له ته‌كماندا.
5- مامه‌قاله:
یه‌كێك له‌ریش سپیه‌كانى ئه‌وبنه‌ماڵه‌كه‌ى تر كه‌پێان ده‌گوت:( مامه‌قاله) مام قادر له‌سه‌ر جاده كه چاوه ڕوانى ترومبێلى ده‌كرد بچیت بۆ سلێمانى، قیِراندى و گوتى: كاكه، ئه‌گه‌ر مه‌لا بۆ ئێمه ده‌گرن ئێمه مه‌لامان ناوێ، ئه‌وانیش زۆریان پێ ناخۆش بوو، به‌توڕه‌ییه‌كه‌وه گوتیان: ئێمه مه‌لامان بۆخۆمان هێناوه.
ئیتر ئێمه رۆیشتینه‌وه بۆ كانىپانكه، له‌وێدا من خوا حافیزیم له‌وان كرد‌و رۆیشتمه‌وه بۆ پێنجوێن چاوه ڕوانى ئه‌وه بووم پاش سێ رۆژه‌كه بێن به‌شوێنمدا، دوو رۆژێش به‌سه‌ر وه‌خته‌كه‌دا تێپه‌ڕى به‌لاَم دێار نه‌بوون، له‌و كاته‌دا خه‌ڵكى ده ترسا كه‌حكومه‌تى به‌عس ناوچه‌كه بوردومان بكات، له‌دڵى خۆمدا گوتم: له‌وانه‌یه له‌ترسا نه‌هاتبن، منیش چاوه‌ڕوان بووم و ماڵم پێچابووه وه و خۆم ئاماده‌كردبوو، ئیتر خۆم جیبێكى لاندرۆڤه‌رم به‌كرێ گرت و ماڵه‌كه‌م تێكرد، ماڵه‌كه‌یشم بریتى بوو له: دوو قاڵى بچكۆله‌ى ئێرانى كه‌به‌قه‌رز هێنا بووم له‌گه‌ڵ سێ ده‌ست نوێندا بۆ خۆم و خێزانم و دایه‌گه‌وره م، وه‌بێشكه‌ى كچه‌كه‌یشم، ئیتر هیچمان نه‌بوو تێیبكه‌ین به‌دارى گزره پڕمانكرد.
6-هه‌ڵوێستى مامۆستا ئه‌مین:
ئه‌و رۆژه كه‌له‌پێنجوێنه‌وه هاتین گه‌یشتینه كانىپانكه لامان دا، رۆیشتم سه‌رێكم لێ دا‌و گوتم ئه‌وا ماڵه‌كه‌م هیناوه.
گوتى ئه‌ى ئه وان نه‌هاتوون به‌شوێنتا؟
گوتم: نه‌وه‌للاَ، له‌وانه‌یه له‌بۆمبارانى ئه‌وناوه ترسابن.
گوتى: ده‌ى دابه‌زن ئیسراحه‌تێ بكه‌ن.
گوتمان: خوا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه، با دوا نه‌كه‌وین چونكه هاوینه‌و ئه‌م ناوه? گه‌رمه، نه وه‌ك مناڵه‌كه‌مان ناڕه حه‌ت ببێ.
گوتى: ده‌باشه‌و سواربوو له‌ته‌كماندا، هه‌رچه‌ند گوتم: زه‌حمه‌ت مه‌كێشه‌و ته‌شریف مه‌هێنه ئێمه خۆمان ده‌رۆین، بێسوود بوو هه‌رهات له‌گه‌ڵماندا.
كه رۆیشتینه ناو ئاوایى حاجى ئه‌حمه‌د كه دراوسێى ماڵى مه‌لا بوو، یه‌كێك بوو له‌پیاو ماقولانى ئاوایى زۆر پیاوانه هات به‌ده‌ممانه‌وه، خۆشى و شادى ده‌ربڕى و مه‌ڕێكى بۆ سه‌ربڕین، منیش ومامۆستا ئه‌مینیش له‌راستیدا ئه‌م رێزگرتنه‌مان زۆر پێ خۆش‌بوو.
پرسیمان: ئه‌وه بۆچ نه‌هاتن به‌شوێن ماڵه‌كه‌مدا؟
گوتیان: كاتێ ئێمه خواحافیزیمان كردێت، ئه‌و كابرا نا له‌باره له‌سه‌ر جاده‌كه‌دا ئه‌و قسه‌یه‌ى كرد، ترساین دڵت یه‌شابیت، گوتومانه: ئه‌گه‌ر بیش چین به‌شوێنیا نایه‌ت و زویر بووه.
پاش نان خواردن مامۆستا ئه‌مین گوتى: ئیتر من ئه‌ڕۆمه‌وه، بۆیه هاتیشم له‌گه‌ڵتانا چونكه كه‌سێكى خه‌ڵكى ئاواییم نه‌بینى هاتبێ به‌شوێنتانا، له وه‌ترسام په شیمان بووبنه‌وه، گوتم: ئه‌گه‌ر زانیم وابوو ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌یانهێنمه‌وه بۆ كانىپانكه!! وا كه‌ئێستا ئه‌و هه‌موو رێزه‌یان گرتى وئه‌و خۆشحاڵییه‌یان ده‌ربڕى ئیتر من به‌دڵئاسووده‌یى ئه‌گه‌ڕێمه‌وه!!
به‌ڕاستى هه‌لوێستێكى مه‌ردانه‌و برایانه‌بوو، خوا بیخاته تاى ترازووى حه‌سه‌ناتیه‌وه له‌رۆژى قیامه‌تا.
7- پرسه‌كه‌ى كۆزه ره‌قه:
كاتێ خواى ته‌عالا ویستى شتێك بكات هه‌موو سه‌به‌به‌كانى بۆ ئه‌سازینێ، من تازه رۆیشتبوومه ئه‌و دێیه‌وه، كه‌س منى نه‌ده‌ناسى، و له‌وانه‌یشه ئه‌گه‌ر داوام له‌خه‌ڵكى ئاوایى بكردایه رێم بده‌ن بۆ خۆێندن رێ‌یان نه‌دامایه، به‌لاَم خواى میهره‌بان وه‌سیله‌یه‌كى سازاند تا خۆشه‌وێستییه‌كم له‌دڵى خه‌ڵكه‌كه‌دا بۆ دروست ببێت، كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌م كرد قبوولى بكه‌ن. به‌بۆ چوونى خۆم پێم وایه وه‌سیله‌كه ئه‌مه‌بوو:
دوو هه‌فته پاش جێگیر بونمان له‌داربه‌ڕوله دوو پیاو هاتن وئه‌سپێكیان پێ‌بوو، یه‌كێكیان غه ریبه و ئه‌وى تر خه‌ڵكى دێكه‌ى خۆمان بوو، پاش سه‌لام وكه‌لام ناسراوه كه گوتى: مامۆستا گیان! ئه‌م براده ره له‌كوزه ره‌قه‌ى هاوسێمانه‌وه هاتووه به‌دواى جه‌نابتا، خۆیان مه‌لایان نییه‌و ئافره‌تێكیان له‌دنیا ده‌رچووه، به‌ڵكو به‌زه حمه‌تى نه‌زانى بچیت له‌گه‌ڵیا بۆ نوێژ‌و ته‌ڵقینه‌كه‌ى، و ئه‌و ئه‌سپه‌شیان هێناوه تا به‌سوارى بڕۆیت.
منیش دایكم- خواعه‌فووى بكات- له‌وێ بوو، بۆیه به‌لامه‌وه گران نه‌بوو، گوتم: باشه‌و رۆیشتم له‌گه‌ڵیانا، كه رۆیشتینه ئه‌وێ مردووه‌كه‌یان بردبووه سه‌ر قه‌بران، ئێمه‌ش رۆیشتین و ماندوو نه‌بوونیمان كردن و فاتیحه‌یه‌كمان خوێند و پاشان من رۆیشتمه‌لاى مردووه كه‌وه‌و هه‌ندێ قورئانم به‌ده‌نگى به‌رز له‌كۆتایى سووره‌تى [ التحريم ] ه وه به‌سه‌را خوێند، پاشان به‌كوردى مه‌عناى ئایه‌ته‌كانیشم بۆ كردن، هه‌ستم كرد زۆریان پێ خۆش‌بوو، گوێم لێ‌بوو هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكى تریانى ده‌گوت: برا مه‌لا ئه‌بێ ئاوهابێ، به‌خوا مه‌لایه‌كى چاكه!! ئه‌مه له‌كوێ هیناویانه؟! چه‌نده‌ها قسه‌ى تریش له‌و بابه‌ته..
منیش بیستبووم كه: خه‌ڵكى كۆزه‌ره قه بۆ مه‌لا باش نین، بۆیه مه‌لا ناتوانێ له‌ناویانا بمێنێته‌وه. منیش ئه‌م عاتیفه‌یه‌ى ئه وانم به‌فرسه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ بێم به‌سه‌ریانا، گوتم: ئه‌وه‌بۆچ مه‌لاتان نییه؟ دێیه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك دێى ئێوه نوقێانییه بۆتان مه‌لاتان نه‌بێ!
یه‌كێكیان گوتى: ئه‌رێ به‌ساقه‌كه‌ت بم! مه‌لا بۆچى باشه؟
گوتم: چۆن بۆچى باشه؟ ئاخر ئامۆژگاریى و رێنموونییه‌كه، مردوو ته‌عزییه‌كه، مه‌سائیلێكى شه‌رعى دێته پێش..هتد. كابرا گوتى: ده‌مخۆش، سوێندت بۆ ده‌خۆم دووساڵ مه‌لامان بووه به‌لاَم رۆژێ قسه‌یه‌كى له‌ده م نه‌هاتوته‌ده‌ر، ئیتر چ سوودێك له‌بوونى ئه‌ومه‌لایه‌دا هه‌یه؟!
له‌ویا حاڵى بووم بۆچ له‌كاتى قسه‌كردنه‌كانى مندا سه‌رسامى خۆیان ده رده‌بڕى!! تمه‌ز ئه‌و مه‌لایه‌ى كه‌رۆیشتووه ده‌م و له‌فزى نه‌بووه، و ئه‌وه‌ش حاڵى بووم بۆچ كه‌منداڵ بووم باوكم زۆرى لێده‌كردم به‌ئاوازه‌وه قورئانى بۆ بخوێنم، كاتێ شه‌رمم له‌باوكم ده‌كرد و رووم نه‌بوو به‌ئاوازه‌وه بۆى بخوێنم لێیده‌دام، به‌ناچارى به‌گریانه‌وه بۆم ده‌خوێند!! ئه‌و ئه‌یزانى كه‌ئینسانى شه‌رمن ناتوانێ خه‌تیب و وتاربێژ بێت.
به‌ڵێ، نوێژ و ته‌ڵقینمان خوێند و هاتینه‌وه بۆ به‌رده‌رگاى ماڵى مردووه‌كه، و فاتیحه‌یه‌كمان خوێند، من گوتم: ئیتر ده‌بێ ئیزنم بده‌ن و من ده‌ڕۆمه‌وه‌و، خاوه‌ن مردووه‌كه سوێندى خوارد و گوتى: ده‌بێ ئه‌مشه‌و لامان بمێنیته‌وه، به‌ناچارى ئه‌و شه‌وه مامه‌وه، مه‌جلیسه‌كه‌مان به‌ته‌فسیرو حه‌دیسه‌وه برده سه‌ر، سوپاس بۆ خوا حه‌فتا حه‌دیسێك و حه‌وت جزم قورئانم له‌به‌ربوو، به‌ته‌واوى ئاگایشم له‌ته‌فسیرى دوو جزمیان هه‌بوو، ئه‌و ئه‌ندازه ش بۆ مه‌وعیزه‌ى پرسه‌یه‌ك به‌س بوو، به‌یانى كه‌ویستم بڕۆمه‌وه خاوه‌ن پرسه‌كه ته‌لاَقى خوارد و گوتى: ده‌بێ ئه‌م سێ رۆژه له‌گه‌ڵمان دابنیشى.
ئه‌و سێ رۆژه مامه‌وه‌و منیش له‌میحرابى مزگه‌وته‌كه‌دا بووم، ناوبه‌ناو شه‌رحى ئایه‌ت و حه‌دێسێكم ده‌كرد، به‌لاى خه‌ڵكه‌كه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو مه‌لا یه‌ك له‌وته‌مه‌نه‌دا ئاوا مزگه‌وت گه‌رم بكات، بێ ئه‌وه‌ى كتێبێكى له‌به‌رده‌ستابێ یا شه‌رم له‌كه‌سێ بكات، پێیان عه‌جیب بوو، بۆیه هه‌ستم ده‌كرد ناو به‌ناو خه‌ڵكى ئه‌ملاو ئه‌ولا كه ده‌هاتن ده‌یان پرسى: كه‌ى ئه‌م مه‌لایه‌یان هێناوه؟ له‌كوێوه هێناویانه‌و شتى تریشیان ده‌گوت، چونكه ته‌عریفكردنى خۆمه پێم جوان نییه باسى بكه‌م.
ماویه‌تی:
ژیانی خۆم 9