سه‌لامی خوای گه‌وره‌ت لێبێت مامۆستای به‌رێز خوای گه‌وره سه‌رکه‌وت و
ته‌مه‌ن درێژت بکات.
پرسیارێکم هه‌بوو ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت ،ئایه ئه‌گه‌ر یه‌کێک بچێت بۆ
عه‌مره و له‌وێ چوار جار عه‌مره بکات بۆی به‌حه‌جێک حسابه یان نا؟
وه ئایه ئه‌گه‌ر ئافره‌تی حامیله حه‌ج بکات مناڵه‌که‌ی ده‌بێت به حاجی
خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرتان باته‌وه.
وه‌لاَم
بسم الله الرحمن الرحيم
والصلاة والسلام عليى خير خلقه محمد وآله وصحبه أجمعين ]
أما بعد
خوێنه‌ری ئازیز! پاش سلاو
بۆ وه‌لاَمی یه‌كه‌م پرسیارت زۆر گه‌ڕام به‌شوێن ده‌قێك له‌وباره‌وه ده‌ستم نه‌كه‌وت، به‌لام كۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی دروست و ساغ له‌وباره‌وه هه‌ن كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:
1- "عه‌مره‌یه‌ك له‌ره‌مه‌زانا هاوتای حه‌جێكه " [ (عمرة في رمضان تعدل حجة) صحيح بخاري ومسلم وأحمد والحاكم. ]
2- عه‌مره‌یه‌ك تا عه‌مره‌یه‌كی تر ده‌بێته كه‌فره‌تی گوناهی ئه‌و نێوانه‌یان، حه‌جی قبول كرا‌و پاداشتێكی تری نییه جگه له‌به‌هه‌شت. [ (العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة) صحيح بخاري ومسلم وأحمد. ]
3-عه‌مره له‌ره‌مه‌زانا وه‌ك حه‌جێكه وایه له‌ته‌ك مندائه‌نجام درابێت. [ (عمرة في رمضان كحجة معي) صحيح مسلم. ]
ته‌نیا له‌كتێبی [ {قوت القلوب} ] نووسینی [ أبو طالب المكي} ] دا ده‌فه‌رموێ: " سێ حه‌ج هاوتای عه‌مره‌یه‌كه، و عه‌مره‌یش حه‌جی بچوكه " [ قوت القلوب 2/45 ] ..
ته‌نیا ئه‌وه‌م ده‌ست كه‌وت له‌و گه‌ڕان وپشكنینه‌دا.. ئه‌مه‌ش هیچ سه‌نه‌دێكی نییه، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی كه باسی یه‌ك عه‌مره ده‌كه‌ن وه‌ك حه‌جێك وابێت سه‌نه‌ده‌كانیان دروست و سه‌حیحه..
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه بۆ خێره‌كه‌یه‌تی نه‌ك بۆ له‌سه‌ر لاچوونی فه‌رز.. واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێ حه‌جی فه‌رزی له‌سه‌ربێ، ده عه‌مره‌ش بكات حه‌جه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناچێ.. چۆن یه‌كێ ئه‌گه‌ر هه‌زار دینار زه‌كاتی له‌سه‌ر بێ، ئه‌گه‌ر دوو هه‌زار بكات به‌خێر زه‌كاته‌كه‌ی له‌گۆڵ ناكه‌وێت، ئه‌میش ئاوه‌هایه..
بۆ وه‌لاَمی پرسیاری دووه‌مت:
نه‌خێر نابێ به حاجی چونكه حاجی ده‌بێ نییه‌ت بێنێ و ئیحرام ببه‌ستێ.. و كۆمه‌ڵێ ته‌كالیفی تری هه‌یه.. ته‌نانه‌ت ئه‌و مناڵه‌ش كه بلوغ نه‌بووه، و له‌گه‌ل دایك و باوكیا ده‌چێت بۆ حه‌ج و ئیحرامی بۆ ده‌به‌ستن و ده‌چێته عه‌ره‌فات و ئه‌ركان و واجباته‌كان هه‌موو به‌جێ دێنێ، ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو حه‌جی له‌سه‌ر واجب بوو ئه‌و حه‌جه‌ی مناڵی حه‌جه فه‌رزه‌كه‌ی له‌كۆل ناخات..
والله أعلم