ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بوو ئه‌وه‌بوو پاش به‌خێرهاتن به‌زمانی مه‌لاوی: نه‌وارێكیان خسته سه‌ر كه دوعای سه‌فه‌ری به‌ته‌واوی تیا‌بوو، كه دوعاكه‌ی خوێند ئینجا باسی درێژی رێگه‌و به‌رزایی فڕۆكه‌و ئاو هه‌وای دوبه‌ی و برۆنای بۆ باسكردین..له‌وكاته‌وه كه‌من به فرۆكه‌ی ولاَتانی ئیسلامی و نائیسلامی سه‌فه‌ر ده‌كه‌م ته‌نیا له‌فڕۆكه‌ی مالیزیی و پاكستانیدا گۆێم لێ بووه دوعای سه‌فه‌ر بخوێنن.. ئیتر گوێم لێ نه‌بووه فڕۆكه‌ی ئێرانی و سعودی و ئیماراتی و توركیایی و ئۆزبه‌كستانی، دوعای سه‌فه‌ر بخوێنن..
گه‌شته‌كه‌مان له دوبه‌یه‌وه بۆ برۆنای
له‌م سه‌ده‌مه‌دا هه‌ندێ جار به‌هۆی هه‌ندێ كه‌ره‌سه‌وه كار ئاسانیت بۆ ده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی مه‌حكه‌م و پته‌وی نه‌كه‌یت سه‌ریه‌شه‌ت بۆ دروست ده‌كات.. بۆ نموونه: ئێمه له مانگی حه‌وتی ساڵی 2008دا كه له ئوسترالیاوه گه‌ڕاینه‌وه بۆ سلێمانی تكتی فڕۆكه‌مان بۆ شه‌ش مانگ بڕی بوو، نه‌فه‌ری دووسه‌ره به 2010 دۆلار تا دوبه‌ی، ئێمه له‌مانگی یه‌كی /2009دا وامان زانی تكته‌كانمان به‌سه‌ر چووه و هیچ مافێكمان نه‌ماوه، به‌لاَم ئه‌و ئافره‌ته‌ی بلیته‌كانمان لێ كڕیبوو ته‌له‌فونی بۆ منداڵه‌كانمان له ئوسترالیا كردبوو و پێی گوتبوون: له 22/ 1 /2009دا له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی ناوی باوكت و دایكتیان خوێندۆته‌وه‌و نه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێ هه‌شت سه‌د وهه‌شتا دۆلار بده‌ن، ئه‌وانیش ته‌له‌فونیان بۆ ئێمه كرد و ئێمه‌ش گوتمان بیده‌ن.. به نۆ گه‌لاََ ده‌توانینن سه‌فه‌ر بكه‌ینه‌وه بۆ ئوسترالیا شتێكی باشه.. ئه‌وانیش پاره‌كه‌یان دابوو پێمان گوتن بۆ 15/ 3/ 2009 بومان ئاماده بكه‌ن.. ئه‌وانیش ئۆكه‌یان كردبوو..
له‌سه‌ر كه‌مپیوته‌ر لای هێڵی برۆنای به‌ته‌واوی نووسراوه، به‌لاَم نه‌خرابووه سه‌ر لاپه‌ره كۆنه‌كانمان له‌سه‌ر ئینته‌ر نێت.. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه كاته‌كانمان به‌ته‌واوی لا روون نه‌بوو.. ئه‌مه‌ش هه‌ندێ زیانی كاتی پێ گه‌یاندین.. بۆ نمونه:
له‌سه‌عات پێنج و نیوا رۆیشتین بۆ فڕۆكه خانه‌و له‌وێ چاوه‌ڕوان بووین تا نۆره‌مان بێت و سه‌یری سه‌فه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین و له‌سه‌فه‌ركه دڵنیابین. ئیتر ماینه‌وه تاسه‌عات 7و 40 ده‌قه به‌كاتی دوبه‌ی، ئینجا بۆڵدین كارتیان بۆ بڕین و رۆیشتینه سه‌ره‌وه.. كاتێ رۆیشتینه سه‌ره‌وه دیمان قه‌رار وایه له‌سه‌عات ده‌و سیی و پێنچ ده‌قه‌دا ته‌یاره‌كه‌مان بڕوات.. واته: ئێمه سێ سه‌عات كاتمان به‌خۆڕایی رۆیشت.. له‌سه‌عات ده و سیی و پێنچ ده‌قه‌دا به‌كاتی دوبه‌ی فڕۆكه‌كه‌مان كه‌وته رێ و گه‌شته‌كه‌مان ده‌ستی پێكرد، به‌لاَم ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بوو ئه‌وه‌بوو پاش به‌خێرهاتن به‌زمانی مه‌لاوی: نه‌وارێكیان خسته سه‌ر كه دوعای سه‌فه‌ری به‌ته‌واوی تیا‌بوو، كه دوعاكه‌ی خوێند ئینجا باسی درێژی رێگه‌و به‌رزایی فڕۆكه‌و ئاو هه‌وای دوبه‌ی و برۆنای بۆ باسكردین..له‌وكاته‌وه كه‌من به فرۆكه‌ی ولاَتانی ئیسلامی و نائیسلامی سه‌فه‌ر ده‌كه‌م ته‌نیا له‌فڕۆكه‌ی مالیزیی و پاكستانیدا گۆێم لێ بووه دوعای سه‌فه‌ر بخوێنن.. ئیتر گوێم لێ نه‌بووه فڕۆكه‌ی ئێرانی و سعودی و ئیماراتی و توركیایی و ئۆزبه‌كستانی، دوعای سه‌فه‌ر بخوێنن..
یه‌ك شه‌ممه: 15/ 03/2009
ئه‌م به‌یانییه سه‌عات چوار خه‌به‌رم بووه‌وه، به‌لاَم ئه‌م چواره زۆر جیاوازبوو له‌چواری جاران، چونكه جیاوازی كاتی دووبه‌ی و برۆنای چوار سه‌عات بوو، به‌هه‌ر حاڵ نوێژه‌كه‌م كرد به‌لاَم نوێژ نه‌مابوو، چونكه ئێمه به‌ره‌و خۆر هه‌لاَت ده‌هاتین، هیوادارم خوا لێمان خۆش ببێت..پاشان كه‌مێك خه‌وتم و خه‌به‌رم بووه‌وه‌و نانی به‌یانییان ده‌گێڕا..
سه‌عات ده‌و بیست ده‌قیقه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه: 15/ 03/2009.. به‌كاتی برۆنای گه‌یشتینه فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و له ده‌و نیوا دابه‌زین.. واته ده و نیو بۆ ده و نیو، 12 سه‌عات ده‌كات، چواری جیاوازی نێوان دوبه‌ی و برۆنای ده‌ركه، واته: به‌هه‌شت سه‌عات ئه‌وسا گه‌یشتینه ئه‌وێ..
له فڕۆكه‌خانه دابه‌زین و رۆیشتین بۆئیقامه، له‌وێ په‌ساپۆرته‌كانیان ئیمزاكردین و گوتیان: ئێوه ناتوانن ئه‌مڕۆ بڕۆن، ده‌بێ سه‌عات دووی سبه‌ی به‌یانی، واته: دووی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه بڕۆن چونكه ئه‌وكاته فڕۆكه‌ی پێرس رێده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ئه‌مشه‌و لێره بمێننه‌وه. لێره‌شدا نزیكه‌ی 15 سه‌عات كاتمان زیان لێ كه‌وت.. به‌لاَم سوودمان لێ وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی برۆنای ببینین.. به‌م بۆنه‌وه جێی خۆیه‌تی كه‌مێ باسی برۆنای بكه‌ین: له‌سه‌ر پاره‌ی خۆمان ئیقامه‌ی ئه‌و ولاَته ئوتێلی بۆ گرتین.. كرێی ئوتێله‌كه بۆ هه‌رسێكمان 139 دۆلاری كرد، له‌گه‌ڵ كرێی ئه‌مسه‌ر وئه‌و سه‌ری ته‌كسی و 15 دۆلار پاره‌ی ویزه‌ی برۆنایدا، كه هه‌مووی بایی 110 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ئیتر رۆیشتین بۆ ئوتێله‌كه ئوتێلێكی حه‌وت نهۆم و پێنچ ئه‌ستێره‌ی پاك وته‌میز و راقی بوو. ته‌رتیبێكی جوانی تیا كرابوو، ئێمه‌ش خه‌وتین، بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك، له‌نزیك سه‌عات یه‌كدا هه‌ستاین، و ته‌كسیمان گرت بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ناو شارا بمان سووڕێنێته‌وه، سه‌عاتی به 35 دۆلاری برۆنایی، ئیتر دوو سه‌عات و بیست ده‌قیقه گه‌ڕاین، ئه‌م شاره شوێنه‌كه‌ی زۆر خۆش و دڵگیره، وه‌ك له‌ناو دارستانێكا دروستكرابێ ئاوه‌هایه، دار و دره‌ختێكی زۆری تیایه، و شارێكی سه‌ر سه‌وز و جوانه.. شه‌قام وكۆلاَنه‌كانی زۆر به ته‌رتیبه، ترافیكلایت له‌به‌شی زۆری چوار رێگاكانا هه‌یه، پرد و ژێر زه‌وینی زۆریان بۆ شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان كردووه.. سه‌یر ئه‌وه بوو ئه‌م شاره خانووه‌كانی زۆر له‌نزیك یه‌كه‌وه نه‌بون، ماوه‌ی رۆبه‌رێكی زۆر له‌نێوانیانا هه‌بوو، له‌ته‌كسییه‌وانه‌كه‌م پرسی: كرێ خانوو چۆنه لێره؟ گوتی: خانووی به‌كرێ كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی شار، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته بێت خانوو به‌كرێ ناگرێت، چونكه خۆی خانووی هه‌یه، له ده‌وروبه‌ری شاریشا خانووی به‌كرێ زۆره..
گوتم: لێره كرێ خانوو به‌هه‌فته‌یه، یا به مانگانه‌یه؟ گوتی: واده‌زانی ئوسترالیایه؟! ئاستی ژیان وه‌ك ئوسترالیا به‌رز نییه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو كرێیه‌ك به مانگانه‌یه.. گوتم: چه‌ند جۆره ئاین له‌م ولاَته‌دا هه‌یه؟ گوتی: له‌سه‌دا نه‌وه‌دی موسوڵمانه، و هه‌ندێ بوودایی و مه‌سیحیشی تێدایه..
شوێنی گه‌شت و گوزار:
شوێنی گه‌شت و گوزار چه‌ند شوێنێكی دیاری كراوه له‌م ولاَته‌دا، 1- ماڵی سوڵتانی ئه‌و ولاَته‌یه، كه‌مشهووره به{قه‌لاَت- پالێت}، 2- ڤێنیسیای رۆژهه‌ڵات 3- مزگه‌وتی عه‌سر. و چه‌ند شوێنێكی تر..
1- كۆشكی سوڵتان:
كۆشكی سوڵتان مشهووریشه به{قه‌لاَت- پالێت}، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی تیا داده‌نیشێ رێ‌یان نه‌دا بڕۆین سه‌یری بكه‌ین، هه‌ر له دووره‌وه وێنه‌مان گرت، و سه‌یرمان كرد.. ته‌كسییه‌وانه‌كه ئافره‌تێك بوو گوتی: ته‌نیا له جه‌ژنه‌كانی ئيسلام‌دا ده‌رگای ئه‌م قه‌لاَیه ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێن سه‌یری بكه‌ن.. وه‌ك له باره‌ی ئه‌م قه‌لاَیه‌وه خوێندمانه‌وه، ئه‌م قه‌لاَیه {كۆشكی سولتانی برۆنای} به نایابترین و گه‌وره‌ترین كۆشكی جیهان داده‌نرێ، 1788 ژووری تێدایه، و هه‌ندێ له‌و ژوورانه به زێڕ و ئه‌ڵماس رازێنراوه‌ته‌وه، و 257 حه‌مامی تیایه، و هه‌ندێ له شته‌كانی به زیو و زێڕ رووكه‌شكراوه، گه‌راجێكی تێدایه‌كه 110 ترومبێلی تیا جیا ده‌بێته‌وه، 650 تابلۆی تێدایه، و هه‌رزانترین تابلۆیان بایی 150 هه‌زاریۆرۆیه، ئه‌وه‌یبییه‌وێت هه‌موو ئه‌و ژوورانه بگه‌ڕێ و له هه‌ر یه‌كێكیانا 30 چركه بمێنێته‌وه پێویستی به بیست و چوار سه‌عات كات هه‌یه..
سوڵتانی برۆنای به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان داده‌نرێ، و ده‌ڵێن: له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا 90 یۆرۆ ده‌چێته سه‌ر حسابه‌كه‌یه‌وه..
2- ڤێنیسیای رۆژهه‌ڵات:
له‌نزیك پایته‌خته‌وه شارێكی ده‌ریایی دروستكراوه كه 30 هه‌زار كه‌س تیا نیشته‌جێ بوون، ئه‌م شاره به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دایه، و هاتو چۆ له‌نێوانیانا یا به‌هۆی پرده‌وه‌یه، یا به‌هۆی به‌لمه‌مه‌وه‌یه، و دیمه‌نێكی زۆر جوانی هه‌یه، و به ڤێنیسیای رۆژهه‌ڵات ناوزه‌د كراوه..
3- مزگه‌وتی عه‌سر:
پاشان بردینی بۆ مزگه‌وتی عه‌سر، هه‌تا بڵێیت مزگه‌وتێكی خۆش و به‌نه‌زم و دڵگیربوو، رووبه‌ری مزگه‌وته‌كه زۆر گه‌وره‌یه، و ئه‌م رووبه‌ره گه‌وره‌یه به‌ته‌نیا گومه‌زێك سه‌ره‌كه‌ی گێراوه..ئه‌و فه‌رشانه‌ی تیا راخرابوو له میحرابه‌كه‌وه بۆ ده‌رگاكه‌ی دواوه سیی به‌رماڵ بوو، واته: 30 سیی سه‌ف له‌ناو حه‌ره‌می مزگه‌وتا نوێژ ده‌كات.. له‌ناوه‌راستدا - بۆ لای راست و چه‌پی مزگه‌وته‌كه‌وه- قالییه‌كانم ژمارد، حه‌فتاو چوار دانه بوو.. واته: له‌یه‌ك ریزدا 79 له‌وبه‌رماڵه یه‌ك نه‌فه‌رییانه راخرابوو، به‌لای كه‌مه‌وه جێی سه‌دكه‌سی له‌سه‌ر ده‌بێته‌وه، 30×100 = یه‌كسان ده‌بێت به 3000كه‌س، واته: مزگه‌وتێكی 3 هه‌زار كه‌سی به‌ته‌نیا یه‌ك گومه‌ز سه‌ری گیرابوو، ئه‌مه جگه له‌وه كه مزگه‌وته‌كه دووقاته، و قاتی یه‌كه‌می بۆ شمه‌ك و كار وباری مزگه‌وت به‌كارده‌هێنرێ، و بۆ نوێژیش.. چه‌ند بازنه‌یه‌كی تریشی تێدابوو كه هه‌ر یه‌كه له‌مانه‌ش ده‌وری خۆیان ده‌بینی، حه‌وز و فواره‌یه‌كی گه‌وره له‌ژێر هه‌یوانی مزگه‌وتا دروستكرابوو، به‌ده‌وری ته‌واوی مزگه‌وتا بالكۆن، یا به‌ر هه‌یوان دروست كرابوو، ئه‌م هه‌یوانه‌ش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له چوار مه‌تر كه‌مترنه‌ده‌بوو.. ده‌بینن.. له‌ژێر هه‌یوانی مزگه‌وته‌كه‌دا حه‌وزێكی گه‌وره هه‌بوو.. رووبه‌ری ئه‌و خاكه‌ی بۆ مزگه‌وت و پاشكۆكانی ته‌رخان كرابوو چه‌ند هیكتارێك ده‌بوو.
له‌چوار گۆشه‌یه‌كدا له‌به‌ر هه‌یوانی مزگه‌وته‌كه‌دا نووسرابوو: ئه‌م مزگه‌وته له‌ساڵی 1994دا تازه‌كرایه‌وه، و به‌به‌ردی مه‌رمه‌ر و كاشی جوان نه‌خشێنرابوو..
پاش ئه‌وه سه‌ری چه‌ند شوێنێكمان دا و رۆیشتینه چێشتخانه‌یه‌ك تانانی نیوه‌ڕۆمان بخۆین، چونكه له‌كاتی خۆی هه‌ندێ دواكه‌وتبووین.. پاشان له‌گه‌ڵ ته‌كسییه‌كه‌ماندا به ناو شارا هاتینه‌وه بۆ ئوتێله‌كه و حه‌فتا دۆلاری برۆنیای لێوه‌رگرتین گوتی چونكه ئێوه نیو سه‌عاتێك له‌ناو شۆپیندابوون..
خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته خه‌ڵكێكی میوان نه‌واز ومرۆڤ دۆستن، و به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر موسوڵمان بیت خۆشتریان ده‌ویت.. ته‌عامولیان ته‌عامولێكی خۆ به‌زلزانانه نییه، زۆر خاكین..هاوكاری ده‌كه‌ن، رێزت لێ ده‌گرن.. و له‌چاو ولاته‌كانی تردا شتیان هه‌رزانه، له سه‌عات12 شه‌و، واته: نیوه شه‌و و كۆتایی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ئوتێله‌كه‌وه رێكه‌وتین به‌ره‌و فڕۆكه خانه‌ی.. {به‌نده‌ر سه‌ری بیگاوان- Bandar seri begawan- }
له‌سه‌عات دوو نیودا فڕۆكه‌كه‌مان به‌ره‌و ئوسترالیا په‌روازی كرد و ماڵ ئاواییمان له‌خاكی سه‌ر سه‌وزی هه‌میشه به‌هاری برۆنای كرد و به‌جێمان هێشت، به‌لاَم دیمه‌نی جوانی ئه‌و خاكه و ره‌فتاری جوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌بیره‌وه‌ریماندا مایه‌وه..
سولتان نشینی برۆنای / پێشی ده‌گوترێ: داروسسه‌لام، به‌لاَم به‌شێوه‌ی فه‌رمی ناوی: {شانشینی برۆنای داروسسه‌لام}ه، ئه‌م شا نشینه ده‌وڵه‌تێكی بچكۆله‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، و كه‌وتۆته باكووری رۆژهه‌لاَتی دوورگه‌ی بۆرنیۆ، ئه‌م دوورگه‌یه‌ش له‌نێوان هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌نووسیا و مالیزیا، و برۆنی دابه‌ش كراوه، ئه‌م شانشینه له‌ساڵی{ 1888}ه‌وه موسته‌عمه‌ره‌ی به‌ریتانیابووه، له‌ساڵی 1984 دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرتووه، ماوه‌ی 96 ساڵ موسته‌عمه‌ره‌ی به‌ریتانیا بووه.
رووبه‌ری برۆنای:
رووبه‌ره‌كه‌ی 5765 كیلۆمه‌تری دووجایه، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2004، 340هه‌زار كه‌سه، و دراوی ئه‌م ولاَته بریتییه له دۆلاری برۆنای.. گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م ولاَته شاری{به‌نده‌ر سیری به‌گوان}ه كه پێته‌ختی ولاَته‌كه‌یه..
سیسته‌می ده‌سه‌لاَت له‌م ولاَته‌دا:
سیسته‌می پاشایه‌تی له‌م ولاَته‌دا فه‌رمانره‌وایه، و ئه‌نجومه‌نی خه‌لافه‌ت گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاَته، و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێ، ئه‌م سوڵتانه‌ی ئێستا تا گیانی تیابێ فه‌رمانڕه‌وای ولاَت ده‌بێت، وله‌ساڵی 1967 یشه‌وه پله‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی، و وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ده‌سته‌وه، به‌شێكی زۆری بنه‌ماڵه‌ی سوڵتان كاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی ولاَتن، له‌به‌ڕێوه‌بردنی ولاَتدا ئه‌نجومه‌نی ئیستیشاری و ئه‌نجومه‌نی شه‌رعی یارمه‌تی سوڵتان ده‌ده‌ن، به‌لاَم سوڵتان خۆی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه دیاری ده‌كات.. له‌م شانشینه‌دا ته‌نیا حیزبێك هه‌یه، كه ئه‌ویش پارتی هاوكاری نیشتمانییه..
ده‌وڵه‌تی برۆنای به‌نیسبه‌ت حوكمی ناوخۆیه‌وه له‌چوار ناوچه‌ی ئیداری پێك هاتووه، هه‌رناوچه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی ناوچه‌یی هه‌یه، سوڵتان ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه دیاری ده‌كات، و دادگای به‌رزی به‌رزترین دادگایه له‌و ولاَته‌دا..ئه‌ویش له‌سه‌رۆكی دادگا و چه‌ند ئه‌ندامێكی یاریده‌ده‌ری پێك هاتووه، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه داده‌مه‌زرێن..
نزیكه‌ی 67% خه‌ڵكی برۆنای له‌شاره‌كانا ده‌ژی، و 33% له‌ناوچه دێهاته‌كانا ده‌ژین، دوو سێ یه‌كی برۆناییه‌كان له میلله‌تی مه‌لایۆ} نچینی}یه‌كان گه‌وره‌ترین كه‌مایه‌تین له‌و ولاَته‌دا، كه 15% ئه‌و ولاَته ده‌بن، ئه‌م چینییانه به‌شی زۆریان مه‌سیحیین، و هه‌ندێكیشیان بوودایین، زمانی مه‌لایۆله‌و ولاته‌دا زمانی ره‌سمییه، هه‌ندێكیش به‌چینی و هه‌ندێكیش به ئینگلیزی ده‌دوێن..
ئاستی ژیان له‌م ولاَته‌دا زۆر به‌رزه، خوێندن به‌خۆڕاییه، و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و خه‌سته‌خانه به‌خۆڕاییه، به‌شی زۆری بازرگانی به‌ده‌ست چینییه‌كانه‌وه‌یه، به‌شی زۆری برۆناییه‌كان له زانكۆكانی ده‌ره‌وه ده‌خوێنن، و ده‌وڵه‌ت خه‌رجییان ده‌كێشێ، هه‌رچه‌ند له‌ساڵی 1985}ه‌وه زانكۆی برۆنای دروستكراوه، له برۆنایا قوتابخانه هونه‌رییه‌كان هه‌ن، هه‌روه‌ها كۆلیجێكیش بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستا هه‌یه..
كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ولاَته:
له‌لای باكووره‌وه ده‌ریای چینه، و له هه‌رسێ لیه‌كه‌ی تریه‌وه‌مالیزیا ده‌وره‌ی داوه.. به‌شی زۆری سه‌رزه‌وینه‌كه‌ی ته‌ختاییه، له‌ناوه‌وه پڕه له‌دارستانی سروشتی، و70 % رووبه‌ری ئه‌م ولاَته دارستانی سروشتی دایپۆشیوه.. روباری برۆنای له‌ناو پایته‌خته‌وه ده‌ێته سه‌ر ده‌ریا، كه‌ش وهه‌وای ئه‌م ولاَته شێ‌دار، و گه‌رم و باراناوییه، تێكڕای پله‌ی گه‌رمای مانگانه‌ی له ده‌وری 27 پله‌دایه، تێكڕای باران له‌وناوچانه‌ی به‌سه‌ر لێواری ده‌ریاكانه‌وه‌ن 250 سم ، وله‌ناو دارستانه‌كانی ناوه‌وه دا ده‌گاته 350 سم..
ئابووری ئه‌م ولاَته:
بڕبڕه‌ی ئابوری ئه‌م ولاَته به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتییه، له ناوچه‌ی سه‌ر لێواره‌ی ده‌ریاكانیدا خوا ئه‌ندازێكی زۆر له‌م دوو سه‌رچاوه‌یه‌ی پێ به‌خشیون.. به‌شی هه‌ره‌زۆری هه‌نارده‌ی ئه‌م ولاته له‌نه‌وت پێك هاتووه.. له‌برۆنای دا كشت و كاڵ و ماسی و هێڵی هه‌وایی ئه‌م ولاَته – كه یه‌كێكه له‌هێڵه كاراكان له رۆژهه‌لاَتی ئاسیادا - سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئابووری ئه‌م ولاَته‌ن. خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته 50% له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تیدا كارده‌كه‌ن.
برۆنای یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی باشووری رۆژهه‌لاَتی ئاسیا، كه‌پێی ده‌گوترێ: ئاسیان، و بریتییه له ئه‌نده‌نووسیا، و مالیزیا، و تایله‌ند، و فلیپین، و سه‌نگافووره، و برۆنای، و ڤێتنام، و كه‌مبۆدیا، و لاوس، و مانیمار{بۆرما}..