له‌پایزی ساڵی 1966دا خێزانم گواسته‌وه، به‌و بۆنه‌وه پێم خۆشه هه‌ندێ باوی كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ خوێنه‌ران باس بكه‌م..
بووك گواستنه‌وه:
ئه‌و كاته باوی كۆمه‌لاَیه‌تی زۆر سه‌یر هه‌بوو، كاتێ بووكیان ده‌گواسته‌وه ده‌بوا كۆمه‌ڵێ ریشسپی و پیاوماقووڵی شاره‌كه له‌پێش كه‌ژاوه‌كه‌وه بكه‌وێته رێ، پاشان حه‌ماڵێك ئاوێنه‌یه‌كی بالاَنمای به‌پشتیه‌وه هه‌ڵده‌گرت، و له‌پێش بوكێوه ده‌ڕۆیشت تا بووكێ به‌رچاو روون بێت، بووكێ ده‌ستێ جلی بووكێنی له‌به‌ر ده‌كرا، و تارایه‌كی سوور یا په‌مه‌یی به‌سه‌را ده‌درا، و دووئافره‌تی خزمی نزیكی زاوا له‌لای چه‌پ و راستیه‌وه قۆڵی بووكێیان ده‌گرت و نه‌رمه نه‌رمه له‌ته‌كیا ده‌ڕۆیشتن..تا ده‌یان گه‌یانده ماڵ زاوا، كۆمه‌ڵێ له ئافره‌تانی خزمی هه‌ردوولا و به‌رو دراوسێ له‌ته‌ك بووكێدا ده‌ڕۆیشتن، و منداڵه ورتكه‌ی زۆریش ده‌كه‌وته شوێنیان..
هه‌ندێ جار به چه‌پڵه‌و گۆرانیه‌وه ده‌براو هه‌ندێ جاریش به‌بێ گۆرانی، كاتێ بووكێ ده‌گه‌یشته به‌رده‌رگای ماڵ زاوا، زاوا له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رزه‌وه، كه‌ڵه‌بابێكی به‌سه‌ر بووكێدا هه‌ڵده‌دا و پیاوان و هه‌رزه‌كاران هه‌ریه‌ك له‌شوێنی خۆیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا تا كه‌ڵه‌شێره‌كه بۆخۆی بگرێته‌وه.. پاش ئه‌وه كه نزیكتر ده‌بوه‌وه، له‌سینییه‌كی بچكۆله‌دا كه پڕ بوو له نوقڵ و چكلێت، و هه‌ندێ جاریش ورده پاره‌ی تێده‌كرا، زاوا هه‌ڵی ده‌دا به‌سه‌ر بووكێدا تامناڵه ورتكه بیچننه‌وه‌و ده‌میان شیرین بكه‌ن.. ئینجا زاوا ده‌ڕۆیشت به‌ده‌م بووكێوه‌و ته‌وقه‌ی له‌ته‌كا ده‌كرد.. به‌لاَم پێش سه‌رده‌می من زاوا چه‌پۆكێكی ماڵیوه به‌سه‌ر بووكێدا، هه‌ندێك به‌سووك و هه‌ندێكیش تا هێزی تیابووه. هه‌ندێ باوی تریش هه‌بوون كه‌له‌گه‌ل شه‌رعا زۆر نه‌گونجاو بوون، و سوپاس بۆ خوا شوێنه‌واریان نه‌ماوه، ئیتر به‌پێویستم نه‌زانی باسیان بكه‌م..
ئه‌و كاته نیوه‌ی ماڵه‌كه‌مان واته: كه‌له‌گی و پشت هه‌یوانێكمان لێكردبوه‌وه، ماڵه‌كه‌مان دووقات بوو، هه‌موو خێزانه‌كه‌مان {هه‌ردوو دایكم، وخوشكم، و هه‌ردوو براكه‌م} له كه‌له‌گییه‌كه‌دا بوون، من و خێزانیشم له پشت هه‌یوانه‌كه‌دا بووین، هه‌رچی زه‌خیره‌ی ماڵمان هه‌بوو له‌م ژووره‌دا بوو، به ئیزافه‌ی مریشكه به‌كڕێك و جوجكه‌كانی..!! ته‌نیا جێی ده‌سته نوێنێكی تیا ده‌بوه‌وه، ئێمه‌ش هه‌ردوومان مناڵ و دنیا نه‌دیده‌و بێ ته‌جروبه بووین، زۆر به‌باشی قه‌ناعه‌تمان پێی هه‌بوو، له‌راستیشدا له‌وه زیاتر ئیمكانات و ده‌سه‌لاَتمان نه‌بوو، ناچار بووین قه‌ناعه‌تمان هه‌بێت..
مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڵلا:
من كه ژنم هێنا دووكانمان هه‌بوو، كارم ده‌كرد، له‌هه‌مان كاتیشا به‌ده‌م دووكانه‌كه‌وه ده‌مخوێند، خوا عه‌فووی بكات دایكم نه‌ی ده‌هێشت واز له‌خوێندن بێنم، له‌وكاته‌دا تازه خه‌ریكبوون مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڵلایان ده‌كرده‌وه، حاجی كه‌ریمی وه‌ستا ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، وه‌ك مته‌وه‌للی مزگه‌وته‌كه وابوو، گوتی: بۆچ نابیت به‌مه‌لای مزگه‌وته‌كه؟ گوتم: ئه‌گه‌ر ببم به‌مه‌لای مزگه‌وته‌كه چیم ده‌ده‌نێ؟ گوتی: سه‌ر فیتره‌ی سالاَنه، و هه‌ر كه‌سیش ویستی زه‌كاتی خۆیت ده‌داتێ!
من نه‌م ویست بیكه‌م.. چونكه هیچ پاره‌یه‌كی نه‌بوو، ئه‌وه‌ش كه ئه‌و باسی ده‌كرد بژێوی پێ به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو، به‌لاَم دایكم گوتی: كوڕم! خۆ تۆیش واز له كاسبی خۆت بۆ ئه‌و مزگه‌وته ناهێنی، تۆ چیت له‌كیس ده‌چێت؟ ئێوارانه هه‌ر دێیته‌وه، نیوه‌ڕوانه هه‌ر دێیته‌وه بۆماڵ له‌رێگه‌كه‌تا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نوێژ به‌ته‌نیا بكه‌یت، به‌ئیمامه‌ت نوێژه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌یت شتێكی باشتر له‌وه هه‌یه تا بیكه‌یت؟
گوتم: باشه! به گوێت ده‌كه‌م.. قسه‌كانت مه‌نتقی و ماقووڵن.. ئیتر بووم به ئیمام، له‌و مزگه‌وته‌دا، ماڵ خه‌زورم و حاجی كه‌ریمی ئاوه‌ڵزاوایشم له‌سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته بوون..
ره‌وشتی مامۆستا:
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قوتابخانه‌ی وه‌سمان پاشای ئه‌وقاف كرایه‌وه، و منیش له‌پۆلی چواری ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌وامم ده‌كرد، مامۆستا مه‌لا محمدی كۆڵیتانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بوو، مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن میرزا رۆسته‌می و مامۆستا مه‌لا هیبه‌توڵلا ومامۆستا مه‌لاسه‌ید حه‌سه‌ن، موحازیر بوون، له‌راستیدا من ئیستیفاده‌م له‌هه‌موویان كرد، خوا پاداشتیان بداته‌وه، به‌لاَم بۆ خوێندن ئیستیفاده‌ی زۆرم له مامۆستای كۆڵیتانی كرد و بۆ مه‌سایلی په‌روه‌رده‌یی له مامۆستا عبدالرحمن.. ته‌نیا نموونه‌یه‌ك له ره‌وشتی مامۆستا عه‌بدورره‌حمان باس ده‌كه‌م..
له‌ناو پێنجوێنا هه‌ندێ كه‌س هه‌بوو ئه‌گه‌ر مامۆستاكانی تر پێیان بگه‌یشتنایه هه‌رگیز سلاَویان لێ نه‌ده‌كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌ق خۆر و قومارچی، یا نوێژ نه‌كه‌ر بوون.. به‌لاَم مامۆستا مه‌لا عبد الرحمن سلاَوی لێده‌كردن، منیش پێم سه‌یر بوو، لێم ده‌پرسی: ئه‌وه هۆی چییه جه‌نابت سلاو له‌وانه ده‌كه‌یت؟! خۆ مامۆستاكانی تر سلاویان لێ ناكه‌ن؟!!
ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: كاكه حه‌سه‌ن! ئێمه بانگخوازین ده‌بێ له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا نێوانمان خۆش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سێ رقی لێت بێ چۆن ده‌توانی دوو قسه‌ی خێری بۆ بكه‌یت؟! سه‌لامكردن پردێك له‌نێوان تۆ و به‌رامبه‌ره‌كه‌تا دروست ده‌كات تا پێك بگه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشت له‌گوێ نه‌گرێت، و نه‌یه‌ته سه‌ر رێت، ئه‌گه‌ر له شوێنێكا ناوت برا به‌لای كه‌مه‌وه له‌دژت نادوێت.. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه سلاَو له‌هه‌موو كه‌س بكه‌ین.. منیش ده‌مگوت: خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه مامۆستا به‌راستی بۆچوونه‌كه‌ت به‌جێ یه..
جگه له‌وه مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ته‌نیا مامۆستایه‌ك بوو كه ته‌فسیری فی زیلالیل قورئانی هێنا به پێنجوێنا، و كارێكی وای كردبوو كه ناو به‌ناو له‌كۆڕی مامۆستایانا ئه‌و ته‌فسیره‌یان ده‌خوێنده‌وه، و لای مامۆستایان خۆشه‌ویستی كردبوو..
قورئان خوێنی رۆژی جومعه:
هه‌وڵێكی زۆرم دا بۆ ئه‌وه‌ی ببمه قورئان خوێنی رۆژی جومعه‌ی مزگه‌وتی جامیعه‌ی پێنجوێن، به‌لاَم قه‌ده‌ری خوا وابوو بۆم نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بڵێیت واسیته‌ی زۆریشم كردبوو، له‌دڵی خۆیشما زۆرم پێ ناخۆش بوو كه بۆم نه‌بوو، به‌لاَم له‌راستیدا خێرێكی گه‌وره‌ی تیا‌بوو كه‌بۆم نه‌بوو، چونكه له‌وانه‌بوو به‌و ئه‌ندازه‌یه ئیكتیفا بكه‌م و واز له‌خوێندنه‌كه بێنم، و به‌نیوه‌و ناته‌واو ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵ بگرم.. خوا خۆی راستی فه‌رمووه: " وَعَسَى ڕَنْ تَكْرَهُوا شَیْئًا وَهُوَ خَیْرٌ ڵكُمْ "البقره/ 216.
له‌سلێمانی كه رۆیشتمه ئیمتیحانی مه‌لا كوێره‌كانه‌وه، له‌وكاته‌دا ته‌نیا مه‌لا كوێره‌گان ئه‌و ده‌وره‌یان ده‌بینی، وله‌رۆژی جومعه‌دا قورئانیان ده‌خوێند، یه‌كێكیان كه زانی من به‌شداریم كردووه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو و گوتی: ئێمه ته‌نیا ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌مان هه‌یه كه‌چی ئه‌م چاوساقانه... نایه‌ڵن ئه‌وه‌یشمان بۆ ببێت.. و ده‌یانه‌وێ لێمان داگیر بكه‌ن!!
من و سه‌ربازی:
له‌ساڵی 1967دا من ته‌مه‌نم ده‌بوه 18 ساڵ و له‌و ته‌مه‌نه‌شدا خه‌ڵكی ده‌بوا بڕۆن بۆ سه‌ربازی، به‌لاَم من نه‌م ویست بڕۆم بۆ سه‌ربازی، له‌به‌ر ئه‌وه خۆم كرد به موعیلی كچێكمان كه بووبو، به‌ناوی شیرین، له ته‌جنیدی پێنجوێنه‌وه معامه‌له‌م ده‌ست پێكرد و ناردمیان بۆ سلێمانی ئیتر پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ببرێن بۆ سه‌ربازی من موافه‌قه‌تم بۆ هاته‌وه كه ببمه موعیلی كچه‌كه‌م و خێزانم، و به‌وشێوه‌یه له سه‌ربازی رزگارم بوو..
جه‌نگی شه‌ش رۆژه:
له پێنجی حوزه‌یرانی 1967 دا هه‌رسێ ولاَتی سوریا و ئوردون ومیسر بڕیاریان دا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی زایۆنیدا بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێكی قه‌ومی بوو، پێشه‌واكانی عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا قه‌ومی و دژ به هزری ئیسلامی بوون، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا له‌قسه‌كانیانا له وتاره كانیانا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلام باس نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت " مامۆستا یۆسف عه‌زم باسی ده‌كات كه له‌كاتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ جه‌نگی شه‌ش رۆژه‌ی حوزه‌یراندا زانایه‌كی بانگخواز كه سه‌ربازه‌كانی بۆ خۆبه‌خشین وفیداكاری هان ده‌دا.. خۆی گوێی له‌وه‌زیرێكی راگه‌یاندنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ولاَتێكی ناوداری عه‌ره‌بی ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێ: " ئه‌م شه‌ڕه‌مان مه‌كه‌ن به‌جه‌ه‌نگێكی ئاینی، و واز له‌باسی خالیدی كوڕی وه‌لید و سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی بێنن.!! " ده‌ڵێ منیش گوتم: قه‌سه‌م به‌خوا دۆڕاندیان..
به‌ڵێ، ولاَتانی عه‌ره‌ب چاوه‌روان بوون تا ئیسرائیل ده‌ست بوه‌شێنێ، ئینجا ئه‌مان شه‌ڕ بكه‌ن، كاتێكیش ئه‌و ده‌ستی وه‌شاند، فرۆكه‌خانه‌ی هه‌رسێ ولاَته‌كانی وێران كرد،و هێزی هه‌وایی گۆج و ئیفلیج كردن، و بنكه مووشه‌كییه‌كانیشی وێران كردن.. ئیتر له‌به‌رامبه‌ر هێزی هه‌وایی جووله‌كه‌دا هێزێك نه‌بوو، بۆیه، ئیسرائیل توانی له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌دا له‌به‌ره‌ی میسرا هه‌موو بیابانی نه‌قه‌ب و سینا بگرێت، و بگاته سه‌ر سنووری كه‌ناڵی سوێس، و له‌به‌ره‌ی سوریایشه‌وه هه‌موو به‌رزاییه‌كانی گۆلانی گرت، كه ناوچه‌یه‌كی زۆر ستراتیژییه، و دیمشقی پایته‌خت ده‌خاته ژێر ره‌حمه‌تی تۆپه‌كانی خۆیه‌وه، له‌به‌ره‌ی ئوردنیشه‌وه هه‌موو كه‌ناری رۆژهه‌لاَتی گرت، و به‌ته‌واوی خاكی فه‌له‌ستین كه‌وته ژێر ده‌ستیه‌وه..
له‌وكاته‌دا ده‌یان ویست له‌جیاتی خوای بالاَده‌ست { شادیه، و ئوم كلسوم، و عه‌بدولحه‌لیمیان} له‌ته‌كا بێت، له‌واقیعدا ئه‌و جه‌نگه‌یان كه ره‌گه‌ز و توخمی ئاینی تیا نه‌بوو ئاوه‌ها دۆڕان كه خۆیان ناویان نا جه‌نگی سه‌ر شۆڕی!! به‌لاَم زایۆنییه‌كان گه‌وره‌ترین نوسخه‌ی ته‌وراتیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م تانكی ئیسرائیلییه‌وه گه‌یانده بیابانی سینا..!! له‌ساڵی 78 واته: یانزه ساڵێك پاش سه‌ركه‌وتنی جووه‌كان له‌وجه‌نگه‌یاندا رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی {یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی} ئیسرائیلی وتارێكی نووسیبوو تیایا ده‌ڵێت: ده‌بێت ئێمه حه‌قیقه‌تێكی گه‌وره‌مان له‌بییر نه‌چێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : كه به‌هۆی هه‌وڵی خۆمان و دۆستانمانه‌وه توانیومانه باسی ئاین و ئیسلام له جه‌نگی سی ساڵه‌ی رابوردووی نێوان ئێمه‌و عه‌ره‌به‌كاندا دوور بخه‌ینه‌وه..و له‌و هه‌وڵه‌ماندا سه‌ركه‌وتووبووین، و ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین له‌كه‌ره‌سه‌ی راگه‌یاندن و میدیاكاندا بۆ هه‌میشه ئیسلام له‌جه‌نگا دوور بخه‌ینه‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه نابێ ئێمه ته‌نیا چركه‌یه‌ك له‌و پلانه‌ی خۆمان خافڵ ببین، كه‌نابێ بییه‌ڵین موسوڵمانان له‌خه‌وی بێ ئاگایی خۆیان خه‌به‌ر ببنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست به سه‌ركوتكردن و داپلۆسینیش بكات، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به‌هۆی دۆسته‌كانمانه‌وه ئه‌وكاره ئه‌نجام بده‌ین، ونه‌یه‌ڵین گیانی ئیسلامی له‌ناوچه‌كه‌دا زیندوو ببێته‌وه(1).
له‌وكاته‌دا پێنجوێن حكومه‌تی تیا‌بوو، ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تی عبدالرحمن عارف له‌سه‌ر حوكم بوو، ویستیان كه سوپای عیراقی بۆ ئوردون بنێرن بۆ یارمه‌تی سوپای ئوردن و سوریا..
مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی به‌ره‌حمه‌ت بێ هه‌روه‌ك سه‌رۆكی پارتی بوو، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یش بوو، فه‌رمانی ده‌ركرد و تیایا ئاشكرای كرد، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عیراقی بتوانێت بڕوات بۆ یارمه‌تیدانی سوریه‌و ئوردن و بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌بێ كه بلێت به‌هۆی پێشمه‌رگه‌وه نه‌مانتوانیوه به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ین !!
چۆڵبوونی پێنجوێن:
حیزبی به‌عس هاته سه‌رحوكم و به‌شی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی گرته‌وه كه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه بوون، به‌لاَم ئێران ئه‌و كاته یارمه‌تییه‌كی زۆر باشی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا، بۆیه تۆپ بارانێكی خه‌ست وخۆڵی ئۆردوگاكه‌ی پێنجوێنی كرد، و حكومه‌تی به‌عس كه‌ده‌یویست خۆی بگرێت، و به‌شه‌ڕی ئێرانه‌وه مه‌شغووڵ نه‌بێت، پاش ماوه‌یه‌ك سوپاكه‌ی له‌پێنجوێن كێشایه دواوه، و هه‌موو كاربه‌دستان و مووچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌تیش له‌ته‌ك ئه‌وانا رۆیشتن، مه‌لاكانی پێنجوێنیش كه به‌شی زۆریان مووچه‌خۆری ئه‌وقاف بوون، له‌ته‌ك حكوومه‌تا رۆیشتن و له‌ناو هه‌موو پێنجوێندا ته‌نیا مه‌لا عه‌زیزی سه‌عیدی حه‌مه‌خان مابوه‌وه، كه ئه‌ویش ئاستی زانیاری وانه‌بوو ده‌رسم پێ بڵێت.. منیش كه‌وتمه بیركردنه‌وه له‌باره‌ی خۆمه‌وه، ئایا چی بكه‌م؟ هه‌ر له‌پێنجوێن بمێنمه‌وه‌و واز له‌خوێندن بێنم؟ یا به‌ره‌و شار بڕۆم و درێژه به‌خوێندنه‌كه‌م بده‌م؟
(1) المسلم بین الهویه الإسلامیه والهویه الجاهلیه، ج: 3، ێ: 235، علی بن نایف الشحود.