له خێوه‌تگاكه‌ى (مێڵبۆن) داواى [ خاطرة ] یه‌كیان لێكردم, له‌وێ به‌عه‌ره‌بى باسم كرد, وا لێره‌دا به‌كوردى بۆ خوێنه‌رانى باس ده‌كه‌مه‌وه هیوادارم بێ سوود نه‌بێ..
برایانى موسوڵمان! فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ م هات به‌خه‌یالاَ, و دووئایه‌تیش له‌قورئانى پیرۆزدا, یه‌كه‌م ئایه‌تیان ئه‌مه‌یه كه خوا ده‌فه‌رموێ:
"يَاأَيُّهَا النَّاسُ! اتَّقُوا رَبَّكُمْ، وَاخْشَوْا يَوْمًا لا يَجْزِي وَالِدٌ عَنْ وَلَدِهِ وَلا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَنْ وَالِدِهِ شَيْئًا، إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ، فَلا تَغُرَّنَّكُمْ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا، وَلا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ. "(1)
واته: ئه‌ىخه‌ڵكینه! له‌عه‌زابى په‌روه‌ردگارتان بترسن,و له‌سزاى رۆژێك بترسن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك باوك فریاى رۆڵه‌ىخۆى و كوڕ فریاى باوكى خۆى ناكه‌وێت, بێگومان به‌ڵێنى خوا راسته و رۆژى قیامه‌ت دێت، و له‌سه‌ركرده‌وه‌ى چاك وخراپتان موحاسه‌به‌ده‌كرێن, كه‌وابوو با ژیانى دنیا سه‌رتان لێ نه‌شێوێنێ، و شه‌یتانیش چه‌واشه‌و مه‌غروورتان نه‌كات.
ئایه‌ته‌كه هۆشیارمان ده‌كاته‌وه تا به‌جوانى و رابواردنى دنیا مه‌غروور نه‌بین, هه‌روه‌ها هۆشیاریشمان ده‌كاته‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن: جائیتر شه‌یتان بێ, یاماڵ وسامان, یا پله‌و پایه و ئاره‌زووه‌كان بێ.
فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌ممه‌ریش به‌سه‌رهاتى ئه‌و سێ كه‌س(گول و كه‌چه‌ڵ و كوێر)ه‌یه كه خواى ته‌عالا ده‌یه‌وێ تاقییان بكاته‌وه: " عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: إِنَّ ثَلاثَةً فِي بَنِي إِسْرَائِيلَ -أَبْرَصَ وَأَقْرَعَ وَأَعْمَى- فَأَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَبْتَلِيَهُمْ، فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ مَلَكًا، فَأَتَى الأَبْرَصَ فَقَالَ: أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: لَوْنٌ حَسَنٌ وَجِلْدٌ حَسَنٌ، وَيَذْهَبُ عَنِّي الَّذِي قَدْ قَذِرَنِي النَّاسُ. قَالَ: فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ عَنْهُ قَذَرُهُ، وَأُعْطِيَ لَوْنًا حَسَنًا وَجِلْدًا حَسَنًا. قَالَ: فَأَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: الإِبِلُ، أَوْ قَالَ: الْبَقَرُ،{شَكَّ إِسْحَقُ} إِلاَّ أَنَّ الأَبْرَصَ أَوِ الأَقْرَعَ قَالَ أَحَدُهُمَا: الإِبِلُ وَقَالَ الآخَرُ: الْبَقَرُ. قَالَ: فَأُعْطِيَ نَاقَةً عُشَرَاءَ، فَقَالَ: بَارَكَ اللَّهُ لَكَ فِيهَا.
قَالَ: فَأَتَى الأَقْرَعَ، فَقَال:َ أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: شَعَرٌ حَسَنٌ وَيَذْهَبُ عَنِّي هَذَا الَّذِي قَدْ قَذِرَنِي النَّاسُ. قَالَ: فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ عَنْهُ، وَأُعْطِيَ شَعَرًا حَسَنًا، قَالَ: فَأَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: الْبَقَرُ، فَأُعْطِيَ بَقَرَةً حَامِلاً. فَقَالَ: بَارَكَ اللَّهُ لَكَ فِيهَا.
قَالَ: فَأَتَى الأَعْمَى، فَقَالَ: أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْك؟َ قَالَ: أَنْ يَرُدَّ اللَّهُ إِلَيَّ بَصَڕي، فَأُبْصِرَ بِهِ النَّاسَ. قَالَ: فَمَسَحَهُ فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ بَصَرَهُ. قَالَ: فَأَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: الْغَنَمُ. فَأُعْطِيَ شَاةً وَالِدًا.
فَأُنْتِجَ هَذَانِ وَوَلَّدَ هَذَا، قَالَ: فَكَانَ لِهَذَا وَادٍ مِنَ الإِبِلِ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْبَقَڕ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْغَنَمِ. قَالَ: ثُمَّ إِنَّهُ أَتَى الأَبْرَصَ فِي صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ. فَقَالَ: رَجُلٌ مِسْكِينٌ قَدِ انْقَطَعَتْ بِيَ الْحِبَالُ فِي سَفَڕي، فَلا بَلاغَ لِيَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ،أَسْأَلُكَ بِالَّذِي أَعْطَاكَ اللَّوْنَ الْحَسَنَ وَالْجِلْدَ الْحَسَنَ وَالْمَالَ: بَعِيرًا أَتَبَلَّغُ عَلَيْهِ فِي سَفَڕي. فَقَالَ: الْحُقُوقُ كَثِيرَةٌ. فَقَالَ لَهُ: كَأَنِّي أَعْڕفُكَ، أَلَمْ تَكُنْ أَبْرَصَ يَقْذَرُكَ النَّاسُ، فَقِيرًا فَأَعْطَاكَ اللَّهُ؟ فَقَالَ: إِنَّمَا وَڕثْتُ هَذَا الْمَالَ كَابِرًا عَنْ كَابِرٍ. فَقَالَ: إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ. قَالَ: وَأَتَى الأَقْرَعَ فِي صُورَتِهِ، فَقَالَ لَهُ: مِثْلَ مَا قَالَ لِهَذَا، وَرَدَّ عَلَيْهِ مِثْلَ مَا رَدَّ عَلَى هَذَا، فَقَالَ:إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ. قَالَ: وَأَتَى الأَعْمَى فِي صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ، فَقَالَ: رَجُلٌ مِسْكِينٌ وَابْنُ سَبِيلٍ، انْقَطَعَتْ بِيَ الْحِبَالُ فِي سَفَڕي، فَلا بَلاغَ لِيَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِي رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ شَاةً، أَتَبَلَّغُ بِهَا فِي سَفَڕي. فَقَالَ: قَدْ كُنْتُ أَعْمَى فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيَّ بَصَڕي، فَخُذْ مَا شِئْت،َ وَدَعْ مَا شِئْتَ، فَوَاللَّهِ لا أَجْهَدُكَ الْيَوْمَ شَيْئًا أَخَذْتَهُ لِلَّهِ. فَقَالَ: أَمْسِكْ مَالَكَ، فَإِنَّمَا ابْتُلِيتُمْ، فَقَدْ رُضِيَ عَنْكَ، وَسُخِطَ عَلَى صَاحِبَيْكَ "( 2).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش بوخارى و موسلیم له كتێبه راست و دروسته‌كه‌ى خۆیانا له ئه‌بو هوره‌یره‌وه بۆمان ده‌گیڕنه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تى: خواى ته‌عالا ویستى ئه‌و سێ كه‌سه له ناو به‌نى ئیسرائیلییه‌كاندا تاقى بكاته‌وه (گول و كه‌چه‌ڵ و كوێر)ه‌كه, فریشته‌یه‌كى له‌شێوه‌ى ئاده‌میزادا نارد و رۆیشت بۆلاى گول(گه‌ڕ)ه‌كه, و پیى گوت: چ ئاواتێكت هه‌یه‌و ته‌مه‌نناى چىده‌كه‌یت؟
ئه‌ویش گوتى: خۆشه‌ویسترین شت له دنیادا له‌لام ئه‌وه‌یه ئه‌م خۆ هه‌ڵكڕاندن و خارشته‌م نه‌مێنێ و پێستێكى جوان و له‌شێكى ساغم هه‌بێ وخه‌ڵكى بێزم لێنه‌كه‌نه‌وه. فریشته‌كه ده‌ستى هێنا به‌له‌شیاو بۆى پاڕایه‌وه, خوایش پێسته‌كه‌ى بۆ گۆڕى و ئه‌و ره‌نگه‌ى رۆیشت و خۆ خوراندنى نه‌ماو ره‌نگێ جوانى بۆ دروست بووه‌وه.
گوتى: ئه‌ى له‌ماڵى دنیادا چ شتێكت به‌لاوه خۆشه‌ویسترین شته و حه‌زده‌كه‌ى هه‌ت بێ؟
گوتى: حه‌زم له‌وشتره. ئه‌ویش رۆیشت وشترێكى ئاوسى بۆ هێنا و دایه ده‌ستى و گوتى: ئه‌مه‌ش بۆ خۆت, ئیتر رۆیشت و جێى هێشت.
ئینجا رۆیشت بۆ لاى كه‌چه‌ڵه‌كه. كه‌چه‌ڵ سه‌رى ئه‌خورێنێ و هه‌ندێ جار خوێن له‌جێى برینه‌كانى سه‌ریه‌وه دێت, گیرى به‌ده‌ستیه‌وه خواردووه نازانێ چى لێ بكات، و ئاله‌م كاته‌دا فریشته‌كه دێت بۆ لاى و ده‌ڵێت: ئاواتت چییه‌و ته‌مه‌نناى چىده‌كه‌یت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: خۆشه‌ویسترین شت له دنیادا لام ئه‌وه‌یه تووكێكى جوان له‌سه‌رم بڕوێته‌وه و ئه‌م كه‌چه‌ڵییه‌م نه‌مێنێ و خه‌ڵكى بێزم لێنه‌كه‌نه‌وه. فریشته‌كه ده‌ست دێنێ به‌سه‌ریاو بۆى ده‌پاڕێته‌وه, خوایش پێسته‌كه‌ى بۆ ده‌گۆڕێ و تووكێكى جوان له‌سه‌ریا ده‌ڕوێنێته‌وه و برینه‌كانى سه‌رى چاك ده‌كاته‌وه.
ده‌ڵێ: ئه‌ى له‌ماڵى دنیادا چیت به‌لاوه خۆشه‌ویسترین شته و حه‌زده‌كه‌ى هه‌ت بێ؟
ده‌ڵێ: حه‌زم له‌مانگایه. ئه‌ویش ده‌ڕوات مانگایه‌كى ئاوسى بۆ دێنێ و ده‌یداته ده‌ستى و ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ش بۆ خۆت, ئیتر ده‌ڕوات و به‌جێى دێڵێت.
ئینجا رۆیشت بۆ لاى كوێره‌كه. كوێره دارى به‌ده‌سته‌وه‌یه و ته‌قه‌ته‌ق ئه‌ى كوتێ به‌زه‌وییه‌كه‌داو به‌رێدا ده‌ڕوات, ئاله‌م كاته‌دا فریشته‌كه دێت بۆ لاى و پێى ده‌ڵێت: ئاواتت چییه‌و خۆشه‌ویسترین شت به‌لاته‌وه چییه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: خۆشه‌ویسترین شت له دنیادا لام ئه‌وه‌یه چاوێكى جوانم هه‌بێ وخه‌ڵكى پێ ببینم. فریشته‌كه ده‌ست دێنێ به‌سه‌رچاویا و بۆى ده‌پاڕێته‌وه, خوایش چاوه‌كه‌ى بۆ ده‌گۆڕێ به‌چاوێكى جوان، به‌ئاسانى دنیاى روونى پێ ده‌بینێ.
ده‌ڵێ: ئه‌ى له‌ماڵى دنیادا چیت به‌لاوه خۆشه‌ویسترین شته و حه‌زت له‌چییه؟
ده‌ڵێ: حه‌زم له‌مه‌ڕه. ئه‌ویش ده‌ڕوات مه‌ڕێكى ئاوسى بۆ دێنێ و ده‌یداته ده‌ستى و ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ش بۆ خۆت و داواى به‌ره‌كه‌تیشى بۆده‌كات, ئیتر به‌جێى دێڵێت و ده‌ڕوات.
# # #
ئالێره‌دا ئایه‌تى دووه‌م به‌خه‌یاڵما هات كه له‌سه‌ره‌تاى سووره‌تى عه‌نكه‌بووتدایه و خوا ده‌فه‌رموێ:
" أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا: آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ؟ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ، فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا، وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ. "(3)
تاقیكردنه‌وه له‌دنیادا سووننه‌تێكى خواییه, خوا به‌نده‌كانى خۆى تاقى ده‌كاته‌وه, تا بۆ خۆیان ده‌ربكه‌وێ چین و چۆنن؟ ئایا خه‌ڵكى پێیان وایه ته‌نیا به‌وه كه بڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه ئیتر وازیان لێ بهێنرێ وتاقى نه‌كرێنه‌وه؟ بێگومان ئه‌وانى پێش ئه‌مانمان تاقى كرده‌وه, حه‌تمه‌ن خوا راستگۆیان ده‌ناسێ و ده‌یشزانێ درۆزنه‌كان كێن.
كاتى تاقیكردنه‌وه هاتووه, خوا مردن و ژیانى بۆتاقیكردنه‌وه‌ى به‌نده‌كانى دروستكردووه تا ده‌ركه‌وێ كێ جوانترین و باشترین كرده‌وه پێشكه‌ش ده‌كات " خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً "(4) ئه‌وانه‌ى هه‌ژاربوون و خوا ده‌وڵه‌مه‌ندى كردن, ئه‌وانه‌ى ده‌رده‌داربوون و خوا شیفاى دان, ئایا خۆیان لێنه‌گۆڕاوه؟ خۆیان لێ بایى نه‌بووه؟ به‌و نیعمه‌تانه‌ى خوا ده‌زانن? سوپاسى ده‌كه‌ن؟ یانمه‌ك نه‌ناسن و ناشكور؟ تاقیكردنه‌وه سه‌نگى مه‌حه‌كه، ساغ و قه‌ڵب لێك جیا ده‌كاته‌وه, به‌ڵێ تا ماهییه‌تى ئه‌و مرۆڤانه ده‌ركه‌وێ بۆخۆیان و خه‌ڵكیش.
پیغه‌ممه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بۆمان باس ده‌كات كه خواى ته‌عالا هه‌مان فریشته‌ى له‌شێوه‌ى ئاده‌میزادا نارد كه پێشتر هاتبوو بۆلایان, وائێستا ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و هه‌ریه‌ك له‌وان شیوێكى له‌وجۆره حه‌یوانه پڕكردووه كه‌حه‌زیان لێى بوو, یه‌كه‌میان پڕ دۆلێ وشتر, دووه‌میان پڕ دۆلێ مانگا و سێهه‌میان پڕ دۆڵێ مه‌ڕى هه‌یه.
یه‌كه‌م جار وه‌ك بنیاده‌مێكى گول و گه‌ڕۆڵ، رۆیشت بۆلاى كۆنه گولى گه‌ڕۆڵ, خۆى هه‌ڵ ئه‌كڕاند و هاوارى ئه‌كرد: فلاَنه كه‌س! له‌ڕاى خوادا لێم قه‌وماوه زادو زه‌خیره‌ى رێم پێنه‌ماوه، به‌ڵكو یارمه‌تییه‌كم بده‌یت! بیستوومه تۆیش وه‌ك من نه‌خۆش بوویت خوا چاكى كردوویته‌وه, و وه‌ك من هه‌ژار بوویت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندى كردوویت, به‌ڵكو چاوێكت لێمه‌وه بێت.
ئه‌ویش لێى تووڕه ده‌بێت و ده‌رى ده‌كات و ده‌ڵى: من هه‌رگیز وه‌ك تۆ گول وگه‌ڕنه‌بووم, هه‌رگیزیش هه‌ژاریم به خۆوه نه‌دیوه, من له‌باوك و باپیرانمه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندیم بۆ ماوه‌ته‌وه! ئه‌ویش به‌ره‌و عاسمان سه‌ربه‌رزده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: خوایه! ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كات وه‌ك خۆى لێبكه‌یته‌وه.
به‌جارێكا پێستى له‌شى ده‌گۆڕێ و ده‌ست به ئاڵۆش و خرۆش ده‌كاته‌وه و وشتره‌كانى تاعونیان تێده‌كه‌وێ و قڕ ده‌كه‌ن.
ئینجا وه‌ك پیاوێكى كه‌چه‌ڵ ده‌چێت بۆلاى كۆنه كه‌چه‌ڵه‌كه و سه‌رى هه‌ڵده‌كڕێنێ و ده‌ڵێ: فلاَنكه‌س! له‌ڕاى خوادا لێم قه‌وماوه زادو زه‌خیره‌ى رێم لێبڕاوه به‌ڵكو یارمه‌تییه‌كم بده‌یت! بیستوومه تویش وه‌ك من نه‌خۆش بوویت خوا چاكى كردوویته‌وه, و وه‌ك من هه‌ژار بوویت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندى كردوویت, به‌ڵكو له‌و ماڵى خوایه شتێكم بده‌یتێ.
ئه‌ویش لێى تووڕه ده‌بێت و ده‌رى ده‌كات و ده‌ڵێ: من هه‌رگیز ئاوها كه‌چه‌ڵ و قیزه‌وون نه‌بووم, هه‌رگیزیش هه‌ژاریم به خۆوه نه‌دیوه, من له‌باوك و باپیرانمه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندیم بۆ جێماوه! ئه‌ویش به‌ره‌و عاسمان سه‌ربه‌رزده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: خوایه! ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كات وه‌ك خۆى لێبكه‌یته‌وه.
به‌جارێكا پێستى سه‌رى ده‌گۆڕێ، و برینه‌كانى لێ دروست دبێته‌وه، وده‌ست به ئاڵۆش ده‌كات و مانگاكانى تاعونیان تێده‌كه‌وێ و قڕ ده‌كه‌ن, وه‌ك زووى خۆى لێ دێته‌وه.
ئینجا وه‌ك پیاوێكى كوێر ده‌چێت بۆلاى كۆنه كوێره‌كه و گۆچانه‌كه‌ى به‌زه‌ویدا ده‌كوتێ و ده‌ڵێ: فلاَنكه‌س! له‌ڕاى خوادا لێم قه‌وماوه، سه‌فه‌ریم و زادو زه‌خیره‌ى رێم لێبڕاوه، په‌نام بۆخوا هێناوه و پاشان بۆتۆ! بیكه به‌خاترى ئه‌و خوایه‌ى چاوى چاك كردیته‌وه سه‌رێ مه‌ڕم بده‌رێ تا پێى بگه‌مه جێ.
ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌رێ وه‌ڵلاَ من وه‌ك تۆ كوێر بووم خوا چاكى كردمه‌وه, ئه‌م ماڵه‌ش ماڵى من نییه ماڵى خوایه، بڕۆ چه‌ندت پێویسته له‌رێى خوادا بیبه بۆخۆت و چه‌ندیشم بۆ به‌جێ دێڵیت بۆم به‌جێ بێڵه ده‌ست نایه‌نمه رێت.
ئه‌ویش پێى ده‌ڵێ: یاخوا ماڵى خۆت لێ موباره‌ك بێ من هاتم ئێوه تاقى بكه‌مه‌وه, تۆ ده‌رچوویت و هاوه‌ڵه‌كانت تیا چوون(5)
# # #
جا برایان! هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆمان باس ده‌كات شه‌یتان وه‌ك خوێن به‌له‌شى ئاده‌میزادا ده‌گه‌ڕێ, هه‌میشه له كه‌میندایه بۆفرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێ به‌دبه‌ختى دنیا‌و قیامه‌تمان بكات, بائاگامان له‌خۆمان بێت, زرق و برقى دنیا مه‌غرورمان نه‌كات, پووڵ و پاره‌و ژیانى موه‌ققه‌ت سه‌رلێشێواومان نه‌كات. با هه‌میشه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى خوامان له‌بیربێت كه ده‌فه‌رموێ: "فَلا تَغُرَّنَّكُمْ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا، وَلا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ. "(6) هیوادارم خوا یارمه‌تى ده‌رى هه‌موو لایه‌كمان بێت, و خۆگریمان پێ ببه‌خشێ به‌رامبه‌ر زرق وبرقى دنیا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئینسان مه‌غروور و سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن, إنه نعم المولى ونعم النصير..
په‌راوێزه‌كان
- سورة لقمان/33.
2- رواه الشيخان عن أبى هريرة أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم, و أخرجه البخاري في كتاب أحاديث الأنبياء/ باب الأبرص و الأقرع والأعمى, تحت رقم ( 3205), ومسلم في كتاب الزهد والرقائق, الحديث العاشر, تحت رقم( 5265).
3- سورة العنكبوت/3.
4- سورة الملك/2.
5- رواه الشيخان عن أبى هريرة أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم, و أخرجه البخاري في كتاب أحاديث الأنبياء/ باب الأبرص و الأقرع والأعمى, تحت رقم ( 3205), ومسلم في كتاب الزهد والرقائق, الحديث العاشر, تحت رقم( 5265).
6- سورة لقمان/33.