السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...
ماموستاى به رێز دوو پرسیارم هه یه خوا پاداشتى خێرت داته وه.
1- ئایا ده كرێت زه كاتى بده‌یه كه‌سێك و پێی نه‌لێى ئه‌مه زه‌كاته؟. ئایا مه‌رجه ئه‌و كه‌سه بلێت قه‌بولم كرد.؟
2- خوشكى خێزانه كه م پیاوه كه ى زور(بخیل)ه هیج پاره ى ناداتێ بۆ پێداویستیه كانى.ئایا ئه و ئافره ته زه كاتى پێ ده شیت؟.
پاش سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری پێشه‌وا و ئه‌هلو به‌یتی و هاوه‌ڵه‌كان و شوێن كه‌وتوانی
وه‌لاَم: به‌لێ ده‌كرێت.. و دروسته پێی نه‌ڵێێیت ئه‌مه زته‌كاته، به‌ڵكو به‌لای حه‌نبه‌لی و مالیكییه‌كانه‌وه كارێكی خراپه ئه‌گه‌ر پێی بڵێیت: ئه‌مه زه‌كاته.. چونكه دڵشكاندنی تیایه بۆ هه‌ژاره‌كه..ئیمامی نه‌وه‌وی فه‌رموویه‌تی: دروست و مه‌شهووره له فتوای زانایاندا ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر زه‌كاته‌كه‌ی دا به موسته‌حه‌قق و پێی نه‌گوت: ئه‌مه زه‌كاته، و هیچ شتێكی پێ نه‌گوت، ئه‌وه به‌زه‌كات بۆی حسێبه، و فه‌رزه‌كه‌ی له‌كۆڵ كه‌وتووه..
وه‌لاَم: نه‌خێر ، به‌مه‌رج نه‌گیراوه ئه‌وه‌ی زه‌كاته‌كه وه‌رده‌گرێ بڵێت: قه‌بوڵم كرد..
2- خوشكى خیزانه كه م پیاوه كه ى زور(بخیل)ه هیج پاره ى ناداتى بۆ پیداویستیه كانى.ئایا ئه و ئافره ته زه كاتى پى ده شیت.
وه‌لاَم: به‌ڵێ.. ژنێ كه خۆی هه‌ژار بێت به‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی مێرده‌كه‌ی نابێته ده‌وڵه‌مه‌ند، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی تۆ باست كردووه زه‌كاتی پێ ده‌شێ..