شاخه‌وان ده‌پرسێ:
حاجی حسه‌ین یه‌ك ژنی هه‌بووه، و ته‌نیا كوڕێك و سێ كیژی هه‌بووه، ئه‌و كوڕه‌شی دوو ژن و چواركچ وهه‌شت كوڕی هه‌بووه، كوڕه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌ی پێش خۆی مردوون، ئایا ئه‌و میراته له‌نێوانیانا به‌پێی شه‌رع چۆن به‌ش ده‌كرێت؟
كاكه‌گیان!
ژنه‌كه‌ی حاجی حسه‌ین و كوڕه‌كه‌ی كه له‌پێش خۆ‌یا مردوون هیچیان ناكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه دوو ژنی كوڕه‌كه‌یشی له‌ماڵی حاجی حسه‌ین هیچیان ناكه‌وێت..
میراته‌كه بۆ سێ كچه‌كه‌ی و دوانزه كوڕه‌زاكانیه‌تی، مه‌سه‌له‌كه‌یان له شه‌شه..دوو سێیه‌كی شه‌ش چواره، سێ یه‌كه‌كه‌ی تریشی دووه، سێ خوشكه‌كه چوار به‌شیان به‌رده‌كه‌وێت، و هه‌موو كوڕه‌زاكانیش دوو به‌شیان به‌رده‌كه‌وێت..
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر وادابنێین حاجی حسه‌ین دوانزه‌هه‌زار دیناری لێ به‌جێ ماوه، هه‌ربه‌شێكی بریتییه له دوو هه‌زار، 6×2= 12، واته:
دوو سێ یه‌كی دوانزه هه‌زاره‌كه بۆ كچه‌كانیه‌تی، كه ده‌كاته: 8 هه‌زار.. سێ یه‌كێكیشی كه چوار هه‌زاره دابه‌ش ده‌كرێ له‌نێوان دوانزه كوڕه‌زاكه‌یا هه‌ر نێرێك به‌قه‌د دوو مێ، هه‌ركوڕێك له‌كوڕه زاكانی چوار سه‌د دیناریان به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ركچێكیش له‌وان یه‌كی دوو سه‌د دیناریان به‌رده‌كه‌وێت.. كه كۆی گشتییان به‌م جۆره‌یه:
8000 بۆ سێ كچه‌كه‌ی خۆی..
3200 بۆ هه‌شت نێرینه له‌كوڕه‌زاكانی.
0800 بۆ چوار مێ یینه له‌كوڕه‌زاكانی.
خوایش ئاگادار تره