ئه‌گه‌ر دكتۆر تۆ و (مه‌نی) له‌پیاوه‌كه وه‌ربگرێ، و به‌شێوه‌ی تلقیحی ده‌ستكرد بیكاته ره‌حه‌می ئافره‌ته‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان ببێت، ئایا دروسته؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌ڵێین: به سه‌دان ساڵ زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌مه‌سایلێكی وه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه باسیان كردووه، و ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبی توحفه‌ی ئیبنو حه‌جه‌ری هه‌یته‌می، و حاشیه‌ی شیروانی و ئیبنو عابیدین، و به‌حرول موحیت وچه‌ندان كتێبی تریش بكه‌ین ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌مان به ئاشكرا بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت..
به‌رزترین ئامانج له په‌یوه‌ندی ژن ومێردا زاو زێ‌یه، تا جۆری ئاده‌می به‌رده‌وام بێ و قری تێنه‌كه‌وێت. په‌یوه‌ندی غه‌ریزه‌یی نێوان ژن ومێرد به‌هۆی كۆ ئه‌ندامی جوسته‌ی هه‌ردوولایانه‌وه روو ده‌دات، و ئه‌م پێك گه‌یشتن و ئاوێته بوونه تاكه وه‌سیله‌ی بنه‌ره‌تییه بۆ جووتبوونیان، وگه‌یاندنی نوتفه به‌و شوێنه‌ی كه خوا له‌ناو ره‌حمی ئافره‌تدا بۆی دیاریكردووه.. بۆ به‌دیهێنانی منداڵ واز له‌م رێیه ناهێنرێ مه‌گه‌ر هۆیه‌كی گه‌وره هه‌بێ بۆ به‌كارهێنانی وه‌سیله‌یه‌كی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ردوویان یا یه‌كێكیان نه‌خۆشبێ، یا له‌یه‌كێكیاندا (ژن ومێرد) بۆ دروستبوونی منداڵ له‌رێی سروشتییه‌وه به‌رگرییه‌ك هه‌بێ، ئه‌وكاته به‌ناچاری په‌نا ده‌بریته به‌ر ئه‌و وه‌سیله‌یه..
جا هه‌روه‌ك (مامۆستا جادالحق علی) كه یه‌كێك بووه له گه‌وره‌زانایانی ئه‌زهه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكی لیژنه‌ی پزیشكیدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر هیچ گومان و دوو دڵییه‌ك له‌وه‌دا نه‌بوو كه ته‌لقیحكردنی ژنه‌كه به تۆوی مێرده‌كه‌ی بووه، و تۆوی هیچ كه‌سێك یا زینده‌وه‌رێكی تری تێكه‌ڵ نه‌بووه، به پێی شه‌رع ئه‌و ته‌لقیح كردنه دروسته، و گوناهباربوونی تیا نییه.
خوایش ئاگادار تره.