به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له‌سالاَنی 1990تاساڵی 1999 دووسه‌د ماڵێكی كوردی عیراقی و ئێرانی له پاكستان په‌نابه‌ربوون، و ئه‌وخه‌ڵكه‌ی ئه‌وێش هه‌موو جۆره توێژ‌و ره‌نگه‌كانی كوردستانی له‌خۆ گرتبوو، به‌شی هه‌ره گه‌وره سه‌ر به‌یه‌كیه‌تی بوون، و یه‌كێكیش له‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییان به‌ناوی كاك عه‌لی بچكۆل هه‌ڵهاتبوو له‌وێ په‌نابه‌ربوو، پاش ئه‌وان به‌ته‌رتیب پارتی له‌قه‌واره‌دا دووه‌م بوون، و بێ لایه‌نیش ژماره‌یه‌كی زۆر و ئیسلامی و شیوعی و سۆشیالیست ,...تاد .. به‌ریز {شێخ عومه‌ر غه‌ریب}یش له‌وێ نوێنه‌رایه‌تی {پارتیا ئیسلامیا كوردستانی} ده‌كرد، و ئه‌ویش په‌نابه‌ربوو، گوڤارێكی به‌عه‌ره‌بی ده‌رده‌كرد به‌ناوی {الوطن}، هه‌ندێ دیداری له‌گه‌ل نووسه‌ران ورۆشنبیران و پیاوانی ناوداری ناو په‌نابه‌ران و خه‌ڵكانی تریش ده‌كرد، هه‌ندێ پرسیاری بۆمن نارد‌و گوتی: ده‌مانه‌وێ دیداری ئه‌م جاره‌مان له‌گه‌ڵ مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی دا بێت.. منیش به‌ڵێنم دا كه وه‌لاَمه‌كه‌ی له‌هه‌لێكی ره‌خساوا بۆ بنووسمه‌وه، به‌لاَم قه‌ده‌ر وابوو، ئه‌و وه‌لاَمه‌ی من نوسیبومه‌وه، كه‌وتبووه ناو ده‌ستنووس وئه‌وراقێكی زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی تره‌وه، له‌و كاته‌شدا ماڵمان گواستبووه‌وه، ئیتر هه‌رچی بۆی گه‌رِام نه‌م دییه‌وه تا له‌ئوسترالیادا دیمه‌وه، تازه چ سوودێكی هه‌یه؟
به‌لاَم كۆمه‌ڵێ شتی تیا‌بوو پێم باشبوو له‌ناوی نه‌به‌م و پارێزگاری لێ بكه‌م، چونكه وه‌ك وه‌سیقه‌یه‌ك وایه.. و ئاوێنه‌ی سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی خۆیه‌تی.. بۆیه به‌باشم زانی له‌ناو وتار‌و دیدار‌و نووسراوه‌كانی خۆما بلاَوی بكه‌مه‌وه..ئه‌وه ئێوه و ئه‌وه‌ش دیداره‌كه:
سه‌ره‌تا رێز‌و قه‌درزانیم بۆ گوڤاری( ئه‌لوه‌ته‌ن)ی هێژا، و سوپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م كه به‌م دیداره به‌سه‌رتان كردینه‌وه..
پ 1 : چۆن ده‌رِواننه شه‌رِی ناوخۆ؟ و یه‌ك نه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتدار؟
وه‌لاَم: گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر رووداوێك رووده‌دات مه‌هاكێكی ناوه‌یی هه‌یه، و پاڵنه‌رێك هه‌یه كه‌پاڵی پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بێته دی.. گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان مێژوویه‌كی خه‌بات و تێكۆشانیان هه‌بووه، و هه‌ریه‌كه‌شیان به‌پێی بییرو بۆچوونی خۆیان چۆنیان پێ باش بووبێ، ئه‌گه‌ر له‌واقیعیشدا لای من و تۆ‌و خه‌ڵكی تر باش نه‌بووبێ، هه‌وڵیان داوه و تێكۆشاون.. به‌لاَم چی بووه‌ته هۆی ئه‌وه ئه‌م دوو حیزبه یه‌ك نه‌گرنه‌وه، نه‌ك هه‌ریه‌ك نه‌گرنه‌وه به‌ڵكو دوژمنایه‌تی یه‌كتریش بكه‌ن، و ببنه هۆی قه‌سابی كردنی رۆڵه‌كانی كورد و گۆماوی خوێن له‌كوردستانا دروست بكه‌ن، و ببنه هۆی ئه‌وه دوژمنی سه‌ره‌كی ده‌ستی ئاسووده‌یی بێنێ به‌سه‌ر دڵیا،و باش بیهه‌نوێ و بڵێ: ئۆخه‌ی!! پێم وایه هۆی هه‌موو ئه‌مانه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی مرۆڤ، له خۆ په‌رستی و هه‌لپه‌رستی، و حه‌سوودی وخۆ به‌زلزانین، و هه‌تاد...
دووه‌میشیان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دوژمنی زۆری میلله‌ته‌كه، كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ تاساندنی ئه‌وكۆرپه ساوایه ده‌ده‌ن، ونه‌ك هه‌ر نایانه‌وێ كورد گوێ ئاگردانێكی خۆی هه‌بێ، به‌ڵكو به‌دیتنیشی كوێراییان دادێ..
پ 2 : ئه‌و هۆیانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ده‌ور ده‌بینن چین؟
وه‌لاَم: ئه‌و هۆیانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ده‌ورده‌بینن به‌رای من چه‌ند شتێكن:
یه‌كه‌م: چاكردنی ده‌روونی پێشه‌وایان، ئه‌ویش به‌گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ لای خوا، چونكه موسوڵمانن، و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ده‌رده ده‌روونییه كوشنده‌كانیان، له خۆپه‌رستی و خۆده‌رخستن وهه‌لپه‌رستی، و حه‌سوودی وخۆ به‌زلزانین، و هه‌تاد...
دووه‌م: سه‌یركردن و خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كۆنمان، هه‌ر له‌كۆنه‌وه تائه‌مرِۆ، و ده‌رز وه‌رگرتن له‌و رووداوه دڵته‌زێنانه‌ی بوونه‌ته هۆی كڵۆڵی و كوێره‌وه‌ریمان، كه مل نه‌دانه به‌یه‌كتر، جێی خۆیه‌تی لێره‌دا شتێكی چاوه‌روان نه‌كراوتان بۆ باس بكه‌م، رۆژێ له‌كتێبخانه‌ی زانكۆدا به‌شوێن كتێبێكا ده‌گه‌رِام، به قه‌ده‌ر چاوم به‌كتێبێك كه‌وت و لاپه‌رِه‌كانیم هه‌ڵدایه‌وه، ناوه‌رۆكه‌كه‌یم خوێنده‌وه، باسی شێوه نووسینی فه‌رمانرِه‌وایانی ده‌كرد، و له‌و ناوانه‌شدا باسی فه‌رمانرِه‌وایه‌كی كورد‌و نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌ندێ باسی میلله‌تی كوردیشی كردبوو، كتێبه‌كه شه‌ش سه‌د ساڵ له‌مه‌و به‌ر نووسرابوو، ده‌تگوت نووسه‌ری ئه‌و كتێبه هاوچه‌رخه و چاوی له‌شه‌رِی خۆ كۆژی یه‌كیه‌تی و پارتییه‌وه‌یه، نووسه‌ر نووسیبووی: گه‌وره‌ترین ده‌ردی ئه‌م میلله‌ته ئه‌وه‌یه: كه سه‌ر بۆ دوژمنی بێگانه‌یان شۆرِ ده‌كه‌ن، به‌لاَم به‌فه‌رمانرِه‌وایی براكه‌ی خۆیان رازی نابن... "
سێ هه‌م: بلاَوكردنه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی راسته‌قینه و میانه‌ره‌و، و چاوكردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌زڵوومبوونی میلله‌ته‌كه‌مان، و پێشێلكردنی هه‌موو مافێكی له‌لایه‌ن هاوسێكانمانه‌وه..
پ 3: ئایا پێ ده‌زانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌بێت و به‌سه‌ر به‌خۆیی كورد و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی رازی ببێت؟
وه‌لاَم: تائێستا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیم نه‌دیوه‌و نه‌بیستووه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه وه هه‌بووبێ و به‌سه‌ر به‌خۆیی كورد‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی رازی بووبێ جگه له كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانول موسلمین، به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ی من پێ بزانم ئه‌وان دانیان به‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی كوردیدا ناوه، ئه‌گه‌ر له‌عیراقدا به‌فیدراڵی و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریشی كرایه‌وه به‌یه‌ك، كوردستان وه‌ك ویلایه‌تێك بێت، یا وه‌ك كۆمارێك بێت له و ویلایه‌ت و كۆمارانه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی لێ پێك دێت.
پ 4 : راتان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد چییه؟
وه‌لاَم: گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ركوردێك ئاواتی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ، و له‌ژێر ئالاَكه‌یا بحه‌سێته‌وه، وله‌ژێر ده‌سته‌یی رزگاری ببێت، ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ بیره‌وه‌رییه‌كی تفت و تاڵی سه‌رتای سالاَنی شه‌ستی وه‌بیرهێنامه‌وه، ئه‌وكاته مێرمنداڵێ بووم، وپێنه‌گه‌یشتبووم، كابرایه‌ك له‌باخه‌كه‌ماندا كاری بۆ ده‌كردین، پشتی كۆماوه و ریشی به‌ته‌واوی سپی ببوو، ئێمه‌ش وه‌ك سروشتی خۆمان ناوی كورد و كوردستان‌مان به‌سه‌ر زارا ده‌هات، پێی ناخۆش بوو، به‌توورِه‌بوونێكه‌وه گوتی: ئه‌وه كورد كوردی چیته؟ كورد كورته، هه‌رگیز كورد نابێ به‌هیچ!! منیش به‌قسه‌كانی ئازار به‌دڵم ده‌گه‌یشت و پێم خۆش بوو قه‌پ بكه‌م به‌قورگیاو به‌ددان گه‌رووی بقرتێنم، ده‌مگوت: مام فلاَن! بۆچ وا ده‌ڵێیت؟ ده‌یگوت: كورد خۆخۆره!! سروشتی كه‌وی هه‌یه، ده‌رِوات ده‌ستی دوژمنی كێش ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی براكه‌ی خۆی!! منیش ده‌مگوت: مام فلاَن! ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت میلله‌ته‌كه‌مان نه‌خوێنده‌وار بوو، ئێستا سوپاس بۆ خوا میلله‌ت له‌سه‌دا شه‌ستی خوێنده‌واره، خه‌ڵكی چاوی كراوه‌ته‌وه تێگه‌یشتووه پێگه‌یشتووه، ئه‌وده‌وره‌ی تۆباسی ده‌كه‌یت زیلۆخ و به‌سه‌رچوو. گوتی: من ده‌مرم نای بینم، به‌لاَم ئه‌گه‌ر تۆ نه‌مردی ده‌یبینی.!!
وا ئێستا من ته‌مه‌نم له په‌نجا نزیك بوه‌ته‌وه، (1) رۆژ به‌رۆژ خۆزگه به‌پار ده‌خوازین، له‌م سه‌رده‌مه‌ی بلاَوبوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری و زۆربوونی خوێنده‌واراندا هه‌مان كوێره‌وه‌ری وبه‌دبه‌ختی دووباره‌و سه‌د باره ده‌بێته‌وه..
تا میلله‌ت بنه‌ماكانی هه‌ست به‌خۆی تیا دروست نه‌بێ، و تا پێبه‌ند بوون به‌ئاین و به‌هابالاَكانی بۆدروست نه‌بێ نابێ به‌هیچ، مه‌گه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی به‌زۆر بیان لكێنێ به‌یه‌كه‌وه، باسی ئه‌وه‌یان ناكه‌م.. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه جوسته‌ی خاك و ولاَته‌كه‌مان ئه‌وه‌ند به شه‌یتانانه ئه‌نجن ئه‌نجن كراوه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ناڵێم مه‌حاڵه، به‌لاَم زۆر زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه هاوسێیه‌كمان نییه پارچه‌یه‌ك له‌خێر و بێری خاكمانی له‌ژێر ده‌ستا نه‌بێ، خاكه‌كه‌یشمان ده‌ری كراوه‌ی نییه، و یارمه‌تی هه‌نده‌رانیش ده‌بێ له‌رێی یه‌كێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانیش له‌وه‌دا نییه دڵی ده‌وڵه‌تێكی فه‌رمی بۆ میلله‌تێكی مه‌زڵومی ژێر چه‌پۆكه‌ی كه‌س نازانێ له‌مه‌ولا چۆن ده‌بێ له‌خۆی بیه‌شێنێ..!!
من پێم وایه ته‌نیا چاره بۆ رزگاربونمان ودروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه‌ی خۆمان، هه‌وڵدانه بۆ رزگاربوونی خۆمان ومیلله‌تانی هاوسێمان له‌زوڵمی ئه‌و رژێمانه‌ی له‌به‌رنامه‌ی خوایی دوورن، به‌تێگه‌یاندنی ئه‌وان و خۆیشمان رژێمێكی دادگه‌ری به‌دی بێنین كه هه‌موومان براو به‌رابه‌رو یه‌كسان بین له ئه‌رك ومافدا، و هه‌رمیلله‌ته و خۆی خۆی به‌رِێوه‌ببات، و یه‌كیه‌تییه‌كی ئازادانه له‌نێوان هه‌موانا به‌دی بێت، بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌موو لایه‌ك..
چونكه وه‌نه‌بێ هه‌میشه ده‌وڵه‌تی قه‌ومی میلله‌ت بحه‌سێنێته‌وه، ئه‌وه‌ته حوكومه‌تی عیراق حكومه‌تێكی ده‌سته‌چه‌پی قه‌ومی عه‌ره‌بییه، و شیعه‌ی عیراقیش عه‌ره‌بی عیراقین، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به به‌وعه‌ره‌بانه‌ی باشووری عیراقی كردووه، مه‌گه‌ر به‌كوردی كردبێ له‌كوردستانی باشووردا..ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌لاَتی فه‌له‌ستینی له‌ناوچه‌ی خۆ به‌رِێوه‌به‌ریدا فه‌له‌ستینی خستۆته ژێر ئازار وئه‌شكه‌نجه‌وه ده‌وڵه‌تی جوو له‌ماوه‌ی حوكمی په‌نجا ساڵه‌یدا هه‌رئه‌وه‌نده‌ی كردووه..(2).
كه‌وابوو ئێمه هه‌روه‌ك ئاواتمان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی خۆمانمان ببێ، به‌ڕای من ده‌بێ پێشتر هه‌وڵ بۆ نه‌وع وچۆنیه‌تی رێباز و رێرِه‌وی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بده‌ین.. ئه‌وه‌ته به‌رِێز جه‌واد مه‌لا هه‌موو ژینی خۆی بۆ ئه‌و ئاواته دێرینه‌یه ته‌رخان كردووه، كه‌چی پیاوێكی وه‌ك یه‌شار كایا هه‌موو ریسێكی به‌خوری ده‌كاته‌وه، كه هێشتا یه‌شار كایا ده‌وڵه‌تیش نییه، ده‌ی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێت چی ده‌كات؟! كه‌وابوو به بۆچوونی من چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه زۆر له‌پێشتره تا بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه..
ماويه‌تی
په‌راوێزه‌كان:
ــــــــــــــــــــــــ
(1)ئه‌وكاته‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی تیا كراوه ساڵی 1997 بوو، من ته‌مه‌نم 48 ساڵ بوو.
(2) ئه‌مه قسه‌ی پێش ساڵی دوو هه‌زاره.