له‌مانگی رابوردوودا كه چاومان كه‌وت به شه‌ڕی جووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كانا، شتی زۆر سه‌یرمان دی، ده‌وڵه‌تێك تاگه‌رووی پڕچه‌ك و ناسراو به پێنجه‌مین هێزی سه‌رزه‌وی له‌باره‌ی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگییه‌وه، له‌گه‌ڵ مشتێ خه‌ڵكی هه‌ژاری بێ چه‌كدا كردی به‌شه‌ڕ،
به‌و هه‌موو بۆمبه فسفۆڕی و تانگ و فڕۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووانه‌وه كه‌هه‌یبوو، هێرشی كرده سه‌رمالاَن و شوێنه عیباده‌تییه‌كان و شوێنه زانیاری و ئه‌كادیمییه‌كان،و زۆر بێ ره‌حمانه 1400 كه‌سی لێ كوشتن و 5400 كه‌سی لێ بریندار كردن كه‌زۆربه‌یان ژن ومنداڵ وكه‌سی بێ چه‌ك و سڤیل بوون، و زیاتر له دوو ملیار زیانی ماددی له ماڵ و جێگه‌و رێگه‌ی خه‌ڵكی بێ‌تاوان داوه..!! كاتێك ئه‌م بز دڵییه ده‌بینین هه‌مان بز دڵی ئه‌ورووپییه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌ما كه زیاتر له‌شانزه ملیۆن كه‌سی تیا كوژرا..!! ئه‌م جووانه‌ی ئیسرائیلیش هه‌ر هه‌مان مرۆڤی ئه‌ورووپین و له‌ویا نێژراون..
بۆیه ده‌ڵێم: مێژووی نزیك و دووری ئه‌ورووپا له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی و ره‌وشتییه‌وه مێژوویه‌كی تاسنووری باوه‌ڕنه‌كردن قیزه‌وونه، لێوان لێوه به قه‌سابخانه‌و كۆمه‌ڵكوژی سامناك، و پاكتاوی ره‌گه‌زی سته‌مكارانه.. سه‌یر ئه‌وه‌یه هیچ سڵ ناكه‌نه‌وه له تۆمه‌تباركردنی موسوڵمانان به‌خۆێن رێژی!! و ئه‌وه‌ش مێژووی كۆن و نوێی خۆیانه كه پڕیه‌تی له سته‌م و قه‌سابخانه‌و خوێن رێژی و پاكتاوی نه‌ژادی و بییری لێ ناكه‌نه‌وه یان له‌بییر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه..
دان پیانانی قه‌شه‌یه‌كی ئیسپانی:
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ حه‌قیقه‌تێك بخه‌ینه پێشچاو كه ئه‌وروپاییه‌كان به‌تایبه‌ت و رۆژئاواییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند بێ به‌زه‌یی و دڵڕه‌ق بوون، به‌رامبه‌ر میلله‌تانی تری جیهان، و چۆن هه‌میشه له‌جه‌نگه‌كانیانا هه‌وڵی پاكتاوی نه‌ژادییان داوه، ئێستاش بابه‌تێك به‌خوێنه‌ران پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه ناوه‌رۆكی كتێبێكه به‌ناوی {قه‌سابخانه‌ی هیندییه سووره‌كان}ه،و هێمايه‌كی كورته بۆ ئه‌و كتێبه مێژووییه كۆنه، كه پیاوێكی ئاینی ئیسپانی له نیوه‌ی سه‌ده‌ی شانزه‌دا نووسیویه‌تی، و خۆی شاهێدێكی ئه‌و قه‌سابخانانه بووه، كه ئیسپانییه‌كان پاش دۆزینه‌وه‌ی كه‌رتی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن{كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس}وه به‌رپایان كردووه.. نووسه‌ری ئه‌و كتێبه‌ش قه‌شه‌ی ئیسپانی {بارتۆلۆمی دی لاس كه‌ساس- Brartolome de Las Casas }ه..
ئه‌م نووسه‌ره له‌ساڵی 1474 ز له‌شاری { ئيشبيلييه - Seville}ی ئیسپانیا له‌دایك بووه، كاتێ ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 18 ساڵ له‌جاری دووه‌ما كه كۆ‌لۆمبۆس گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ جيهانی تازه دۆزراوه‌ی ئه‌مريكا له‌ته‌ك ئیسپانییه‌كانی ترا به‌ره‌و جيهانی تازه سوار كه‌شتی بووه، و له‌وێدا به‌چاوی خۆی ئه‌و قه‌سابخانه دڕندانه‌یه‌ی بینیوه كه ئیسپانییه‌كان له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا به‌رپایان كردووه.. له‌وێدا شتی وای بینیوه كه شه‌رمه به‌ناوچاوی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ئه‌م كتێبه‌شی له‌ساڵی 1542 دا نووسیوه،و پێشكه‌شی به‌مه‌لیك فلیپی دووه‌م كردووه، تا له‌و رووداوه دڕندانه‌یه ئاگاداری بكاته‌وه كه له‌وێ روویداوه!! ئه‌م كتێبه‌ش بۆ به‌شی زۆری زمانه‌كانی جیهان وه‌رگێڕراوه، زمانی توركیش یه‌كێكه له‌و زمانانه، و چوار جار چاپكراوه‌ته‌وه.. ئه‌م قه‌شه دلۆڤانه له‌ساڵی 1566زدا له‌شاری مه‌دريد كۆچی دوایی كردووه،و هه‌ر له‌ولاَته‌كه‌ی خۆی ئیسپانیادا ماڵئاوایی له ژیانی دنیای فانی كردووه.(1).
نووسه‌ر باسی خه‌ڵكه خۆ جێییه‌كه‌ی ئه‌وێ ده‌كات و ده‌ڵێ:
خه‌ڵكی له‌ناوچه‌ی (هاسباتۆ) {ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌گوترێ: هایتی } خه‌ڵكێكی ساده‌و باشن، تا ئه‌ندازێكی زۆر خۆگر و خاكی و ساده و زۆر گۆێ رایه‌ڵن.. دوورن له شه‌ڕ و فێڵ وته‌ڵه‌كه، پێبه‌ندییه‌كی گه‌وره‌یان به‌عاداتی خۆیانه‌وه هه‌یه، و فه‌رمانبه‌رداری ئیسپانییه‌كان ده‌كه‌ن، ناكۆكی ناكه‌ن وناجه‌نگن.. به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س كینه و هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و قین و دوژمنایه‌تییان تیا نییه، زۆر هه‌ژارن، هه‌ستی ته‌ماح و چاوچنۆكی و تالاَنییان نییه.. به‌شی زۆریان به‌رووتی ده‌گه‌ڕێن جگه له شتێكی زۆر كه‌م نه‌بێ كه‌عه‌وره‌تیان پێ داپۆشیوه..پارچه قوماشێكی كه‌میش ده‌ده‌ن به‌سه‌ر لاشه‌یاندا..
نووسه‌ر ده‌ڵێت:
كاتێ ئیسپانه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه بێ چه‌كه ئارامه له‌سه‌رخۆیه‌یان بینی وه‌ك گورگی هاری برسی هێرشیان كرده سه‌ریان، یاوه‌ك شێر‌و پڵنگێكی برسی كه‌ماوه‌یه‌كی زۆربێ هێچ گۆشتیان نه‌خواردبێ و چۆن هێرش بكه‌نه سه‌ر رانه مه‌ڕێك ئاوه‌ها هێرشیان بۆ كردن، دواتریش ئه‌م هێرشه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئیسپانه‌كان ته‌نیا كاریان بریتی بوو له كوشتن و كوتكوتكردنی لاشه‌ی خه‌ڵكه خۆ جێییه‌كه و ئازاردان و سته‌م لێكردنیان..
نووسه‌ر ده‌ڵێ:
كاتێ ئیسپانه‌كان دوورگه‌ی (هیسپانولا= Hispaniola ) یان داگیر كرد ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و دورگه‌یه له‌ده‌ور و به‌ری سێ ملیۆن كه‌سدا بوو، به‌لاَم ئه‌مڕۆ ته‌نیا 200 كه‌سی تیا ماوه!! خۆ دوورگه‌ی كووبا شیوه‌ن بۆ حاڵی ده‌كرێ، و ژیان له‌ناویا له‌توانادا نییه.. ئه‌میش هه‌روه‌ك دوورگه‌كانی تری (بۆرتۆریكا) و (جامایكا) وایه ..
پاشان ده‌ڵێت:
له ئه‌نجامی ئه‌و سته‌م و مامه‌ڵه نا ئینسانییه‌یاندا كه مه‌سیحییه‌كان له‌ماوه‌ی 40 ساڵدا له‌وێ ئه‌نجامیان دا، به‌پێی لای خوارووی خه‌ملاَندنه‌كان زیاتر له دوانزه ملیۆن كه‌س به‌ژن ومنداڵه‌وه تیا چوون، به‌لام به‌پێی خه‌ملاندنی تایبه‌تی خۆم پێم وایه زیاتر له پانزه ملیۆن كه‌س له‌ناو براوه..
ئینجا ده‌ڵێت:
خۆزگا ئیسپانه‌ییه‌كان چۆن له‌گه‌ڵ ئاژه‌لدا ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئاوه‌هايش له‌ته‌ك ئه‌و خه‌ڵكه ساده گوێ رایه‌ڵه‌دا ره‌فتاریان بكردایه!!. باوه‌ڕتان هه‌بێ وه‌ك ئاژه‌ڵی كێوی و وه‌حشیش ره‌فتاریان نه‌ده‌كرد!! به‌ڵكو وه‌ك خه‌وشوخاڵێكی كۆمه‌ڵبووی سه‌ر شه‌قامه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كا ده‌كردن!! ئه‌و خه‌ڵكه خۆ جێ ییه بچوكترین نرخیان لای ئیسپانییه‌كان نه‌بوو، ملیۆنه‌ها كه‌سیان به‌ره‌و مردن چوون بێ ئه‌وه‌ی خوای خۆیان بناسن{واته: پێش ئه‌وه‌ی بكرێن به‌مه‌سیحی}، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌ڵكه خۆ جێ ییه‌كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و دڵڕه‌قی و سته‌مه‌یان لێ ببینن وایان ده‌زانی ئیسپانییه‌كان له به‌هه‌شته‌وه هاتوون!!
پاشان ده‌ڵێ:
ئیسپانه‌كان رۆیشتنه ناو ماڵه‌كانیانه‌وه وهه‌رچییان ده‌بینی ده‌یان كوشتن، به‌مناڵ و پیاوی پیرو ئافره‌تی سك‌پڕ، وته‌نانه‌ت ئافره‌تی زه‌یسانیشه‌وه، سه‌ریان ده‌بڕین و له‌شیان پارچه پارچه ده‌كردن، چۆن سكی مه‌ریان هه‌ڵده‌دڕی ئاوه‌هایش سكی ئه‌وانیان هه‌ڵده‌دڕی!! ده‌ڕۆیشتن گره‌ویان ده‌كرد: ئایا كه‌س هه‌یه بتوانێت به‌یه‌ك شمشێر لێدان یه‌كێك له‌وانه بكاته دوو كه‌رته‌وه؟! یاهیچكامیان ده‌توانن یه‌ك پاچ له‌سكیان بده‌ن و ریخۆڵه‌و هه‌ناویان بێننه ده‌ره‌وه؟
منداڵی شیره خۆره‌یان له‌به‌رده‌م دایكیا هه‌ڵده‌گرت، لاقی ئه‌و مندالاَنه‌یان ده‌گرت و به‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه ده‌یان سووڕاندنه‌وه و سه‌ریان ده‌ماڵین به به‌ردا، و ته‌ماشاكه‌رانیش به‌وحاڵه‌ت و دیمه‌نه سامناكه قاقا پێ ده‌كه‌نین!!یا تاهێزیان تیا‌بوو فڕێیان ده‌دانه ناو ده‌ریاوه‌و هاواریان ده‌كرد: هه‌ی زۆڵی حه‌رامزاد بۆ خۆت مه‌له‌بكه!!
ئه‌مه ره‌فتاری ئێمه‌ی ئه‌ورووپایی بوو!!
دوو پارچه‌داری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه قایم ده‌كرد ئینجا سووركه‌ره‌وه‌یه‌كی كانزاییان دروست ده‌كرد و له‌سه‌ر داره‌كه‌وه قایمیان ده‌كرد، یه‌كێك یا زیاتریان له پێشه‌وای هیندییه سووره‌كان ده‌هێنا، و له‌ه‌سه‌ر ئه‌و كانزایه ده‌يان به‌سته‌وه‌و له‌ژێره‌وه ئاگرێكی لاوازیان پێوه ده‌نا و له‌سه‌ر ئاگره‌كه دایان ده‌نان، تا دره‌نگ بمرن وجوان ببرژێن وسوور ببنه‌وه.. ئه‌وانیش هاواریان ده‌كرد و ناڵه‌یان لێ به‌رز ده‌بوه‌وه.. خۆم جارێكیان به‌چاوی خۆم دیم چوار پێنچ له‌و سه‌رۆك هۆزانه‌یان سوور ده‌كرده‌وه، كاتێ هاوارو ناڵه‌یان خه‌وی له فه‌رمانده‌ی ئيسپانييه‌كان تێكدا، فه‌رمانی ده‌ركرد بیان خنكێنن با هاواریان لێ به‌رز نه‌بێته‌وه!!. به‌لام سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سزاده‌ر كه زۆر تینووی خۆێن رشتن بوو، نه‌یویست یاری و رابواردنه‌كه‌ی لێ تێك بچێت و ئه‌و دیمه‌نه كۆتایی پێ بێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ده‌ستی خۆی یه‌كی پارچه دارێكی بڕییه ده‌میانه‌وه تا ده‌نگیان زۆر نه‌ڕوات، ئینجا بڕی ئاگره‌كه‌ی زیادكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بمرن كه خۆی ده‌یویست..!!
من خۆم به‌چاوی خۆم هه‌موو ئه‌ودیمه‌نه ترسناكانه‌م بینیوه، وكاتێك خه‌ڵكه خۆ جێییه‌كه‌ش له‌ترسی سته‌م و دڕونده‌یی ئه‌و خوێنڕێژانه ڕای ده‌كرد بۆ كێوه‌كان، به‌سه‌گی راوه‌وه شوێنیان ده‌كه‌وتن، و كاتێ ئه‌و سه‌گانه‌ش ده‌ی دۆزینه‌وه هه‌ڵمه‌تی بۆ ده‌بردن و ئه‌نجن ئه‌نجنیان ده‌كردن.. ئه‌و سه‌گانه‌ش به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌یان له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا هه‌بوو!!
جارێكیان كۆمه‌ڵێ سه‌ربازی ئیسپان كۆمه‌ڵێ له‌و هیندییانه‌یان له كێوێكا دۆزییه‌وه كه له‌ترسی ئیسپانییه‌كان ماڵ و دێهاتی خۆیان جێ هێشتبوو هه‌ڵهاتبون، 70 تا 80 ژن و كیژۆڵه‌یان له‌ته‌كا بوو، سه‌ربازه‌كان بۆیان هاتنه خواره‌وه هه‌موو پیاوه‌كانیان كوشت، و ژنه‌كانیان له‌ویا نه‌كوشت، پیاوانێك كه له‌ناو دێهاته‌كانا مابوون هاتن تا له سه‌ربازه‌كان بپاڕێنه‌وه‌و ژنه‌كان وازلێ بێنن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌س وكاریان، به‌لام زۆری نه‌خایاند به‌به‌رچاو ئه‌و پیاوانه‌شه‌وه سه‌ربازه‌كان سه‌ری شمشێره‌كانیان كرد به‌سكی ژنه‌كانا و سكیان هه‌ڵدڕین، ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌تاوا هاواریان ده‌كرد و ده‌یان گوت: ئه‌ی بێ نرخانه هه‌زار نه‌فرینتان لێ بێ، ئه‌ی دڵڕه‌قه‌ی بێ به‌زه‌ییانه!! خۆ ژنه‌كانیشتان كوشتین!!
جا رۆژئاوا به‌م مێژووه چه‌په‌ڵه‌ی –كۆن و نوێیانه‌وه- هیچ ته‌ریق نابنه‌وه و خه‌جاڵه‌ت ناكێشن دێن موسوڵمانان به پیاوكوژ و پاكتاوی نه‌ژادی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، و به‌پێی درۆ زله‌كه‌ی پاپای ئێستا ئیسلام به‌شمشێر بلاَوبووه‌ته‌وه!! . به‌ڕاستی شاعیر سه‌ركه‌وتووبووه كه گوتوویه‌تی:
حوكممان كردن و دادگه‌ری سروشتمان بوو، كه‌حوكميشتان كردین ئه‌بته‌ح كه‌وته به‌رلافاوی خوێنه‌وه، به‌ستانه ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوانمان و هه‌ر ده‌فرێكیش چی تیابێت ئه‌وه‌ی لێ ده‌ڕژێ..
1- http://www.newadvent.org/encyclopedia
1- http://www.newadvent.org/cathen/03397a.htm