هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه قورئان په‌یامی پیرۆزی په‌روه‌ردگاره بۆ رۆڵه‌كانی ئاده‌م و له‌لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێ چه‌ندان فه‌رمووده له‌باره‌ی گه‌وره‌یی و رێزی ئه‌و په‌یامه‌وه باسكراوه، و له‌ده‌یان فه‌رمووده‌دا باسی خێری خوێندن وخوێنه‌ری قورئان كراوه.. ته‌نیا په‌ڕاوێكه له‌سه‌ر زه‌ویدا كه به‌ده‌ستنوێژه‌وه بخوێنرێت..
وابزانه به‌سه‌ر منا ده‌یخوێنیت:
ده‌گێڕنه‌وه كه ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌بیستێ قوتابییه‌كی شه‌وانه شه‌ونوێژ ده‌كات هه‌موو شه‌وێك تا به‌یانی خه‌تمێكی ته‌واوی قورئان ده‌كات.. و پاشان نوێژه‌كه‌ی به‌یانی ده‌كات.. ئیمامیش ده‌یه‌وێت فێری بكات چۆن به وریایی و بیركردنه‌وه‌وه قورئان بخوێنێ، بۆیه كه‌ده‌چێت بۆ لای ئیمام و سه‌ردانی ده‌كات پێی ده‌ڵێ: بیستوومه تۆ كارێكی ئاوهاو ئاوها ده‌كه‌یت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌ڵێ، قوربان! راسته..
ئیمام ده‌فه‌رموێ: كه‌وابوو ئه‌مڕۆ بڕۆره‌وه و شه‌وێ شه‌ونوێژه‌كه‌ت بكه، و چیت كردووه بیكه، به‌لاَم كاتێ قورئانه‌كه‌ت خوێند وابزانه به‌سه‌ر منا ده‌یخوێنیت.. واته: وابزانه من چاودێرتم له‌قورئان خوێندنه‌كه‌تا، و پاشان چی رووی دا سبه‌ینێ ئاگادارم بكه‌ره‌وه ..
وابزانه به‌سه‌رپێغه‌ممه‌ردا ده‌یخوێنیت:
بۆ سبه‌ینێ قوتابییه‌كه دێته‌وه بۆلای ئیمام و لێی ده‌پرسێت: ئه‌مشه‌و چه‌ندت خوێند؟ ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات كه: له ده جزم زیاتری بۆ نه‌خوێنراوه..!!
ئیمام ده‌فه‌رموێ: كه‌وابوو ئه‌مڕۆ بڕۆره‌وه و شه‌وێ شه‌ونوێژه‌كه‌ت بكه، و چیت كردووه بیكه، به‌لاَم كاتێ قورئانه‌كه‌ت خوێند وابزانه به‌سه‌رپێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دا ده‌یخوێنیت.. واته: وابزانه له‌قورئان خوێندنه‌كه‌تا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چاودێرته، وپاشان چی رووی دا سبه‌ینێ ئاگادارم بكه‌ره‌وه ..
قوتابییه‌كه ده‌ڕوات و بۆ سبه‌ینێ دێته‌وه بۆلای ئیمام و ئه‌ویش لێی ده‌پرسێ: ئه‌مشه‌و چۆن بوویت؟ عه‌رزی ده‌كات: ته‌نانه‌ت جزمی عه‌ممه‌یشم بۆ ته‌واو نه‌كرا..!!
وابزانه به‌سه‌رخوادا ده‌یخوێنیت:
ئیمام ده‌فه‌رموێ: كه‌وابوو ئه‌مڕۆ بڕۆره‌وه و شه‌وێ شه‌ونوێژه‌كه‌ت بكه، و چیت كردووه بیكه، به‌لاَم كاتێ قورئانه‌كه‌ت خوێند وابزانه به‌سه‌رخوای بالاَده‌ستا ده‌یخوێنیت.. و پاشان چی رووی دا سبه‌ینێ ئاگادارم بكه‌ره‌وه.. قوتابییه‌كه سه‌رسام ده‌بێت و ده‌ڕوات..
بۆ سبه‌ینێ كه‌قوتابییه‌كه دێته‌وه بۆلای ئیمام و ئه‌ویش لێی ده‌پرسێ: ئه‌مشه‌و چۆن بوویت؟ به‌گریانه‌وه عه‌رزی ده‌كات: قوربان! وه‌ڵلاهی به‌درێژایی شه‌و سووره‌تی فاتیحه‌م بۆ ته‌واونه‌كرا..!!
له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌رموێ: " يا عبادي !إن كنتم تعتقدون أنى لا أراكم فذاك نقص في إيمانكم، وان كنتم تعتقدون أنى أراكم فلم جعلتموني أهون الناظرين إليكم؟! " ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه من ناتان بینم؟ ئه‌وه كه‌موكووڕییه له ئیمانتانا.. و ئه‌گه‌ر بڕوایشتان وایه كه ده‌تان بینم، بۆچ منتان له‌خوارترین پله‌ی ئه‌وانه‌وه داناوه كه سه‌یرتان ده‌كات؟!