به‌بۆنه‌ی پانزه هه‌مین سالَیادی یه‌كگرتووه‌وه پیرۆزبایی له‌جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگران و دۆستانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌م، و له‌خوای بالاَده‌ست ده‌پارِێمه‌وه ئه‌و كاروانی بانگه‌وازه له‌هه‌موو كوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تێك لابدات، و له‌شه‌رِی هه‌موو شه‌یتان و خراپه‌كارێكی دیار و نادیار بپارێزێ.. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێم خۆش بوو وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانم چه‌ند خالَێك وه‌ك یادخستنه‌وه‌و وه‌بیرهێنانه‌وه بخه‌مه به‌رده‌ست برِیار به‌ده‌ستانی ئه‌و ره‌وته،
به‌و هیوایه‌ی سوودی هه‌بێ، ئه‌مه یاد خستنه‌وه‌یه‌و خوایش ده‌فه‌رموێ:" وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ"الذاريات/55. تا یه‌كگرتوو هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌و گه‌شه‌كردن و پێبه‌ندبوون به ئیسلامه‌وه بێت.. و خوایش یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌ك بێت..
يه‌كه‌م- په‌روه‌رده: بێگومان سه‌ركه‌وتن ونه‌جاحی هه‌موو پارت و بزوتنه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌سته به په‌روه‌رده‌ی باش و تۆكمه‌و پته‌وی رابه‌ران وئاڕاسته‌كه‌رانی ئه‌و پارت وبزوتنه‌وانه‌وه ..
په‌روه‌رده بنچینه و بناغه‌یه، ئه‌و بنچینه‌و بناغه‌یه چه‌ند پته‌و و دروست بێت ئه‌و بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ وپارته ئه‌وه‌ند به‌تواناو خۆگر وبه‌هێز ده‌بێت..
له مێژووی ئیسلامیماندا بایه‌خێكی زۆر به‌په‌روه‌رده دراوه، و من پێم وایه ده‌بێ یه‌كگرتوو له‌یادی سالاَنه‌ی خۆ راگه‌یاندن و خۆ ده‌رخستنیدا بایه‌خێكی زۆری پێ بدات و جه‌ختی زۆری له‌سه‌ر بكات..
كاتی خۆی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم له سه‌رده‌می مه‌ككه‌دا هاوه‌لَه‌كانی له‌سه‌ر خۆگری و ته‌قواو موراقه‌به‌ی خوایی په‌روه‌رده‌كرد، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه موسوڵمانبوونی خۆی ئاشكرا ده‌كرد به‌واتاي وشه به‌ئیسلامه‌وه پێبه‌ند ده‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر له‌خه‌فلَه‌تي ئيمانه‌كه‌يدا شه‌یتان ته‌فره‌ی بدایه، و هه‌واو هه‌وه‌س به‌سه‌ریا زاڵ ببوایه، ئیمانه‌كه‌ی جێگه‌ی شه‌وی لێ ده‌كرده ژیڵه‌مۆ، و خه‌وی لێ ده‌زڕاند، و ئۆقره‌ی لێ ده‌بڕی تا ده‌هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم كه چاره‌یه‌كی بكات.. شتێكی وای كردووه هاتووه تا پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم پاكی بكاته‌وه.. هه‌رچه‌ند سزاكه‌يشي زۆر سه‌خت بوايه، و حوكمه‌كه‌ی به‌رده‌باران كردن بوايه، ئیمانه‌كه‌ی وای لێده‌كرد پێی لێ بنێ و ئه‌وسزا سه‌خته قبوول بكات، چونكه لێی یه‌قین بوو كه ئه‌م سزایه زۆر ئاسانتره تا سزای رۆژی قیامه‌ت، و ئه‌وه‌ی ئه‌وێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌حه‌ممول ناكرێ..
هه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بوو كاتێ له‌غه‌زای به‌درا ده‌ستكه‌وتێكی زۆريان له دوژمنانیان گرت، به‌لاَم كه‌س نه‌يوێرا نزیكی ببێته‌وه، تا خوا له‌و باره‌وه سووره‌تی ئه‌نفالی نارد وحوكمێ ماڵی به‌جێماو له دوژمنی كافری بۆ روونكرنه‌وه.. نموونه له‌وباره‌وه زۆره..
زانایان و پێشه‌وایانی بییر وهزری ئیسلامی هه‌میشه بایه‌خیان به په‌روه‌رده داوه.. له‌ساڵه‌كانی نه‌وه‌دا له ئیسلام ئاباد بووم، مامۆستا محمد قطب ته‌شریفی هێنا بۆ ئه‌وێ و كۆڕێكیان بۆ گرت، و داوایان لێ‌كرد كه وتارێك بۆ تینووانی نووسراوه‌كانی مامۆستا و كاروانیانی رێی فیداكاری بدات.. ئه‌ویش بابه‌تێكی زۆر به‌نرخی له‌باره‌ی په‌روه‌ره‌ده‌وه باسكرد و فه‌رمووی برایان! دۆستان! ده‌خیل سه‌د ده‌خیل ده‌ستم دامێنتان ئاگاتان له‌په‌روه‌رده بێت، و ئه‌و لایه‌نه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ نه‌خه‌ن، و به‌بێ بایه‌خ سه‌یری نه‌كه‌ن.. چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌بێ په‌روه‌رده دروست ببێت، له‌بیاتی ئه‌وه‌ی ببێته نیعمه‌تێك بۆ موسوڵمانان و له‌سایه‌یا بحه‌سێنه‌وه، ده‌بێته نیقمه‌تێك وكوێره‌وه‌ری و به‌دبه‌ختییان بۆ زیاترده‌كات، ودڵی دوژمنیان باشتر پێ خۆش ده‌كات..
هه‌ر له‌وسالاَنه‌دا مامۆستا فه‌تحی یه‌كه‌ن ته‌شریفی هێنا، وكۆڕێكیان له {دامه‌زراوه‌ی ئه‌قسا}دا بۆ به‌ست، و خه‌ڵكێكی زۆر به‌تامه‌زرۆییه‌وه گوێیان بۆ گرتبوو، كه وتارێكیان پێش كه‌ش بكات، چونكه له‌مێژبوو تینووی قسه‌كانی بوون، و به‌تایبه‌ت ئه‌ویش كه‌شاره‌زايیه‌كی باشی له‌بواری بانگه‌واز و پێگه‌یاندنا هه‌یه.. ئه‌ویش باسی په‌روه‌رده‌ی كرد و ده‌سته دامێنی خه‌ڵكه‌كه بوو كه په‌روه‌رده پشتگوێ نه‌خه‌ن!! چونكه په‌روه‌رده زامنی سه‌ركه‌وتن وبه‌رده‌وامی هه‌ر بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێكه.. له‌و باره‌شه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی جوانی هێنایه‌وه..
وابزانم هیچ كه‌سێك نییه كه چه‌ند رۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌دا كاری كردبێ و په‌روه‌رده‌كردن به زه‌رووره‌ت نه‌زانێ!! چه‌نده له‌وه‌پێش بایه‌خی پێدراوه توند‌و تۆڵ و تۆكمه‌تر بكرێ وشل نه‌كرێته‌وه..
دووه‌م- ئیسلامي بوونی حیزب: مه‌سه‌له‌ی ئیسلامی بوونی حیزب پێويسته زیاتر تۆخ بكرێته‌وه، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به كاڵبوونه‌وه‌ی نه‌درێت.. چونكه ته‌نیا ئیسلامبوونی حیزبه كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌ست پاكه ده‌مپاكه‌ی به‌ده‌ورا كۆكردۆته‌وه، خۆئه‌گه‌ر ئیسلامی بوونه‌كه‌ی نه‌بوایه ئه‌ویش تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ ده‌بوو..
بایه‌خدانی یه‌كگرتوو به‌هه‌ردوو باڵی قه‌ومایه‌تی وئیسلامه‌تی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م حيزبه‌یه و پێی ناسراوه، و ئیتمام حوججه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وئایندار وعه‌لمانییانه‌ی كورد كردووه كه ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، تا ئه‌وانه‌ی ئایندارن ئایندارییه‌كه‌یان نه‌بێته رێگر له خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌یان، و ئه‌وانه‌ش‌كه كوردایه‌تی ده‌كه‌ن كوردایه‌تی بوونه‌كه‌یان نه‌بێته رێگر له خزمه‌تی ئاینه‌كه‌یان..
من پێم وایه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو سیفه‌تی ئیسلامی بوونی لێ دابماڵرێ یه‌كسان ده‌بێت به هیچ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له‌به‌ر هه‌ر مه‌به‌ستێ ئه‌وه دێت به‌خه‌یاڵیانا باله‌بییر خۆیانی به‌رنه‌وه ئه‌گه‌ر دڵسۆزی یه‌كگرتوون.. چونكه هه‌روه‌ك هێنانی ئیخوان له‌شێوه‌ی قاڵبدا بۆ كوردستان ده‌ست نادات، داد وگه‌شه‌ی توركیاش بۆ كوردستان ده‌ست نادات، چونكه به‌رهه‌می زرووف و كه‌ش و هه‌وایه‌كی تایبه‌تی ناوچه‌كه‌ی خۆیانن..
به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ بایه‌خدان به‌سیاسه‌ت و رۆچوون له‌ناویا لایه‌نه بانگخوازییه‌كه تا ئه‌ندازێك كاڵ ده‌كاته‌وه، و ئه‌مه وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێت به برایانی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و برایانه‌ی كه ته‌جروبه‌ی هاوبه‌ش بوونیان له‌ده‌سه‌لاَتا بینیوه هه‌موو ئه‌و سكالاَیه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌ئێستاوه تۆخكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له ئیمانییه‌كه و بایه‌خ پێدانی زۆر زۆر زه‌روورییه..
سێ‌يه‌م - داوای مافی خۆكردن له‌دادگای بالاَدا: پێشنیاز ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت سه‌رچاوه‌ی مزگه‌وت وشك ده‌كات، و نایه‌ڵێ له‌مزگه‌وتا ده‌رسی قورئان بگوترێته‌وه، یه‌كگرتوو كه‌ره‌سه‌ی ته‌له‌فزیۆن به‌كار بینێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ماڵێك له‌كوردستانا سوودی لێ وه‌ربگرێ..
هه‌روه‌ها یه‌كگرتوو له‌دادگای بالاَی كوردستان داوای ئه‌وه بكات، ئازادی تاك له‌مزگه‌وته‌كانا زه‌وت نه‌كرێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می سه‌ددام و رژێمی چه‌پی عه‌ره‌بی سۆشیالیستا زه‌وت ده‌كرا، ئێستا ئێمه خۆمان به‌ولاَتێكی دێموكراسی ده‌زانین، وسیسته‌می دێموكراسیش ئه‌و مافه‌مان پێ ده‌دات قوتابخانه‌ی ئه‌هلی دروست بكه‌ين.. ولاتی ئوسترالیا ولاَتێكی دێموكراسی فیيدرالی عه‌لمانییه، له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا رێ به دێموكرات مه‌سیحییه‌كان ده‌دات قوتابخانه‌ی كاسۆلیكی بكه‌نه‌وه‌و مندالَه‌كانیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی كاسۆليكی په‌روه‌رده بكه‌ن، نالَێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قوتابیانه دوایی ده‌بنه ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات مه‌سیحی و له‌وانه‌يه جێ به‌من له‌ق بكه‌ن من ئه‌م قوتابخانانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌م.. نه‌ء شتی وا ناكات چونكه شتی وا ته‌نیا له‌سیسته‌مه چه‌پی و كۆمۆنیسته‌كانی كۆنا باوبوو.. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له‌گه‌ل سه‌رده‌می سه‌دداما رۆيشت..
نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌لَكو رێ به موسولَماناني ئه‌و ولاَته‌ش ده‌دات قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌نه‌وه، و رێ به جووه‌كان ده‌دات قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌يه سيسته‌می دێموكراسيی..
به‌لێ رێ به موسوڵمانان ده‌دات كه قوتابخانه‌ی ئیسلامی‌یان هه‌بێ، واته: پرۆگرام هه‌ر پرۆگرامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئوسترالیایه، له‌گه‌ل په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و فێركردنی ئادابی ئیسلامی بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌وێ ده‌خوێنن.. هه‌روه‌ها جووه‌كان قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، و له‌گه‌ل پرۆگرامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا په‌روه‌ردی جوویه‌تی خۆیان ده‌خوێنن.. و هه‌روه‌ها كاسۆلیكییه‌كانیش.. و ده‌وڵه‌تی ئوسترالی یارمه‌تییه‌كی باشی هه‌رسێ جۆره قوتابخانه‌كان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌و قوتابخانانه به پاره‌ن. ده‌وڵه‌تیش خۆی قوتابخانه‌یه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌وكاره‌ی ئه‌وان به‌یارمه‌تیدانێكی ده‌وڵه‌ت داده‌نێ چونكه ئه‌ركێكی زۆری فێركردنیان له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت لابردووه..
چواره‌م- گۆرانی ومۆسیقای ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو له ژێر چاودێری لیژنه‌یه‌كی زانای ئاینیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك بلاو نه‌كرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ رێره‌وی ئیسلامدا نه‌گونجێ..
ئه‌مه هه‌ندێ له‌و پێش نیازانه بوو كه پێم وابوو به‌سوودن بۆ ره‌وتی میانه‌ره‌وی یه‌كگرتوو هیوادارم سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.. و خوایش یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌ك بێت..