شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه:
شیوعه‌كان ئه‌وانه‌ى مابوون هه‌ڵهاتن و رایانكرده كوردستان، ئه‌مانه له‌لایه‌ن پارتى ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه په‌نایان درا، میلله‌تى كورد زۆر دڵخۆش بوو، كه رژێمى قاسمى نه‌ما و به‌و ئاواته‌ى به‌مافى خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى خۆى بگات( كه پێیان ده‌گوت: ئۆتۆنۆمى)، ئێمه‌ش له‌مه‌ریوان دڵخۆش بووین كه‌ئیتر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رخاك و ئاوى خۆمان،
به‌لاَم هه‌ندێ دنیا دیده ئامۆژگارییان كردین و گوتیان: په‌له‌مه‌كه‌ن، ئێوه لێره دامه‌زراون، له‌وێش خانوتان سوتاوه، هه‌ندێ چاوه‌ڕوانى بكه‌ن بزانن ئه‌نجام به كۆێ ده‌گات؟ پاشان ده‌وڵه‌تى به‌عس دانووه‌ستانى له‌گه‌ڵ شۆڕشى كوردا كرد، ئه‌مانیش نوێنه‌رى خۆیان به‌سه‌رۆكایه‌تى مام جه‌لالى تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا نارد، حكومه‌تى به‌عس ته‌نیا به‌وه رازى بوو مافى لامه‌ركه‌زى به‌كورد بدات، مافى لامه‌ركه‌زیش زۆر له‌وه كه‌متر بوو كه‌ئه‌مان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه له 10- 6 - 1963 ته‌پڵى شه‌ڕ لێدرایه‌وه و زۆر به‌قین وداخه‌وه ناوچه‌كه كه‌وته به‌رهێرشى تۆپ وتانگ و بۆمبارانى فڕۆكه‌كانى رژێمى به‌عس. وه‌له‌م شه‌ڕه‌دا بۆمباى ناپاڵم و هێشوویى به‌كارهێنرا، و ساڵح یوسفى كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بوو، و له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا وه‌فدى دانووه‌ستان بوو له به‌غدا گیراو خرایه ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه، ده‌وڵه‌تى به‌عس رايگه‌یاند ئه‌وكه‌سه‌ى سه‌رى مه‌لا مسته‌فاى به‌رزانى به‌سه‌ر بڕاوى بێنێ به‌خششێكى سه‌د هه‌زار دینارى عیراقى ده‌درێتێ. هه‌روه‌ها گه‌مارۆى ئابوورى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى كوردستان راگه‌یه‌نرا.
كۆ كوژى:
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕدا له‌ناوشارى سلێمانى سه‌رۆكى هێزى سوپاى عیراقى به‌ناوى زه‌عیم سدیق كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكى سلێمانى گرت و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى باشى به‌گه‌رویانا كرد‌و پاشان له حامیه‌ى سلێمانیدا به‌گرێده‌ر چاڵى بۆ هه‌ڵكه‌ندن و له‌سه‌ر لێوارى چاڵه‌كه رایگرتن ئه‌وه‌ى جنێوى به‌مه‌لا مسته‌فا بدایه به‌ره‌لاَى ده‌كرد و ئه‌وه‌ش جنێوى نه‌دایه ده‌یخسته‌ناو چاڵه‌كه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وانه‌ى له ناو چاڵه‌كه‌دا بوون به‌گرێده‌ر خۆڵ به‌سه‌ریانا كرا‌و زینده به‌گۆڕكران. ئه‌مه یه‌ك حاڵه‌تى ترس و قینى له‌دڵى خه‌ڵكه‌كه‌دا دروست كرد، خه‌ڵكێكى زۆر چوونه ده‌ره‌وه‌و بوون به پێشمه‌رگه، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و تاوانانه‌ى رژێم. هه‌ر ئه‌م زه‌عیم سدیقه له‌دوو شوینى تر‌ى ناوچه‌ى سلێمانى بۆ تۆقاندنى خه‌ڵكى خه‌ڵكه‌كه‌ى كۆكوژ كرد، یه‌كێكیان له دێى هیزوپى لاى چوارقورنه وئه‌وى تریان لاى چناره‌ى ده‌ربه‌ندیخان، پیاوانى خه‌ڵكى ئه‌م دوو دێیه به‌خۆیان و مه‌لاى مزگه‌وته‌كانیانه‌وه ده‌چن به‌ره‌و پیرى له‌شكره‌كه‌وه تا پێیان بڵێن كه ئێمه لایه‌نگرى شۆڕش نین و خه‌ریكى كارى خۆمانین، ئه‌ویش به‌خۆیان و مه‌لاو قورئانه‌كه‌وه ده‌ستڕێژیان لێ‌كردبوون و به‌كۆمه‌ڵ كوشتبوونیان و دێیه كانیشیان ئاگر تێبه‌ر دابوون.
یارمه‌تیدانى سووریه:
هه‌ر له‌ساڵى 63 دا به‌عسییه‌كانى سوریه‌ش كوده‌تایان به‌سه‌ر رژێمى لایه‌نگرى جه‌مال عه‌بدول ناسردا كرد و سه‌ركه‌وتن، له مانگى ئوكتۆبه‌رى ساڵى شه‌ست وسێدا به‌عسییه‌كانى سوریه هێزێكى سه‌ربازییان بۆیارمه‌تیدانى به‌عسى عیراق نارد تاپه‌لامارى شۆڕشگێڕانى كورد بده‌ن. هێزى یه‌رمووكى سووریایى له‌سنوورى دهۆك وزاخۆوه هیرشى هێناو شه‌ڕێكى خوێناوى رووی دا و له‌ئه‌نجاما هێزه‌كانى سووریه ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ كوژراو هه‌ندێكیشیان لى به‌دیل گیرا، دیله‌كانیان هێنا بوو بۆ پێنجوێن من خۆم به‌چاوى خۆم بینمن.
هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تى به‌عس له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌شى زۆرى شاره‌كانى گرته‌وه، به‌لاَم ته‌نیا به‌رۆَژدا ئه‌و ده‌سه‌لاَتى به سه‌ر شاره‌كان و جاده سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌بوو ده‌نا به‌شه‌وا به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌بوو.
ناڕه‌زایى شۆره‌وى:
پاش تێشكانى رژیمى قاسمى و لێدانى شیوعییه‌كانى عیراق شۆره‌وى زۆر دڵگران بوو، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه كه هه‌واڵ بلاَو بووه‌وه شیوعییه‌كان قه‌تڵوعام ده‌كرێن، نوێنه‌رى شۆره‌وى نامه‌ێكى به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانى بیگانه‌ى وه‌ك سوریا‌و ئێران وتوركیه خۆیان له‌كاروبارى ناوخۆى عیراق تێوه‌رده‌ن ده‌وڵه‌تى شۆره‌وى ناچار ده‌بێ خۆى تێوه‌گلێنێ.
هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تى مه‌نگۆلیا یاداشت نامه‌یه‌كى دا به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌دانیشتنى داهاتوویاندا باسى جینۆساید(بنه‌بڕ كردن)ى میلله‌تى كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه بكرێ..
شیوعییه‌كان له‌كوردستانا دووبنكه‌ى چه‌كدارییان له (ۆڵه‌سمت)و (بانىخێلاَن)دا دژى حكومه‌تى به‌عس دروستكرد، به‌لاَم زۆرى پێنه‌چوو له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان وچه‌كداره‌كانیان گرتن و بۆ زیندانى سامناكى ماوه‌تیان بردن. وه‌ئازارو سزایه‌كى باشیان دان، ئامۆزایه‌كى من كه شیوعى بوو و له‌ناویانا بوو ده‌یگێڕایه‌وه چۆن به پێ سه‌ره‌وخوار هه‌ڵیان واسیوه‌و له‌خواریشه‌وه به‌دووكه‌ڵ قانگیان داون!!
پاش بلاَوبوونه‌وه‌ى ئه‌م لێدانه‌ى شیوعییه‌كانى كوردستان ده‌وڵه‌تى مه‌نگۆلیا داخوازییه‌كه‌ى خۆى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌حبكرده‌وه.
لێدانى به‌عس:
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ده (واته: ئوكتۆبه‌ر)ى 1963 دا له‌نێوان هه‌ردوو باڵى راست وچه‌پى به‌عسییه‌كاندا ناكۆكى وئاژاوه‌یه‌ك دروست بوو، عه‌لى ێاڵح سه‌عدى جێگرى سه‌ركۆماربوو، دژبه ناسرو لایه‌نگره‌كانى بوو، وه تالیب شه‌بیب و حازیم جه‌وادى وه‌زیرى ناوخۆ عه‌لى ێاڵح سه‌عدى یان به‌شیوعى ده‌زانى و ده‌یانگوت ده‌بێ دوور بخرێته‌وه. پاش به‌ستنى كۆنگره‌یه‌ك عه‌لى ێاڵح سه‌عدىیان دورخسته‌وه بۆ لیبیا، به‌لاَم ناكۆكییه‌كه هه‌ر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه میشێل عه‌قله‌ق دامه‌زرێنه‌رى حیزبى به‌عس و ئه‌مینول حافز سه‌ركۆمارى سوریا و ژه‌نه‌راڵ ێالح جدید سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى سوریا هاتن بۆ به‌غدا تا ناكۆكى نێوانیان نه‌هێڵن، به‌لاَم سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، عه‌بدوسسه‌لام عارف كه خۆى قه‌ومى بوو به‌لاَم به‌عسى نه‌بوو ئه‌م حاڵه‌ته‌ى به‌هه‌ل زانى و له 18 تشرینى دووه‌م(نۆفه‌مبه‌ر)ى ساڵى 1963ز كۆده‌تایه‌كى به‌سه‌ر به‌عسییه‌كاندا كرد، پیشه‌واكانى سوریه‌ش ده‌ست به‌سه‌ركران ته‌وبه‌و ئیستیغفاریكى باشى به ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نول به‌كر كرد، قه‌تڵوعامێكى ناهه‌موارى لێ‌كردن. پاش ئه‌وه كه‌وه‌زع هێدى بووه‌وه ئینجا به‌عسییه‌كانى سوریه‌ى به‌ره‌لاَ كرد.
شیوعییه‌كان وفراوانكردنى ناكۆكى:
پاش ئه‌وه‌ى كه عارف له‌به‌عسییه‌كانى هاوه‌ڵى دا، و شه‌ڕ له‌كوردستان هه‌ربه‌رده‌وام بوو، واقاو بلاَو ببوه‌وه كه ناكۆكییه‌كى كه‌م له‌نێوان به‌رزانى ومه‌كته‌بى سیاسی‌دا هه‌یه. شیوعییه‌كانى كوردستان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانى و ده‌ورێكى زۆر گه‌وره‌یان له‌فراوانكردنى ئه‌وناكۆكییه‌دا بینى. هه‌روه‌ك مه‌سئولى لیژنه‌ى ناوچه‌ى پێنجوێن بۆى گێڕامه‌وه. وام پێباشه وه‌ك وه‌سیقه‌یه‌ك لێره‌دا تۆمارى بكه‌م، چونكه تا ئێستا له هیچ نووسراویكدا له‌باره‌ى كوردستانه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م نه‌دیوه باسكرابێ..
مه‌سئول ناوچه‌ى پێنجوێنى شیوعییه‌كان پاش ئه‌وه وازى له حیزب هێنا بۆى گێڕامه‌وه‌و گوتى: " رۆژێكیان ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كمان له لقى سلێمانى حیزبه‌وه بۆهات كه به‌زوترین كات و له رۆژى دیاری كراودا بگه‌نه باره‌گاى لق. گوتى: ئێمه‌ش رۆیشتین، له‌وێ هه‌موو مه‌سئول ناوچه‌كانى پارێزگاى سلیمانى -قه‌لادزه، رانیه، ماوه‌ت، شارباژیڕ، پێنجوێن، وارماوا، هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ- ئاماده‌بووین، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سئوولى لق گوتى: هاورێیان ئێوه‌مان بانگكردووه، تا له‌باره‌ى شتێكى گرنگه‌وه پرس وراتان پێبكه‌ین، ئایا راتان هه‌یه ئه‌وكاره‌ى ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى بده‌ین یان نه؟
گوتمان: فه‌رموو، گوتى: هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه ساردییه‌ك كه‌وتۆته نێوان مه‌لا مسته‌فاو مه‌كته‌بى سیاسی، وه‌ئه‌م ناكۆكییه‌ى نێوانیان درزێكى بچكۆله‌یه، ئێمه ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین بیكه‌ینه ده‌ربه‌ندێك و هه‌رگیز نه‌توانن یه‌ك بگرنه‌وه. گوتى: ده‌زانن بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ش چیمان ئاماده‌كردووه؟
گوتمان: نه‌خێر..
گوتى: فلاَن هاوڕێ (ده‌ستى كێشا بۆ كوڕێكى بێ مووى جوانكه‌له)، ئه‌م هاوڕێیه ده‌چێته به‌رده‌م مه‌لا مسته‌فاو ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پیاوانى سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كه‌ى تۆ ته‌عه‌ددامان لێ بكه‌ن ئیتر ئه‌بێ دوژمنى ئێمه كێبێ؟ ئه‌ویش لێى ده‌پرسێ چى بووه‌و چى روویداوه، پێى ده‌ڵێت: كه مه‌لا ماتۆر به‌زۆر سوارى بووه و ته‌عه‌دداى لێ كردووه!!
وه فلاَن هاوڕێ (كه‌ئه‌ویش ئاقره‌تێكى وریا‌و زیته‌ڵه بوو)، ده‌ڕواته به‌رده‌م بارزانى و ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ده‌رپێ یه‌كه‌ى له‌به‌رده‌مى به‌رزانیدا ده‌كوتى به‌زه‌ویدا و ده‌ڵێ: ئه‌مه دین و ویژدانه تۆ ئه‌مانه‌ت به‌رداوه‌ته گیانى ئێمه، تا ئاوا ئابڕومان به‌رن؟ پاش ئه‌وه كه‌لێى پرسى چییه، ئه‌میش بۆى روون ده‌كاته‌وه كه عومه‌ر ده‌بابه سوارى بووه‌و شه‌ره‌فى شكاندووه!!
گوتى: منیش ده‌ستم هه‌ڵبڕى وگوتم: ئه‌و هاوڕێ كوڕه ئایا مه‌لا ماتۆڕى دیوه‌و ئه‌یناسێت؟ ئایا ئه‌وئافره‌ته هاوڕێیه عومه‌ر ده‌بابه‌ى دیوه‌و ئه‌یناسێت؟
مه‌سئولى لق گوتى: نه‌خێر هیچیان هیچیان ناناسن.
منیش گوتم: ره‌ئى بۆ ئه‌و كاره ناده‌م. چونكه هه‌رله‌ئێستاوه فه‌شه‌له.
مه‌سئولى لق گوتى: بۆچ؟
گوتم: وا هاتوو مه‌لا مسته‌فا كۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ى كۆكرده‌وه‌و پێى گوتن: ئه‌گه‌ر عومه‌ر ده‌بابه یان مه‌لا ماتۆر وایان لێكردبن حه‌تمه‌ن ده‌بێ بیان ناسن، ئاده‌ى له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌دا ده‌ریان بێنن..
ئه‌ویش ماڵى به‌پشتمداو گوتى: مه‌لا مسته‌فا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پیاوێكى ئاینییه وسه‌رۆك هۆزه ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ى به‌لاوه زۆر سه‌خت وگرانه، هه‌رگیز بیر له‌وه ناكاته‌وه كه‌تۆ بیرى لێ ده‌كه‌یته‌وه. یه‌كسه‌ر چاوى ده‌په‌ڕێته ته‌وقى سه‌رى وبڕیار ده‌رده‌كات.
گوتى: به‌ڵێ، ئه‌وكاره‌مان كرد‌و سه‌ركه‌وتوویش بووین.
ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه حیزبى شیوعى خودى ناكۆكییه‌كه‌ى دروست نه‌كردووه، ئه‌وه‌ى ئه‌مان ئه‌نجامیان داوه هه‌وڵى فراوانكردنى ناكۆكییه‌كه‌یان داوه، و له ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌دا ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه خوێناوییانه له‌نێوانیانا رووی دا‌و تا ئێستاش شوێنه‌وارى به‌رده‌وامه.
# # #
دانووه‌ستانى نوێ:
مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نه‌یده‌ویست له‌گه‌ل حكومه‌تى عارفیدا دانووه‌ستان بكات چونكه ده‌یزانى كه عارف نایه‌وێ ئه‌ومافه به‌كورد بدات كه‌چاوه‌ڕوانیه‌تى، مه‌لا موسته‌فایش ئه‌وه‌ى ده‌زانى، به‌لاَم ئه‌ى ویست خه‌ڵكه‌كه پشویه‌ك بده‌ن، چونكه پاڵه‌په‌ستۆى شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر مێلله‌ته‌كه زۆرقورس وگران بوو، مه‌كته‌بى سیاسیش زۆر له‌وه ناڕازى بوون كه به‌رزانى گوێ به‌وان نه‌دات و ته‌نیا به‌قسه‌ى خۆى ده‌كات، وا قاو بلاَو ببوه‌وه كه مه‌كته‌بى سیاسى ده‌یانه‌وێ به‌ڕه له‌ژێر به‌رزانىدا ده‌ر بێنن وله‌سه‌رۆكایه‌تى حیزب لاى به‌رن، بۆیه به‌رزانى له مه‌كته‌بى سیاسى ناڕازى و نیگه‌ران بوو، به‌لاَم ئه‌وجێى خۆى قایم كردبوو، هه‌موو هێزى پێشمه‌رگه‌ى له‌ژێر ده‌ستا بوو، له‌ئه‌نجامدا مه‌كته‌بى سیاسى نه‌یانتوانى ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌و توانى پارتى ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌رهه‌مووى هه‌ڵ بوه‌شێنێته‌وه‌و مه‌كته‌بى سیاسى ده‌ربكات، ئه‌و دانووه‌ستانه‌شى به‌هه‌ل زانى بۆ لێدانیان، شه‌ڕێكى گه‌وره له‌ئاوباریك و ناوچه‌ى ماوه‌ت له‌نێوان هێزى لایه‌نگرى بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى‌دا رووی دا و هێزى به‌رزانى ئه‌وانى شكاند‌و كردنى به‌دیوى ئێران‌دا، ده‌وڵه‌تى ئێرانیش ئه‌وانى به په‌نابه‌ر وه‌رگرت و له‌نزیك شارى (هه‌مه‌دان) داینان.
گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ پێنجوێن:
پاش ئه‌وه ئێمه‌ش مه‌ریوانمان به‌جێ هێشت و گه‌ڕاینه‌وه بۆ پێنجوێن، ماڵه‌كه‌مان سوتابوو، مامه حاجى ره‌سوڵم-خوا عه‌فووىبكات- ژوورێكى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى پێداین و له‌وێ دانیشتین وه ده‌ستمان به كردنه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆمان كرده‌وه ئه‌ڵبه‌ت نه‌ك هه‌مووى به‌ڵكو ته‌نیا نیوه‌ى، چونكه رێكه‌وتنه‌كه‌ى به‌رزانى و سه‌لام عارف وابوو كه‌ئه‌ومالاَنه‌ى به‌هۆى شه‌ڕه‌وه سوتاوه ده‌وڵه‌ت زیانیان بۆ بژێرێ، له پێنجوێنیشدا هه‌رماڵێك شه‌ش سه‌د دیناریان ئه‌دا، هه‌رئه‌وه‌نده‌مان بۆ پێكرایه‌وه.
ژن دیارىكردن:
له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نم له پانزه ساڵیدا بوو، بربڕه‌ى بلووغیم بوو، دایكم- هه‌زار ره‌حمه‌تى لێبێت- زۆر له‌وه ده‌ترسا تووشى گوناه ببم، هه‌موو جاریكیش ده‌یگێڕایه‌وه كه باوكم به‌ره‌حمه‌تبێ گوتویه‌تى: ئه‌گه‌ر بمێنم ئه‌م كوڕانه هه‌ر له‌گه‌ڵ بلوغ بوون ژنیان بۆ دێنم، ئه‌ویش ناو به‌ناو داواى ئافره‌تێكى بۆ ده‌كردم، هه‌ندێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌هێشتا منداڵم وهه‌ندێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ماڵمان قه‌ره‌باڵخه،و كچى خۆى ناخاته ناو ئه‌و هه‌موو عه‌شاماته‌وه نه‌ده‌بوو به‌نسیب، تا رۆژیك دایكم ئه‌م خێزانه‌ى ئێستام ده‌بینیت، سه‌یر ده‌كات زۆر لێهاتووه‌و یه‌ك به‌یه‌ك خوشك وبراكانى ده‌شوات وپۆشته‌یان ده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى له یه‌كێكیان تووڕه ببێ، ده‌چێت به دڵیا و بێ ئه‌وه‌ى من ئاگام لێ بێ ناردبوویه داواكارى، ئه‌وانیش موافه‌قه‌یان كردبوو.
ماويةتي....