بسم الله الرحمن الرحیم
" وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ " التوبة/ 105.
برايانی به‌رێز له سایتی یه‌كگرتوو
سه‌ره‌تا سلاَوی خواتان لێ بێت
هیوادارم له كار و ئه‌ركه‌كانتانا سه‌ركه‌وتووبن و كاریشتان په‌سه‌ندی باره‌گای خوابێ وله تای ترازووی كرده‌وه چاكه‌كانتانا بۆتان حسێب بكرێ..
به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته نوێیه‌وه كه تایبه‌تمه‌نده به رۆژنامه‌كه‌وه ده‌ست خۆشیتان پێ ده‌ڵێم و پێشم خۆش بوو كه‌هه‌ندێ تێبینی خۆمتان بۆبنووسم بۆ به‌ره‌و پێشچوونی سایت و رۆژنامه‌كه‌ش، هیوادارم به‌دڵێكی گوشاده‌وه لێم وه‌ربگرن:
1- هه‌ر ئێستا كه سه‌ردانی ئه‌م سایته‌م كرد كاتێ كلیكم ده‌كرده سه‌ر بابه‌تێك به پووچه‌ڵی لاپه‌ڕه‌كه‌ی پیشان ده‌دا.. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دڵساردی خوێنه‌ر له سایته‌كه.. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌زووترین كات خه‌می بخۆن..
2- له‌سایته‌كه‌ی پێشوودا كاتێ لینكی خێرا، یا په‌یوه‌ندیت ده‌كرده‌وه و ماوه‌یه‌ك خۆت به‌نووسینی نامه یابابه‌ته‌وه خه‌ریك ده‌كرد، پاشان كاتێ كلیكت ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بینیریت ده‌یگوت: به‌داخه‌وه ئیمێله‌كه‌ت نه‌رۆیشت و چاوێك به نوسینه‌كه‌تا بخشێنه‌ره‌وه.. یا شتێكی له‌و بابه‌ته.. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مه‌ئیوس بوونی نوسه‌ران له‌ناردنی بابه‌ت..
3- كاتێ نووسینی نووسه‌رێكتان به‌ده‌ست ده‌گات، وه‌لاَمی بده‌نه‌وه، ئایابه‌ده‌ستان گه‌یشتووه، یان نه.. ئه‌گه‌ر قابیلی بلاَوكردنه‌وه‌یه، كاتی بۆ دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قابیل نییه بنووسن له‌ته‌ك رێره‌وی رۆژنامه یا سایته‌كه‌مانا ناگونجێ تكایه بابه‌تێكی وامان بۆبنێره كه بگونجێ..
وابزانم ئه‌م ئه‌ندازه‌یه به‌سه بۆ یادخستنه‌وه له‌م كاتی پیرۆزباییه‌دا..هیوادارم سودی هه‌بێ و هۆیه‌ك بێ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كه..
ئیتر به‌خواتان ده‌سپێرم
براتان حه‌سه‌ن پێنجوێنی..
سلێمانی: 3/1/2009