" مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلا "الأحزاب/23.
به‌كۆڵێ ره‌زا به‌قه‌زای خوایی هه‌واڵی له‌دنیا ده‌رچوونی زانای پایه‌به‌رز و ناوداری كوردستان مامۆستا مه‌لا {عبد الرحمن}مان بیست، به‌لاَم پاش دوو هه‌فته له وه‌فاتی خوا لێخۆش‌بوو ئه‌وسا من زانیم كه‌مامۆستا كۆچی دوایی كردووه. پاشان له یه‌كێك له خزمانی نزیكی مامۆستا‌م پرسی كه‌ی وه‌فاتی كردووه؟ ئه‌ویش به ئیمێلێك به‌رواری رۆژی وه‌فاتی مامۆستای بۆناردبووم(1) خوا پاداشتی خێری بداته‌وه، نوسیبووی كه: له شه‌وی 28/29/ مانگی یانزه‌ی 2008 كات ژمێر یانزه‌ی شه‌و وه‌فاتی كرد و بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له‌ژیانی دنیای فانی كرد و گیانی پاكی به‌ره‌و ژیانی جاویدانی په‌روازی كرد..
به‌كۆچی دوایی دڵگران بووین، چونكه ئه‌و زاته یه‌كێك بوو له‌و زانایانه‌ی كه له‌شوێنه‌وارا له‌باره‌یانه‌وه وتراوه: مردنی عالمێك مردنی عاله‌مێكه.. خوا به‌میهره‌بانی خۆی گیانی پاكی مامۆستا به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، وقه‌ره‌بووی بۆنه‌ته‌وه كه‌مان بكاته‌وه، و به‌زاتێكی پایه‌به‌رز جێیان پڕ بكاته‌وه.. چونكه له فه‌رمووده‌يه‌كا كه به‌ززار له حه‌زره‌تی عائيشه‌وه ريوايه‌تی ده‌كات پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تی: مردنی زانای په‌يامداركه‌له‌به‌رێك ده‌كاته ئيسلامه‌وه، تا شه‌و و رۆژ لێك جياوازبن{واته: تا رۆژی قيامه‌ت} ئه‌و كه‌له‌به‌ره پڕنابێته‌وه. (2)." إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ "
مامۆستا مه‌لا{عبدالرحمن}ی داربه‌ڕووله‌یی كه ناوبانگی به مامۆستا مه‌لا{عبد الرحمن}ی كۆڵ(3) ده‌ركردبوو له‌دێی {داربه‌رووله}(4)ی نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانی له‌ساڵی 1914 دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیاری خواناس و بۆخوا سوڵحاودا پێی ناوه‌ته جیهانی هه‌ستییه‌وه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌نێررێته به‌رخوێندن، و لای مه‌لای گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات.. هه‌ر له‌وێ قورئان خه‌تم ده‌كات، وهه‌ندێ كتێبی وردیله‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌باره‌ی عه‌قیده‌و ره‌وشت و ئه‌ده‌به‌وه ده‌خوێنێت، و پاشان وه‌ك باوی فه‌قێیانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌شوێن خوێندنا عه‌وداڵ ده‌بێ، و روو له‌حوجره ئاوه‌دانه‌كانی كوردستان ده‌كات، و له‌كوردستانی عێراق وئێراندا درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌دات، و ئه‌و قسه‌یه‌ی- عمر بن عبدالعزيز- له‌گوێ ده‌گرێ كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌رتوانیت، ببه به‌زانا، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی ببه به فێرخواز، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی {ببیته زانا یا فێرخواز}، خۆشت بوێن... (5) به‌لاَم ئه‌م سه‌رتۆپه‌كه‌يان هه‌لَده‌بژێرێ وده‌بێته عالم. تا له‌كۆتاییدا لای مامۆستا مه‌لا عینایه‌تی مزگه‌وتی دوو ده‌رگای سلێمانی ئیجازه‌ی زانایه‌تی ومه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت..
مامۆستا هه‌روه‌ك له‌فه‌قێیه‌تیدا ده‌رسی وتۆته‌وه، كاتێكیش ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رده‌گرێت له مزگه‌وتێكی بچكۆله‌ی ناوشارا به پێشنوێژیی داده‌مه‌زرێت، و له‌به‌ر لێهاتوویی و زیره‌كی خۆی خاوه‌ن مزگه‌وت حوجره‌ی فه‌قێی بۆ ده‌كاته‌وه‌و قوتابیانی زیره‌ك له‌ملاو لاوه رووی تێده‌كه‌ن و له زانیاری فراوانی مامۆستا به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، و مزگه‌وته‌كه‌یش به هۆی مامۆستاوه ده‌بێته یه‌كێ له‌مزگه‌وته ناوداره‌كانی سلێمانی..
مامۆستا مه‌لا {عبدالرحمن}ی كۆڵ یه‌كێك بوو له مه‌لا ناوداره‌كانی سلێمانی، و بگره كوردستانيش. خه‌لَكی له هه‌موو لايه‌كه‌وه روويان تێده‌كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌لاَمی پرسياره شه‌رعييه‌كانيان..
مامۆستا زانایه‌كی شاره‌زا بوو له‌هه‌موو زانیارییه‌كانی ئیسلامی‌دا، و به‌تایبه‌ت له شه‌رعدا زۆر ئاگاداری وردیات و راو بۆ چوونی زانایانی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌زه‌بی شافیعی بوو، به‌تایبه‌ت له ته‌لاَق و میراتدا.. مامۆستایان له‌باره‌ی ته‌لاقه‌وه مه‌سایلیان بۆ ده‌نارد و ئه‌ویش زۆر به‌وردی له باسه‌كه‌دا رۆ ده‌چوو وه‌لاَمی ده‌دانه‌وه..
مامۆستا له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كه‌یدا پیاوانی خواناس و روو له‌خوای خۆش ده‌ویست، ئه‌وه‌ی دوژمنی ئیسلام بوایه چاره‌ی نه‌ده‌ویست، و خۆشی نه‌ده‌ویست با كوڕی خۆیشی بوایه.. هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵكی له‌ئیسلام حاڵی ببن، و شوێنكه‌وته‌ی ئیسلام بن، به‌لاَم هه‌موو كات به‌ویستی ئه‌و نه‌ده‌بوو، وه‌ك ده‌ڵێن: با به‌دڵی كه‌شتییه‌وان هه‌ڵی نه‌ده‌كرد..
خوێندنه‌وه‌ی مامۆستا:
له‌ساڵی 2002 كه‌هاتمه‌وه بۆ كوردستان به‌خزمه‌ت مامۆستا گه‌یشتم، و پاش هه‌واڵ پرسین فه‌رمووی: كاكه حه‌سه‌ن، كتێبه‌كانتم خوێندۆته‌وه، ده‌ستت خۆش بێ، ده‌ست له‌و نوسینانه هه‌ڵ مه‌گره، نوسینه‌كانتم پێ خۆش بوو..
منیش گوتم: قوربان ئه‌وه لوتفتان هه‌یه، و به‌رهه‌می هه‌وڵی جه‌نابتانه، هه‌ندێ دوعای خێری بۆ كردم..
ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو كه پیاوێكی وه‌ك مامۆستا له‌و ته‌مه‌نی 88ساليه‌دا ئه‌و چیرۆك و نامیلكانه‌ی لای منی خوێندبێته‌وه، له‌راستیدا ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تر بوو له‌سه‌ر خه‌می بۆ ئیسلام و موسڵمانان..
هه‌وڵی بۆ قوتابیان:
له‌ساڵی خوێندنی 70-1971دا مامۆستا قازی {شێخ محمدی خا‌ڵ}به‌ره‌حمه‌ت بێ داوای له مامۆستا مه‌لا عه‌بدالرحمن كردبوو، كه هه‌ندێ قوتابی بۆ هه‌لبَژێرێ بۆ ئیمام تابووری(6) چونكه {دكتۆر ئه‌حمه‌د عبدالستار الجواری} وه‌زیری ئه‌وقافی عیراقی ئه‌و سه‌رده‌مه، داوای لێكردبوو هه‌ندێ قوتابی وریا و روو له‌خوای بۆ دیاری بكات، تا له‌ناو سوپادا به‌ئیمام تابوور دایان بمه‌زرێنێت.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مامۆستا مه‌لا {عبدالرحمن}یش شه‌ش قوتابی هه‌ڵبژاردبوو، من یه‌كێك بووم له‌و شه‌ش كه‌سانه. (7).
جیددی بوونی له‌ده‌رس وتنه‌وه‌دا:
له‌كاتی ده‌رس وتنه‌وه‌یدا زۆر حه‌زی ده‌كرد قوتابییه‌كانی جیددی بن، و ده‌رسه‌كان به جیددی وه‌ربگرن، و ئاسانكاری نه‌كه‌ن و تیایانا بێ موبالات نه‌بن، له‌پۆڵی هه‌شتی مه‌عهه‌دی ئیسلامی‌دا ده‌رسی نه‌حووی به‌ئێمه ده‌گوت، هه‌رچی شه‌واهیدی شێعری عه‌ره‌بی هه‌بوو له‌كتێبی {ئیبنو عه‌قیل}دا، پێی له‌به‌ر كردبووین، و ده‌یفه‌رموو: ئه‌مه بۆ ئیمتیحان دێته‌وه، ئێمه‌ش له‌ترسانا له‌به‌رمان ده‌كرد، و ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه تا پاش چه‌ند ساڵێك شه‌واهیدێكی زۆرمان له‌به‌ربێت.. ئه‌و كاته هه‌ستمان كرد كه‌مامۆستا له‌راستیدا دڵسۆزی قوتابیان بووه..
هاندانی بۆ قوتابیان:
مامۆستا زۆرجار ئامۆژكاری قوتابیانی ده‌كرد و بۆ خۆێندن هانی ده‌دان، جارێكیان به‌هه‌ندێ له‌فه‌قێكانی فه‌رمووو: كوڕم! بخوێنن چونكه خوێندن به‌رزتان ده‌كاته‌وه، پله‌و پایه‌تان بۆ به‌دی دێنێ، سه‌یری من بكه‌ن، من ده‌ستێكم نییه، و چاوێكم كوێره، ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێنده‌وارییه نه‌بوایه كه‌س به‌ره‌نجبه‌ریش نه‌یده‌ویستم.. هه‌وڵبده‌ن زانیاری تاجی سه‌رتانه..به‌و شێوه‌یه مامۆستا ئامۆژگاری قوتابیانی ده‌كرد و هه‌ڵی ده‌نان بۆ خوێندن، و ئه‌م ئايه‌ته‌ي به‌سه‌را ده‌خوێندنه‌وه: " هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ؟..." الزمر/9.
به‌ڵێ به‌و شێوه‌یه حه‌زی ده‌كرد قوتابییه‌كان روو له‌خواو خوێنه‌واربن، له هه‌مان كاتا هه‌وڵیش بۆ دامه‌زراندنیان بدات.
هه‌رزار رحمه‌ت له‌گیانی پاكی بێ له‌و رۆژه‌ی كه‌له‌دایك بوو، له‌و رۆژه‌ی كه‌وه‌فاتی كرد، له‌و رۆژه‌شدا كه زیندوو ده‌كرێته‌وه..
په‌راوێزه‌كان:
1- mamosta geyan mamosta la shawe 2829 11 2008 katzhmer 11;00 y shaw wafate krd.
From: f_ mohamad .
Thursday, 22 January 2009 3:18:54 PM
(2)"مَوْتُ الْعَالِمِ ثُلْمَةٌ فِي الإِسْلامِ لا يَسُدُّهَا شَيْءٌ مَا اخْتَلَفَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ (ابن لال عن ابن عمر وعن جابر . البزار عن عائشة) والدارمي في سننه: 1/106.وقال حسين سليم أسد : إسناده صحيح.و شعب الإيمان للبيهقي: 2/268.
(3) مامۆستا پێی ده‌گوترا كۆڵ: چونكه ده‌ستێكی هیچ له‌په‌نجه‌كانی پێوه نه‌مابوو..ا
(4) داربه‌ڕووڵه دێیه‌كی 35 ماڵییه كه‌وتۆته نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانییه‌وه..
(5)قال عمر بن عبدالعزيز- رضي الله عنه-: " إن استطعت فكن عالماً، فإن لم تستطع فكن متعلماً، فإن لم تستطع فأحبهم، فإن لم تستطع فلا تبغضهم".
(6) ئیمام تابوور له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ناو سوپای عیراقی‌دا، بریتی بوو له مه‌لایه‌ك به پله‌ی ئه‌فه‌سه‌ر، رێنوێنی سوپای ده‌كرد بۆ مه‌سه‌له ئاینییه‌كان، و ده‌وری ئه‌فسه‌ری ئیعاشه‌یشی ده‌بینی..
(7)هه‌رچه‌ند حیزبی به‌عس رێی پێ نه‌دا ئه‌و كاره بكات، و دكتۆریشیان شه‌رمه‌سار كرد..