تۆماس ئارنۆڵد ئه‌ڵێ: نه‌مان بیستووه به‌ته‌گبیر هیچ هه‌وڵێك درابێ بۆ ئه‌وه‌ی ناموسوڵمانان ناچاربكرێن بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام، و به‌رێكخراوه‌ییش هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ له‌ناوبردنی دیان له‌جیهاندا
به‌درێژایی مێژووی ئیسلام و به شایه‌تی لێكۆڵه‌رانی بێ لایه‌ن له‌هیچ سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌دا خه‌ڵكی زۆری لێ نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌دینه‌كه‌ی بێنێ، ئیسلام ئاینی ژییری وسروشته، قبوول ناكات یه‌كێ به‌زۆر بكرێته موسوڵمان، موعجیزه‌یه‌كی نه‌مر و به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌درێژایی مێژووی موسوڵمانان، زۆر له دیان و جووه‌كان و جگه له‌وانیش نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه موسوڵمان،(1) تۆماس ئارنۆڵد ئه‌ڵێ: نه‌مان بیستووه به‌ته‌گبیر هیچ هه‌وڵێك درابێ بۆ ئه‌وه‌ی ناموسوڵمانان ناچاربكرێن بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام، و به‌رێكخراوه‌ییش هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ له‌ناوبردنی دیان له‌جیهاندا.(2).
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه كه زۆریان لێ نه‌كردوون موسوڵمان ببن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه نه‌دار بون به‌هۆی ناتوانییه‌وه، یابه‌هۆی پیرییه‌وه له سه‌رانه‌ش عه‌فوو كراون، و بگره له به‌یتولمالی موسوڵمانان خه‌رجی ماڵ ومنالیشیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.. ئه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌سحابه‌كان بۆ ناموسوڵمانانی ژێرده‌سته‌یان: له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كردا خوا لێی رازی بێ خالیدی كوڕی وه‌لید له‌گری به‌ستی ئه‌ستۆدا بۆ خه‌ڵكی حیره‌ی عیراق كه فه‌ڵه بوون نووسی: " بۆم داناون هه‌ر پیاوێك پییر بوو ، و توانای كاركردنی نه‌بوو، یاتووشی كه‌م ئه‌ندامییه‌ك بوو، یاده‌وڵه‌مه‌ندبوو هه‌ژاركه‌وت، و خه‌ڵكی دینه‌كه‌ی خۆی خێریان پێ ده‌كرد، سه‌رانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاببرێت، و خه‌رجی خۆی و مناڵه‌كانی له به‌یتولماڵی موسوڵمانان پێ بدرێت." (3).
حه‌زره‌تی ئه‌بو به‌كر كاتێ سوپاكه‌ی ره‌وانه ده‌كرد ئامۆژگاری ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: " به‌لای دێری ره‌به‌نه‌كانا تێده‌په‌ڕن، ئه‌وانه پێیان وایه كه بۆخوا گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن، وازیان لێ بێنن، و دێره‌كانیان نه‌رووخێنن " (4)
"حه‌زره‌تی عومه‌ر وه‌سێتی بۆ فه‌رمانده‌كانی ده‌كرد كه په‌یمانێك به ئه‌هلی زیممه ده‌ده‌ن بۆیان به‌جێ بێنن، و شتێكیان لێداوا نه‌كه‌ن له‌توانای خۆیان زیاتربێ " (5).
هه‌روه‌ها جوه‌یری كوڕی قودامه ده‌یگێڕێته‌وه كه داوایان له حه‌زره‌تی عومه‌ر كرد وگوتيان: ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان! ئامۆژگاریمان بكه، منیش به‌گوێی خۆی لێم بیست كه فه‌رمووی: " أوصيكم بذمة الله ، فإنه ذمة نبيكم، ورزق عيالكم " (6)
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی عومه‌ر به‌كۆلاَنێكا تێپه‌ڕی و پیاوێكی كوێر سواڵی ده‌كرد، ئه‌ویش له‌دواوه ماڵی به قۆڵیا و فه‌رمووی: تۆكام ئه‌هلی كیتابی؟ ئه‌ویش گوتی: جوو{یه‌هوودی}، فه‌رمووی: چی وای لێ كردووی سواڵ بكه‌یت؟ گوتی: سێ شت: سه‌رانه له‌لایه‌كه‌وه، پیریه‌تی له‌لاییه‌كه‌وه، نه‌داریش سه‌رتۆپه‌كه‌یه‌تی.. عومه‌ر ده‌ستی گرت وبردییه‌وه بۆ ماڵ خۆیان، له‌وێ هه‌ندێ شتی پێ دا،و پاشان ناردی به‌شوێن خه‌زنه‌داری به‌یتول ماڵدا و فه‌رمووی: ته‌ماشای ئه‌مه‌و وهاوچه‌شنه‌كانی بكه قه‌سه‌م به‌خوائه‌گه‌ر ئێمه به‌رهه‌می گه‌نجییان بخۆین، و له‌كاتی پیریه‌تیدا ئاوه‌ها رسوایان بكه‌ین ئینسافمان به‌كارنه‌هێناوه، خوایش فه‌رموویه‌تی: سه‌ده‌قه‌و خێرات بۆ هه‌ژار ونه‌داره‌كانه.. نه‌داره‌كان بۆموسوڵمانانه،و هه‌ژاره‌كانیش بۆ ئه‌هلی كیتابه.. ئیتر سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌و هاوچه‌شنه‌كانی هه‌ڵگرت.. "(7)
ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن: موسوڵمانان ناموسوڵمانه‌كان به‌پیس ده‌زان، با ئه‌م روووداوه بخوێننه‌وه له ئیغاسه‌تولـله‌هه‌فاندا ئیبنول قه‌یم ئه‌م رووداوه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه خۆش ره‌فتاری هاوه‌ڵه‌كان له مامه‌ڵه‌یاندا بۆ ئه‌هلی كیتاب ده‌رسه بۆ موسوڵمانان.. له سیره‌ت وژیاننامه‌ی عومه‌را مێژوونووسان بۆمان باس ده‌كه‌ن كه عومه‌ر خوا لێی رازی بێ هاته {جابییه} له‌ولاَتی شامدا له دیانێك كراسێكی قه‌رز كرد و كردیه به‌ری تا كراسێكیان بۆ دوری، هه‌روه‌ها له جه‌وه‌نه‌ی دیانێك ده‌ستنوێژه‌كه‌ی شۆرد "(8)
هه‌روه‌ها ئه‌بو عوبه‌ید له كتێبی ئه‌لئه‌موالدا باسی ده‌كات عه‌بدوڵلای كوڕی قه‌یس گوتی: كاتێ له‌گه‌ل ئه‌بو عووبه‌یده‌ی جه‌ڕڕاحدا رۆیشتین به‌ره‌و پیری حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه، دیمان تاقمێك یارییه‌كی تایبه‌تیان ئه‌نجام ده‌دا به‌شمشێر و رێحانه، ئه‌ویارییه‌ش تایبه‌ت بوو به پێشوازی له پادشا‌و ئه‌میره‌كان، عومه‌ر فه‌رمووی: دووریان بخه‌نه‌وه‌و مه‌یه‌ڵن ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌بو عوبه‌یده‌ش عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ڵیت ئه‌مانه ئه‌و یارییه بكه‌ن، له‌دڵی خۆیانا واتێ ده‌گه‌ن كه په‌یمانه‌كه‌یانت هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.. فه‌رمووی كه مادام وابێ وازیان لێ بێنن، عومه‌ر و ئالی عومه‌ر گوێگرن بۆ فه‌رمانی ئه‌بو عوبه‌یده. (9).
" موجاهید ده‌گێڕێته‌و ده‌فه‌رموێ لای عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ر بووم خوا لێی رازی بێ، خولاَمه‌كه‌ی ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕیبوو، فه‌رمووی: ئه‌ی خولاَم! كاتێ له سه‌ربڕینه‌كه‌ی بوویته‌وه‌و ویستت پارچه‌پارچه‌ی بكه‌یت، پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وماڵه جووه‌ی هاوسێمانی ببه، یه‌كێكیش له‌وانه‌ی له‌خزمه‌تیا بوون عه‌رزی كرد: گۆشت بۆ جوو ده‌نێریت، خوا چاكت بۆ بكات ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی هاوسێوه ئه‌وه‌ند بۆی باس كردین، ترسی ئه‌وه‌مان بوو بیكاته میراتگری دراوسێكه‌ی!! "(10)
له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیزدا – به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- بۆعه‌دی كوڕی ئه‌رته‌ئه‌ی نوسی: له‌ناوچه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆتا ته‌ماشای حاڵی ئه‌و ناموسوڵمانانه بكه كه ئه‌هلی زیممه‌ن، ئه‌وه‌ی پییرو كه‌م هێزبووبوو، و كار‌و كاسبی نه‌بوو، به‌پێی حاڵی خۆی له‌به‌یتول ماڵی موسڵمانان مووچه‌یه‌كی بۆ دیاری بكه ". (11).
عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیز– به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خۆیدارایگه‌یاند: هه‌ركه‌س سته‌می لێ كراوه با سكالاَكه‌ی بگه‌یه‌نێته لای عومه‌ر، پیاوێكی زیممی خه‌ڵكی {حیمس} رۆیشت بۆلای و عه‌رزی كرد: ئه‌ی میری موسوڵمانان! من داوات لێ ده‌كه‌م به‌پێی كتێبه‌كه‌ی خوا له‌گه‌لمان ره‌فتار بكه‌ن..
ئه‌ویش گوتی: چی بووه؟
گوتی: عه‌بباسی كوری وه‌لید موڵك وزه‌وییه‌كه‌ی داگییر كردووم، و عه‌باسیش له‌و كۆڕه‌دا دانیشتبوو، عومه‌ر رووی كرده عه‌بباس و فه‌رمووی: تۆ ده‌ڵێی چی؟
عه‌بباس گوتی: میری موسوڵمانان وه‌لێد پێی داوم، و بۆی تاپۆ كردووم..
عومه‌ر رووی كرده پیاوه زیممیه‌كه‌و فه‌رمووی تۆ ده‌ڵێی چی؟
ئه‌ویش گوتی: ئه‌ی مییری موسوڵمانان! داوات لێ ده‌كه‌م به‌پێی كتێبه‌كه‌ی خوا ره‌فتارمان له‌ته‌كا بكه..
عومه‌ریش فه‌رمووی: به‌ڵێ، كتێبی خوا له‌پێش تره تا قه‌واڵه‌كه‌ی وه‌لید.. هه‌سته زه‌وی و موڵكه‌كه‌ی بۆ بگێڕه‌ره‌وه..
ئه‌ویش هه‌ستاو پێی دایه‌وه..(12)
له‌سه‌رده‌می هاروون رشیدا ئه‌بوو یوسف قازی بوو، ئه‌بو یوسف له ئامۆژگاری خێری خه‌لیفه كه‌مته‌ر خه‌می نه‌ده‌كرد، و به‌تایبه‌ت رێنوێنی ده‌كرد تا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زیممه‌دا خۆش ره‌فتار بێت، بۆ نموونه ئه‌مه یه‌كێ بوو له ئامۆژگاریه‌كانی:
"ئه‌ی میری موسوڵمانان! – خوا كۆمه‌كت بێت- پێویسته له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا نه‌رم و نیان بیت كه په‌یمانیان له ئه‌ستۆی ئامۆزاكه‌ت و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ت{ محمد صلى الله علیه وسلم }دایه، سه‌ردانیان بكه‌یت تا سته‌میان لێ نه‌كرێت، و ئازار نه‌درێن، و زیاد له‌توانای خۆیان كاریان پێ نه‌كرێ، و به حه‌ققی خۆی نه‌بێ ده‌ست بۆ ماڵیان نه‌برێ "(13)
به‌درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له‌قۆناغه جیاوه‌زه‌كانی به‌هێزی و لاوازی‌دا، ناموسوڵمانانی تیا ژیاوه، به‌لاَم كه‌سێك ژۆری لێ نه‌كراوه بۆ وازهێنان له‌دینه‌كه‌ی، یاناچاربكرێ موسوڵمان ببێت، چونكه بنه‌مای به‌رزی ئیسلام ئه‌م ئایه‌ته‌بوو كه ده‌فه‌رموێ: " لا إكراه في الدين " زۆركردن نییه له وه‌رگرتنی ئایندا، له‌به‌ر ئه‌وه زیممیه‌كان له‌په‌نای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ژیاون بِێ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بۆ عه‌قیده‌و ئاینیان كرابێ.." (14)
په‌راوێزه‌كان:
1- انظر: عقد الذمة في التشريع الإسلامي، محمد المطرودي، ص: (17).
2- الدعوة إلى الإسلام، توماس آرنولد، ص: (99).
3- كتاب الخراج، أبو يوسف، ص: (306).
4- فتوح الشام، الواقدي، ج1, ص: (8).
5- أخرجه البخاري في كتاب الجنائز/باب96: ماجاء في قبر النبي وأبي بكر وعمر.ص: 275.
6- أخرجه البخاري في كتاب الجزية/باب الوصاة بأهل الذمة. ص:645.
7- كتاب الخراج، أبو يوسف، ص: (126).
8- أنظر: إغاثة اللهفان من مصايد الشيطان، ج1و ص: (153، 157
9- كتاب الأموال، أبو عبيد القاسم بن سلام، ص: (180).
10- رواه البخاري في الأدب المفرد، باب جار اليهودي، وصححه الألباني" انظر: صحيح الأدب المفرد، الألباني ص: (72) رقم الحديث: (95)..
11- كتاب الأموال، أبو عبيد، ص: (57).
12- أنظر: البداية والنهاية، ج9, ص: (213).
13- الخراج، أبو يوسف، ص: (125).
14- تلبيس مردود في قضايا حية، د. صالح بن حميد، ص: (30).