پرسیاری پێنجه‌م: - گۆڕینی ڕه‌گه‌زنامه‌و وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ورووپی تا چه‌ند ڕێگه پێدراوه؟ وه ئایا هیچ مه‌رجێك هه‌یه بۆ ئه‌مه؟
وه‌لاَم: - زانایان خوایان لێ رازی بێ فه‌رموویانه: رێسای شه‌رعی له باره‌ی وازهێنان له ره‌گه‌زنامه- ی ولاَتێكی ئیسلامی بۆ ولاَتێكی نائیسلامی- حه‌رامبوونی ئه‌و كاره‌یه.. مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری{ضرورة}، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌ددامی دیكتاتۆرا بۆ میلله‌تی كورد و خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی رووی ده‌دا، یا حاڵه‌تێكی وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانی تیاده‌ژی.. یا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌رعی، وه‌ك ئه‌وه كه‌سێكی لێهاتوو ده‌چێ بۆبانگێشه‌و رێنوێنیكردنی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام..
ئه‌گه‌ر ئه‌و موسوڵمانه‌ی له‌ولاَتی خۆیه‌وه له‌ترسی سته‌م و بێدادی هه‌لدَێت و روو ده‌كاته یه‌كێ له‌ولاَته رۆژئاواییه‌كان، ده‌بێ به‌نیازی كاتی له‌وێ بمێنێته‌وه نه‌ك بۆ هه‌میشه‌یی، هه‌ركات ئه‌و سته‌م و بێدادییه نه‌ما بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاك و ئاوی خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ویستی ره‌گه‌زنامه بگۆڕێ و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاَته نا ئیسلامییه ده‌ربێنێ، ده‌بێ ئه‌ومه‌رجانه‌ی تیا بێته دی كه له‌وه پێش باسكران.. چونكه مانه‌وه له‌و ولاَتانه‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تیایه، ئه‌گه‌ر ناچاری پاڵی پێوه نه‌نێ رێی پێ نادرێ ئه‌وكاره بكات، و ناچاریش حوكمی خۆی هه‌یه.. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی و له‌ناوبردنی مه‌فسه‌ده ئه‌و كاره‌یشی كردووه، نابێ خۆی بخاته ناو مه‌فسه‌ده‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه..
پرسیاری شه‌شه‌م: - ئیش‌کردن و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌و سه‌فه‌رکردنی ئافره‌تان به ته‌نها له ئێسته‌و واقیعی ئه‌وروپادا تا چه‌ند ڕێگه پێدراوه؟
وه‌لاَم: - ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه نان په‌یدا كردن به‌پیاوان سپێرراوه، و ئافره‌تانیش كاری تایبه‌تی خۆیان پێ سپێرراوه، كه ئه‌ویش كاری ئینسان پێ گه‌یاندنه، وئه‌م كاره‌شیان لای زانایان و هۆشمه‌ندان جێی رێز و حورمه‌ت و پێ زانینه.. به‌لاَم ناچاری روو ده‌دات و زرووفی تایبه‌ت دێته پێشه‌وه كه ئافره‌ت ناچار ده‌بێت بۆ كاركردن بڕواته ده‌ره‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا شه‌رع داوای خۆداپۆشینی لێ ده‌كات، و ده‌بێ ئه‌و ئافره‌ته هه‌وڵ بدات له‌شوێنێكا كار بكات حورمه‌تی پارێزراوبێ، و سووكایه‌تی پێ نه‌كرێ..
به‌لاَم بۆ رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ ولاَتێكی تر‌و سه‌فه‌رکردنی به‌بێ كه‌سێكی مه‌حره‌م، ئه‌سل حه‌رامبوونیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده سه‌حیح و دروسته‌ی كه موسلیم ریوایه‌تی كردووه: " ئافره‌تێك باوه‌ڕی به‌خواو رۆژی قیامه‌ت هه‌بێ بۆی حه‌لاَڵ نییه سه‌فه‌رێكی یه‌ك رۆژه رێ یی بكات بێ ئه‌وه‌ی مه‌حره‌مێكی خۆی له‌ته‌كیا بێت"(4).
یا ئه‌م فه‌رمووده‌ی كه‌بوخاری ریوایه‌تی كردووه: " با هیچ ئافره‌تێك به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر نه‌كات.. پیاوێك هه‌ستا و گوتی: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا ناونووس كراوم بۆ فلاََن غه‌زا، و خێزانه‌كه‌یشم رۆیشتۆته ده‌ره‌وه بۆ حه‌ج، فه‌رمووی: بڕۆ له‌ته‌ك خێزانه‌كه‌تا حه‌ج بكه "(5) ئه‌و بۆ حه‌ج رۆیشتووه به بێ مه‌حره‌م پێغه‌مه‌ر صلى الله علیه وسلم رێی پێ نه‌دا به‌ته‌نیا بڕوات.. مه‌حره‌مه‌كه‌یش ده‌بێ یا یه‌كێ له‌وانه بێت كه بۆ هه‌میشه لێی حه‌رامه وه‌ك: باوك وكوڕ، و مام و خاڵ، كوڕه زاو كچه‌زا، و برازا و خوشكه‌زا،هه‌روه‌ها خه‌زوورو باوه پیاره، و ئه‌مانه‌ش له‌شیره‌وه..
زانایان یه‌كڕان له‌وه‌دا كه ئه‌گه‌رترسی ئه‌وه هه‌بوو ئافره‌ت تووشی فیتنه ببێ سه‌فه‌ركردنی به‌بێ مه‌حره‌م حه‌رامه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ترسی تووشبوونی فیتنه نه‌بوو رایان جیاوازه، هه‌ندێك فه‌رموویانه: حه‌رامه به‌بێ مه‌حره‌م هه‌رچه‌ند ئه‌مینیش بێ له‌فیتنه..له‌به‌ر ده‌قی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له‌وباره‌وه هاتوون و باسكران.. جا ئه‌و ئافره‌ته‌ش لاو بێ یا پییر، هاورێی ئه‌مینی هه‌بێ یان نه.. هه‌ر پێیان حه‌رامه.. به‌لام به‌شی زۆری مالیكی و شافیعییه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر هاوڕێی ئه‌مینی هه‌بوو دروسته به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكات، و شێخ ئیبنو ته‌یمییه‌ش فتوای به‌دروستبوونی داوه، به‌لاَم تایبه‌تی كردووه به‌سه‌فه‌ری حه‌جه‌وه..
پرسیاری حه‌وته‌م: - زۆرێك له ئه‌وروپا ده‌ژین و کارده‌که‌ن وه‌خێزان و منداڵه‌کانیان له کوردستان ده‌ژین ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه؟ وه ئایا کاتێکی دیاری کراوه هه‌یه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له خێزان؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌م له ناو وه‌لامی پرسیاره‌كانی دوو چوار و سێ‌دا داوه‌ته‌وه.
پرسیاری هه‌شته‌م: - که‌مته‌رخه‌می کورده‌کانمان له نه‌کردنی حه‌ج له‌گه‌ڵ توانادا به هۆی سه‌فه‌ری کوردستانه‌وه، تاچه‌ند ئه‌م عوزره وه‌رگیراوه له شه‌رعدا؟
وه‌لاَم: - بێگومان كه‌مته‌رخه‌می له دوا خستنی به‌جێهێنانی واجبێك له واجباته گه‌وره‌كان كه پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامه،و خوا به‌ده‌قی ئایه‌ت له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: " وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً... " آل عمران/97. واته: ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ خوا حه‌جی له‌سه‌ر پێویست كردووه... شتێكی كه‌م نییه، و پێویسته ئینسانی موسوڵمان له‌وباره‌وه كه‌مته‌ر خه‌م نه‌بێت.. به‌لاَم ئایا ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ حه‌جه‌كه نه‌كه‌ن، یا له‌نێتیاندا هه‌یه حه‌جه‌كه بكه‌ن، به‌لاَم هه‌ركات بۆیان رێكه‌وت؟.
ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ حه‌جه‌كه هه‌ر نه‌كه‌ن، ئه‌وه به‌هه‌موو مه‌زه‌بێك گوناهبارده‌بن.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌نیازبن حه‌جه‌كه بكه‌ن و بۆ هه‌لێك بگه‌ڕێن كه بۆیان بلوێ.. ئه‌وه رای زانایان ده‌بێته دوو به‌شه‌وه :
جمهووری زانایان پێیان وایه كه: حه‌ج پێویسته دوانه‌خرێ، هه‌ر له‌وكاته‌دا توانای هه‌بوو بڕوات(1)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده خواییه كه ده‌فه‌رموێ: ”وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً "(2) واته: ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ خوا حه‌جی له‌سه‌ر پێویست كردووه... هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌ش: " وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ "(3) واته: حه‌ج و عومره بۆ ره‌زامه‌ندی خوا ته‌واو بكه‌ن.. ئه‌مه فه‌رمانه و فه‌رمانیش بۆ خێرایی و گورجییه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه له ئیبنو عه‌باسه‌وه ریوات كراوه كه پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: " تَعَجَّلُوا إِلَى الْحَجِّ فَإِنَّ أَحَدَكُمْ لاَ يَدْرِي مَا يَعْرِضُ لَهُ "(4). واته: په‌له‌بكه‌ن بۆ حه‌ج كردن، چو‌ن كه‌سێ له‌ئێوه نازانێ چی بۆ پێش دێت..
پێشه‌وای زاهیرییه‌كانیش هه‌مان رای جمهووری هه‌یه و پێی وایه دواخستنی حه‌ج به‌بێ هۆیه‌كی په‌سه‌ند گوناهه و گوێ نه‌دانه به فه‌رمانی خوا (5).
به‌لاَم شافیعییه‌كان فه‌رموویانه: به‌دوا خستنی گوناهبار نابێ به‌دوو مه‌رج: عه‌زمی ته‌واوی هه‌بێ كه له داهاتوودا ده‌چێت بۆ حه‌ج، به‌پێی عاده‌تی تاحه‌جه‌كه ئه‌نجام ده‌دات تیا چوونیشی نزیك نه‌بێت(6). به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه حه‌ج له‌ساڵی شه‌شه‌می كۆچی‌دا فه‌رزكراوه،و پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌ره‌مه‌زانی ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا مه‌ككه‌ی رزگاركرد، له‌و ساڵه‌یشدا حه‌جی نه‌كرد، و له‌ساڵی هه‌شته‌ما خه‌ڵكی حه‌جیان كرد، و پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌مه‌دینه نیشته‌جێ بوو، خۆی و خێزانه‌كانی و به‌شی زۆری هاوه‌ڵه‌كانی..
هه‌روه‌ها له‌ساڵی نۆیه‌می كۆچیشدا پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌بوبه‌كری نارد تا حه‌ج به‌خه‌ڵكه‌كه بكات، و پێغه‌ممه‌ر و به‌شی زۆری هاوه‌ڵه‌كانی له‌مه‌دینه‌دا بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌توانایان هه‌بوو،وه به جه‌نگ وجیهادیشه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بوون.. پاشان له‌ساڵی ده‌یه‌می كۆچی‌دا پێغه‌مه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حه‌جی كرد كه به‌حه‌جی ماڵئاوایی ناو ده‌برێت.. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه دواخستنی حه‌ج به‌و دوو مه‌رجه: گوناهباربوونی تیا نییه. ئه‌مه رای محمدی كوڕی حه‌سه‌نه له‌ناو حه‌نه‌فییه‌كاندا، و رای مه‌شهووری ئیمام مالیكیشه. (7).
من وام پێ باشتره كه به‌پێی توانا دوای نه‌خات تا به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م ئایه‌ته نه‌كه‌وێت كه خوا روو به‌ئیمانداران ده‌فه‌رموێت: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلا أَوْلادُكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ " المنافقون/9. واته: ئه‌ی ئیمانداران! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه، با ماڵ و منداڵتان به‌هیلاكتانا نه‌بات، و له‌یادی خوا دواتان نه‌خات.. ئه‌وانه‌ی دوا ده‌كه‌ون زیان لێ كه‌وتوو و زه‌ره‌ره‌ومه‌ندن..
پرسیاری نۆیه‌م: - ئیش کردن به ڕه‌ش وه‌یان به‌ناوێکی جیاوازه‌وه تاچه‌ند دروسته؟
وه‌لاَم : ئیشكردن به‌ره‌ش دوو زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌میان: حه‌رامه، چونكه ده‌وڵه‌ت بۆیه ئه‌و پاره‌یه به‌و كه‌سه ده‌دات كه به بێكاره‌ی ده‌زانێ و ده‌یه‌وێت به‌و یارمه‌تییه له سواڵكردن بیپارێزێ ده‌نا ئه‌و نایه‌وێت به‌و یارمه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ ئیحتیاجی بكات.
دووه‌میان: ئه‌وكه‌سه كاتێ ده‌بێته په‌نابه‌ر له‌و ولاَته‌دا په‌یمان و به‌ڵێن ده‌دات كه خیانه‌ت به‌و ولاَته نه‌كات، ویاسای ئه‌وێ نه‌شكێنێ، و مادام ئه‌و یاسایه‌ش پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێ دژایه‌تی كردن و موخاله‌فه‌ی دروست نیيه، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:" المسلمون عند شروطهم فيما أحل. " رواه الطبراني. واته: موسوڵمانان له‌سه‌ر مه‌رجی خۆیانن له‌وشتانه‌دا كه خوا حه‌لاَڵی كردووه.
سێهه‌میان: ئه‌و به‌ڵێنی داوه كه درۆیان له‌گه‌ل نه‌كات.. وه ئه‌گه‌ر بڵێت كار ده‌كه‌م یارمه‌تییه‌كه‌ی ناده‌نێ.. و پێيشی بزانرێ سومعه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌شكێنێ.. نه‌ك هه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ته‌نیا، به‌ڵكو سومعه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه و ئاینه‌ش ده‌شكێنێ كه ئه‌و هه‌یه‌تی،و به‌هۆی ئه‌وكاره‌ی ئه‌وه‌وه ناشیرین ده‌بن..
ئه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تییه وه‌رده‌گرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ئه‌گه‌ركار بكات كاره‌كه‌یان لێ بشارێته‌وه، و به ناوی ئه‌وه‌وه كه‌ئه‌مه ده‌وڵه‌تێكی نائیسلامی و كافره درۆيان له‌ته‌كا بكات، چونكه باكافریش بێ تۆ به شه‌رت و شرووتێ رۆیشتوویته ئه‌و ولاَته‌وه، ده‌بێ ئه‌و شه‌رت و شروتانه‌ی خۆت به‌جێ بێنێ باله‌گه‌ل كافریشا بێت..
هه‌ندێك هه‌ن ده‌رِۆن بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌و ده‌نووسن كه ئه‌وان له‌گه‌لَ ژنه‌كانیان له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی زیاتر وه‌ربگرن، ئه‌وپاره‌یه‌ش حه‌رامه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه وه‌رگرتنی.. چونكه به فێڵ و گزی وه‌رده‌گيرێت، و هه‌رچیش به‌فێڵ و گزیكردن په‌یابكرێ حه‌رامه‌و شه‌رع نه‌هی لێكردووه، و پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه وسلم هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و كه‌سانه كردووه كه فێڵ و گزی ده‌كه‌ن ..
پرسیاری ده‌یه‌م: - زۆرێك مافی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دراوه که خێزان بهێنێت، تاچه‌ند دروسته خێزانی به‌که‌سێکی تر که ئه‌و مافه‌ی پێدراوه بهێنێت به‌پاره؟ و ئایا ئه‌و پاره دروسته بۆ ئه‌و کابرای که هه‌ستاوه به‌م کاره؟
وه‌لاَم : ئه‌وه‌ی مافی پێ نه‌دراوه خێزانی ببات، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی به پاره ببات و مافی كه‌سێكی تری پێ زه‌وت بكات، بێگومان َئه‌وه كارێكی ناره‌وایه‌و زولمه له ماف پێدراوه‌كه، چونكه ئه‌وی لێ بێ به‌ش ده‌بێت.. هه‌روه‌ها: كارێكی نادروسته چونكه به فێڵ وگزی كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات.. ئه‌و كابرایه‌ش كه ئه‌وكاره‌ی كردووه و پاره‌ی پێ وه‌رگرتووه دووباره كارێكی ناره‌وای كردووه چونكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی فێڵ وگزییه‌وه كاره‌كه‌ی كردووه.. و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێیان بزانێ جه‌ریمه ده‌كرێن و سزا ده‌درێن.. له‌به‌ر ئه‌وه باشترین وه‌سیله ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خۆی رێی پێ درابوو ده‌عوه‌ت نامه بۆ خێزانه‌كه‌ی بنێرێ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی.. و به‌رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌گاته لای و نیو ئه‌وه‌نده‌ش پاره‌ی تێ ناچێ..
پرسیاری یانزه‌هه‌م: - وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌نك بۆ خانوو کڕێن که ئاشکرایه سوی ده‌چێته سه‌ر به‌چی شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراوه؟
وه‌لاَم: - بانقی ئیسلامی كاتێ ده‌یه‌وێ شتێك بۆ یه‌كێك بكڕێت به‌سیسته‌می مورابه‌حه مامه‌ڵه ده‌كات، به‌لاَم بانقی ریبه‌وی به‌قه‌رزی سوودار مامه‌ڵه‌ده‌كات، ئه‌م دوانه‌یش فه‌رق و جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه..
بۆ نمونه: كڕینی ترومبیل يا خانوو له رێگه‌ی بانقه‌وه به دوو شێوه ده‌بیت: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه: بانق خانوو یا ترومبێله‌كه‌ت راسته‌و خۆ بۆ ده‌كڕێت، و پاشان پێت ده‌فرۆشێته‌وه به نرخێكی به‌رزتر به قیستی مانگانه یا سالانه.. ئه‌مه له‌شه‌رعا دروسته‌و پێی ده‌گوترێ: مورابه‌حه، و ئیستا له بانقه ئیسلامییه‌كانا به‌زۆری كار به‌م جۆره‌یان ده‌كه‌ن..
دووه‌میان ئه‌وه‌یه: بانق راسته‌و خۆ بۆت ناكڕێ، به‌ڵكو پاره‌كه به‌خۆت ده‌دات خۆت بیكڕیت، یا له‌وه‌كاله‌تی تۆوه ده‌یكڕێ، به‌لام پێت ناڵێ ئه‌وا من بۆم كڕیت و پێت ده‌فرۆشمه‌وه، به‌ڵكو پێت ده‌ڵێ: ئه‌م پاره‌یه‌م به‌قه‌رز پێ دایت و سوودی سالانه‌ی ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌یه،و پێيشت ده‌ڵێت: هه‌ركات قازانج{ئێنترێست} زیادی كرد من ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌ر تۆ زیاد ده‌كه‌م، هه‌ركاتێكیش كه‌م بووه‌وه له‌سه‌رت كه‌م ده‌كه‌م.. ئه‌مه پێی دگوترێ: سوود و ریبه‌وی و حه‌رامه..
جیاوازی نێوان ئه‌م دوانه ئه‌وه‌یه: یه‌كه‌میان كڕین و فرۆشتنه و پێ ده‌گوترێ: معامه‌له‌ی واده دار.. هی دووهه‌میشیان ته‌نیا پاره‌دانه به‌قه‌رزێكی قازانجدار، ئه‌مه‌ش ریبايه‌و ئه‌وه‌یه كه له بانقه سووداره‌كانا كاری پێ ده‌كه‌ن.. خوایش كڕین و فرۆشتنی حه‌لاَڵ كردووه، و ریباو سوودی حه‌رام كردووه:" ... وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا..." البقرة/ 275. "
خوا ئاگادارتره
والسلام علیكم
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
سلێمانی / هه‌رێمی كوردستان
4 /موحه‌رره‌مي/1430
1 /1 /2009