مامۆستای به‌رێز وه‌ڵامی برایه‌کت داوه‌ته‌وه‌به ناوی موحه‌مه‌د سه‌باره‌ت به زه‌کات جا من له‌و دێره تێنه‌گه‌یشتووم که ئاخۆ زه‌کات به دایک و باوک یان به نه‌نک و باپیر یان کچ و کور ده‌شێت یاخود نا تکایه بۆم روون بکه‌ره‌وه
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره‌م هه‌یه له به‌رێزتان مێرده‌که‌م خزمێکی هه‌یه له ئه‌وروپا ده‌ژی بۆ ماوه‌ی 10 ساله لجوی نیه وه‌هه‌روه‌ها ئیشی نیه وه خێزانه‌که‌ی له کوردستان جێهێشتوه وه‌پاره‌شی نیه خێزانی ببات جا ئێستا خزمه‌کانی به ته‌مان به هه‌مویان پاره کۆ بکه‌نه‌وه و خێزانی بۆ ره‌وانه بکه‌ن پرسیاره‌که‌م ئه‌مه‌یه ئایا مێرده‌که‌م ده‌توانێ به پاره‌ی زه‌کات یارمه‌تی بدات خوای گه‌وره جه‌زای وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ت بداته‌وه
خوشكه‌سارا !
1. زه‌كاتی كور و كچ ناشێ به باو ك ودایك، وه زه‌كاتی باوك و دایك ناشێ به كور?و كچ، چونكه ژیانی ئه‌مانه له‌سه‌ر یه‌كتر ?ه‌رز و واجبه..
2. ئه‌گه‌ر باوك و دایك نه‌یان بوو، كور? یا كچیان توانای هه‌بوو، ژێواری ومه‌سره?ی ئه‌و باوك و دایكه هه‌ژاره له‌سه‌ر كور?، یا كچی ده‌وڵه‌مه‌ندیانه.. له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه زه‌كاتیان بداتێ..
3. ئه‌گه‌ر باوك و دایك توانایان هه‌بوو كور? یا كچیان نه‌یان بوو، ژێواری ومه‌سره?ی ئه‌و كور? یا كچه هه‌ژاره له‌سه‌ر دایك وباوكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه واجبه.. له‌به‌ر ئه‌وه زه‌كاتی پێ ناشێ..
4. به‌ڵام هه‌ر خزمێكی تری هه‌ژار برابێ یا برازا ، خوشك یا خوشكه‌زا، یائامۆزا... زه‌كاتی پێ ئه‌شێ..
5. هه‌ركه‌س قه‌رزار بێت دروسته پاره‌ی زه‌كاتی بدرێتێ، مادام ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌رێیه‌كی حه‌راما خه‌رج نه‌كردبێ..
6. به‌ڵام پاره‌ی زه‌كات بدرێ به‌وكه‌سه‌ی منداڵ بۆ ئه‌ورووپا ده‌بات كه‌مێ زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌ومنداڵانه‌ی له‌وێ په‌روه‌رده ئه‌بن قابیلی تیا چوونن، مه‌گه‌ر باوك و دایكه‌كه‌یان، زۆر به جیددی هه‌وڵیان له‌ته‌كا بده‌ن، و له‌ناو جالییه‌ی ئیسلامی‌دا بژین، وهاوه‌ڵی باشیان بۆ دابین بكه‌ن..و هتد..
خوایش ئاگادار تره..
1. ره‌مه‌زان- 1427