ئایا راسته كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌كاتى پێشنوێژیدا چوه خۆى شۆردوه و باشان هاتوه‌ته‌وه ئیمامه‌تى و نوێژه‌كه‌ى ته‌واو كردوه؟
جزاكم الله.
جیاوازی قه‌رزی ریبه‌وی و حه‌لاَڵ چییه ؟
نوێژ و خۆ شۆردن:
3_ئایا راسته كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌كاتى پێشنوێژیدا چوه خۆى شۆردوه و باشان هاتوه‌ته‌وه ئیمامه‌تى و نوێژه‌كه‌ى ته‌واو كردوه؟
جزاكم الله.
سروه عبدالواحد_ به‌ريتانيا
سوپاس بۆ خوا و سه‌لات و سه‌لام له سه‌ر پێغه‌ممه‌ر و ئال و ئه‌سحابی بێت.. پاشان:
خوشكی باش! ئه‌وه‌ی كه بوخاری و موسلیم له‌و باره‌وه ریوایه‌تیان كردووه به‌م جۆره‌یه:
ئه‌بو هوره‌یره ده‌فه‌رموێ: قامه‌ت بۆ نوێژ كرا، و ریزه‌كانی نوێژ رێككران به پێوه، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم هاته ده‌ره‌وه بۆناومان، كاتێ له‌ناو جێگه نوێژه‌كه‌یا وه‌ستا، چاوه‌ڕوان بووین نوێژ داببه‌ستێ، بیری كه‌وته‌وه كه غوسڵی له‌سه‌ره، فه‌رمووی پێمان: ئێوه له‌جێی خۆتانا بن،و ئیتر رۆیشت خۆی شۆرد و گه‌ڕایه‌وه بۆناومان، و سه‌ری ئاوی لێ ده‌تكا، ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ری نوێژ دابه‌ستنی كرد و ئێمه‌ش له‌ته‌كیا نوێژمان دابه‌ست.. له ريوايه‌ته‌كه‌ی ئه‌بووداودا ئه‌و نوێژه‌ی ديار‌ی كردووه چ نوێژێك بووه و ده‌فه‌رموێ: " له‌نوێژ‌ی به‌يانيدابوو كه ته‌شريف‌ی هێنا"
" عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ وَعُدِّلَتِ الصُّفُوفُ ، فَخَرَجَ إِلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فَلَمَّا قَامَ فِى مُصَلاَّهُ ذَكَرَ أَنَّهُ جُنُبٌ ، فَأَوْمَأَ إِلَيْنَا وَدَخَلَ ، فَاغْتَسَلَ ثُمَّ خَرَجَ وَرَأْسُهُ يَقْطُرُ ، فَصَلَّى بِنَا. وفي رواية أبي داودعين وقت الصلاة فقال:" دَخَلَ فِى صَلاَةِ الْفَجْرِ"(1)
ئه‌مه له‌لايه كه‌وه، له‌لايه‌كی تره‌وه له‌مه‌زه‌بي شافيعي ئێمه‌دا هه‌روه‌ك شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحا باسی ده‌كات: كه ئیمامی شافیعی فه‌رمویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئیمامێك ركاتێ نوێژی كرد و پاشان بیری كه‌وته‌وه كه غوسلی له‌سه‌ره، رۆیشته ده‌ره‌وه خۆی شۆرد و هاته‌وه، و خه‌لكه‌كه چاوه‌روانی بوون، وئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك ركاته‌كه‌ی پێشووه‌وه نوێژه‌كه‌ی كرده‌وه، نوێژی خۆیشی و ئه‌وانیش به‌تال ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وان ئیقتیدایان به‌كه‌سێك كردووه كه زانیویانه نوێژه‌كه‌ی به‌تاله، خۆیشی بۆی نییه له‌سه‌ر ركاته‌كه‌ی پێشوویه‌وه نوێژ داببه‌ستێته‌وه، چونكه دروست نه‌بوه‌و له‌شی پیس بووه، له‌به‌ر ئه‌وه نوێژی هه‌ردوو لایان به‌تال ده‌بێته‌وه..
(1)أخرجه البخاري في الأذان /باب: إذا قال الإمام: مكانكم، حتى رجع فانتظروه. 1/106. ومسلم في المساجد ومواضع الصلاة/ باب متى يقوم الناس للصلاة رقم 605. و أبو داود: في كتاب الطهارة/ باب فِى الْجُنُبِ يُصَلِّى بِالْقَوْمِ وَهُوَ نَاسٍ: 1/93. وفي مسند أحمد: 2/448. وسنن الدار قطني: 1/362. والسنن الكبرى للبيهقي: 2/397.
جیاوازی قه‌رزی ریبه‌وی و حه‌لاَڵ چییه ؟
sht krin ba qarz
banawi xwai gawra
barez mamosta 7assan slawi xwai gawratan e bet
prsyarekm haya la xzmati janabtanda .
aya jyawazi chiya la newany banki islami wa banki ribawai
lagal rezda
2/11/08
sala7adin
سوپاس بۆ خوا و سه‌لات و سه‌لام له سه‌ر پێغه‌ممه‌ر و ئال و ئه‌سحابی بێت.. پاشان:
بانقی ئیسلامی كاتێ ده‌یه‌وێ شتێك بۆ یه‌كێك بكڕێت به‌سیسته‌می مورابه‌حه مامه‌ڵه ده‌كات، به‌لاَم بانقی ریبه‌وی به‌قه‌رزی سوودار مامه‌ڵه‌ده‌كات، ئه‌م دوانه‌یش فه‌رق و جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه..
بۆ نمونه: كڕینی ترومبیل يا خانوو له رێگه‌ی بانقه‌وه به دوو شێوه ده‌بیت: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه: بانق خانوو یا ترومبێله‌كه‌ت راسته‌و خۆ بۆ ده‌كڕێت، و پاشان پێت ده‌فرۆشێته‌وه به نرخێكی به‌رزتر به قیستی مانگانه یا سالانه.. ئه‌مه له‌شه‌رعا دروسته‌و پێی ده‌گوترێ: مورابه‌حه، و ئیستا له بانقه ئیسلامییه‌كانا به‌زۆری كار به‌م جۆره‌یان ده‌كه‌ن..
دووه‌میان ئه‌وه‌یه: بانق راسته‌و خۆ بۆت ناكڕێ، به‌ڵكو پاره‌كه به‌خۆت ده‌دات خۆت بیكڕیت، یا له‌وه‌كاله‌تی تۆوه ده‌یكڕێ، به‌لام پێت ناڵێ ئه‌وا من بۆم كڕیت و پێت ده‌فرۆشمه‌وه، به‌ڵكو پێت ده‌ڵێ: ئه‌م پاره‌یه‌م به‌قه‌رز پێ دایت و سوودی سالانه‌ی ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌یه،و پێيشت ده‌ڵێت: هه‌ركات قازانج{ئێنترێست} زیادی كرد من ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌ر تۆ زیاد ده‌كه‌م، هه‌ركاتێكیش كه‌م بووه‌وه له‌سه‌رت كه‌م ده‌كه‌م.. ئه‌مه پێی دگوترێ: سوود و ریبه‌وی و حه‌رامه..
جیاوازی نێوان ئه‌م دوانه ئه‌وه‌یه: یه‌كه‌میان كڕین و فرۆشتنه و پێ ده‌گوترێ: معامه‌له‌ی واده دار.. هی دووهه‌میشیان ته‌نیا پاره‌دانه به‌قه‌رزێكی قازانجدار، ئه‌مه‌ش ریبايه‌و ئه‌وه‌یه كه له بانقه سووداره‌كانا كاری پێ ده‌كه‌ن.. خوایش كڕین و فرۆشتنی حه‌لاَڵ كردووه، و ریباو سوودی حه‌رام كردووه:" ... وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا..." البقرة/ 275. "