ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ: "پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم كردمی به وه‌كیل بۆ پارێزگاریكردنی زه‌كاتی ره‌مه‌زان، دیتم یه‌كێك هات ده‌ستی خسته ناو خواردنه‌كه‌وه، رۆیشتم گرتم و پێم گوت: سوێند به‌خوا ده‌تبه‌م بۆلای پێغه‌ممه‌ری خوا،
ئه‌ویش گوتی: ئیحتیاجم و مناڵێكی زۆرم هه‌یه، و زۆر پێویستم پێی هه‌بوو، ئیتر به‌ره‌لاَم كرد و رۆیشت، كه‌رۆژ بووه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی:
ئه‌رێ ئه‌بو هوره‌یره! دیله‌كه‌ی دوێنێت چی كرد؟ عه‌رزم كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! شه‌كوای حاڵی خۆی كرد و گوتی: مناڵێكی زۆرم هه‌یه، ئیتر به‌زه‌ییم پیا هاته‌وه‌و به‌ره‌لاَم كرد، پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی: بێگومان درۆی پێ گوتیت، ودێته‌وه بۆلات.. ئیتر زانیم دێته‌وه، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی: دێته‌وه..
منیش رۆیشتمه كه‌مینه‌وه بۆی، دیتم هات و ده‌ستی خسته ناو خۆراكه‌كه‌وه!! رۆیشتم گرتم، و گوتم: ده‌تبه‌م بۆلای پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله علیه و سلم، ئه‌ویش گوتی: به‌ره‌لاَم بكه، ئیحتیاجم و مناڵێكی زۆرم هه‌یه، و زۆر پێویستم، به‌ره‌لاَم بكه جارێكی تر نایه‌مه‌وه.. دووباره به‌زه‌ییم پیایا هاته‌وه و به‌ره‌لاَم كرد.. كه‌رۆژ بووه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی:
ئه‌رێ ئه‌بو هوره‌یره! دیله‌كه‌ی دوێنێت چی كرد؟ عه‌رزم كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! شه‌كوای حاڵی خۆی كرد و گوتی: مناڵێكی زۆرم هه‌یه، ئیتر به‌زه‌ییم پیا هاته‌وه‌و به‌ره‌لاَم كرد، پێغه‌ممه‌رصلى الله علیه و سلم فه‌رمووی: بێگومان درۆی پێ گوتوویت، و دێته‌وه بۆلات.. منیش بۆسێهه‌م شه‌و رۆیشتمه كه‌مینه‌وه بۆی، دیتم هات و ده‌ستی خسته ناو خۆراكه‌كه‌وه!! رۆیشتم گرتم، و گوتم: ده‌تبه‌م بۆلای پێغه‌ممه‌ری خواصلى الله علیه و سلم ، ئه‌وه ئیتر سێهه‌م جاری مۆڵه‌تت ته‌واو بوو، به‌حسابی خۆت ده‌بوا نه‌یه‌یته‌وه، كه‌چی هه‌ر هاتیته‌وه!!
گوتی: پیاوی چاك به به‌ره‌لاَم بكه، چه‌ند وشه‌یه‌كت فێر ده‌كه‌م سوودیان لێ وه‌رده‌گریت.. گوتم: ئه‌وانه چین؟
گوتی: كاتێ رۆیشتیته سه‌ر جێ به‌ته‌واوی ئایه‌تی ئایه‌ته‌ل كورسی " الله لا إله إلا هو الحی القیوم " بخوێنه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خواوه پارێزگارێكت ده‌بێ، تا رۆژت لێ ده‌بێته‌وه شه‌یتانێك نزیكت ناكه‌وێته‌وه، ئیتر به‌ره‌لاَم كرد..
كه‌رۆژ بووه‌وه پێغه‌ممه‌رصلى الله علیه و سلم فه‌رمووی: دیله‌كه‌ی دوێنێت چی كرد؟ عه‌رزم كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! پێی وابوو چه‌ند وشه‌یه‌كم فێرده‌كات خوا به‌هۆیانه‌وه سودم پێ ده‌گه‌یه‌نێت!! ئیتر منیش به‌ره‌لاَم كرد..
فه‌رمووی: چی فێر كردیت؟ عه‌رزم كرد: پێی گوتم: كاتێ رۆیشتیته سه‌ر جێگا له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ئایه‌ته‌لكورسی " الله لا إله إلا هو الحی القیوم " بخوێنه، و پێی گوتم: به‌رده‌وام تا رۆژ ده‌كه‌یته‌وه له‌لایه‌ن خواوه پارێزگارێكت ده‌بێ و شه‌یتان توخنت ناكه‌وێته‌وه.. - هاوه‌ڵه‌كان زۆر سوور بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی خێر- پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی:
ئه‌وه درۆزنه به‌لاَم له‌مه‌دا راستی پێ گوتوویت، ئه‌بو هوره‌یره! ده‌زانیت ئه‌م سێ شه‌وه له‌گه‌ڵ كێدا قسه‌ت كردووه؟ گوتم: نه‌خێر! فه‌رمووی: ئه‌وه شه‌یتان بوو!!
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ : وَكَّلَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِحِفْظِ زَكَاةِ رَمَضَانَ ، فَأَتَانِي آتٍ ، فَجَعَلَ يَحْثُو مِنَ الطَّعَامِ ، فَأَخَذْتُهُ ، وَقُلْتُ : لأَرْفَعَنَّكَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ : إِنِّي مُحْتَاجٌ ، وَعَلَيَّ عِيَالٌ ، وَلِي حَاجَةٌ شَدِيدَةٌ ، فَخَلَّيْتُ عَنْهُ ، فَأَصْبَحْتُ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : يَا أَبَا هُرَيْرَةَ مَا فَعَلَ أَسِيرُكَ الْبَارِحَةَ؟ قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ شَكَا حَاجَةً شَدِيدَةً، وَعِيَالا، فَرَحِمْتُهُ، فَخَلَّيْتُ سَبِيلَهُ ، قَالَ: أَمَا إِنَّهُ قَدْ كَذَبَكَ، وَسَيَعُودُ فَعَرَفْتُ أَنَّهُ سَيَعُودُ، لِقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّهُ سَيَعُودُ فَرَصَدْتُهُ، فَجَاءَ يَحْثُو مِنَ الطَّعَامِ، فَأَخَذْتُهُ ، فَقُلْتُ : لأَرْفَعَنَّكَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ : دَعْنِي ، فَإِنِّي مُحْتَاجٌ، وَعَلَيَّ عِيَالٌ، لا أَعُودُ، فَرَحِمْتُهُ ، فَخَلَّيْتُ سَبِيلَهُ ، فَأَصْبَحْتُ ، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : يَا أَبَا هُرَيْرَةَ مَا فَعَلَ أَسِيرُكَ؟ قُلْتُ: يَارَسُولَ اللَّهِ، شَكَا حَاجَةً وَعِيَالا، فَرَحِمْتُهُ، فَخَلَّيْتُ سَبِيلَهُ، قَالَ: أَمَا إِنَّهُ قَدْ كَذَبَكَ، وَسَيَعُودُ فَرَصَدْتُهُ الثَّالِثَةَ، فَجَاءَ يَحْثُو مِنَ الطَّعَامِ، فَأَخَذْتُهُ، فَقُلْتُ : لأَرْفَعَنَّكَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَهَذَا آخِرُ ثَلاثِ مَرَّاتٍ ، إِنَّكَ تَزْعُمُ لا تَعُودُ ، ثُمَّ تَعُودُ ، قَالَ : دَعْنِي أُعَلِّمْكَ كَلِمَاتٍ يَنْفَعُكَ اللَّهُ بِهَا ، قُلْتُ : مَا هُنَّ ؟ قَالَ : إِذَا أَوَيْتَ إِلَى فِرَاشِكَ ، فَاقْرَأْ آيَةَ الْكُرْسِيِّ اللَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ حَتَّى تَخْتِمُ الآيَةَ ، فَإِنَّكَ لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللَّهِ حَافِظٌ ، وَلا يَقْرَبَكَ شَيْطَانٌ حَتَّى تُصْبِحَ ، فَخَلَّيْتُ سَبِيلَهُ ، فَأَصْبَحْتُ ، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : مَا فَعَلَ أَسِيرُكَ الْبَارِحَةَ؟ قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ زَعَمَ أَنَّهُ يُعَلِّمُنِي كَلِمَاتٍ يَنْفَعُنِي اللَّهُ بِهَا ، فَخَلَّيْتُ سَبِيلَهُ ، قَالَ : مَا هِيَ ، قَالَ : قَالَ لِي: إِذَا أَوَيْتَ إِلَى فِرَاشِكَ ، فَاقْرَأْ آيَةَ الْكُرْسِيِّ مِنْ أَوَّلِهَا حَتَّى تَخْتِمَ الآيَةَ اللَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ، وَقَالَ لِي : لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللَّهِ حَافِظٌ ، وَلا يَقْرَبَكَ شَيْطَانٌ حَتَّى تُصْبِحَ ، وَكَانُوا أَحْرَصَ شَيْءٍ عَلَى الْخَيْرِ ، فَقَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَمَا إِنَّهُ قَدْ صَدَقَكَ وَهُوَ كَذُوبٌ ، تَعْلَمُ مَنْ تُخَاطِبُ مُنْذُ ثَلاثِ لَيَالٍ يَا أَبَا هُرَيْرَةَ! قَالَ : لا ، قَالَ : ذَاكَ شَيْطَانٌ.
أخرجه البخاري في كتاب الوكالة /باب إذا وكل رجلا فترك الوكيل شيئا:2/812. والنسائي : 6/238.