ماوه‌يه‌ك بوو بیرم له‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌ی غه‌ززه ده‌كرده‌وه و نیازم نه‌بوو شتێكی له‌سه‌ر بنووسم، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ریان نووسی و پێویستی به‌نووسینی من نه‌بوو.. به‌لاَم كاتێ سه‌یرم كرد هه‌ندێ كه‌س له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مه‌زلووم بكه‌ن، زاڵم به‌مه‌زلووم داده‌نێن، و هاتوونه‌ته ئامێزی مه‌زلووم و به‌زاڵم ده‌یناسێنن، و به‌تاونی ئه‌وه‌ی كه {تۆ ده‌یانه‌وێ سه‌رت ببڕن بۆچ لنگه فرتێ ده‌كه‌یت، و كه‌ی مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه په‌له قاژه بكه‌یت؟}. به‌پێی عورفی عه‌بدایه‌تی ئه‌وان ده‌بێ ورته‌ی لێوه نه‌یه‌ت و داگیركه‌ر چی لێده‌كات پێی رازی بێت.. ئه‌گه‌ر گولـله بارانيشی بكات، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی ئابووری بدات، ئه‌گه‌ركاره‌با و ئاویشيان لێ ببرێت..
له‌ماوه‌ی هه‌ژده مانگی رابوردوودا خه‌ڵكی غه‌ززه له‌ناو گه‌مارۆیه‌كی توندوتۆڵی ئابووریدا بوون، یا به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر له‌ناو زیندانێكی گه‌وره‌دا بوون، كاره‌باو ئاویان لێ بڕا، و ده‌رگای سه‌رزه‌وی و ده‌ریا و ئاسمانیان لێ داخرا، له چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ش كران، پاش ئه‌مانه‌ش له ده‌ریاو وشكانی و هه‌واوه ئاگرباران كران،هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یا خان‌و و مزگه‌وت و خه‌سته‌خانه‌یه‌كی لێ هه‌ڵ نه‌بوێرا، به‌ڵكو بازاڕ و قوتابخانه‌كانیشی گرته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكا كوژراوی ئه‌و پارچه زه‌ویه گه‌یشته نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێك، برینداریش به‌هه‌زاره‌ها.. له‌سه‌دا سی و پێنجی ئه‌و كوژراو و بریندارانه ژن و منداڵ بوون، و خێزانه‌كانیان به‌ته‌واوی قڕ كران..
له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی رابورد حه‌ماس پێبه‌ند بوو به ئاگربه‌سته‌كه‌یه‌وه، به‌لاَم له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا چه‌ند جار ئیسرائیل ئه‌و ئاگر به‌سته‌ی شكاند، یه‌كێ له‌مه‌رجه‌كانی ئاگر به‌ست كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ره‌فه‌ح بوو، كه‌چی نه‌ك هه‌ر ده‌رگاكانی داخست، چه‌ندان ترۆری له‌ناو غه‌ززه و لێواره‌ی رۆژئاوادا ئه‌نجام دا. نزیكه‌ی سیی هاولاَتی به‌ئاگری ئیسرائیلییه‌كان ترۆر كران..
هه‌روه‌ك خاليد ميشعه‌ل گوتی: له‌ماوه‌ی ئاگر به‌سته‌كه‌دا ئیسرائیل به‌ته‌واوی له‌ره‌حه‌تیدا بوو، كه‌چی فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌رگیز له ئۆقه‌ره‌و ئیسراحه‌تا نه‌بوون، هه‌میشه چاوه چاویان بوو كه ئێستا یا تاوێ تر به گولـله‌ی جوله‌كه ترۆر بكرێن..
كاتێ واده‌ی ئاگر به‌سته‌كه به‌ره‌و كۆتایی بوون ده‌چوو. حكومه‌ته‌كه‌ی غه‌ززه ئاماده‌یی ده‌ر بری بۆ ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر لابردنی ئابلووقه‌ی ئابووری، و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی غه‌ززه، به‌لاَم هیچ گوێ یه‌ك ده‌نگی فه‌له‌ستینییه‌كانی نه‌بیست!!
بۆ دوور بۆی بڕۆین خۆ ئه‌گه‌ر له غه‌ززه‌وه موشه‌كه ده‌ست كرده‌كان هه‌ڵده‌دران و ئيسرائيليش به‌و بیانوه‌وه ئه‌وكاره‌ی ده‌كرد، خۆ له لێواره‌ی رۆژئاواوه مووشه‌ك هه‌ڵنه‌ئه‌درا ده‌ی بۆچی په‌نجا هاولاَتی فه‌له‌ستینی له‌وێ به‌ده‌ستی جووه‌كان ترۆر كران؟ و به‌سه‌د‌ان كه‌سیشیان بریندار كرا؟
له‌واقیعا ئیسرائیل پێی وایه كه واجبه له‌سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان قبووڵی داگیركردنی خاك و ئاویان بكه‌ن، و خاكیان پارچه پارچه بكرێت، و بكرێته كانتۆنات و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ بدرێن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری واقیع بكه‌ین، ئیسرائیل ده‌یه‌وێ فه‌له‌ستینییه‌كان ئاگر به‌ست ئه‌نجام بده‌ن، به‌لاَم له به‌رامبه‌ره‌وه ئابلوقه‌ی ئابووری و برسیه‌تی و ترۆركردنیان پێ بدات، ناوبه‌ناو هێرشیان بۆ به‌رێت، و له‌خاكیانا رۆ بچێت، و موسته‌عمه‌رات له‌خاكیانا دروست بكات..
له‌راستیدا ئه‌و رۆكێتانه‌ی حه‌ماس كه زۆر ساده‌ن و به‌ده‌ست دروست ده‌كرێن، وه‌ك هاوارێك وایه به‌رووی دنیادا تا پێیان بڵێن: ئه‌وه بۆ چاوتان له‌ئێمه خه‌واندووه كه ئیسرائیل چیمان پێ ده‌كات؟! ئه‌گه‌ر حه‌ماس خراپه‌و ئه‌و ده‌یه‌وێت حه‌ماس سزا بدات، بۆ ئه‌و یه‌ك ملیۆن و نیوه خه‌ڵكه‌ی غه‌ززه به‌برسیه‌تی ده‌كوژێ؟
له‌راستيدا ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاییه‌كانی پشتیوانیان ده‌یانه‌وێ فه‌له‌ستینی له‌و سه‌ر خاكه‌دا نه‌مێنن و هه‌رایشیان لێ به‌رز نه‌بێته‌وه..!!
وه‌نه‌بی ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ست درێژی ئیسرائیل بێت، ساڵی 2006 له سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك و دووه‌وه به فرۆكه‌و هێزه هه‌واییه‌كانی 140 هاوڵاتی غه‌زه‌ی كوشت، پێش ئه‌وه‌ی هێرشه سه‌ر نه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بۆ لوبنان بكات. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی گۆماوی خوێنی زایۆنییه‌كان بكه‌یت لیستێكی دوور‌و درێژیان هه‌یه، هه‌ر له قه‌سابخانه‌كه‌ی دێریاسینه‌وه بیگره تا قه‌سابخانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی غه‌ززه ته‌نیا حه‌قیقه‌تێك ده‌رده‌خات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چه‌وسانه‌وه و ئاواره‌كردنی فه‌له‌ستینیيه‌كان و له‌ناوبردنی هه‌میشه‌ییان به‌لای ئه‌وانه‌وه دادگه‌ریيه..
رۆبه‌رت فیسك له رۆژنامه‌ی ئیندی پێندتی 7/1 دا نووسیبووی: جارێكی تریش ئیسرائیل ده‌رگای دۆزه‌خی به‌رووی فه‌له‌ستینییه‌كانا كرده‌وه‌و 40 قوتابی په‌نابه‌ری له قوتابخانه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانا كوشت، ئایا چاوه‌راوانكردنی شتی وا له‌ئیسرائیله‌وه موفاجه‌ئه‌یه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رێك له بیره‌وه‌رییه‌كان بده‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵه‌كانی 1982 كاتێ ئیسرائیل خۆی كرد به‌لوبنانا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یدا 17500 مرۆڤی سڤیلی كوشت، كه‌به‌شی زۆریان ژن و منداڵ بوون، ئايا قه‌سابخانه‌كه‌ی سه‌براو شاتێلامان له‌بییر چووه‌ته‌وه كه 1700 مرۆڤی سڤیلی كوشت؟، یا قه‌سابخانه‌كه‌ی قانای ساڵی 1996 به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره لوبنانییه‌كان ئه‌نجام درا؟ كه‌زیاد له‌نیوه‌یان منداڵ بوون و له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانا بوون؟ یا هه‌ڵمه‌تی كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی ساڵی 2006 كه داوایان له‌خه‌ڵكی كرد بینه ده‌ره‌وه‌و هێرشی كرده سه‌ریان و قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد؟ یا كوشتنی هه‌زار كه‌سه سڤیله‌كه‌ی لوبنان دیسان له‌ساڵی 2006دا؟
ئه‌م نووسه‌ره ده‌ڵێت: ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ر سوورهێنه‌ر نین، {من ده‌ڵێم: چونكه ئه‌وه سروشتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه‌له‌سه‌ر خوێنرشتنه‌وه دروستكراوه} به‌لاَم سه‌ر سوورهێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆر له‌پێشه‌وایانی رۆژئاوایی وسه‌ركرده‌كان وسه‌رۆك وه‌زیران درۆ بۆئیسرائیل بكه‌ن و وه‌ك جارانی پێشوو بڵێن: ئیسرائیل به‌و په‌ری حه‌زه‌ره‌وه خۆی ده‌پارێزێت له قه‌سفكردنی خه‌ڵكی سڤیل، چونكه یه‌كێ له‌سه‌فیره‌كانی ئیسرائیل پێش سه‌عاتێك له‌قه‌سفه‌كه‌ی غه‌ززه رایگه‌یاند: " ئیسرائیل ئه‌وه‌ی له‌توانای مرۆڤدا بێت به‌كاری دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بپارێزێ له‌ئاگره‌كانی شه‌ڕ"!!
هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره ده‌ڵێت: "هه‌ر سه‌رۆك و سه‌ره‌ك وه‌زیرانێك په‌ره و ره‌واج به‌و درۆیه بدات، و بیكاته عوزرێك بۆ رانه‌گرتنی جه‌نگ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ئه‌وه ده‌ستی به‌خوێنی كوژراوه‌كانی قوتابخانه‌ی "ئۆنروا " سووربووه..
به‌ڵێ ئه‌وه سروشتی ئیسرائیله له‌به‌ر ئه‌وه هیچ سه‌ركۆنه‌ی ناكرێ، به‌لاَم نه‌نگی بۆ ئه‌و ولاَتانه‌یه كه خۆیان به پارێزگاری مافی مرۆڤ ده‌زانن و ئاواش به‌رگری له‌و خوێن رێژانه ده‌كه‌ن؟
ئه‌مه‌یه ئه‌و جیهانه ئازاده‌ی ئیسرائیل نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، و به‌رگری له‌به‌ها بالاَكانی ده‌كات، هه‌روه‌ك لیفنی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند؟! ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌و جیهانه بێ دادگه‌رییه بێت، مافی هه‌موو موسوڵمانێك و ئازادی خوازێك نییه بڵێ: من له‌و جیهانه به‌ریم؟! هه‌روه‌ك سه‌رۆكی فینزوێللا رایگه‌یاند؟
به‌لاَم ئایا ئه‌مه پیلانی ته‌نیا ئیسرائیل بوو یاولاتانی تریشی تیایا به‌شدار بوو؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ بده‌ین ده‌بینین رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل وه‌ك {یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت}و {مه‌عاریف} له‌رۆژی 15/12 دا بلاَویان كرده‌وه كه عامۆس جه‌لعادی به‌رێوه‌به‌ری بازنه‌ی سیاسی و ئاسایش له وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئیسرائیل‌دا له‌ته‌ك عومه‌ر ئیسماعیلی هاوتای میسریدا له‌قاهیره‌دا كۆ ده‌بێته‌وه، و عومه‌ر ئیسماعیل زۆر به‌سه‌ختی ئینتیقادی حه‌ماس ده‌كات..
ئايا به‌ئاشكرا ره‌فزكردني ئه‌و لوتكه‌يه له 14/1 له لايه‌ن ميسروسعوديه‌وه كه له‌سه‌رداخوازي قه‌ته‌ر به‌نيازبوون بگيرێ بؤ به‌رگريكردن له قركردني خه‌لَكي غه‌زه،و ئه‌وان بايكؤتيان كرد، ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ كه ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته له‌م دوو ولاَته‌دا هاوكاري ئيسرائيلن بؤ له‌ناوبردني خه‌لَكي غه‌ززه؟ و ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وانه نین كه میدیاكانی ئیسرائیل له‌باره‌یانه‌وه رایان گه‌یاند : پێش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاگربارانی غه‌ززه بكات چه‌ند حكومه‌تێكی عه‌ره‌بی لێ ئاگادار كردۆته‌وه؟ بگره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسری ئه‌بول غه‌یز حه‌ماسی تاوانبار كرد و مه‌سئولیه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی خسته ئه‌ستۆی حه‌ماسه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه مارشاڵ ته‌نتاوی وه‌زیری به‌رگری میسر له‌و رۆژه‌دا كه هێرشه‌كه‌ی تیاكرا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كۆبووه‌وه. ته‌نانه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌میسره‌وه ئیعلانی هێرشه‌كه‌ی كرده سه‌ر غه‌ززه!!
وصفي عاشور به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی سه‌ركۆنه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن و تاوانه‌كه ده‌كه‌نه ئه‌ستۆی حه‌ماسه‌وه چونكه به‌و چه‌كه ساده‌وه كه هه‌یه‌يانه دیفاعیان له‌میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، به‌رامبه‌ر به‌وانه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێ خۆی كرد به‌ماڵی ئه‌ودا و ده‌ستدرێژی كرد بۆ خێزانه‌كه‌ی، و مناڵه‌كانی كوشت، ئایا ئه‌و ده‌چیته ژوورێكه‌وه‌و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی دابخات؟ تا خوا پشتیوانی بۆ ده‌نێرێ و سه‌ری ده‌خات؟ ئه‌گه‌ر نامووسی ئه‌وی برد و شه‌ره‌فی ئه‌وی شكاند، ئایا سه‌رزه‌نشتی ژنه‌كه‌ی ده‌كات، و قسه به‌و مناڵانه‌ی ده‌ڵێت كه به‌كوته‌كه‌وه به‌رگرییان له‌خۆیان كردووه و بوونه‌ته قوربانی؟! ئه‌ی تۆ چ ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست درێژی بۆ كراوه ولاَتێك بێ، و ئه‌و قوربانيانه میلله‌تێك بن، و به‌ها بالاكانیان ژێر پێ خرابێ؟
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی ئیندی پێندتی 7/1 نووسیبووی: ئه‌گه‌رسه‌یری ئاماره‌كان بكه‌ین له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا بیست ئیسرائیلی له‌ده‌وری غه‌ززه‌دا كوژراوه، و بێگومان كه‌س به كوشتنی ئه‌و ژماره‌یه دڵخۆش نییه، به‌لاَم ئیسرائیلییه‌كان ته‌نیا له‌یه‌ك هه‌فته‌دا شه‌ش سه‌د فه‌له‌ستینیيان كوشت، ئه‌مه چ پێوه‌رێكه؟ جیهان هه‌مووی هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و بیست كه‌سه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سالا كوژراوه، به‌لاَم ئه‌وان له‌هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش سه‌د كه‌س بكوژن مافی خۆیانه؟ ئایا ئه‌مه هه‌ر هه‌مان بان و دوو هه‌وا نییه؟ پاشان رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ: ئێستا تێده‌گه‌ین بۆچ موسوڵمانان رقیان لێمانه؟! چونكه پێوه‌ره‌كانمان بان و دوو هه‌وایه.
له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌دا له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو وێرانكارییه‌دا من هیوام به یارمه‌تی و سه‌رخستنی خوایی هه‌یه، چونكه ئه‌وان ده‌ستیان له‌هه‌موو یارمه‌تییه‌كی ئینسانه‌كان بڕاوه و ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری ئالای عرووبه بوون له‌پشته‌وه خنجه‌ریان لێدان، و دنیای ده‌سه‌لاَتدار هه‌موو له‌ته‌ك زاڵم و قه‌سابه‌كه‌دان، ئه‌وانیش به‌و تونا كه‌مه‌وه به‌و چه‌كه سه‌ره‌تاییانه‌وه، به‌و برسیه‌تی و نه‌دارییه‌وه به‌لاَم به باوه‌ڕێكی پته‌و به‌خوای خۆیانه‌وه، رۆیشتوونه‌ته مه‌یدان و سه‌رشۆرییان قبوڵ نه‌كرد، و ئه‌وه‌ی له‌توانایانا بوو ئه‌نجامیان دا، ئایا سه‌ره‌نجام چی ده‌بێ؟ ئایا به‌و برسیه‌تی و نه‌داری و بێ چه‌كییه‌وه ده‌توانن خۆیان بگرن، و لووتی ئه‌مریكاو ئیسرائیل و هاوچه‌شنه‌كانیان بشكێنن، و ناكاوێك به‌دی بێنن كه حیزبوڵلا له‌لوبنانا به‌دی هێنا؟
باچاوه‌ڕوانی داهاتوو بین.. هیوادارم له‌و رۆژه‌دا به‌یارمه‌تی و كۆمه‌كی خوایی دلَشاد ببين.