پیرۆزبایی بەبۆنەى یادەکانى سەرى ساڵى نوێى کۆچى و سەرى ساڵى نوێى زاینيیەوە
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بەبۆنەى یادى سەرى ساڵى نوێى کۆچيه‌وه له‌قوولاَی دڵه‌وه جوانترین چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به میوانانی سایته‌كه و میلله‌تی كورد و موسوڵمانانی جیهان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هیوادارم خوای بالاَده‌ست ساڵی نوێمان بكاته ساڵی چاو خشانه‌وه به كرده‌وه‌كانی ساڵی رابوردووماندا و سوود وه‌رگرتن له چاكه‌كانی و تۆبه‌و په‌شیمانی له خراپه‌كانیان.. و بيكاته ساڵی یەک لاکردنەوەى مەسەلە هەڵواسراوەکان و چاکسازى ئابوورى و ئیدارى و سیاسى كوردستان و سه‌قامگیری هه‌رێم و ئاشتی جیهانی..
هه‌ربه بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه سلاوی خوای لێ بێ كه یه‌كێكه له پێغه‌ممه‌ره پایه به‌رزه‌كانی موسوڵمانان و ئه‌م ساڵیش هاوكاته له‌گه‌ل سه‌ری ساڵی كۆچی‌دا پیرۆزبایی به هه‌موو موسوڵمانان و مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌ڵێم و هیوادارم خوا بیكاته ساڵی لێك حاڵی بوون و سه‌قامگیری یه‌كتا په‌رستی و هه‌ق ره‌وی و مرۆڤ دۆستی.
هه‌موو كاتێكتان عیباده‌ت و خێر‌و خۆشی بێت.
براتان حه‌سه‌نی پێنجوێنی
سلێمانی / كوردستانی عیراق
27/12/2008