مه‌لاسه‌ید عه‌لی بۆی گێڕامه‌وه وگوتی:
فایه‌قی حه‌مه ساڵحی كوڕه‌مێوی له‌ساڵی 1991دا له‌كاتی كۆ ڕه‌وه‌كه‌دا ماڵ ومنداڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا به‌ره‌و باریكه وكانی پانكه ده‌كه‌ونه رێ، له‌و رێیه‌دا له‌نزیك {بێستان سوور}ه‌وه شتێكی ره‌شی قه‌به‌ی پێش چاو ده‌كه‌وێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری ده‌بینێ ئه‌مه عه‌بایه‌كه و پێچراوه له قابله‌مه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، سه‌ری قابله‌مه‌كه لاده‌بات ده‌بینێ پڕیه‌تی له بیست وپێنچ دیناری چاپی سویسری، هه‌ڵی ده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌یبات له‌ماڵ رێزانی كچیدا قایمی ده‌كات..
پاشان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كۆچه‌كه‌یانا تاده‌گه‌نه‌وه چه‌می بووزان{Boozan}
ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێننه‌وه، پاش ئه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان فه‌رمانی ده‌ركرد به دژه فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق، و ناوچه‌كه‌ی كرد به ناوچه‌یه‌كی هێمن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.. بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و پاره دۆزراوه‌یه بدۆزێته‌وه به‌رده‌وام ده‌پرسێ: ده‌بێ كێ پاره‌یه‌كی زۆری لێ وون بووبێت؟! كه‌س نابێت.. ناچار وه‌ك ئاگادارییه‌ك به نووسراو به‌ده‌رگای هه‌موو مزگه‌وته‌كانی {نه‌سر} و {باریكه} و {عه‌ربه‌ت}دا هه‌ڵی ده‌واسێ، به‌ڵكو خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یدا بكات.. هه‌ندێك دێن و یه‌كێك ده‌لًَێ په‌نجا دینار و ئه‌وی تر ده‌ڵێت: سه‌د دینار و...تاد.. به‌لاَم بێ سوود ده‌بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی نابینێته‌وه..
ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا تێده‌په‌رِِێ هێشتا خاوه‌نی پاره له‌هیچ شوێنێكه‌وه دیار نییه!!
كوڕه‌كانی داوای لێده‌كه‌ن بیانداتێ كاسبییه‌كی پێوه بكه‌ن چونكه هه‌ژارو كه م ده‌ستن با كه‌مێ وه‌زعی ژیانیان باش ببێت، بێسوود ده‌بێت و به‌گوێێان ناكات، و پێیان ده‌ڵێ: كوڕم! ئه‌مه ماڵی خه‌ڵكه به‌ئێمه حه‌رامه، خۆ ماڵی خۆمان نییه تا چۆنمان بوێ وا به‌كاری بێنین..!!
فایه‌ق له‌به‌ر بێكاری رووده‌كاته تكریت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ كارێك به‌ده‌ست بێنێ، رۆژێك له‌خاڵی پشكنینی تكریتدا وه‌ك ره‌شبگیری خه‌ڵكی ده‌گرن، ئه‌میش كه كورد ده‌بێت پاش چه‌ند رۆژێ ده‌ینێرن بۆ ئیستیخباراتی كه‌ركووك، كه ئه‌یبه‌نه ناو زیندانه‌كه‌وه پیاوێكی ماتی مۆنی كه‌مدوو ده‌بینێ، ئه‌میش لێی ده‌پرسێ: ئه‌وه بۆ تۆ ئه‌وه‌نده گرژ و مڕو مۆچ و بێده‌نگی؟ ته‌نیا من و تۆ نوێژ ده‌كه‌ین كه‌مێ رووخۆش به، و دوو قسه‌ی خۆشم بۆ بكه!!
ئه‌ویش هه‌ناسه‌یه‌كی سارد هه‌ڵده‌كێشێ، و ده‌ڵێ: كاكه براكه‌م! ئه‌وه‌ی له‌من قه‌وماوه یاخوا له‌كه‌س نه‌قه‌ومێ، خه‌فه‌ت هه‌رچوار ده‌ری دیواری دڵمی ته‌نیوه.. ئه‌میش پێی ده‌ڵێ: ئه‌و خه‌ڵكه‌یش هه‌موو وه‌ك تۆ لێیان قه‌وماوه، و كۆێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تیان به سه‌را هاتووه و گوێش ناده‌نێ.. چونكه به‌خه‌فه‌ت ناره‌حه‌تییه‌كه‌ت له‌كۆڵ ناكه‌وێت، به‌ڵكو ناڕه‌حه‌ت تر ده‌بیت.. ئاده‌ی بزانم چیت لێ قه‌وماوه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: دووبرام هه‌بوو ئه‌نفال كران، كۆمه‌ڵێ هه‌تیوی ئه‌وانیشم به‌سه‌را كه‌وتووه، ئێمه هۆزی جه‌باری لای كه‌ركووكین، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراوین، جگه له دروێنه‌كه‌ر{دراسه}یه‌ك هیچمان بۆ ده‌رنه‌چوو، ئه‌ویشمان فرۆشت به 195 هه‌زار دینار و ویستمان كارێكی پێ بكه‌ین، به‌لاَم له‌كۆچ و ره‌وه‌كه‌دا له‌نێوان {عه‌ربه‌ت} و{كانی پانكه}دا لێمان كه‌وت و هه‌رچی به‌شوێنیا گه‌ڕاین و جاڕمان بۆدا نه‌مان دۆزییه‌وه‌و په‌یدامان نه‌كرد، و ئه‌ویشمان فه‌وتاو تیاچوو!! سه‌رباری هه‌مووی ئه‌وه‌ته ده‌مبینی منیش لێره حیجزم و هیوای به‌ربوونم نییه.. ماڵ و مناڵ‌یش بێكه‌س بێ سه‌رپه‌رشتێك.. ئه‌رێ كاكه گیان ئه‌بێ كێ له‌من لێقه‌وماوتر بێت؟!!
فایه‌قیش لێی ده‌پرسێ: ئه‌رێ برا! تۆ ماڵ و منداڵه‌كه‌ت ئێستا له‌كوێن؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: له‌په‌نای فلاَنه مزگه‌وتن، له‌فلاَن گه‌ڕه‌ك، له‌شاری هه‌ولێر..
فایه‌قیش پێی ده‌ڵێ: من پێم وایه به‌م زوانه به‌رده‌بم، جا ئه‌گه‌ر راسپارده‌یه‌كت هه‌یه تا به‌ماڵ و منداڵه‌كه‌تی بگه‌یه‌نم.. ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر توانیت سه‌ریان لێ بده‌یت ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان پێ بڵێ: كه من ماوم و له‌زیندانی كه‌ركووكم..
كابرای هاوه‌ڵی لێی ده‌پرسێ: باشه تۆ عیلمی غه‌یبت پێیه، تۆ چووزانی به‌م زوانه به‌رده‌بیت؟
فایه‌قیش ده‌ڵێ: به‌خوا كاتێ تۆ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆتت بۆ گێڕامه‌وه تێگه‌یشتم بۆچ من راپێچی ئه‌م زیندانه كراوم!! خۆم لێم روونه هیچ تاوانێكم نه‌كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه خوا منی ناردووه بۆ ئێره تا تۆ ببینم، ئه‌وا تۆم بینی حه‌تمه‌ن مه‌به‌ست له‌گرتنه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت و به‌رده‌بم..!!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: یا خوا وابێ..
شێخ تاهیری چوێسه‌یی كوڕی شێخ عه‌بولقادری چوێسه، له‌گه‌ڵ عیززه‌ت دووریا نێوانیان زۆر خۆش بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی توند و تۆڵ و پته‌ویان هه‌بوو، قه‌ده‌ری خوا شێخ تاهیر دێت بۆ كه‌ركووك، و سه‌رێك له زیندانی ئیستیخباراتی كه‌ركووك ده‌دات، تا ئه‌وانه‌ی ده‌روێشی ئه‌ون و به‌تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا گیراون به‌ریان بدات..
فایه‌ق ده‌ڵێت: كه‌شێخ تاهیر هاته ژووره‌وه من رۆیشتم یه‌كسه‌ر ده‌ستیم ماچ كرد و گوتم: قوربان! خۆم و باو و باپیره‌م ده‌روێشی ئێوه بووین، و ئێستاش به‌ناهه‌ق گیراوم، به‌ڵكو به‌ره‌لاَم بكه‌یت..
ئه‌ویش لێی ده پرسێ: له‌سه‌ر چی گیراویت؟گوتم: له‌سه‌ر هیچ..
گوتی: چۆن له‌سه‌ر هیچ؟ گوتم: به‌خوا له‌بازگه‌كه‌دا ره‌شبگیر بوو منیان گرت و راپێچیان كردم، ده‌نا – به‌خوا قه‌سه‌م - هیچ تاوانێكم نییه!
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: ده‌وه‌ره ئه‌م كه‌ناره‌وه و بڕۆره ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه كه من ده‌مه‌وێت به‌ره‌لاَیان بكه‌م.. ئه‌ویش خێرا ده‌چێته ناویانه‌وه، و پاش دوو رۆژ ناویان ده‌خوێننه‌وه‌و به‌ره‌لاَیان ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و خزم و دۆستانی سه‌ر سام ده‌بن و ده‌لًێن ئێمه به‌ته‌ما بووین تۆ له قه‌مبه‌ر عه‌لی و به‌غداوه هه‌والًی خۆت و كاسبیه‌كه‌ت بۆ بناردینایه! كه‌چی تۆ لێره‌یت..!!
ئه‌ویش به‌سه‌ر هاته‌كه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، پاش یه‌ك دوورۆژێ ده‌چێت بۆ هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئه‌و ناو نیشانه ماڵه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، و ده‌چێته ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌و پاش سلاََو پێیان ده‌ڵێت: ئێوه كه‌ستان گیراوه؟ ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایناسن نا‌وێرن بڵێن: به‌ڵێ.. ئیتر كه ده‌زانێ ده‌ترسن پێیان ده‌ڵێت: من سێ رۆژه به‌ر بووم.. مامتان له ئیستیخباراتی كه‌ركوك گیراوه، سوپاس بۆ خوا ماوه‌و زیندووه، و ئینشا ئه‌ڵلا ئه‌ویش به‌ر ده‌بێت.. من ناونیشانه‌كه‌م له‌و وه‌رگرتووه.. بۆ ئه‌وه‌ش هاتووم بۆ لاتان مژده‌یه‌كی زۆر خۆشنتان بده‌مێ؟
ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێوه له‌كۆچ و ره‌وه‌كه‌دا لێتان كه‌وتبوو من دۆزیومه‌ته‌وه و هاتووم پێتان بڵێم : لای منه و بێن بیبه‌نه‌وه..
ده‌ڵێت: ئه‌وانیش به‌یه‌كجار دابارین به‌سه‌رما ده‌ستیان ماچ ده‌كردم، ئه‌ملاو لایان ماچ ده‌كردم، گریانی خۆشیان به‌رزبووه‌وه،و منیش له‌خۆشی ئه‌وان خوڕخوڕ فرمێسك به‌چاوما ده‌هاته خوار!!
ئه‌و شه‌وه له‌لایان مامه‌وه و به‌یانی هه‌مویانم هێنا بۆ سلێمانی و له‌وێ پاره‌كه‌م ته‌سلیم كردنه‌وه، و 15 هه‌زار دیناریان لاخست وگوتیان: ئه‌گه‌ر تۆ ئێمه‌ت خۆش ده‌وێت، توخودا هه‌ڵی بگره!!
ئه‌ڵێ منیش پێم گوتن: به‌خوا قه‌سه‌م پێنچ سه‌د دینارم نییه، به‌لاَم وه‌ڵلاهی فلسێكی تادینارێكی تا هه‌زار دینار و به‌ره‌و ژوورتری نایه‌ته باخه‌ڵی منه‌وه‌و وه‌ری ناگرم.. توخوا 15 هه‌زار زۆر تره یا 195 هه‌زار؟ به‌خوا قه‌سه‌م زۆر پێویستم پێی بووه به‌لاَم له‌ترسی خوا ده‌ستم بۆ نه‌بردووه.. من كه ئه‌وه‌م نه‌ویست به‌خوا ئه‌وه‌یشم ناوێت، هیوادارم خوا بیكاته توێشووی قیامه‌تمان..