حسه‌ینی برام بۆی گێرامه‌وه و گوتی: خوا كه خۆی مه‌يلی لێ بوو باشترینن جۆری ده‌روو له مرۆڤ ده‌كاته‌وه..
گوتم: ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه، به‌لاَم له‌م قسانه‌دا مه‌به‌ستت چییه؟
گوتی: كاتی خۆی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ئێمه له‌مه‌عهه‌دی ئیسلامی ده‌مان خوێند و له‌مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندیش سه‌عی و كۆششمان ده‌كرد، لاوێكییش كه له بازرگانی ده‌یخۆند، گه‌نجێكی روو له‌خوا بوو، - و لانزكی أحدا على الله - ئێمه ته‌نیا رواڵه‌ت بینین، و خوا خۆی به‌نده ناسه.. به‌بۆچونی ئێمه كوڕێكی تا بلێی باش و رووله‌خوا بوو، نهێنیش به‌خوا ده‌سپێرین..
رۆژگارهات و چوو، ئێمه زانكۆمان ته‌واو كرد و رۆیشتین بۆ سه‌ر بازی، ئه‌ویش خوێندنی ته‌واو كرد و رۆیشت بۆ سه‌ربازی.. ناو به‌ناو سه‌ری به‌غدام ده‌دا، و سه‌ری ماڵ كاكم ده‌دا و له وێ رۆژێكیان ئه‌و براده‌ره‌م بینی.. پاش پرسیار و چۆن و چاكی و هه‌واڵپرسین، گوتم: ئیستا چی ده‌كه‌یت؟
گوتی: هه‌روه‌ك ده‌زانی سه‌ربازم، به‌لام له ئوتێلێكیشا كار ده‌كه‌م..
گوتم: چۆن؟
گوتی: ئه‌و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی دووره با بڕۆین له‌شوێنێكا دابنیشین و بۆت بگێڕمه‌وه.. به‌ڵێ ئێمه‌ش شوێنێكی گونجاومان دۆزییه‌وه‌و دانیشتین، و ئه‌ویش به‌مجۆره بۆی گێڕامه‌وه و گوتی:
هه‌روه‌ك ده‌زانی ئێمه كه‌سه‌ربازین مووچه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده نییه شتێ پاشه‌كه‌وتی لێ بكه‌ین، كاتێ ده‌گه‌ڕێینه‌وه ده‌بێ قه‌رز بكه‌ین، خه‌ڵكی كه رۆژانی هه‌ینی و پێنچ شه‌ممه بۆ رابواردن داده‌به‌زن م منیش بۆ كاركردن داده‌به‌زیم به‌و هێوایه‌ی شتێ بنێم به‌یه‌كه‌وه‌و بتوانم سه‌فه‌ری پێ بكه‌مه‌وه‌و له‌كه‌س قه‌رز نه‌كه‌م..
رۆژێكیان له‌مه‌یدانا وه‌ستابووم چاوه‌روتانی ئه‌وه بووین یه‌كێ بێت بمان بات بۆ سه‌ر ئیش.. زۆری نه‌خایاند ترومبیلێك هات و كۆمه‌ڵێ كرێكاری كۆكرده‌وه‌و وتی: سه‌ربكه‌ون.. له‌ناو ئه‌وانه‌دا منیشی بانگ كرد‌و له‌ته‌كیانا سه‌ر كه‌وتم.. ترومبیل رۆیشت و دووری خستینه‌وه.. بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا.. له‌وێ له‌په‌نای چه‌رداخێك و خه‌رمانێ قاپی خاڵی عه‌ره‌قا دایبه‌زاندین، و گوتی: فه‌رموو ئه‌و شووشانه بشۆن و بكه‌ننه ناوسندووقه‌كانیامنه‌وه..
منیش كه لێی ورد بوومه‌وه قاپه شووشه‌كان قاپی عه‌ره‌قن، و جارێكی تریش ده‌یانه‌وێ به‌عه‌ره‌ق پڕی بكه‌نه‌وه.. بۆیه من به كابرای خاوه‌ن كارم گوت: من ناوانم ئه‌م كاره بكه‌م..
ئه‌ویش پێی سه‌یر بوو كه‌من وام گوت: گوتی: خۆ زۆر ئاسانه!! بۆچ ناتوانی؟
منیش گوتم: له‌راستیدا وه‌ك كار ئاسانه.. به‌لاَم له‌ناحییه‌ی شه‌رعییه‌وه من ناتوانم بیكه‌م.. چونكه به‌پێی ئاینه‌كه‌ی من كاری وا حه‌رامه.. بۆیه منیش كاری وا ناكه‌م..
كابرا زۆری پێ سه‌یر بوو.. گوتی: بۆچ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تر كافرن؟
گوتم: من نه‌م گوتووه كه‌س كافره.. من گوتوومه من ئه‌و كاره ناكه‌م..
گوتی: كار ناكه‌یت كه‌یفی خۆته بۆ كوێ ده‌ڕۆیت بڕۆ.. ئیتر منیش ملی رێگام گرته به‌ر تاگه‌یشتمه‌وه سه‌ر ججاده‌ی قیر و سوار پاس بووم و هاتمه‌وه بۆمه‌یدان، و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتم و بیرم ده‌كرده‌وه‌و چاوه‌ڕوانی قاپی كه‌ره‌می خوا بووم به‌ڵكو كارێكم بۆ بنێرێ..
زۆری پێ نه‌چوو.. ترومبێلێك له‌به‌ر ده‌مما وه‌ستا و ژن و پیاوێكی تیا بوو، گوتیان: كار ده‌كه‌یت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مێ بووبووم، گوتم: پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر كار ده‌بێ بزانم كاره‌كه چییه تا بزانم ئایا بۆم ده‌كرێت یان نه؟
گوتیان: كاره‌كه زۆر ئاسانه.. هه‌ندێ خاكمان هه‌یه هه‌ڵی ده‌كه‌نیت، و رێك و پێكی ده‌كه‌یت، و ته‌واو..
گوتم: زۆر باشه دێم.. سواربووم له‌ته‌كیانا و گه‌یشتینه ماڵه‌كه‌یان.. منیش زۆر به‌دڵسۆزانه ده‌ستم به‌كار كرد، و سه‌یری ئه‌ملاو لام نه‌ده‌كرد، ببومه جێی سه‌رنجی ئافره‌ته‌كه، بۆیه لێی پرسیم: تۆ چیت؟ كارت هه‌ر كرێكارییه؟
گوتم: نه‌وه‌لاَ.. من خه‌ریجم، و ئێستا سه‌ربازم.. به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیم نه‌بێ، و پاره له‌كه‌س قه‌رز نه‌كه‌م، رۆژانی پێنچ شه‌ممه‌و هه‌ینی داده‌به‌زم كار ده‌كه‌م..
گوتی: له چ سه‌ربازخانه‌یه‌كی؟
گوتم: له فلان ناوچه، و له فلاَن فه‌وج..
گوتی: وه‌ڵلا براكه‌ی من فه‌رمانده‌ی ئه‌و فه‌وجه‌یه.. باشه ئێمه ئوتێلێكمان هه‌یه، له‌بیاتی ئه‌وه‌ی كریكاری بگه‌یت، ده‌توانی شه‌وانه ئیداره‌ی بكه‌یت؟
گوتم: به‌ڵێ.. ئه‌ی بۆچی نا؟!
ناوی خۆم و ئه‌دره‌سی ته‌واوی لپ وه‌رگرتم، و گوتی: من به‌كاكم ده‌لێم: ئه‌و بانگت بكات و كاری دابه‌زینی رۆژانه‌ت بۆ ئاسان بكات..
منیش زۆر سوپاسم كرد.. ئه‌و نیوه‌رۆیه له‌وێ نانیان دامێ و رێزێكی باشیان لێ گرتم.. و پاش كاره‌كه‌م رۆیشتمه‌وه بۆ سه‌ربازخانه..
بۆ سبه‌ینێ ئامیر بانگی كردم.. و گوتی: هه‌موو رۆژێ سه‌عات دوو بگه‌ڕێره‌وه بۆ ناو به‌غدا، و به‌یانی زو ده‌توانی سه‌عات شه‌ش بێیته‌وه بۆ سه‌ر بازخانه..
ئیتر سوپاشس بۆ خوا ئه‌وه‌ته منیش نانم كه‌وتۆته شۆلاَوه‌وه..
منیش گوتم: له‌راستیدا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه خواییه كه له قورئانا به ئیماندارانی داوه‌و فه‌رموویه‌تی: " وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا، وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا. " الطلاق/2-3.
واته: ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێ و پارێزكار بێ خۆا ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه، و له شوێنێكی واوه ژێواری ده‌دات خۆی نه‌هاتبێ به‌خه‌یاڵیا. ئه‌وه‌ش پشت به‌خوا ببه‌ستێ، خوای به‌سه، خوا كاری خۆی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، و بۆ هه‌ر شتێكیش كاتێكی دیاری كردووه..