مانگی موحه‌رِره‌م یه‌كێكه له‌ومانگانه‌ی رۆژووگرتنی تیا خێره، له باره‌ى گه‌وره‌یی رۆژووی ئه‌م مانگه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:" أفْضَلُ الصِّيامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهرُ اللهِ المُحَرَّمِ، وأفْضَلُ الصَّلاةِ بَعدَ الفَرِيضَةِ صَلاةُ الليْلِ "(1).واته: گه‌وره‌ترین رۆژوو پاش ره‌مه‌زان رۆژووی مانگی موحه‌رِره‌مه، و گه‌وره‌ترین نوێژیش پاش فه‌رزه‌كان نوێژی شه‌وه. سه‌رنج بده پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نوێژی شه‌و و رۆژووی موحه‌رِره‌می له دووتای ترازوویه‌كدا داناوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مانگی موحه‌رِره‌م.
به‌تایبه‌ت رۆژووی نۆیه‌م و ده‌یه‌م رۆژی،
چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌رۆژی ده‌یه‌می موحه‌رِره‌مدا به‌رِۆژووبووه‌و فه‌رمانیشی به‌گرتنی ئه‌ورۆژه داوه، عه‌رزیان كرد ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئه‌م رۆژه لای گاور و جووه‌كان رۆژێكی پیرۆزه.. ئایا ئێمه‌ش به‌پیرۆزی بزانیین و خۆمانیان لێ هه‌ڵنه‌بوێرین؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی: ئینشائه‌ڵلا ساڵی داهاتوو رۆژی نۆیه‌میشی به‌رِۆژوو ئه‌بین.. به‌لاَم كاتێ ساڵی داهاتوو هات، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌فاتی كردبوو(2)
روبه‌ییعی كچیی موعه‌وویز ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پیاوی نارد بۆ ئاواییه‌كانی ئه‌نسار، و فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌ئێوه به‌رۆژووبووه باته‌واوی بكات، ئه‌وه‌ش شتی خواردووه باله‌مه‌ودوای رۆژه‌كه هیچ نه‌خوات. (3).
پیاوێك عه‌رزی پێغممه‌ری كرد: خێری رۆژووی عه‌ره‌فه‌م پێ بڵێ، فه‌رمووی: لای خوا ده‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی ئێستا و رابوردوو، پیاوه‌كه گوتی: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئه‌ی رۆژووی رۆژی عاشوورا چۆنه؟ فه‌رمووی: لای خوا ده‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵێك. (4).
به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی موسلیم له ئه‌بو قه‌تاده‌وه ریوایه‌تی كردووه رۆژووی رۆژی عاشورا كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵێكه و رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌ش كه‌فاره‌تی گوناهی دوساڵه، ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: حیكمه‌تی گه‌وره‌تربوونی رۆژووی عه‌ره‌فه‌ی قوربان له رۆژووی عاشوورا ئه‌وه‌یه كه رۆژووی عاشوورا ده‌درێته پاڵ حه‌زره‌تی مووسا، و رۆژووی عه‌ره‌فه‌ش ده‌درێته پاڵ حه‌زره‌تی محمد صلى الله عليه وسلم. (5).
زانایان رایان جیاوازه له‌باره‌ی رۆژووی عاشوراوه، ئایا پێش ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان فه‌رز ببێ عاشورا فه‌رز و واجب بووه یان هه‌ر سوننه‌ت بووه؟ شێخ [ بدر الدين العيني ] له‌كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا{عمدةَ القاری شرح صحیح البخاری}باسی ده‌كات كه: به‌لای دیاریترین رای ئیمامی شافیعییه‌وه واجب نه‌بووه، به‌لاَم ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه رای وایه كه پێشتر واجب بووه، به‌لام به واجب بوونی ره‌مه‌زان ئه‌ویش نه‌سخ بووه‌ته‌وه. (6)
ئیبنو عومه‌ر كه یه‌كێكه له راوی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی رۆژووی عاشوورا، پاش فه‌رزبوونی رۆژووی ره‌مه‌زان خۆی به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو، هۆی ئه‌وه‌بو پێی ناخۆش بوو رێز له شتێ بگیرێ كه‌له سه‌ر ده‌می نه‌فامیدا رێزی لێ گیراوه،.. ئه‌مه‌ش كه رۆژووی عاشورا به‌رۆژوو نه‌بووه، وه‌ك به‌رۆژوو نه‌بوونه‌كه‌ی وایه بۆ رۆژووی مانگی ره‌جه‌ب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لك له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا به‌گه‌وره‌یی و رێزه‌وه سه‌یری مانگی ره‌جه‌بیان ده‌كرد، پێی ناخۆش بوو كاتێ خوا ئیسلامی پێ به‌خشیون شتێكی پێش ئیسلام به‌گه‌وره‌یی و رێزه‌وه سه‌یر بكات.. به‌لاَم پێی حه‌رام نه‌بوو، به‌كه‌سیشی نه‌ده‌گوت: مه‌یگرن، به‌لاَم خۆی نه‌ی ده‌گرت. (7).
په‌راوێزه‌كان:
(1) أخرجه مسلم في كتاب الصيام/باب فضل صوم المحرم، ص: 494، برقم: 1982.
(2)عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ - رضى الله عنهما - يَقُولُ حِينَ صَامَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ يَوْمٌ تُعَظِّمُهُ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ - إِنْ شَاءَ اللَّهُ - صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ ». قَالَ فَلَمْ يَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ حَتَّى تُوُفِّىَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم-. رواه مسلم في كتاب الصيام/باب أَىُّ يَوْمٍ يُصَامُ فِى عَاشُورَاءَ: 3/151..
(3)حَدَّثَتْنِي رُبَيِّعُ بِنْتُ مُعَوِّذٍ قَالَتْ بَعَثَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي قُرَى الْأَنْصَارِ قَالَ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ صَائِمًا فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ وَمَنْ كَانَ أَكَلَ فَلْيَصُمْ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ." أخرجه مسلم في كتاب الصيام /باب من أكل في عاشورا‌ء، ص: 480، برقم: 1919.
(4)عَنْ أَبِي قَتَادَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ قَالَ لَهُ رَجُلٌ أَرَأَيْتَ صِيَامَ عَرَفَةَ قَالَ أَحْتَسِبُ عِنْدَ اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الْمَاضِيَةَ وَالْبَاقِيَةَ قَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَرَأَيْتَ صَوْمَ عَاشُورَاءَ قَالَ أَحْتَسِبُ عِنْدَ اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ. رواه مسلم في كتاب الصيام/ باب أَىُّ يَوْمٍ يُصَامُ فِى عَاشُورَاءَ: 3/151..
(5)فتح الباري شرح صحيح البخاري: أحمد بن علي بن حجر: 4/249.
(6) عمدة القاري شرح صحيح البخاري: 2/217.
(7)نفس المصدر: 16/228.