كاتی خۆی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانا كه هێشتا دایكی ره‌حمه‌تیم له ژیانا بوو، نامه‌یه‌كم له پاكستانه‌وه بۆ نووسی و هه‌ست و ئیحساساتی خۆمم تیا نووسی بوو به‌تایبه‌ت ده‌وری دایكم له پێگه‌یاندنم و په‌روه‌رده‌ما، له خه‌م و هه‌ڵكروزان و پاڕانه‌وه به‌سۆزه‌كانیا، خه‌م و ناڕه‌حه‌تی له‌كاتی لاق شكانه‌كه‌و پاشان گرتنه‌كه‌مدا.. ئه‌و نامه‌یه‌م بۆ نارده‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه رێی پێ نابه‌مه‌وه تا وه‌ك یاداشتێك بیخه‌مه پێشچاو وه‌ك قه‌درزانییه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی تۆماری بكه‌م، و به‌داخه‌وه ئه‌و نامه‌یه تیا چوو.. دووباره‌كردنه‌وه‌ش ئه‌و تام و چێژه‌ی نییه.. و هه‌موو كاتێكیش ئینسان ئه‌و حاڵه‌ته رۆحی و ده‌روونییه‌ی بۆ ساز نابێت.. به‌هه‌رحال به‌م تابلۆیه‌ی دكتۆردا ئه‌و نامه‌یه‌م بییر كه‌وته‌وه و له‌جیاتی ئه‌و ئه‌مم بڵاوكرده‌وه چونكه برای به‌ڕێز دكتۆر " عائض القرني " له‌م داڕشتنه‌دا هه‌ست و ئیحساساتی خۆی به‌رامبه‌ر دایكی زۆر جوان وێنه كێشاوه، و زۆر سه‌ركه‌وتووانه له‌و وێنه‌یه‌دا خۆ ی و دایكی پێش چاو ده‌خات.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌گرتنه‌یدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه منیش ویستم پیشانی خوێنه‌ری كوردی بده‌م..
فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه تابلۆكه‌ی دكتۆر قه‌ره‌نی:
من گه‌وره ده‌بم ولای دایكم هه‌ر بچكۆله‌م، پییر ده‌بم ولای ئه‌و هه‌ر منداڵم، ئه‌و ته‌نیا كه‌سێكه له‌به‌ر من فرمێسك و شیر‌و خوێنی خۆی رشتووه، هه‌مووكه‌س منی له‌بییر چووه‌وه جگه له‌دایكم، هه‌مووكه‌س ئازاری دڵی دام جگه له‌دایكم، دنیا هه‌مووی له‌لام گۆڕا جگه له‌دایكم..
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! كاتێ من سه‌فه‌رم ده‌كرد چه‌ند سه‌رگۆنات به‌فرمێسكه‌كانت ده‌شۆرد؟! چه‌ند خه‌ولێزرانت بوو كاتێ به‌جێم ده‌هێشتی! چه‌ند خه‌و له‌چاوه‌كانت ده‌تۆرا كاتێ من نه‌خۆش ده‌كه‌وتم!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! كاتێ من له‌سه‌فه‌رێك ده‌هاتمه‌وه له‌ده‌م ده‌رگاكه‌دا ده‌وه‌ستایت وچاوه‌ڕێت ده‌كردم، و چاوه‌كانت فرمێسكی شادییان ده‌ڕشت، و كاتێكیش له‌ماڵ ده‌چوومه ده‌ر دیسان له‌ده‌م ده‌رگاكه‌دا ده‌وه‌ستایت و به‌دڵێكی پڕ له‌خه‌مه‌وه خواحافیزیت ده‌كردم، ئه‌ڵلاَهـ !! دایكه گیان! له‌رۆژانی ئازار‌و ئێشه‌كانا له‌ناو په‌راسووه‌كانتا هه‌ڵت ده‌گرتم، به‌ئاهو حه‌سره‌ته‌وه دات ده‌نام، به بزه‌و ماچه‌كانت ده‌تلكاندم به‌سه‌رسینه‌ته‌وه!!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! تا كاتێ خه‌و نه‌بوایه‌ته میوانم نه‌ده‌خه‌وتی، تاشاد نه‌بوومایه هه‌رگیز ئیسراحه‌تت نه‌ده‌كرد! ئه‌گه‌رده‌م به بزه بوومایه تۆ له‌خۆشیا پێده‌كه‌نیت، ئه‌گه‌ر مۆن وبێ تاقه‌ت بوومایه، خه‌مبار ده‌بوویت بێ ئه‌وه‌ی بزانی بۆچ!!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكه‌م، مه‌عزه‌ره‌تت بۆ ده‌هێنامه‌وه، و پێش ئه‌وه‌ی تۆبه‌بكه‌م عه‌فووت ده‌كردم، و پێش ئه‌وه‌ی مه‌عزه‌ره‌تت بۆبێنمه‌وه چاوپۆشیت لێ ده‌كردم!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! ئه‌وه‌ی مه‌دحی بكردمایه بڕوات پێده‌كرد، ئه‌گه‌ر بیكردمایه به پێشه‌وای خه‌ڵكی و مانگی چوارده‌ش.. ئه‌وه‌ی زه‌می بكردمایه به‌درۆت ده‌خسته‌وه ئه‌گه‌ر پیاوچاك و راستگۆیش بوایه.. هه‌میشه تۆ به‌كاری منه‌وه مه‌شغووڵ بوویت، تۆ به‌ته‌نیا خه‌می منت هه‌ڵگرتبوو!!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! من كێشه‌ی گه‌وره، وچیرۆكی جوان، وئاواتی شیرینی تۆبووم، چاكه‌ت له‌ته‌كا ده‌كردم، و له‌كه‌مته‌رخه‌میم ده‌بووریت، له‌ئاره‌زومه‌ندیت بۆمنا ده‌توایته‌وه!!
ئه‌ڵلاَهـ !! دایه گیان! خۆزگه بم توانیایه به‌فرمێسكی وه‌فا پێیه‌كانتم بشۆردایه!! له‌ئاهه‌نگی ژیانا پێلاوه‌كانتم بۆ هه‌ڵگرتیتایه!! ئاواته‌خوازم مه‌رگم پێش مه‌رگت بكه‌وێت! وببمه قه‌لغانی ئێش و ئازارت!!
ئه‌ی رۆحم به‌قوربانت بێ دایه‌گیان! چۆن چاكه‌ی تۆ بده‌مه‌وه، تۆ كه سكی خۆت بۆمن كردبووه ده‌فرێك، ومه‌مكه‌ت بۆكردبوومه جامێك، باوه‌شت بۆكردبوومه سه‌رپۆشێك.! چۆن ئه‌وچاكه‌یه‌ی تۆ بده‌مه‌وه، تۆ سه‌رت له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ری منا سپیكرد، و ئێسكت له‌پێناوی ئاسووده‌یی منا نه‌رم كرد، وپشتت له پێناوی ژیانی منا چه‌مانده‌وه!!
چۆن بتوانم ئه‌و فرمێسكه راستانه‌ت بخه‌مڵێنم كه سه‌خاوه‌تمه‌ندانه به‌سه‌رگۆناكانتا ده‌ڕژا جارێك له‌په‌رۆشیت بۆمندا،و جارێكی تر له‌خۆشیت بۆمندا؟! چونكه تۆ له‌خه‌م و شادی منا فرمێسكت ده‌ڕشت..
دایه‌گیان! كاتێ سه‌یری رووی تۆ ده‌كه‌م ده‌ڵێی سه‌یری لاپه‌ره‌یه‌كی مێژوو ده‌كه‌م! و هه‌موو ئه‌و ئێش وئازارانه ده‌خوێنمه‌وه كه له‌پێناوی منا چه‌شتووتن،و زه‌مانه تیا تۆمار كردووه.!!
دایه گیان!! من ئێستا شه‌رم ده‌كه‌م وته‌ریق ده‌بمه‌وه كه ده‌بینم تۆ به‌پله‌كانی پیریه‌تیا سه‌رده‌كه‌ویت، و من له‌هه‌ڕه‌تی لاویه‌تیدام!! تۆ زۆر له‌سه‌رخۆ رێ ده‌كه‌یت، و منیش وه‌ك ئاسك باز ده‌ده‌م!!
دایه گیان!! له‌م جیهانه‌دا سه‌رنج ده‌ده‌م كاتێ دۆسته‌كانم به‌رامبه‌رم ئه‌مه‌ك نه‌ناسبوون، و وه‌فاداران خیانه‌تیان لێكردم،و پاڵفته‌كان غه‌دریان لێكردم، تۆ ته‌نیا كه‌سێك بوویت كه له‌ته‌كما به‌وه‌فابوویت،و به‌دڵه به‌سۆزه‌كه‌ته‌وه، به‌فرمێسكه گه‌رمه‌كانته‌وه، به‌حه‌سره‌ت و ئاهه قووڵه‌كانته‌وه له‌ته‌كمابوویت، له‌ئامێزت ده‌گرتم، ماچت ده‌كردم، برینه‌كانت ده‌پێچام، دڵخۆشیت ده‌دامه‌وه، سه‌رخۆشیت لێده‌كردم، هاوبه‌شیت ده‌كردم، و له‌قاپی خوادا هه‌ڵده‌كڕووزایته‌وه‌و دوعات بۆ ده‌كردم!!
دایه گیان!! ئێستاكه‌سه‌یرت ده‌كه‌م هه‌مووگیانم ترسه!! ده‌بینم به‌سالاَچوون جوسته‌تی لاواز كردووه،و راگره‌كانتی شه‌كاندووه!! و بییر ده‌كه‌مه‌وه چه‌نده‌ها جار به‌خۆبه‌خشانه منت به‌ئامێزی خۆته‌وه لكاندوه، و ئه‌ملاو لامت ماچ كردووه، و فرمێسكت بۆ رشتووم، و بێ چاوه‌ڕانی ئه‌جر و پاداشت هه‌ڵت گرتووم و له‌كۆڵت گرتووم، و له‌سه‌ر سه‌رت دات ناوم!! ته‌نیا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی من ئه‌م سه‌خاوه‌تمه‌ندی و به‌خشنده‌ییه‌ت نواندووه!!
ئێستا ده‌بینم تۆ پشت له‌ژیان ده‌كه‌یت و منیش پێشوازی ده‌كه‌م!! و تۆ ماڵئاوایی له‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌یت و من به‌ره‌ورووی ده‌ڕۆم!! و ده‌سته‌وسان وه‌ستاوم و ناتوانم ئه‌و لاوییه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه كه‌رژاندته لاویه‌تی منه‌وه!! وناتوانم ئه‌وهێزه‌ت بۆ بێنمه‌وه كه قڵپت كرده‌وه ناو هێزی من، ئه‌ندامه‌كانم له شیری تۆ دروستكران، گۆشتم له‌گۆشتی تۆ ته‌نرا، گۆنام به‌فرمێسكی تۆ شۆرا، و سه‌رم به‌ماچه‌كانی تۆ سه‌وزبوو، سه‌ر كه‌وتنم به‌دوعاكانی تۆ به‌ده‌ستهێنا، ده‌بینم چاكه‌ی تۆ له‌هه‌ر چوارلاوه ده‌وری داوم!!
منیش له‌به‌رده‌متا وه‌ك خزمه‌تكارێكی لاواز چۆكم داداوه، و باسی سه‌ركه‌وتن و پله‌ی به‌رز و داهێنان و به‌هره‌كانم ناكه‌م، چونكه ئه‌مانه به‌شێكن له‌به‌خشنده‌یی تۆ، هه‌ست ده‌كه‌م له‌ناو خه‌ڵكیدا شان وشكۆیه‌كم هه‌یه، وله‌ناو دۆستانا جێگه‌و رێگه‌یه‌كم هه‌یه،
لای خه‌ڵكی نرخێكم هه‌یه، به‌لاَم كاتێ له‌به‌رپێی تۆدا چۆك داده‌م هه‌ست ده‌كه‌م منداڵه بچكۆله‌كه، و كوڕه نازداره‌كه‌ی جارانتم، ئیتر ده‌بمه خاڵێك، و هه‌مووگیانم ده‌بێته شه‌رم، وترسێك دام ده‌گرێت، و له‌قه‌به‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه‌و شۆره‌ته‌كان ده‌قرتێنم! و خه‌تێك به‌سه‌ر سامانما دێنم، پیاهه‌ڵخۆندنه‌كانم له‌بییر ده‌چێته‌وه، چونكه دایكیت ومن رۆڵه‌تم! تۆ ئاغایت و من نۆكه‌رتم!! تۆ قوتابخانه‌یت و من قوتابیتم، تۆ دره‌ختیت ومن به‌ره‌كه‌تم، و بگره تۆ هه‌موو شتێكیت له ژیانما، رێم بده با هه‌ردوو پێت ماچ بكه‌م، و گه‌وره‌ییش بۆ تۆیه كه خاكیه‌تی خۆت ده‌نوێنی، و ئیجازه‌ی لێوم ده‌ده‌یت خاكی پێلاَوه‌كانت بسڕێته‌وه!!
ده‌سا خودایه!! له‌باوك ودایكم خۆش ببه و به‌زه‌ییت پێایانا بێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وان به‌منداڵی به‌زه‌ییان به‌مندا هاتۆته‌وه‌و په‌روه‌رده‌یان كردووم.. ئامین..