بیرىكوردایه‌تى له پێنجوێندا:
له‌سه‌رده‌مى پاشایه‌تیدا ئه‌وه‌ى كوردایه‌تیشى بكردایه هه‌ر به شیوعى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، ژماره‌یه‌كى زۆركه‌م له‌پێنجوێنا بیرى كوردایه‌تییان هه‌بوو، وه‌ك چه‌ند كه‌سێ له خێڵى مه‌خه و چه‌ند كه‌سێك له خێڵى قوباد و چه‌ند كه‌سێ له خێڵى نیسكه و چه‌ند كه‌سێ له خێڵى وه‌ستا حوسه‌ین و هه‌موو كوڕه‌كانى خولاَم و میرزا سدیق و كوڕانى ره‌شه‌به‌حرى و حه‌مه‌ى وه‌ستا سدیقى ئاسنگه‌ر و وه‌ستا حه‌سه‌نى راستى و چه‌ند كه‌سێكى تریش.. له‌بیرم نایه‌ت هیچ كه‌سێك له خێڵى بارام سه‌ر به‌پارتى بووبن، جگه له حه‌مه‌ی مامه ره‌شه‌ی بلكیان وابزانم هۆی ئه‌وه‌بوو، ژماره‌یك له هۆزى مه‌خه پارتى بوون و ئه‌مانیش دوژمنایه‌تى له‌نێوانیانا قه‌دیم بوو بۆیه زۆریان نه‌بوون به پارتى.
پارتى له پێنجوێنا:
پارتى له پێنجوێنا پاش رووخانی رژێمی پاشایه‌تی ره‌مزى كوردایه‌تى بوو، زۆر كز و لاواز بوون، ئوتێله‌كه‌ى مامه حاجى ره‌سووڵى خدریان كردبووه باره‌گاى خۆیان، زۆرجار به‌رد بارانیان ده‌كردن، له‌ترسى شیوعییه‌كان پاسه‌وانى شه‌وانه‌یان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیری دانه‌رانی حیزبى شیوعى له‌گه‌ل ئايین وئه‌خلاقى میلله‌تى كوردا نزيك نه‌بوو پارتییه‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانى بۆ پڕ‌و پاگه‌نده بلاَو كردنه‌وه دژیان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌یه‌ك هه‌وڵیان ده‌دا كه له‌پێشچاوى خه‌ڵكیدا بیانشكێنن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌چوونه لاى مامۆستایانى ئاینى و ناوه‌رۆكى بیره‌كه‌یانیان بۆ باس ده‌كردن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌ترسا نه‌یانوێرایه به‌ئاشكرا باسیان بكه‌ن به‌لاَم بۆ كۆمه‌ڵێ كه‌سیان هه‌ر باس ده‌كرد.. هه‌رچه‌ند به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له پێنجوێنا ببونه شیوعی وه‌ك هزر وه‌ریان نه‌گرتبوو، چونكه پیاوی نوێژكه‌ر وده‌روێش وحاجییان تیا‌بوو..له‌م روانگه‌وه شیوعی بوون كه بۆیان باس ده‌كرا: ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی بێته سه‌ر حوكم وه‌ك زه‌مانی حه‌زره‌تی عومه‌ر خه‌ڵكی یه‌كسان ده‌بن، و ....هتد .
له‌شاره گه‌وره‌كاندا پیاو ده‌سه‌لاَتى به‌سه‌ر ماڵ ومناڵیا نه‌ما بوو، ژنان رێكخراوى خۆیانیان هه‌بوو، ئه‌ویش حیزبى شیوعى ئاراسته‌ى ده‌كرد، ئه‌وكاته به‌رگرى میللیان دروست كردبوو، كه به عه‌ره‌بییه‌كه‌ى زیاتر به‌ناوبانگ بوون و پێیان ده‌گوتن: مقاوه‌مه شه‌عبى [ المقاومة الشعبية ] ، ژنانیش وه‌ك پیاوان ته‌دریبیان ده‌كرد و به‌رگى تایبه‌تى شێوه سه‌ربازییان له‌به‌ر ده‌كرد.. ئه‌وان به‌پێى بیرى خۆیان ده‌جولاَنه‌وه، پارتییه‌كانیش ئه‌و شتانه‌یان بلاَو ده‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دین و عاده‌تى خه‌ڵكیدا نه‌گونجاوبوو، شتى زۆر سه‌یر وسه‌مه‌ره له‌باره‌یانه‌وه بلاَو ده‌بووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خێزانه‌كان ته‌لاَق وجیایى كه‌وته نێوانیانه‌وه..
دابه‌شكردنى زه‌وى:
دابه‌شكردنى زه‌وى و زار به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا، كارێكى یه‌جگار باش بوو، چونكه ئاغا‌كان له‌راستیدا هیچ دین و ویژدانێكیان نه‌بوو، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانكرد مه‌گه‌ر هه‌ر فیرعه‌ون له‌گه‌ڵ به‌نى ئیسرائیلییه كاندا كردبێتى، (جگه له ژماره‌یه‌كى كه‌میان، ئه‌ڵبه‌ته ئێمه باسى تێكڕایان ده‌كه‌ین) ئه‌مه بووه هۆى ئه‌وه پارتییه‌كان بڕۆَنه بن كڵیشه‌ى ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه كه هه‌ڵبستن و له‌دژى ده‌وڵه‌ت بجه‌نگن.
شیوعییه‌كان ئه‌مه به‌خاڵێكى زۆر تاریك و شووره‌یى داده‌نێن به ناوچاوى مێژووى پارتییه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، و ئه‌یانگوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به‌دڵسۆزى میلله‌ت ده‌زانى دابه‌شكردنى زه‌وى له به‌رژه‌وه‌ندى جوتیاران وهه‌ژاران بوو، ده‌بوا پشت گیرییان لێ بكردایه، نه‌ك ببونایه‌ته پشتیوانى ده‌ره به‌گه‌كان بۆ رووخاندنى ئه‌و رژێمه.
رژێمى كۆمارى وكورد:
به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تاكه كرا‌و رژێمى پاشایه‌تى له ناوبرا، له‌راستیدا له‌سه‌ره‌تاوه گه‌وره‌ترین خزمه‌تى به میلله‌تى كورد كرد، به پێى یاسا كوردى كرده هاوبه‌شى عه‌ره‌ب له‌عیراقداو به‌ره‌سمى رایگه‌یاند كه عیراق خاكى كورد‌و عه‌ره‌به و كورد هاوبه‌شى كۆنى عه‌ره‌به له‌خاكى عیراقدا. وه مه‌لامسته‌فاى به‌رزانى و ئه‌وخێزانه كوردانه‌ى پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه كۆمارى مه‌هاباد رووخا،و له‌ترسا په‌نایان بردبووه به‌ر یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت هه‌موویانى بانگ كرده‌وه‌و وه‌ك سه‌ركۆمارێك پێشوازییان له‌به‌رزانى كرد. وه له‌یه‌كێك له كۆشكه‌كانى شاى كوژراودا نیشته جێيان كرد، هه‌روه‌ها دروشم(شیعار)ى كۆمارى عیراقى ئه‌و سه‌رده‌مه كرا به خنجه‌رى كوردى و شمشێرى عه‌ره‌بى و گوڵه‌گه‌نمى عه‌ره‌بىو گه‌لاَ تووتنى كوردى. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ له‌ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش"أعضاء مجلس قيادة الثورة " كوردبوون.
شیوعییه‌كان وبیرى كوردایه‌تى:
شیوعییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیره‌كه‌یان بیرێكى جیهانى بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆردژى بیرى پارتى بوون، و بیرى پارتييان به‌دژى بیرى خۆيان داده‌نا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری قاسمیان ده‌كرد، شیوعییه‌كان بۆ ناشیرین كردنى پارتییه‌كان پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان دژی پارتییه‌كان ده‌كرد كه ئه‌مانه به‌كرێ گیراوی ئه‌مریكا و ئیمپریالی جیهانین، وشتی تریشیان زۆر ده‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێشچاوی هه‌ڕه‌مه‌ی خه‌ڵكیان بخه‌ن بۆ نموونه ده‌یانگوت: كۆمه‌ڵێ په‌یا بوون له‌كه‌وش وكلاَش سلاَوى خوایان كردۆته رۆژباش. یاكاتێ ناوى كوردستان ببرایه، ئه‌وان ده‌یانگوت: قلیاسان!!
شه‌هید بوونى باوكم:
له‌ساڵى شه‌ست و دوودا من قوتابى پۆلى دووى سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى ئه‌وقاف بووم له‌هه‌ڵبجه‌دا، له كۆتایى مانگى پێنج‌دا كه زۆرى نه‌مابوو بۆ كۆتایى ساڵى خوێندن رۆژێك مامۆستا مه‌لا عومه‌ر بانگى كردم و گوتى: حه‌سه‌ن ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ عابیدا بڕۆیته‌وه بۆ پێنجوێن، من پێم خۆش بوو، به‌لاَم پێم سه‌یر بوو! چۆن مامۆستا ده‌منێرێته‌وه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌زۆر سه‌ختگیر بوو له حزور و غیابى قوتابیاندا!! هه‌رچى لێى پاڕامه‌وه ئه‌گه‌ر شتێ هه‌یه پیم بڵێ، پێى نه‌گوتم.. به‌وه‌دا ده‌مزانى شتێك هه‌یه كه سه‌یریان ده‌كردم به چاوێكى پڕ به‌زه‌ییه‌وه سه‌یرده‌كرام.. بۆیه ئه‌گه‌ر ویستت شتێ له یه‌كێك بشاریته‌وه ده‌بێ له هه‌موو روویه‌كه‌وه بێت نه‌ك ته‌نیا له روویه‌كى مه‌سه‌له‌كه‌وه.
ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ عابیدا رێكه‌وتین و گه‌یشتینه سه‌ید سادق له‌وێ عه‌بدولى برازاى مامۆستا مه‌لا سالحمان بینى، عه‌بدول عابیدى برده ئه‌ولاوه و هه‌ندێ چپه‌ى له‌گه‌له‌لاَ كرد و پاشان عه‌بدولیش به‌به‌زه‌ییه‌وه سه‌یرى ده‌كردم نه‌مده‌زانى سه‌به‌ب چییه‌و زۆر بێتاقه‌تیش بووم، چونكه حاڵى ببوم شتێك هه‌یه به‌لاَم نه‌مده‌زانى چییه. ئه‌وانیش پێیان نه‌ده‌گوتم..
سوار ترومبێلى پێنجوێن بووین و له‌چایخانه‌كه‌ی {كانى سپیكه} ترومبێل لایدا بۆ ئیسراحه‌ت، كابرایه‌ك كه خۆى پێنجوێنى نه‌بوو باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ئه‌ورۆژه‌ى فڕۆكه‌كان بوردومانیان كردووه چه‌ند كه‌سێكى پێنجوێنى كوشتووه، یه‌كێكیان ئه‌و مه‌لایه بوو كه دوكانه‌كه‌ى له‌ته‌نیشت چایخانه‌كه‌ى ده‌روێش كه‌ریمه‌وه بوو!
گیان له شوێنێكى سه‌ختایه‌و نایه‌ته‌ده‌ره‌وه، باوه‌ڕتان هه‌بێ گیان ده‌رچوونیش هه‌رئه‌وه‌نده سه‌ختبوو، منیش مناڵێكم ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌دمه‌ى گه‌وره‌یه له‌ژیانمدا، ده‌ستم كرده شین وشه‌پۆڕ، عابیدى هاوه‌ڵم رۆیشت سه‌رزه‌نشتى كابراى كرد كه بۆچى ئه‌وقسه‌یه‌ى كرد؟ و عابید كابراى برده په‌نایه‌وه‌و هه‌ندێ چپیه‌ى له‌گه‌لاَ كرد، كابراش زۆر له‌خۆى بووه‌وه‌و ده‌یان سوێندى بۆ خواردم كه‌ئه‌و نییه‌و مه‌لاكه‌ى حه‌سه‌ناوا بووه كه به‌زۆرى سه‌رى له دوكانه‌كه‌ى باوكت ئه‌دا!
به‌هه‌ر حاڵ شێوه‌ى روانینه‌كه‌ى ئه‌وان و قسه‌كه‌ى ئه‌و و ناردنه‌وه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عومه‌ره‌وه ئه‌مانه هه‌موو یه‌كیان ده‌گرته‌وه، كه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه من باوكم كوژراوه!! ئه‌وانیش په‌یتا په‌یتا سوێنده‌یان بۆ ده‌خواردم كه باوكت نییه..
من له‌گریان به‌ده‌نگى به‌رز وه‌ستامه‌وه، به‌لاَم له‌دڵه‌وه هه‌ر به‌ڕاستم ده‌زانى، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌وان ئه‌و هه‌موو سوێنده‌یان بۆ ده‌خواردم ده‌مگوت له‌وانه‌یه بریندارێكى سه‌خت بووبێ با نه‌شه‌مه‌ى خراپ لێنه‌ده‌م..
له‌گریان وه‌ستامه‌وه تا هاتینه پێنجوین. كاتێ گه‌یشتینه خوارمزگه‌وتى جامیعه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵى حاجى عه‌بدوڵلاَى حاجى ئه‌وڕه‌حماندا مامۆژه مروه‌ت خێزانى مه‌حموى حاجى موسته‌فام بینى، له‌گه‌ل منى دى داى به‌سه‌رسنگى خۆیاو گۆتى: یاخوا رۆڵه! ده‌سته‌كانم شكێ بۆ ئه‌و باوكه جوانه مه‌رگه‌یه‌ت!! له‌وێوه ده‌ستم به‌گریان و باوكه‌ڕۆ كرد تا گه‌یشتمه‌وه مزگه‌وته‌كه‌ى خۆمان (مزگه‌وتى حاجى ره‌سوڵ)، ئینجا هه‌موو خزمان هاتن به‌ده‌ممه‌وه‌و ئه‌وانیش ئه‌وه‌نده‌ى تر گریان..
دایكم خوا عه‌فووى بكات بۆى گیڕامه‌وه‌و گوتى: خۆت ده‌زانى كاتێ مام جه‌لال ده‌ورى پێنجوێنى دا ئه‌وه‌بوو پینجوێنمان به‌جێهێشت و رۆیشتین بۆ دێى {تازه‌دێ}، وتم: به‌لێ، خۆم له‌گه‌ڵتانا بووم، ئه‌وه بوو هه‌ربه‌و شه‌وه خه‌به‌رتان كردینه‌وه‌و باوكم فه‌رمووى: حه‌سه‌ن كوڕم! هه‌سته شه‌ڕه و ته‌قه تفه‌نگه!! منیش گوتم: جا شه‌ڕه یاته‌قه‌یه كه‌یفى خۆیه‌تى من هه‌ڵناسم، باوكیشم فه‌رمووى كوڕم! له‌وانه‌یه به‌یانى ته‌یاره بێت و بۆردمانى ئه‌م ناوه بكات، بۆ ئیحتیا‌ت تۆ له‌گه‌ل دایكت و مناڵه‌كانى تر‌و ماڵ مامه عه‌لیتدا بڕۆن بۆ تازه دێ، گوتم: باشه بابه گیان، ئه‌وه بوو هه‌موو هۆزى قوباد رۆیشتین بۆ تازه‌دێ، به‌لاَم باوكم ومامه حاجى ره‌شیدو مامه حاجى حسه‌ینه‌ره‌ش و هه‌ندێ له‌خزمان له‌ناوشار مانه‌وه بۆ پارێزگارى له كه‌ل وپه‌لى ناو ماڵه‌كان..
گوتى: خۆت ده‌زانى كه مه‌لا عه‌بدوڵلاَى مه‌لا سڵێمان هه‌واڵى زانى ئێمه رۆیشتووینه‌ته ئه‌وێ، هات به‌شوێنماناو ژوورێكى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى پێداین؟
گوتم: به‌لێ، ئاگایشم له‌وه‌یه. گوتى: پاش ئه‌وه‌ى تۆبه‌پێ رۆیشتیته‌وه بۆ خوێندنه‌كه‌ت بۆهه‌ڵبجه(1) ، ماوه‌یه‌كى زۆرى نه‌خایاند كه مه‌ركه‌زى پێنجوین و قایم مه‌قامییه‌ت ته‌سلیم بوون به شۆڕش، كاتێ سوپاى عیراقیش هاتن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆكه‌ى ده‌ورى پێنجوێن بشكێنن له رێگه‌دا له ناوچه‌ى پێچى بێ مه‌حكه‌مه‌و چه‌مى سێ بواراندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بووبه شه‌ڕیان و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌عه‌سكه‌ر كوژراو پێشمه‌رگه‌ش ژماره‌یه‌ك كوژرا و برينداريان بوو، حكومه‌ت گه‌یشته‌وه پێنجوێن، له‌وێ پیاوه پیرو ریش سپیه‌كان ده‌چن به‌ده‌میانه‌وه، فه‌رمانده‌ى سوپاكه پێیان ده‌لێ بڕۆن كه‌س وكارتان بێننه‌وه‌و حكومه‌ت حه‌قى نییه به‌سه‌ر دانیشتوانه‌وه.
باوكیشت كه ئه‌م هه‌واڵه ده‌بیستێ ده‌ڵێ: وه‌ڵلاَ تازووه ده‌چم مناڵه‌كان دێنمه‌وه باله‌وه زیاتر له‌ناو ناڕه‌حه‌تییا نه‌بن، كاتێ گه‌یشته‌وه تازه‌دێ هه‌واڵى مه‌لاى خانه خوێمانى پرسى ئێمه‌ش بۆمان گێڕایه‌وه كه نه‌خۆشه‌و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یا بووه به‌شه‌ڕیان رۆیشتۆته مزگه‌وت و له‌وێ كه‌وتووه. ئه‌ویش گوتى: وه‌ڵلاَ پیاوه‌تى به‌سه‌رمانه‌وه‌یه ده‌بێ بڕۆم سه‌رێكى لێبده‌م، كه ده‌چێته مزگه‌وت، كاك عارفى مامه فه‌تاح و كاك عه‌زیزى مامه حاجى حسه‌ینیش(2)دێن بۆ سه‌ردانى باوكت و ئه‌ڵێن: مام مه‌لامان له پێنجوێن هاتۆته‌وه با سه‌رێكى لێبده‌ین و بزانین هه‌واڵ چییه، هه‌ندێك خه‌ڵكى ئاواییش ده‌چن بۆسه‌ردانى مامۆستاى نه‌خۆشیان، هه‌موو له‌به‌رهه‌یوانى مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌بن.
جاسووسه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ي رژێمى قاسميش، راپۆرتیان دابوو كه چه‌ته‌یه‌كى زۆر له خائینه‌كان بریندارن وله‌مزگه‌وته‌كه‌ى (كانى سێف) و(كوڕى گه‌پڵه)(3)دا كه‌وتوون. فڕۆكه‌كانى رژێم دێن به‌لاَم له‌جیاتى ئه‌و دوو دێیه بوۆردمانى هه‌ردوو دێى (باخى) و (تازه دێ)(4)یان كردبوو. باوكم وكاك عارف و كاك عه‌زیز و خێزانى مه‌لا و كوڕێكى ساواى و كچێكى و شه‌ش كه‌سى تر‌ى ئاواییش كوژرا بوون، به‌لاَم مه‌لا عه‌بدوڵلاَ هه‌ندێ ته‌ڵه‌زمى به‌ردى به‌ركه‌وتبوو ئیتر نه‌كوژرابوو، مابووه‌وه..
پاش چه‌ند رۆژێك دایكم منى نارده‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ى ئیمتیحانى سه‌رى ساڵ بده‌م، كاتێ رۆیشتمه‌وه مامۆستاكان سه‌رخۆشییان لێكردم و گوتیان: بۆچ هاتیته‌وه نمره‌ى مانگانه‌كانت زۆر باشن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نمره‌مان بۆ دائه‌نایت..
ئه‌وى شایه‌نى باس بێ كاتێ من له‌دایك بووم پارچه گۆشتێكى زیاده به‌په‌ناى ناوه‌ڕاستى په‌نجه تووته‌ى ده‌ستى چه‌پمه‌وه بوو، كاتێ من خۆم ناسى ده‌یانگوت ئه‌مه نیشانه‌ى {ئه‌سحابه} (5)، باوكم زۆرى پێ‌ناخۆش بوو كه‌من ئه‌و پارچه گۆشته به‌ده‌ستمه‌وه‌یه هه‌موو جارێ بیرى له‌وه ده‌كرده‌وه كه بیبڕێ، به‌لاَم دایكم نه‌یده‌هێشت و ئه‌مه نیشانه‌ى خواییه و ده‌ستكارى نه‌كرێ باشه، ئه‌ویش نه‌یده‌ویست دایكم دڵناڕه‌حه‌ت ببێ! منیش له هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ عابدى ره‌فیقمدا رۆیشتین بۆلاى دكتۆر‌و پێم گوت: من ده‌مه‌وێ ئه‌و په‌نجه بچكۆله‌یه‌م ببڕم، ئایا زیانى نییه؟ ئه‌ویش دیتى بێ ئێسكه گوتى: هیچ زیانى نییه، به‌نجیشى نه‌كرد تا سڕ ببێ، نه‌شته‌رێكى لیدا و بڕى، و به‌ته‌قه‌لێ دورییه‌وه. قه‌ده‌رى خوا وابوو هه‌ر ئه‌ورۆژه باوكم و ئامۆزاكانم بۆمباران كرابوون.!!ئه‌و رۆژه‌ش رۆژی دووشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 17ی زیلحه‌ججه‌ی 1381 و به‌رابه‌ر 21/5/1962 بوو.. كاتی خۆی له‌پارچه شیعرێكدا به‌سه‌رهاتی شه‌هیدبونه‌كه‌یانم نووسیبوو ئه‌مه‌ش ئه‌و شیعره‌یه كه مێژووه‌كه‌یم تیا تۆمار كردبوو:
رۆژی دووشه‌ممه‌ی 17ی زیلحه‌ججه مه‌رگ بوو به میوان له‌و عومره گه‌نجه
ئیتر من وازم له خوێندنى ره‌سمى هێنا و رۆیشتمه سه‌ردوكانه‌كه‌مان وده‌ستم به‌كاسبى كرد. ئه‌و كاته شت هێنان له‌سلێمانییه‌وه بۆ پێنجوێن ده‌بوا به ئیجازه‌ى قایمقام بوایه. خواى ته‌عالا رزقێكى واى دابوو وه‌ك باران ده‌ڕژایه خوار، باوه‌ڕتان هه‌بێ كه‌به‌یانیان ده‌ڕۆیشتمه دوكان سه‌رم نه‌ده‌په‌رژا ئه‌وپاره‌یه سه‌فته‌بكه‌م، به‌ر مراخانییه‌كه‌م باخه‌ڵێكى قووڵى تیا بوو، هه‌ر ده‌مخزانده ئه‌وێوه تا ئێواره ده‌هاتمه‌وه بۆماڵ!!..
قورئان خوێندن:
ئه‌و كاته‌ى كه‌تازه باوكم مردبوو هه‌موو رۆژێ ده‌ڕۆیشتم بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى و له‌وێ به‌ده‌نگى به‌رز قورئانم ده‌خوێند، رۆژێكیان مامه قادرم گوتى: هه‌موو رۆژێ ده‌چیت بۆ قورئان خوێندن به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى باوكته‌وه؟ گۆتم: به‌ڵێ. گوتى: ده‌ى یاخوا سه‌ركه‌وتووبیت، به‌لاَم به‌خوا وات لێ دێ حه‌سه‌ن گیان! به‌ساڵێكیش جارێ نه‌چیته سه‌رگۆڕه‌كه‌ى. ئه‌م قسه‌یه‌ى مامم زۆر پێ ناخۆش بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌و له ته‌جروبه‌وه قسه‌كه‌ى ده‌كرد، واى لێهات ئاواره‌یى هات به‌سه‌را كه نه‌توانم له‌ساڵێكدا جارێكیش بڕۆمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى.
ماڵى قائیمقامى پێنجوێن له‌په‌ناى گۆڕستانه‌كه‌ى حاجى شێخدا بوو، كه‌گۆڕه‌كه‌ى باوكمى تیا بوو، پاش ته‌سلیم بوونى پێنجوێن قایمقامێكى عه‌ره‌بیان بۆنارد ئه‌ویش ماڵ ومناڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆ‌یا هێنابوو، كاتێ كه من به‌ده‌نگى به‌رز و به‌شێوه‌ى خه‌مبارى عیراقیانه‌وه قورئانم ده‌خوێند زۆریان پێ خۆش بوو، رۆژێكیان فه‌ڕاشه‌كه‌ى نارد به‌شوێنما، ئه‌حمه‌دى خاڵه تۆفیق فه‌ڕاشى بوو، هات گوتى: قائمقام بانگت ده‌كات. منیش رۆیشتم بۆ ئه‌وێ و هه‌ندێ پرسیارى لێكردم و پاشان گوتى: ئه‌وه چۆنه وا هه‌موو رۆژێ ئه‌چیت بۆ قورئان خوێندن بۆ ئه‌و گۆڕستانه؟
منیش بۆم باس كرد كه باوكم مه‌لا بووه‌و منى فێرى قورئان خوێندن كردووه‌و ئێستا ئه‌مه‌وێ وه‌ك ئه‌مه‌كناسییه‌ك قورئانى به‌سه‌ره‌وه بخوێنم و خێره‌كه‌ى بنێرم بۆگیانى، به‌ڵكو سوودێكى هه‌بێ بۆخۆى یا بۆهاوسێكانى.(6) هه‌روه‌ها كاتێ له‌وێ قورئان ده‌خوێنم هه‌ست ده‌كه‌م خه‌م و په‌ژاره‌م سووك ده‌بێ. له‌و كاته‌شدا ئه‌گه‌ر شتێكمان له سلێمانییه‌وه بۆ دوكان بهێنایه ده‌بوا به ئیجازه‌ى قائیمقام بوایه، پاش ئه‌وه هه‌ركات بۆ داواكردنى شتى بازرگانى هه‌رچیم بنووسیبایه وه‌ك خۆى موافه‌قه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرد.
ماویه‌تی....
ژیانی خۆم 5