سلام عليكم
ماموستا گیان له مه وردی تایفه ی قه لخانی بومان بنوسه . ئايا ئةمانة جين؟ خوا جه زای به خیرت بداتةو.
15/11/08
احمد
برای باش كاكه ئه‌حمه‌د پاش سلاو
قه‌لخانییه‌كان خۆیان به‌خۆیان ده‌ڵێن: ئه‌هلی حه‌ق.. واته: پیاوانی حه‌ق دۆست، ئه‌مانه یه‌كێكن له‌و گرۆپانه‌ی پێیان ده‌گوترێ: [ باطنی ] واته: نه‌زانراو و شاراوه.. چونكه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌ناویان به‌رن نه‌یان وێراوه به ته‌واوی عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ده‌ر بخه‌ن.
هه‌ندێك پێیان ده‌ڵێن: عه‌لی ئیلاهی، واته: عه‌لی به‌خودا ده‌زانن.. هه‌رچه‌ند له‌راستیدا عه‌لی ئیلاهی واقیعی نین، عه‌قیده‌یان ئاوێته‌یه له عه‌قیده‌ی مانه‌وییه‌كان، و عه‌قیده‌ی كۆنی ئێرانییه‌كان، و مه‌زه‌بی ئیسماعیلی، و ته‌ناسوخی هیندی، و ئاینه نهێنییه‌كانی تر.. ئه‌مانه له كوردستانی ئێرانا به‌زۆری له‌ناوچه‌ی كرماشانا ده‌ژین..
به‌لاَم له كوردستانی عیراقا له‌نێوان تووزخورماتوو و كه‌ركووكا ده‌ژین، و له چه‌ند دێ یه‌كی ده‌وری هه‌ڵه‌بجه‌شدا هه‌ن، و پێیان ده‌گوترێ: كاكه‌یی، ئه‌مانه عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌ن و و چه‌ند ناوێكی تریان هه‌یه وه‌ك: ئه‌هلی سیرر، یارسان، نوسه‌یری، عه‌لی ئیلاهی، دورزی، ئه‌مڕۆ له‌ریزی گرووپه‌كانی شیعه‌دا ناویان ده‌ژمێررێ، و به تاقمێك داده‌نرێن له تاقمه توند ره‌وه‌كانی شیعه و غولاته‌كانیان، زه‌قترین نیشانه‌یان بریتییه له سمێڵی زل، و سمێڵیان دێته ناو ده‌میان.. ئه‌وان پێیان وایه كه شاه عه‌لی هه‌رگیز هیچی له‌سمێڵی خۆی نه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه سمێل تاشین یا كورتكردنه‌وه‌ی به‌گوناهێكی گه‌وره ده‌زانن..!!
هه‌ندێكیشیان له‌ناوچه‌ی ئازه‌رباییجانا ده‌ژین، و پێیان ده‌گوترێ: گۆران. له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرماشان بوون و به‌لاَم كۆچیان كردۆته ئه‌و ناوچه‌یه.. شێوه زاریان ئاوێته‌یه له كوردی كرماشانی و هه‌ورامانی، و كرمانجی و له‌كی ولوڕی..
تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی سه‌نته‌ری بنه‌ره‌تی قه‌لخانییه‌كان ناوچه‌ی لوڕستان بووه، پاشان به ناوچه‌كانی تری رۆژئاوای ئێرانا بلاَو بوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌واوی تایفه‌ی سه‌نجابی، و گۆران و قه‌لخانی و كاكه‌یی، و هه‌ندێ له عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه، و كه‌لهوڕ، له‌و قه‌لخانیانه‌ن.. به‌شی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كانی قه‌سری شیرین، و كه‌ره‌ند، و سه‌رپێبَیڵی زه‌هاو، وسه‌حنه و هه‌لیلان قه‌لخانین..
ئه‌مانه له سوریه‌دا بوونه‌ته عه‌ره‌ب و پێیان ده‌گوترێ: عه‌له‌وی، یا نوسه‌یری، قه‌ومییه عه‌ره‌به‌كانی سووریه به‌زۆری له‌م تایفه‌ن ئێسته به‌شی زۆری كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی سوریه له‌مانه‌ن.. هه‌روه‌ها له توركیا هه‌ندێ له‌وانه كوردن، و هه‌ندێكیشیان توركن، توركه‌كانیان تۆرانیین.. هه‌ندێك له شوێنكه‌وته‌ی ئه‌م مه‌زه‌به له‌ناو قه‌فقاس و ئازه‌ربایجانی سه‌ربه‌خۆدا ده‌ژین..
عه‌قیده‌يان:
ئه‌مانه باوه‌ڕیان وایه كه مه‌زه‌به‌كه‌یان حه‌قیقه‌تێكه‌و بووه‌ته هۆی به‌دیهاتنی دنیا و بوونه‌وه‌ر. رازێ كه خوا به‌پێغه‌ممه‌ره‌كانی گوتووه رازی پێغه‌ممه‌رایه‌تییه، له ئاده‌می باوه گه‌وره‌وه ده‌ستی پێكردووه تا حه‌زره‌تی محمد كه دواین پێغه‌ممه‌رانه، له حه‌زره‌تی محمده‌وه ئه‌م رازه گۆڕاوه به‌ناوی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایی، ئه‌ویش ئه‌م رازی ئیمامه‌ته‌ی داوه به حه‌زره‌تی عه‌لی، له حه‌زره‌تی عه‌لییه‌وه یه‌ك به‌یه‌ك به دوانزه ئیمامه‌كه‌ی شیعه گه‌یشتووه، كه دواینیان حه‌زره‌تی مه‌هدییه.. پاش خۆشاردنه‌وه‌ی مه‌هدی ئه‌م رازه به یه‌ك به‌یه‌كی پیر و قوتبه‌كانی ئه‌وان گه‌یشتووه..
هه‌روه‌ك گوتمان: عه‌قیده‌و باوه‌ڕی ئه‌م گرووپه ئاوێته‌و پێكهاته‌یه‌كه له ئاینی ئیسلام و زه‌رده‌شتی، و یه‌هوودی، و مه‌سیحی، و مانه‌وی، و هیندی، و بۆچوونی یۆنانییه‌كان..
ته‌ناسوخی ئه‌رواح، واته: كه‌سێك كه ده‌مرێ ته‌نیا قاڵبه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ، واته: ئاگه‌ر پیاوچاك بوو له‌شێوه‌ی گیاندارێكی پاك و چاكا دێته‌وه بۆ دنیا، خۆ ئه‌گه‌ر خراپیش بوو، له‌شێوه‌ی دڕونده‌یه‌كا یا ئاژه‌ڵێكی بێ نرخا دێته دنیاوه..
عه‌قیده و باوه‌ڕ: له‌باره‌ی باوه‌ڕ به‌خواوه له‌كتێبی {سه‌رئه‌نجام}دا وا باسی ده‌كات: " پاش ئه‌وه كه خوا له‌ده‌ربه‌ندێكه‌وه هاته ده‌ر و پاشان بووبه لاشه‌و ته‌ن، پاشان له‌شێوه‌ی كه‌سێكا به‌ناوی كردگاری جیهان ته‌نی پۆشی، و موجه‌سسه‌م بوو، له‌جاری دووه‌ما له‌شێوه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی دا ده‌ركه‌وت " ..
زيندوو بوونه‌وه: له‌كتێبه مه‌زهه‌بییه‌كانیاندا له‌باره‌ی مردنه‌وه ده‌ڵێن: " هیچ ترسێكت له‌مردن نه‌بێ، چونكه مردنی ئینسان وه‌ك ونبوونی مراوی وایه له ژێر ئاوا، واته: له‌سه‌رێكه‌وه خۆی پیا ده‌كات، و له‌شوێنێكی تره‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ. " مه‌به‌ست له‌مه‌یش ته‌ناسوخی ئه‌رواحه.. كه له قاڵبێكه‌وه ده‌چێته قاڵبێكی تر..
نوێژ: ئه‌وان نوێژكردنیان ده‌بێ به جه‌ماعه‌ت بێ، و نوێژكردنه‌كه‌یشیان بریتییه له‌دوعا خوێندنی مه‌زه‌به‌كه‌یان به ته‌نبوور لێدان و كه‌ره‌سه‌ی مۆسیقاوه..
رۆژوو: ئه‌وان ته‌نیا سێ رۆژ له‌زستانا به‌رۆژوو ده‌بن، و پاشان ده‌یكه‌ن به جه‌ژن..
ئه‌هلی ته‌حقیق ده‌ڵێین: ئه‌مانه بیر‌و باوه‌ڕه‌كانیان له‌كۆمه‌ڵێ دین و مه‌زه‌ب و میلله‌تانی جیاوازه‌وه وه‌رگرتووه، بۆ نموونه: ده‌ڵێن: خوا په‌نهان بووه، و له‌ده‌ربه‌ندێكه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه عه‌قیده‌ی {مانه‌وییه}كانه، عه‌قیده‌ی ته‌ناسوخیان له‌تاقمی ئیسماعیلییه‌كان و هیندییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش كه جیهان ده‌كه‌نه دووبه‌شه‌وه، ئیلاهی و ئه‌هریمه‌نی ئه‌مه‌شیان له عه‌قیده‌ی زه‌رده‌شتیه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه.. كوشتنی كه‌ڵه‌شێریش عاده‌تی جووله‌كه كان بووه..
مه‌زه‌به‌كانيان: له‌راستیدا ئه‌مانه ته‌نیا یه‌ك كۆمه‌ڵ ومه‌زه‌ب نیین، به‌ڵكو نزیكه‌ی يانزه مه‌زه‌بێكيان هه‌یه، و هی وایان تیایه له‌گه‌ڵ شیعه‌ی دوانزه ئیمامی‌دا هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌كی نییه، مه‌زه‌بی وایشیان هه‌یه، خواردنی به‌رازو شه‌راب به حه‌لاَل ده‌زانێ.. له‌به‌ر ئه‌وه نابێ به‌ره‌ها حوكم بدرێ به‌سه‌ریانا، به‌ڵكو ناوی مه‌زه‌ب و تاقمه‌كه‌یان ببرێت، ئه‌مان له‌ناو خۆی خۆیانا له‌جیاتی مه‌زه‌ب وشه‌ی دووده به‌كاردێنن.. هه‌روه‌ك یه‌كێك له سه‌ران و ناودارانی {قه‌لخانی}ده‌ڵێت ئه‌مان ئه‌م {دوود}انه‌یان هه‌یه و ده‌بێ هه‌ر یه‌كێ له قه‌لخانییه‌كان سه‌ر به یه‌كێ له‌م دوودانه بسپێرن:
ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تادا حه‌وت دووده بوون:1- دووده‌ی شاه ئیبراهیمی، 2- بابا یادگار و بنه‌ماڵه‌ی یادگاری.3- دووده‌ی خاموشی، كه‌ئێستا سه‌یید نه‌سره‌دینی حه‌یده‌ری پێشه‌وایه‌تییان ده‌كات 4- دووده‌ی بنه‌ماڵه‌ی قه‌له‌نده‌ر. 5- دووده‌ی بنه‌ماڵه‌ی میر سوری. 6- دووده‌ی حاجی با ویسی. 7- دووده‌ی بنه‌ماڵه‌ی موسته‌فه‌وی.
پاش سولتان ئیسحاق چوار دوده‌ی تریان لێ دروست بووه: 1- دووده‌ی زوننوری،2- دووده‌ی ئاته‌ش به‌گی،3- دووده‌ی شاه حیاس (شاه ئیاز)، 4- دووده‌ی بابا حه‌یده‌ر.
جه‌مخانه : شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه {جه‌مخانه= جه‌مع خانه}یه،و ئه‌مه‌ش له‌جێی مزگه‌وتیانه، كۆبوونه‌وه‌ی ناو جه‌مخانه ده‌بێ له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، مه‌رجی چوونه ناو جه‌مخانه ده‌بێ: پیاوبێ، عاقڵ بێ، بالغیش بێ. له‌به‌رئه‌وه مناڵ و ئافره‌ت و شێت بۆيان نییه بڕۆنه جه‌مخانه‌وه..ده‌بێ كه رۆیشتنه ناو عیباده‌تخانه‌وه بڵێن: یا عه‌لی!
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له‌باره‌ی تایه‌فه‌ی قه‌لخانییه‌وه بۆ زیاده شاره‌زایی بوون له‌م تایه‌فه‌یه ده‌توانی سه‌ر له‌نووسراوه‌كانی خۆیان بده‌یت، چونكه كۆمه‌لێ كتێبیان هه‌یه كه به‌دوور و درێژی باسی خۆیان ده‌كه‌ن.. منیش هه‌ر له‌و سه‌رچاوانه‌وه ئه‌م باسه‌م وه‌رگرتووه..
ئه‌مه به‌كورتی ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بوو له‌باره‌ی ئه‌و تایه‌فه‌وه كه پێیان ده‌گوترێ: قه‌ڵخانی، و خوایش ئاگادارتره..
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م وه‌لاَمه:
1- مقاله اهل حق، دكتر حشمت طبيبى. مجله وحيد، سال هفتم.
2- دايرة المعارف اسلاميه، ج 3، اهل حق.
3- سرسپردگان تاريخ و شرح عقايد اهل حق.
4- شاهنامه حقيقت.
5- سر أنجام.
6- مجموعه رسايل اهل حق.
7- فرهنگ فرق اسلا‌مي.