موسولمانێک بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: ئه‌م به‌یانییه رۆیشتم بۆ دائیره‌ی تاپۆ بۆ ئه‌وه‌ی {سوره‌ت قه‌یدێ} بۆ زه‌وییه‌كه‌م ده‌ربێنم، رۆیشتم بۆ لای به‌رێوه‌به‌ری فه‌رعێكی تاپۆ كه براده‌رم بوو، پێم گوت: داوای شتێكی وایان لێكردووم، چیبكه‌م، و له‌كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م؟
گوتی: فه‌رموو دابنیشه‌و كاره‌كه ئاسا‌نه.. خۆی داواكارییه‌كی بۆ نووسیم و گوتی: به‌رێزت له‌ویا ئیمزایه‌كی بكه.. منیش ئیمزام كرد، و گوتی: بیبه بۆ خه‌زێنه، و له‌وێ به‌م پاره تازه‌یه نۆ سه‌د دینارێك بده و پاشان بییبه بۆ ئیزبارات، له‌وێ نوسخه‌یه‌كت ده‌ده‌نێ و ده‌یبه‌يت بۆ ژووری ته‌حقیق بۆت ئیمزا ده‌كه‌ن، و ته‌واو ده‌بێت..
منیش زۆر سوپاسم كرد و هاتمه ده‌ره‌وه.. رۆیشتم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و ده‌ستی بۆكێشا بوو، گوتیان: لێره نییه.. بیبه بۆ ئه‌و به‌ره‌وه.. بردم بۆ ئه‌و به‌ره‌وه.. گوتیان: بیبه بۆ یه‌كه‌م ژووری دائیره له‌به‌رده‌م ده‌رگادا، بردم بۆ ئه‌وێ له‌وێ مۆرێكیان بۆ لێدام، ورۆیشتم، پرسیارم كرد: خه‌زێنه له‌كوێیه؟ گوتیان: له‌ژووره‌كه‌ی ئه‌وسه‌ره.. بردم بۆ ژووره‌كه‌ی ئه‌وسه‌ر.. كارمه‌ندێكی لێ‌بوو.. داخوازیه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم.. و وه‌رقه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستا بوو، ده‌ستی به رۆژنامه خوێندنه‌وه كرد.. من كۆكه‌یه‌كم بۆكرد، و كه‌سێكی تریش هات، سه‌ری به‌رزكرده‌وه، داخوازییه‌كه‌ی منی نارد بۆلای كارمه‌ندێكی ئافره‌ت،و داخوازییه‌كه‌یشی له مرۆڤه‌كه‌ی تر وه‌رگرت، پاشان ده‌ستی كرده‌وه به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه..
منیش گوتم: چاوه‌كه‌م پاشتر ده‌توانی به‌ئارامی بیخوێنیته‌وه.. به‌لاَم با ئێمه برۆین.. ئیتر گوتی: 900 دینارمان بده‌رێ.. منیش پاره‌كه‌م دایێ و وه‌سله‌كه‌م لێ وه‌رگرت و هاتمه‌وه بۆ ئه‌مبه‌ر.. بۆ شوێنه‌كه‌ی پێشوو تر..
له‌به‌رده‌م ژووره‌كانا ناوی هه‌ندێ ناوچه نووسرابوو، به‌لاَم له‌هه‌ندێكی تریانا نه‌نووسرابوو، ئیترمنیش رۆیشتمه ژوورێك و پرسیارم كرد له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌وه كه زه‌وییه‌كه‌ی منی تیا‌بوو.. گوتیان: له‌و ژوره‌ی دراوسێمانه..
رۆیشتمه به‌رده‌م ئه‌وژووره و له په‌نجه‌ره‌كه‌وه داخوازییه‌كه‌م پێشكه‌ش كردن، و كارگوزارێك لێیی وه‌رگرتم، و داینا، كاری كه‌سێكی تری ئه‌نجامدا كه له پێش منه‌وه بوو،یه‌ك دوو كه‌سی تر هاتن، و كارمه‌ندێكی ره‌شتاڵه‌ی سمێڵ ره‌ش كه‌لێوی سه‌رووی به سمێڵه‌كه‌ی داپۆشرابوو، مۆن و ناوچاوتاڵ، هات و داخوازییه‌كه‌ی له‌وانی تر وه‌رگرت و داوای له كارگوزاره‌كه كرد، ئه‌و فایلانه‌ی بۆ بێنێت. ئه‌ویش فایلی بۆ هێنا، و پاشان رۆیشت به‌شوێن فایلی داخوازییه‌كه‌ی منا و هێنای، و هه‌ندێ لێم ورد بووه‌وه، و گوتی: خۆت بڕۆ له وێ چاوه‌روان به، تا خۆمان فایله‌كان ده‌نێرین، و له‌وێ بۆت ته‌حقیق ده‌كه‌ن، و سووره‌ت قه‌یده‌كه‌ت ده‌ده‌نێ..
رۆیشتم بۆ ئه‌وێ، و له‌وێش كارمه‌ندێكی زۆر دانیشتبوون. رۆیشتمه لای كارمه‌ندی ده‌م ده‌رگاكه، و گوتم: بێ زه‌حمه‌ت ئه‌و فایلانه له‌فلاَن ژووره‌وه بۆلای ئێوه دێن؟ گوتی: به‌ڵێ..
گوتم: بێ زه‌حمه‌ت، ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ستاوم و ئه‌گه‌ر هات با ئه‌وه‌نده‌ی تر دوا نه‌كه‌وم، ئه‌وا من له‌ده‌ره‌وه چاوه‌روان ده‌كه‌م. چاوه‌روانییه‌كه‌م درێژه‌ی كێشا. ئیزباره‌كان نه‌گه‌یشتن، به‌مه‌رجێ دووری نێوان ژووری ئیزباره و ژووری وردبینی 10 مه‌تر زیاتر نه‌ده‌بوو!! سه‌رێكم دایه‌وه دیتم له‌ته‌ك كۆمه‌ڵێكی ترا كۆی كردۆته‌وه و ده‌ینێرێ، ئیتر هیچم نه‌وت و گه‌رامه‌وه بۆ شوێنی خۆم، و دیتم ئیزباره‌كانی من كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌موو ئه‌وانه‌ی تره‌وه. ئینجا كارمه‌نده‌كه‌ی كه له‌ده‌م ده‌رگاكه‌دا بوو به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی ترا دابه‌شی كرد، و ئه‌وانیش ده‌ست به‌كار بوون، به‌لاَم نه‌م ده‌زانی ئیزباره‌كانی من لای كامیانه؟ ده‌بوا كارمه‌نده‌كه سه‌ری بدایه‌ته‌وه له‌وان و لێی وه‌ر بگرتنایه‌ته‌وه، به‌لاَم سه‌رقاڵبوونی به‌شتێكی تره‌وه وای لێ كردبوو ئاگای له‌وه نه‌بێ، منیش كه ئه‌و حاڵه‌م بینی گوتم: بێ زه‌حمه‌ت ده‌كرێ من داوا بكه‌م ئیزباره‌كانم لای كێیه تا وه‌ریان بگرمه‌وه‌و بیان به‌مه‌وه؟ گوتی: به‌ڵێ.. به‌لاَم ئه‌وه‌ته خه‌ریكی كارن له‌سه‌ری.. منیش گوتم: ئه‌و پیاوه ئیزباره‌كانی خۆی برده لایان و ته‌واوی كر و رۆیشته ده‌ره‌وه كه زۆر له دوای منیشه‌وه هاتبوو..
ئینجا له‌و كارمه‌ند و له‌وی تریانم پرسی: دیتم لای ئافره‌تێكه. وه‌رم گرت و گوتی: بیبه بۆ لای ئه‌و خانمه با سه‌یری بكا و بۆت مۆر بكات.. بردم بۆ لای ئه‌و و ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی لێ ده‌دا، و له‌ته‌ك كارمه‌ندێكی ترا خۆی به‌شتێكی لاوه‌كییه‌وه خه‌ریك كردبوو، گوتم: به‌رێزگیان! سه‌یرێكی ئه‌وانه‌ی منیش بكه، بابڕۆم به‌لای كارمه‌وه!! گوتی: ئه‌ی تۆ نازانی كارمان هه‌یه؟!
گوتم: به‌ڵێ ده‌زانم كارت هه‌یه.. به‌لاَم به‌قسه‌ی لاوه‌كییه‌وه مه‌شغول كرابوویت.. ئه‌مه‌ی ئێمه‌ش هه‌ر كاری ئێوه‌یه.. ئیتر به‌لا لووتێكه‌وه سه‌یری كرد و مۆری كرد و دایه ده‌ستم..
گوتم: ئه‌رێ خوشكی باش من ده‌مه‌وێ باج بده‌م.. پاره بده‌م.. نه‌هاتووم پاره‌تان لێ وه‌ربگرم.. به‌لاَم بۆ ئێوه ده‌تانه‌وێ ئه‌و خه‌ڵكه وا زه‌لیل بكه‌ن، و دوای بخه‌ن؟؟.. گوتی: ئه‌ی ئێوه نابێ به‌زه‌ییتان به‌كارمه‌ندا بێته‌وه ئێمه‌ش كار ده‌كه‌ین..
گوتم: راسته، كار ده‌كه‌ن.. ئێمه‌ش ماندوونه‌بوونیتان پێ ده‌ڵێین.. به‌لاَم سیسته‌می ولاَت و ناوچه‌كه وا دانراوه كه خه‌ڵكی هاونیشتمانی تیا زه‌لیل بكرێ.. هه‌م ئێوه‌و هه‌م ئێمه‌ش به‌ده‌ستیه‌وه ناڵه‌مان بێت.. ده‌نا ئه‌مرۆ سیسته‌می كه‌مپیوته‌ری هه‌یه.. و ولاَتیش ئێنته‌رنێتی تیایه.. هه‌ر له‌و سه‌نته‌ره‌وه كه ده‌بێ من باجه‌كه‌ی تیا بده‌م، ده‌توانێ به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه سه‌یری ئیزباره‌كه‌ی من بكات.. بزانێ ئایا دروسته یان نه؟؟ به‌و شێوه‌یه سوود له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م وه‌ربگيرێ، و ببێته كار ئاسانییه‌كیش بۆ هاولاَتیان.. ئیتر نه‌تۆیش تووشی سه‌ره‌گێژه‌ببیت و نه‌منیش..
ئه‌مه كێشه‌ی ته‌نیا وه‌ره‌قه‌یه‌كی{سوره‌ت قه‌ید} بوو..